Featured

ئەنارشیستانی کوردیی-زمان تکایەکی هاوڕێیانە لە خۆم و لە ئێوەش!

هەژێن

19ی جوونی 2019

وەک مێژوو بزووتنەوەی ئەنارشیستی بە ئێمە نیشاندەدات، ئەنارشیستەکان ئەو بنەما کردەییەیان پەیڕەوکردووە :

مەیدانی بەرەنگاریکردنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی زۆر لەوە فراوانترە، کە چەند ڕەوت و ئاراستەیەکی جیاواز نەتوانن هەر یەکە و بە شێوازی خۆی خەریکی پاگەندەکردنی بۆچوون و بنەماکانی و کەتوارییکردنەوەی ئەڵتەرناتیڤەکانی بێت.

ئێمە خەریکی بەرەنگاریکردنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی و کۆششی کۆمەڵایەتیینانەی خۆمان دەبین، کەسانی دیکە چیدەکەن، ناتوانن ڕێگریی کەتواریی هەوڵە شۆڕشگەرییەکانی ئێمە بن، ئەگەر ئێمە بەڕاستی لەنێو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەوت و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان خەریکی کۆشش و خۆڕێکخستنی خۆمان و بەردەوامیدان بە ناڕەزایەتییەکان بین.

بەدرێژایی مێژووی سەدەی هەژدە و نۆزدە و بیست و ئێستاش سەرەتای سەدەی بیست و یەک، ئەوە ڕەوت و ئاراستە ئایدیۆلۆجیی و ڕامیارییەکانی دیکەی بەناو سۆشیالیزمو کۆمونیزم، شان بەشانی شێواندن و تۆمەتەکانی سەروەران بۆ ئەنارشیزم و ئەنارشیستەکان، وێناکردنی بیرکردنەوەی ئێمەیان شێواندندووە و وێنەی ئێمەیان ناشیرینکردووە و لە ئێمە دوژمنی شۆڕش و رزگاری کرێکارانیان چیکردووە و سەد و هەشتا (180) پلە ئامانج و شێواز و مێژووی ئێمەیان پێچەوانە و لنگاوقووچ نیشانداوە و هەرچی بەرەنجامی نیگەتیڤیی پارتییایەتی و ئایدیۆلۆجییگەریی خۆیان بووە و هەیە، بە شان و ملی ئێمە داداوە و هەردەم چ لەوپەڕی دەسەڵاتداریی و چ لەوپەڕی پووچەڵبوونەوەی وەک ئێستایان بۆ یەک تاقە سات و چرکەش لە دوژمنسازیی لە ئێمە نەوەستاون، چونکە بوونی ئێمە مەترسیی و ڕێگری سەروەرخوازی و دەسەڵاتخوازیی و ناوبانگخوازیی و مشەخۆرییخوازیی سەرانی پارتییەکانی ئەوانە.

ئەگەر ئەوە نەبێت، دەبوو ئێمە نزیکترین دۆست و هاوتێکۆشانی ئەوان بوونایە، هەر ئاوا لە کۆمونەی پاریس 1871 و لە ڕوسیە 1917-1921 و لە هەرێمی باڤاریای ئاڵمانیا 1918 و لە ئیسپانیا 1936-1939 و لە ئەمەریکای لاتین نیشانمانداوە، ئێمە هەردەم دژی دەوڵەتان و سەرمایەدارانی ناوچەکە و جیهان، لە ئەوان (چەپەکان) پشتیوانیمانکردووە و ئەوان پاش تەواوبوونی مەترسییەکە، لە پشتەوە خەنجەری ژەهراوییان لە پشتی هاوسەنگەریی ئێمە داوە.

هاوڕێیان ئەنارشیستی کوردییزمان، ئەرکی مێژوویی ئەنارشیستەکان زۆر لە دژایەتیکردنی پارتییە چەپەکان و چەند چەپێکی تەرەکەوتوو، گەورەتر و فروانترە؛

ئەنارشیستەکان دژی سەروەریی چینایەتین لە خێڵەکییەوە تاکو پاشایەتی و دەوڵەتی هاوچەرخ و فەرماندارییپارلەمانیی، نەک بەس جۆرێک لە سەروەریی، ئێمە خوازیاری خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی شوێنی کار و ژیان لەسەر بنەمای ئۆتۆنۆمیی خۆجێی و یەکێتی فێدرالیستیی ئازادانە،

ئەنارشیست هزرەکان دژی دارایی تایبەت و دارایی دەوڵەتیین، نەک بەس دژی جۆرێکی سەروەری، ئێمە خوازیاری دارایی کۆمەڵایەتیین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی کاری کرێگرتەین چ بۆ سەرمایەداران و چ بۆ دەوڵەت، نەک بەس جۆرێکی کاری کرێگرتە، ئێمە خوازیاری بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیی و هەرەوەزیین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو ستەم و هەڵاواردنێکین، نەک بەس دژی جۆرێکی ستەم و هەڵاواردن، ئێمە خوازیاری یەکسانی مافی تاک و کۆمەڵەکان، یەکسانی ماف و ئەرکی ڕەگەزەکان، یەکسانی ماف و ڕەوایی کولتوورەکانین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو ڕێکخستنێکی نێوەندگەرا و قووچکەیی و پارتیی و دەوڵەتیین، نەک بەس دژی جۆرێکی دیاریکراو، خوازیاری خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی سەربەخۆ و ئاسۆیین بەبێ سەرۆک و ڕابەر و شوانەیی ڕامیاران،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو بەرتەرییەکی ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و کولتووریی دەستەبژێر و گرووپەکانین، نەک بەس دژی جۆرێکی، ئێمە خوازیاری ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو سالارییەکی مرۆڤ لەسەر مرۆڤێن، نەک بەس جۆرێکی، ئێمە خوازیاری یەکێتی و هاوپشتی خۆخواستانە و خۆبەخشانەی تاک و کۆمەڵە ئاازادەکانین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو بەڕێوەبەرییەکی سەرووخەڵکین، نەک بەس دژی جۆرێکی، ئێمە خوازیاری خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی پۆلیس و سوپا و زیندان و قەنارە و دوورخستنەوەین، نەک بەس هی دوژمنەکانمان، بەڵکو بۆ هەموو کەس،ئێمە خوازیاری خۆپارێزیی کۆمەڵایەتیی شوێنەکانی کار و خوێندن و ژییان و کۆمەڵەکانین،

ئیدی بەو جۆرە جیاوازییەکان درێژدەبنەوە، تاکو دەگاتە جۆری ژییانی تایبەتیی و ڕەفتار و گوفتار و ئەتوار و تەنانەت خواردن و بەکاربردن و ژینگەپارێزیی و خەمخۆریی بۆ نەوەکانی دواتری مرۆڤایەتی ….تد

بەڵام،

ئەوان دژی سەروەریی خاوەن کۆمپانییەکانن، بەڵام بۆ سەروەریی پارتییەکەی خۆیان هەوڵدەدەن،

ئەوان دژی دارایی تایبەتیی خاوەنکارانن و لەسەر دارایی دەوڵەتیی پێداگرییدەکەن،

ئەوان دژی کاری کرێگرتە بۆ خاوەنکارخانەکانن و لەسەر کاری کرێگرتە بۆ دەوڵەت پێداگرییدەکەن،

ئەوان دژی ستەم و هەڵاواردنی خاوەنکارخانەکانن لە خەڵک و بەرانبەر خەڵک، بەڵام ڕەوایەتیدەری ستەمکاریی و هەڵاواردنی خۆیان و پاساودەری ئەو کۆمەڵکوژیی و تاوانانەی درێژایی حەفتا ساڵی سەدەی بیستەم هاوبیرانیان بەرانبەر کۆمەڵ ئەنجامیان داوەن،

ئەوان دژی ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانی سەرمایەدارە تاکەکانن، بەڵام پێداگری هەمان جۆری ڕێکخستنی ڕامیاریی و ئابووریی و ئایدیۆلۆجیین بۆ خۆیان و نێوەندگەرایی و قووچگەیی سیستەمی بەڕێوەبردن بە لووتکە دەگەیێنن، هەر بەو جۆرەی موسۆلێنی و هیتلەر و پۆلپۆت و سەدام و خومەینی گەیاندیان،

ئەوان دژی بەرتەریی ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیین بۆ دەستەبژێرەکانی سایەی سەرمایەداری بازاری بەڕەڵا، بەڵام وەک پاشاکان بەرتەریی بۆ سەرانی پارتییەکانیان و جەنەڕاڵەکانیان ڕەوایدەکەن،

ئەوان سالاریی خاوەنکارەکان ڕەتدەکەنەوە،بەڵام خوازیاری جێگرتنەوەی ئەو سالارییەن لەلایەن خۆیانەوە،

ئەوان دژی جۆرێکی دەوڵەتن، بەڵام لەسەر پێداویستیی دەوڵەتی قەرەقووشیانەی خۆیان پێداگرییدەکەن و تەنانەت لەپێناو سەپاندنی کۆمەڵکوژیی ملیۆنی ئەنجامدەدەن،

ئەوان دژی پۆلیس و سوپا و زیندان و قەنارە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێستان، بەڵام ڕەواکەری پۆلیس و سوپا و زیندان و قەنارەی خۆیانن و پاشگری شۆڕشگێرییان بۆ زیاددەکەن،

ئیدی بەو جۆرە لیستی هەڵوێست و بیرکردنەوەی بانێکە و دوو هەوای ئەوان لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەوە تاکو ئەم ساتە درێژدەبێتەوە و سەراپای هەوڵی ئەوان بۆ جێگرتنەوەی سەروەریی ئەوانی دیکە بە سەروەریی خۆیان، جێگرتنەوەی دیکتاتۆریی خۆیان بەناوی پڕۆلیتاریا، درووستکردنی پارتیی و چوونە پارلەمان و وەرگرتنی مۆڵەت و مووچە و کۆمەک لە دەوڵەتانی سەرمایەداریی و تاوانبارکردنی ئێمە بە خزمەتکردن بە سەرمایەدارییو تد

بە بۆچوونی من و سەلماندنی ئەزموونەکانی مێژووی سەد و هەشتا ساڵەی ڕابوردوو، هەر ئەوەشە هۆکاری دژایەتیکردنی ئەنارشیزم و کۆمەڵکوژکردن و تیرۆرکردنی پاگەندەیی ئەنارشیستەکان، شێواندنی بنەماکانی هزری ئەنارشیزم، لنگاوقووچنیشاندانی وێنا و وێنەی ڕاستینەی کۆشش و ئامانجەکانی بزووتنەوەی ئەنارشیستی، تاکو ئەندامان و لایەنگرانی فریوخواردووی خۆیان بە سۆشیالیزمو کۆمونیزمی دێوجامەیی لە ڕاستی ئامانج و هەوڵ و مێژووی هزر و بزووتنەوەی ئەنارشیستی تێنەگەن و تەنانەت وەک ئایینگەراکان کولتووری ترس لە خوێندنەوەی سەرچاوە ئەنارشیستییەکان باودەکەن و ئەگەر بزانن ئەندام یان لایەنگرێکیان خەریکی ڕامان و هەوڵدانە بۆ تێگەییشتن لە ئەنارشیزم و سەرچاوەکانی دەخوێنێتەوە، تۆمەتباران و شەرمنیدەکەن و جەنگی دەروونی بەرانبەر دەکەن.

کورتەی پەیام و هاندەری نووسینی ئەم پەیامە، هاوڕێیان (ئەنارشیزم) بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە و شۆڕشگەریی ئەو هەر ئەوەیە و هەر بەوەش دەمێنێت، لەبەرئەوە مەیدانی پاگەندەکردنی هزر و بۆچوونەکانی ئەنارشیزم، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانن، مەیدانی کۆششی ئەنارشیستەکان بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ ئەرەکە بنەڕەتییەکانی ئەنارشیستەکان وەک ڕۆشنگەرانی شۆڕشگەر و چالاکانی شۆڕشی کۆمەڵایەتیی، پاگەندەکردنی بۆچوونەکانی خۆیانە، نەک جەنگی بۆچوونە چەپییەکان؛ بەشداریکردنی ناڕەزایەتی و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە، نەک بەرەی هاوبەش لەتەک بزووتنەوە نائیدیۆلۆجیی و پارتییەکان، یان بچووکردنەوەی کۆشش و بەرەنگاریی خۆمان لە دژایەتیکردنی چەند پارتیی و گرووپ و کەسێک؛ ئەرکی ئەنارشیستەکان هەوڵدابنە بۆ خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی و پێکهێنانی ڕێکخراو و گرووپە خۆجێییە سەربەخۆ و ئاسۆییە جەماوەرییەکان، نەک کات بەفیڕۆدان بە شەڕەدەندووک لەتەک بۆیباخ لەملانی چەپ، ئەوانەی هەر سات خەریکی هەواڵدان و سازشکردنن لەتەک دەسەڵاتداران بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و مشەخۆریی.

هەر کەس بەڕێی خۆی و با لەوە زیاتر کات و وزە و تواناییەکان بەفێرۆنەدەین، کێ دەتوانێت با خەریکی وەرگێرانی سەرچاوە هزرییەکان، وەرگێڕان و ناساندنی مێژووی بزووتنەوەکە، وەرگێرانی فیلمە دۆکومێنتەرییەکان، کێ دەتوانێت با وەرگێردراوەکان چاپ و بڵاوبکاتەوە، کێ دەتوانێت با کۆڕی ڕۆشنگەریی بگێرێت و کێ دەتوانێت با بۆ پیكهێنانی فۆڕووم و گرووپە خۆجێییە ئەنارشیستییەکان لەنێو گوندەکان، یان لەنێو کۆڵان و گەڕەک و گۆشەی شارەکان هەوڵبدات، شتێک کە نابێت ئێمە لەبیریبکەین، ئەوەیە؛ ئەنارشیزم بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتییە و بەس لەنێو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ناڕەزایەتی و بزووتنەوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان ئەگەر و توانای پەرەسندن و کۆمەڵایەتییبوونەوەی ئەنارشیزم هەیە. پارلەمان و سیمینیاری چەپەکان و فسکە فسکی بنکە پارتییەکان و شەڕە تفەنگی چریکەکان و خۆنواندنی نێو کاناڵەکانی بۆرجوازی مەیدانی تێکۆشانی ئەنارشیستەکان نین و نەبوون و نابن.

بۆ ئێمە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەس مەیدانی پاگەندەکردنی بۆچوون و گەیاندنی سەرچاوە هزرییەکانی ئەنارشیزم و وەک خۆیان نیشاندانی بنەما هزرییەکانی ئەنارشیزمن بۆ ڕسواکردنی و بە درۆخستنەوەی هەموو شێواندنەکانی چەپ و ڕاست. لەبیرمان نەچێت، پێش ئەوەی چەپەکان دژی ئێمە بن، دوژمنی گەورەتر هەیە، کە ڕەوتە سێکسیست و ئایینییەڕامیارییگەرا و ناسیونالیست و شۆڤێنیست و فاشیستەکانن، ئیدی ڕەنگی ئاڵا و درووشمی ئەو بزووتنەوە ڕاستڕەوانە هەر چی بێت، دوژمنی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیین و لە سەرووی ئەوانیشەوە دوژمنە سەرەکی و گشتییەکە، لەبیرنەکەین؛ سەروەریی چینایەتی بە هەموو ڕەنگ و زمان و بۆن و قەبارەکانیانەوە!

هاوڕێیان، تکایە خۆتان و بزووتنەوە و ئامانجەکەتان تاکو شەڕەدەندووککردن لەتەک سەرانی چەپ و پارتییەکان و گرووپە رامیارییەکان و چەند کەسێكی ناوبانگخواز دامەبەزێنن، ئەوەی ئەوان سەرمایەداریی و دەوڵەتەکان و کۆمپانییەکان و ڕەوتە ڕاستڕەوەکانیان لەبیرکردوون و خەم و قسەی شەو و ڕۆژەیان بووە بە دژایەتیکردنی ئەنارشیزم و ئەنارشیستەکان و تەنانەت شەوانە بە دژایەتیکردنی ئەنارشیزمەوە وڕێنەدەکەن، نیشانەی هەژموون و بوونی کۆمەڵایەتییانەی ئێمەیە، سەرەتای کارە و کاتی خۆڕێکخستن و بەشداریکردنی بزووتنەوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان و کەتوارییکردنینەوەی ئەلتەرناتیڤە کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و بەڕێوەبەرییەکانە، کاتی خۆڕاپساندنە لە ڕابوردووی چەپڕەویی و ڕاسڕەویی کەسیی، کاتی هەنگاونانە بە هەر شێویەک دەکرێت و دەلوێت و دەگونجێت و بوار هەیە و تواناییە کەسییەکانمان بواردەدەن، کاتی ئاشناکردنی بنەماکانی ئەنارشیزمە بە چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتەکانی کۆمەڵ، نەک ئەنارشیستکردنی پارلەمانتاران و سەرانی پارتییەکانی چەپ. هەر کات ئەوان بەبێ ڕەتکردنەوەی رابوردوو و دارایی و ناوبانگ و دەسەڵات و پلەیان ببنە ئەنارشیست، ئەوە نیشانەی ئەوەیە، کە ئێمە لنگاوقووچ لە ئەنارشیزم تێگەییشتووین و خەەریکین لنگاوقووچ بە کۆمەلی دەناسێنن، ئەنارشیزم هزری کۆمەڵایەتیی نەداران و بێدەسەڵاتکراوانە، نەک بنێشتە خۆشەی دەمی ڕامیاران و سەرمایەداران و دەروێشانی ئایدیۆلۆجیی !

هاوڕێیان بۆ ئەوەی بزانین کە لە ماوەی چواردە ساڵی ڕابوردوو (2005 تاکو ئێستا) چ کات و وزە و ورەیەک لە بەرەبەرەکانێ و وەڵامدانەوەی تۆمەتەکانی چەپ بەفیڕۆداوە و چووە، بەخۆتان بەراورد بکەن، ئەگەر لەجیاتی ئەوە خەریکی وەرگێران و کاری هونەریی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتیی و کاری هەرەوەزیی بووینایە، ئێستا بزووتنەوەکە خاوەنی چی دەبوو و لە چ ئاستێکی کۆمەڵایەتیی دەبوو.

من لێرەدا بەڕاشکاویی و بەبێ سڵەمینەوە من بەبێ گومان و بەوپەڕی بڕواوە ئەم دەستەواژەیەی کۆتایی دەنووسم، بابەتە فەسیبووکییەکان و ڕیزکردنی ناوی ئەنارشیزم لە ڕیزبەندیی ئاژاوە و خراپەکانی و تد لەلایەن چالاکانی ڕەوتە چەپڕەوەکان و راستڕەوەکان بۆ تووڕەکردن و خەریککردنی ئێمەیە، بۆ گێرانەوەی ئێمەیە لە ئەنجامدانی ئەرکانمان، بۆ دوورخستنەوەی ئێمەیە لە مێژووی بزووتنەوەکەمان، بۆ بەرگرتنە لە پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی هزری ئەنارشیستی؛ ئاخر بڵاوبوونەوەی بنەماکانی هزری ئەنارشیستی و تێگەییشتنی چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتکراوەکانی کۆمەڵ لە ڕاستیی ئامانجی ئەنارشیستەکان و ئەنارشیزم، بە خوریکردنەوەی ڕێسی هەموو دەسەڵاتخوازان و ناوبانگخوازان و مشەخۆرانە لە ڕاستەوە بۆ چەپ، داچڵاکان و هوشیاربوونەوەی چەوساوانە بەوەی کە بەس خۆیان (چەوساوان) دەتوانن ڕزگاریکەری خۆیان بن و هەموو پارتیی و گرووپ و کەسێک بەناوی پێشڕەویی سۆشیالیستی و کۆمونیستیوەک ڕامیارانی نێو پارلەمان و دەسەڵاتداران لەپێناو بەشی گەورەتر لە کێکی تاڵانکردنی ڕەنجی ڕەنجدەران و سامان و داهاتی کۆمەڵ، هەوڵدەدەن و هەر کات چەپەکان دەسەڵاتیان هەبێت، هەمان شت دەکەنەوە کە پێشینانیان کردیان؛ ئەوان هەمان تاکتیکی ئاژاوەچییەتی دەسەڵاتخوازان و پاوانگەران پەیڕەودەکەن ئەگەر نەتوانن شۆڕشگەر بن، خۆ دەتوانن شۆڕش تێکدەر بن، وەک بە کردەوە دەبینین و سەد و پەنجا ساڵ زیاترە (لە درووستکردنی یەکەمین پارتیی سۆشیالدێمۆکراتی سویسرا تاکو دواهەمین باڵی جیاوەبووی حیکمەتیستەکان)دەردەکەوێت، ئەوان بە درووستکردنی پارتییەکان و جیابوونەوە و باڵباڵێنە سێکتاریزم پەرەپێدەدەن و بە دەسەڵاتخوازیی و دەوڵەتەکانیان و بەشدارییە پارلەمانییەکانیان، چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتکراوەکان لە بەدەسهێنانی داخوازییەکانیان و سەرکەوتنی شۆڕش نائومێدکردووە و دەکەن و وەرگەڕانی کۆمەڵەکانی جیهان بەرەو ڕاستڕەویی و پەرەسەندنی بزووتنەوە ئایینییەرامیارگەرا و ناسیونالیست و شۆڤێنیست و فاشیست و سێکسیستەکان بەرەنجامی ئەو شکستانەن، کە دەوڵەتگەرایی چەپ لە بلانکیستەکان تاکو بۆلشەڤیک و مائۆئیستەکان و کاسترۆئیستەکان و حیکمەتیستەکان و ..تد بەسەر چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان هێنایان و ئەوانیان لە ئەگەری سەرکەوتنی شۆڕش نائومێدکرد!

بە درێژایی مێژووی پارتییایەتی و چەپ، فیلۆسۆفیی دژەشۆڕشانی دەسەڵاتخواز و پاوانگەر و ناریسیست ئەوە بووە ئەگەر نەتوانم شۆش بەیەکجاری لەنێوبەرم، خۆ دەتوانم پارچەپارچە و تێکیبدەم ”، بۆ سەلماندن و دەرکەوتنی ڕۆڵی دژەشۆڕشانەی پارتییچییەکان بەناوی سۆشیالیزم” و کۆمونیزم، سەرنجێکی خێرای ڕووداوەکانی نێو بزووتنەوەی کرێکاران و بزووتنەوەی سۆشیالیستی سەدەی نۆزدە و بیست و ئێستا بەسە، کە هەردەم بەهۆی درووستکردنی پارتییەکان و پەرەدان بە سێکتاریزم و پەڕشوبڵاوکردنی ڕیزی یەکگرووی کرێکاران و سۆشیالیستان و کۆمونیستان بەسەر پارتیی و گرووپ و دەستەکان، بزووتنەوەی شۆڕشگێرانە وەک هێلکەیەکی پاککراو و وردکراو خراوەتە پارووی سەرمایەداران و سەروەران، هاوکاتیش پارتییچییەکان شان بە شانی دەوڵەتان و سەرمایەداران لە ڕۆڵی شۆڕشگەرانەی ئەنارشیستان لەنێو بزووتنەوەی کرێکاران و بزووتنەوە ئازادیخواز و یەکسانیخواز و دادپەروەرییخوازەکان داوە و سۆشیالیست و کۆمونیستە ئازادخواز و ڕاستینەکان [ئەنارشیستان]یان بە دوژمنی چەوساوان ناساندووە؛ ئەوە تاکە کۆشش و بەرەنجامێکی تاکو ئێستای پارتییچییەتی و دەوڵەتخوازییە بەناوی پڕۆلیتاریا و کرێکاران و سۆشیالیزم و کۆمونیزم.

هاوڕێ، هاورێیان، هاوڕێیان، ئەگەر دەخوازن و ئارەزومەندی وەڵامدانەوەی تۆمەتەکان و شێواندنەکان و دوژمنایەتییەکانن، با هەموومان پێکەوە و هەر کەس لە شوێنی کار و ژییانی خۆی و بەگوێرەی توانا و کات و ئارەزوومەندیی و هۆگریی خۆی خەریکی کۆشش و ئەنجامدانی ئەرکی مێژوویی خۆمان بین، کە شۆڕشی کۆمەڵایەتییە، شۆڕشی کۆمەڵایەتیی [= ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتیی، کۆشش و چالاکی کۆمەڵایەتیی، بەرەنگاریکردنی کۆمەڵایەتی، خۆڕێکخستنی کۆمەڵایەتی،پێکهێنانی ڕێکخراوە و گرووپە خۆجێییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە سەربەخۆ و ئاسۆییەکانی شوێنی ژییان و کارکردن و خوێندن، هەوڵدان بۆ پێکهێنانی هەرەوەزییە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان، هەڵخڕاندنی ڕاپەڕینی کۆمەڵایەتیی، هەوڵدان بۆ لێکگرێدانەوەی تان و پۆی خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی خۆجێی و ناوچەیی و هەرێمی و تد]، چونکە ئەنارشیزم هزر و بۆچوونی شۆڕشگەرانەی کۆمەڵایەتییە بۆ گەییشتن بە کۆمەڵی بەبێ چین و چەوسانە و بەبێ سەروەریی چینایەتی✊

فێرکاری شۆڕشگەر وەک فەرزاد کەمانگەر

مەگەر دەتوانرێت باری قورسی فێرکاربوون و چاندنی تۆوی هوشیاری لەسەر شان بێت و دەم نەکەیتەوە؟

مەگەر دەتوانرێت قینی پەنگخواردووی فێریاران و ڕوخساری لاوازی ئەوان ببینیت و دەنگ نەکەیت؟

مەگەر دەتوانرێت لە ساڵی نەبوونی نەبوونی داد و دادپەروەریی فێڕکار بیت، بەڵام (ئەلف) و (بێ)ی هیوا و یەکسانی وانەنەدەدەیت، هەرچەندە کۆتایی ڕێگەش زیندانی ئەوین و مەرگ بێت؟

بەشێک لە نامەیەکی فەرزاد کەمانگەر

https://hejeen.wordpress.com/2010/05/17/منوەكفێرکارمامۆستاێكدەمێنمەوەوتۆ

هەژێن
١٩ی مارچی ٢٠٢٠

لەنێو هەر کۆڵانێک کە ئێمە دەژین، کەسانێک هەن، کە بە هۆکاری پیریی و نەخۆشیی و پەککەوتەیی و کەمئەندامیی توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیان نییە، چ بە هۆکاری نەتوانین و مەترسیی دەرچوون لە ماڵ، چ بە هۆی نەبوونی توانای کڕین.

ئێمە وەک هاوسێ و وەک مرۆڤ و وەک بەرپسیاریی هوشیاربوون، ئەرکی هاوپشتیکردنی ئەو کەسانە دەکەوێتە ئەستۆ، هەڵبەتە ئەگەر خۆمان لە باری تەندرووستیی و جەستەیی لەبار و گونجاو بین.

لەوانەیە بەهۆی دانەچڵەکانی ئەو هەست و بەرپرسیارییە کۆمەڵایەتییەی سەرشانی خۆمان، هێشتا ئێمەی لە دوای پاساو بگەڕێین و وەک خۆدزینەوەیەک بپرسین؛ ئەی منداڵان و خزمانی خۆیان نایێن و ئەو ئەرکە لە ئەستۆناگرن و ئەنجامنادەن؟

بێجگە لەوەی کە ئەو پرسیارە لە هوشیاریی و لۆجیک دوورە، دەکرێت پرسیارەکە پێچەوانە بکەینەوە و لە خۆمان بپرسین؛ ئەگەر ئێمە لە دایک و باوکی خۆمان دوور بووینایە و بەهۆی قەدەخەبوونی هاتووچۆ یان دووریی شوێنی ژیان یان نەخۆشبوونی خۆمان توانای فریاگوزاریی خزمانی خۆمان نەبووایە، چی؟ ئایا هەر ئاوا وەک ئێستا کەمتەرخەمانە و نادەربەسانە دەمانگوت : بۆچی منداڵان و خزمانی خۆیان فریای ئەوان ناکەون؟

بەبێ گومان نەخێر و بەپێچەوانەی ئەوە خۆزگەخواز دەبووین و زۆر سوپاسگوزار دەبووین، ئەگەر هاوسێیانی خزمانی ئێمە لە کاتی تەنگانە فریای ئەوان بکەون و پێداویستییەکانی ئەوان دابینبکەن.

دەی لەسەر هەمان بنەما، پێویستە هەر یەک لە ئێمە لە شوێنی ژییانی خۆمان [لە ئاستی گوند و کۆڵان و گەڕەک] بۆ پێکهێنانی (گرووپی هاوپشتیی هاوسێیان) بانگەوازبکەین و ژمارە تەلەفۆنێک بۆ پەیوەندیکردن دەستنیشانبکەین. هەڵبەتە تاکو ئەو کاتەی کە (گرووپی هاوپشتیی کۆڵان) و (گرووپەکانی هاوپشتیی گەڕەک) پێکنەهاتوون، پێویستە هەر کەس لەنێو کۆڵانەکەی خۆی، لەوێ کە هاوسێکان ئەو دەناسن و بڕوای کۆمەڵایەتییان بە ئەو هەیە، پێویستە هەر کەس بەخۆبکەوێت و چاوەڕێی درووستبوونی گرووپی کۆڵان نەبێت [هاوکاتی هەوڵدان بۆ درووستبوونی گرووپی هاوپشتیی کۆڵانەکەی خۆی، هەوڵبدات خۆی بە تەنیا ئەو ئەرکە ئەنجامبدات]، چونکە گرووپە خۆجێییەکان لەو دەستپێشخەرییە کەسییانەوە دەستپێدەکەن و سەرهەڵدەدەن و پابەندکردنی بەشداریکردنی هەر کەسێک و چاوەڕوانمانەوەی هەر کەسێك بۆ درووستبوونی گرووپەکان، دەبێتە هۆی دواکەوتنی درووستبوونی گرووپەکان، بە واتایەکی دیکە، بەو ڕادەی کە هەر کەسێک زووتر لە شوێنی ژییانی خۆی بەخۆدەکەوێت، بە هەمان ڕادە درووستبوون و سەرهەڵدانی گرووپەکان نزیکتر دەبێت.

چۆنیەتی سەرهەڵدانی گرووپی هاوپشتیی کۆڵان؟

وەک پێشتر ئاماژەدرا، کەسێک بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆی بۆ هاوپشتیکردنی هاوسێیانی پیر و نەخۆش و پەککەوتە و کەمئەندام یان هەر کەسێکی دیکە کە کۆمەک و هاوپشتی ئێمەی پێویست بێت، لەنێو کۆڵان بە هەڵواسینی بانگەوازێک بۆ پێکهێنانی گرووپێک بۆ هاوپشتیی هاوسێیان یان بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکە لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی و نووسینی ژمارە تەلەفۆنێک بۆ پەیوەندی، هەڵبەتە ئەگەر بکرێت لەسەر بانگەوازە چاپکراووەکە وێنەی کەسی بانگەوازکەر هەبێت، تاکو بڕوای کۆمەڵایەتیی هاوسێیان بەدەستبهێنێت، هەر ئاوا بۆ ئەوەی هەوڵی هاوپشتییانەی ئێمە لە هەوڵ و هەلپەرستیی کەسانی دیکەی ساختەچی و دەستبڕ یان پڕۆپاگەندەکەرانی ڕامیار و مشەخۆر جیابکرێتەوە.

پاش پەیوەندیکردن و ئامادەیی کەسانی دیکە، لەنێو کۆبوونەوەیەکی ئاشکرا و بە لەبەرچاوکردنی باری تەندرووستی و ئاسایی ئێستا، دەکرێت کۆبوونەوەی پێکهێنانی گرووپەکە لەنێو چات-مەسینجەرێک بێت و هەموو هاوسێیان بتوانن بەشداریبکەن، بۆ نموونە چات-گرووپی فەیسبووکیی لە عیراق و چات-گرووپی تێلەگرامیی لە ئێران، لەبەر ئەوەی کە لەو دوو وڵاتە زۆبەی خەڵک بەکاربەری ئەو دوو تۆرانەیە و نائاشنا نییە و بەکاربردنی ئەوان ئاسانە، ئەگەر نا چات-مەسینجەری دیکەی وەک سیگناڵ Signal و جیتسی Jitsi هەن، کە زۆر باشتر و پارێزراوترن. بەڵام بەداخەوە وەک فەیسبووک مەسینجەر و تێلەگرام گەلیی و گشتیی نەبوونەتەوە و زۆبەری خەڵک ئاگاداری بوونی ئەوان نییە.

لەنێو کۆبوونەوەکە، کەسانی ئامادەی هاوپشتیکردنی هاوسێییان خۆیان دەناسێنن و ژمارە تێلەفۆنی خۆیان بۆ پەیوەندیی ڕادەگەیێنن و بەشدارانی دیکە دەتوانن ژمارە تەلەفۆنی ئەو کەسانە بە هەموو دانیشتووانی کۆڵانەکە بگەیێن.

بەو جۆرە کۆڵان بە کۆڵان تاکو ئاستی گەڕەک و شار گرووپەکان پێکدێن و لە کاتی پێویست چالاکانی کۆڵانەکان دەتوانن فریای کۆڵانەکانی دیکە بکەون، بەڵام ئەوە بەس لە باری پێویستی و گرفتاریی چالاکانی ئەو کۆڵانە. چونکە هاوپشتیی هاوسێییان بڕوا و ناسین و دڵنیایی پێویستە، بەتایبەت کەسانێک کە کەمتر لە ماڵ دەردەچن و پیر و نەخۆش و پەککەوتە و کەئەندامن، پێویستە دڵنیایی زۆرتریان هەبێت. هەڵبەتە، بە بەردەوامبوونی چالاکییەکان، بڕوای کۆمەڵایەتیی پتەوتر و جێگیرتر و فراوانتر دەبێت و تەنانەت ئاستی کۆڵان و گەڕەکیش تێدەپەڕینێت. بەڵام سەرەتا درووستکردن و گێڕانەوەی پێویستە، چونکە هەزاران و سەدان ساڵە ئیمپڕاتۆرییەکان و دەوڵەت و پارتییە ڕامیارییەکان و دەزگەکان و ڕامیاران خەریکی لەنێوبردنی بڕوا و هاوپشتیی کۆمەڵایەتین و درووستکردنەوە و گێڕانەوەی ئەوەی لەنێوبردراوە، شێلگیرییەکی بەردەوامی پێویستە.

ئەرکەکانی گرووپی هاوپشتی کۆڵان؟

لەباری نائاسایی ئێستا کڕینی خۆراک و پێداویستییەکانی دیکە بۆ ئەو کەسانەی کە بە خۆیان توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیان نییە، گەیاندنی ئەو کەسانە بە پزیشک و نەخۆشخانە، بەسەرکردنەوەی بەردەوام بە هۆی تێلەفۆن و تەنانەت سەردانیکردن بەلەبەرچاوگرتنی ڕێنوێییە تەندرووستییەکان بۆ خۆپاراستن لە بڵاوکردنەوە و تووشبوون بە پەتاکان.

بەڵام لە باری ئاسایی و نەبوونی پەتاکان، دەکرێت شەونشینی و گەشت و پیاسەکردن لەتەک کەسانێک کە هاوپشتی ئێمە دەخوازن. بۆ نموونە لە یابان خوێندکاران [قۆناخی نێوەندیی و ئامادەیی] هەر کەسە وەک بەشێک لە پراکتیک سەردانیکردن و کڕین و چێکردنی خواردن و پیاسەکردن لەتەک نەخۆشان و پیران و پەککەوتان و کەمئەندامان لە ئەستۆدەگرێت و بەگوێرەی کات و حەزی خۆی ڕۆژانە یان چەند جارێک لە هەفتە ئەو کەسانە سەردانیدەکات و زۆر جار دەکرێت چەند خوێندکارێک لە کەسانی سەرپەرشتیکراو گرووپێک بۆ سەیران و گەشت و چوونە سینەما یان چوون بۆ پەڕتووکخانەی گشتتیی و باخی گشتیی و شوێنەکانی سەرگەرمیی ڕێکبخەن، یان ڕێکخستنی کۆبوونەوە و خواردنی بەیانی پێکەوە لەنێو نێوەندەکانی کۆڵان و گەڕەک پێشنیاربکەن.

چۆنیەتی ڕێکخستن و ئەنجامدانی هاوپشتی؟

کەسێک کە هاوپشتیکردنی کەسانی پیر و نەخۆش و پەککەوتە و کەمئەندام ئامادەیی خۆی دەربڕیوە و ژمارە تەلەفۆنی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لەلایەن ئەو کەسانەی هاوپشتییان پێویستە تەلەفۆنی بۆ دەکرێت، یان بە چات-مەسینجەر لیستی پێویستییەکانی پێدەگات، پێداویستییەکان لەو شوێنانەی کە کەسی داخوازیکەردەستنیشانیکردووە دەکڕێت و دەگەیێنێتە بەردەگە و بە تەلەفۆن بڕی پارەکە بە کەسەکە دەڵێت و کەسەکە هاوپشتیکراوەکە پارەکە لەنێو زەرفێک دەنێت و لەبەردەرگەکەی دادەنێت. لەباری هەبوونی نەخۆشی و گرانەتا، لەبەر ڕۆشنایی ڕێنوێنییە تەندرووستییەکان، کەمترین نزیکبوونەوە و بەریەککەوتن درووست دەبێت. بەڵام ئەگەر پێویستییەکان بەشێک لە کۆمەکە کۆمەڵایەتییەکانی بەخشینی خۆراک و پۆشاک و شمەکی دیکە بێت، ئەوا بە گەیاندنی کۆمەکەکە بە بەردەرگەی کەسە هاوپشتیکراوەکە، بۆ بردنی کۆمەکەکە ئاگاداردەکرێت و گرفتی پێدانی پارە و تووشبوونی پەتا نابێت.

چۆن لە خراپەکاریی و فڕوفێڵی کەسانی خراپەکار بەردەگیردرێت؟

بەداخەوە، لەم کاتە کە لە هەموو کات زیاتر مرۆڤەکان بەتایبەت کەسانی پیر و نەخۆش و پەککەوتە و کەمئەندام ناچارن و کۆمەک و هاوپشتیی دەخوازن، لە زۆر شوێن، تەنانەت لە ئۆروپا کەسانێک پەیدابوون کە بەناوی ڕێنوێنی تەندرووستیی و بیمەی دەرمانیی و تیمی پشکنین و تەنانەت بەناوی کۆمەک و هاریکاری لە خەڵکی ناچار پارە دەکێشنەوە.

لەبەرئەوە، پێویستە هاوکاتی ڕاگەیاندنی ئامادەیی خود بۆ کۆمەک و هاوپشتیی هاوسێییان و درووستکردنی گرووپی هاوپشتیی هاوسێیان، وێنە و ژمارە تێلەفۆن و ناونیشانی خود بە چالاکانی گرووپی هاوپشتیی کۆڵان و کەسانێك کە بە ئەوان کۆمەک و هاوپستیی دەگەیێنین، بدەن و چالاییەکان ئاشکرا و ڕاگەیێندراو بن. هەر ئاوا دانیشتووانی کۆڵان بەتایبەت پیران و نەخۆشان و پەککەوتە و کەمئەندامان لە هەوڵی خراپکارانەی کەسانی نەناسراو ئاگادار و وریابکرێنەوە.

هەڵبەتە نابێت، ئەو ئاگادارکردنەوە و وریاکردنەوانە ببێتە هۆکاری لەنێوبردنی بڕوای کۆمەڵایەتیی بە یەکدی و گومان درووستکردن لەنێو هاوسێیان، بەڵکو پێویستە بەس بە ڕادەی بەرگرتن لە هەوڵی خراپکارانەی کەسانی مشەخۆر و دەستبڕ و بۆرجوا سیفەت، ئاگادارکردنەوەکان بەردەوام بن.

چۆنیەتی یەکگرتنەوە و هاریکاری نێوان گرووپی کۆڵانەکان و یەکگرتنەوەیان لەنێو تۆڕی هاوپشتیی گەڕەک؟

لەتەک درووستبوونی گرووپی هەر کۆڵانێک، پێویستە دەستبەجێ بۆ بانگەوازکردن و هاندانی دانیشتووانی کۆڵانەکانی دیکە هەوڵبدرێت و تاکو ئەو کاتەی کە لە کۆڵانی تەنیشت گرووپی هاوپشتیی درووستنەبووە، پێویستە وەک نیشاندانی نموونەیەک لە باشیی گرووپی هاوپشتیی کۆڵان، بەگوێرەی توانا و کات لە پیران و نەخۆشان و پەککەوتان و کەمئەندامانی کۆڵانەکانی دیکە هاوپشتیی بکرێت و ئەزموون و ڕێنوێنییەکانی خود بە ئەوان بگەیێندڕین، ئەزموونەکان و چالاکییەکان و نموونەکان لەنێو شەونشینی خێزان و پەیوەندی و گفتۆی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکرێنەوە.

کاتێک گرووپەکانی هاوپشتیی دوو کۆڵان لەنێوان خۆیان هاریکارییدەکەن و گرووپی دیکە درووستدەبن، پێویستە بۆ پێكهێنانی تۆڕی گرووپە هاوپشتییەکانی گەڕەک هەوڵبدرێت و هەر وەک کۆبوونەوەی ئینتەرنێتیی چالاکانی گرووپی هاوپشتیی کۆڵانێک لە باری نائاسایی وەک ئێستا، یان کۆبوونەوەی خۆجێی لە باری ئاسایی دوور لە مەترسی پەتا و قەدەخەبوونی هاتوچۆ، چالاکانی گرووپە هاوپشتییەکانی گشت کۆڵانەکانی گەڕەکێک کۆبوونەوە بکەن و گفتوگۆبکەن و پەیوەندیی و چالاکییەکانی خۆیان ڕێکبخەن.

چۆنیەتی سەرپەرشتیکردنی گرووپەکان و ڕێکخستنی بڕیاردانەکان؟

گرووپە هاوپشتییەکانی کۆڵان و گەڕەک، گرووپی خۆبەخشانە و هاریکاریی و دوور لە قازانج و پلە و پایەی ئابووریی و ڕامیاریی دەبن و لەوەش زیاتر گرووپەکان دارای هیچ پەیوەندی و تایبەتمەندییەکی پارتییایەتی و ئایدیۆلۆجیی و ڕامیاریی نابن و نابێت بە پڕۆپاگەندەی ڕامیاریی پارتیی و ڕێکخراوە ڕامیارییەکان بواربدرێت؛ فیلۆسۆفیی گرووپی هاوپشتیی کۆڵان و تۆڕەکانی هاوپشتیی گوند و گەڕەک و شار بریتی دەبێت لە ( هاوپشتیی هاوسێ بۆ هاوسێ) و بنەمای هاوپشتیکردن و پەیوەندییەکەش بنەما و پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتیی دەبێت و پێویستە لە هەموو پەیوەندییەکی بازرگانیی و ئابووریی و ڕامیاریی و دەستەبژێریی دووربگیردرێت.

کاتێک ئەوە ئامانج و ئەوە شێوازی چالاکییکردنی گرووپە خۆجێییەکانی هاوپشتیی کۆڵان و گەڕەکەکان بێت، بەبێ بێگومان شێواز و ئاستی سەرپەرشتیکردن و بڕیاردانیش گشتیی و کۆڕابەریی (هەمووان ڕابەریی، یان نەبوونی ڕابەریی) دەبێت و هیچ کەس سەرۆک و هیچ کەس هاوسەرۆک نییە و سەرۆکایەتی و ڕێکخستن و بڕیاردانی قووچکەیی بوونی نابێت، هەر ئاوا کە لە باری ئاسایی هاوسێییان هیچ کەس سەرۆک و هیچ کەس ملکەچ، هیچ کەس فەرماندەر و هیچ کەس فەرمانبەر نییە، هەر ئاوا لە ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردن و بڕیاردانی گرووپەکانی هاوپشتیی کۆڵان و گەڕەک هیچ کەس سەرۆکی کەسێكی دیکە یان گرووپەکە نییە، هەمووان هاوئاست و هاودەنگ و هاوبڕیار و هاوئەرک و هاوبەرپرسایریی دەبن، ڕێک بە هەمان شێوەی سرووشتی ژییانی کۆمەڵایەتیی.

ئامانج لە درووستکردنی گرووپی هاوپشتیی کۆڵان و تۆڕی گرووپە هاوپشتییەکانی کۆڵانەکانی گەڕەک، بەس هاوپشتیی و کۆمەک و هاریکاریی کاتیی ئەم سەردەمەی بڵاوبوونەوەی پەتا نییە و پێویستە بە ئاسۆی بەردەوامیی پاش تێپەڕاندنی ئەو پەتایە و بۆ بوارەکانی دیکەی ژییان و پێداویستییەکانی کۆلانەکان و گەڕەکان و گوند و شارەکان پەلبهاوێت و وەک تان و پۆی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتییانەی دانییشتووان مرۆڤی کۆمەڵی ئازاد و یەکسان و دادپەروەر پەرووەردەبکەن

بێجگە لەوە، لە باری ئاسایی و تێپەڕاندنی باری نائاسایی بڵاوبوونەوەی پەتا و مەترسییەکانی دیکە، دەکرێت گرووپەکانی هاوپشتیی کۆڵان پێکهێنانی بنکەی ئالووێرکردن و بەخشینی شمەکە زیادەکان، درووستکردنی باخچە کشتوکاڵییەکانی کۆڵان و گەڕەک، بردن و هێنانەوەی منداڵان بۆ باخچە و فێرگە و ڕێکخستنی گەشتکردن و سەیرانی هاوسێییان، درووستکردنی سندووقی کۆمەکی هاوسێییان، پێکهێنانی دەستەکانی پاراستنی کۆڵان و دابینکردنی ئاساییش بۆ دانیشتتووان لە باری هەبوونی مەترسیی جەنگیی و سەربازیی و هەر ئاوا خاوێنکردنەوەی ژینگە و پاراستنی ژینگە و بازنەکانی هاریکاری و ئاڵووێرکردنی بەرهەم و پێداویستییەکان و … تد

نموونەی زیندوو لەو بارەوە، هەر ئێستا لە ئەمەریکا و ئۆروپا لەسەر بنەماکانی کۆمەکی بەرانبەرانە mutual aid درووستبوون و پێکدەهێندرێن و تەنانەت ئامانج و چالاکیی ئەوان زۆر لەو ئاستە زیاتر و فراوانترە، کە من لەنێو ئەم نووسینە وەک نموونە ئاماژەمداوە. ئەوەش بۆ شێوەی ڕێکخستنی ژییانی کۆمەڵەکان دەگەڕێتەوە، کە لەنێوان هەرێم و کۆمەڵەکانی ئۆروپا و ئەمەریکا جیاوازییەکی چەندایەتی و چۆنایەتیی هەیە و لەو بارەوە نووسینەکەی من فرەتر ئاراستەی کۆمەڵی هەرێم و کۆمەڵەکانی خۆرهەڵاتی ناوین دەبێت، بەڵام هاوکاتیش وەک پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ پێکهێنانی گرووپەکانی هاوپشتیی هاوسێیان لەنێو کۆمەڵەکانی دیکەی ئۆروپا و ئەمەریکا ئەو هەنگاوانە هەر بنەما دەبن.

گرووپی هاوپشتیی کۆڵان – گرووپە خۆجێییەکانی هاوپشتیی گەڕەک

چەند پرسیار و وەڵامێک لەبارەی (هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و گەشتی تورکیە)

هەژێن

22ی ئۆکتۆبەری 2019

پرسیاری یەکەم : ” ئایا بایکۆت نابێتە هۆی بێکاریی کوردانی باکوور؟

وەڵام: پێش هەموو شت، پرسیارەکە لە ڕوانگەی ناسیونالیستییەوە خەریکە سۆزی نەتەوەچییانەی کوردان بورووژێنێت، ئاراستەکەرانی دەسەڵاتدارانی هەرێمن، ئەوانەی کە نانیان لەنێو ڕۆنی تورکیە و ڕێکەوتنی پەنجا ساڵەی ئیمتیازینەوتی هەرێم بۆ تورکیە دەستەگوڵی دەستی ئەوانە و هەر بایکۆتێکی ئابووریی دەبێتە هۆی نەمانی ڕۆنەکەی تورکیە و وشکبوونەوەی نانەکەی خۆیان.

بە بۆچوونی من، وەک کەسێک کە ناسیونالیزم بە ئایدیۆلۆجیای سەروەریی چین و توێژێک لەسەر کۆمەڵ دەزانم، بۆ من لەنێوان بێکاربوونی کرێکارێکی ئیزمیر و ئامەد و هەولێر و فەلووجە جیاوازی نییە. بێجگە لەوە، کاتێک بڕیاردان لەنێوان بێکاربوونی کرێکارێک و لاقپەڕینی منداڵێک بێت، بێکاربوونی ملیاردان کرێکار لە لاقپەڕین و بێ دایک و باوکبوون و ئاوارەبوون و کوژرانی منداڵێک، تەنانەت لە کوژرانی ئاژەڵێک و شکانی درەخت و گوڵێک، باشتر دەبینم؛ کرێکارێک بەبێ کاری کرێگرتە ئەگەری زیندوومانەوەی هەیە، بەڵام منداڵێک و دەروون و خەونەکانی لەژێر بۆمبێک کۆتایی ژییان و مێژووە، بۆ من وەک کەسێک کە منداڵیی و لاویی من لەژێر بۆمبارانی جەنگی عیراقئێران تێپەراندبێت!

ئەگەر لەوەش بگوزەرێم، فرمێسکی تیمساحیانەی ڕامیاران و کاناڵە میتییەکەی ئەوان (ڕووداو) بۆ نەمانی نانە چەورەکەی خۆیان و زیانی سەرمایەدارە کوردەکانی باکوور و لەوەش بێئابڕوانەتر ئەوەیە، کە زۆریک لە پرۆژە ئابوورییەکانی باکوور پشکی سەرانی پدک و ینک لەنێو هەیە، هەر ئاوا کە بەناوی کەسانی دیکە لە ئۆروپا ڕێستورانت و نانەواخانە و پیتزەری و ڕێزە ئاپارتمان دەکڕن و پارەی دزراو سپیدەکەنەوە!

پرسیاری دووەم: ئەی بۆچی کاڵای کارخانەکانی ئاڵمانیا و برتانیا و ئەمەریکا بایکۆتناکەن؟

وەڵام: ئەوەی کە سەرمایە و سەرمایەداران لەم سەر تاکو ئەوسەری دونیا لەنێو ئەو جەنگە بەرژەوەندییان هەیە، گومانی وەرناگرێت. بەڵام بەرهەمی کارخانەکانی دیکەی جیهان [مەبەست کارخانەکانی چەکسازیی و بواری سەربازیی نییە، چونکە ئێمە کڕیاری کاڵای ئەو کارخانانە نین] وەک بەرهەمی کارخانەکانی تورکیا ڕاستەوخۆ بەو جەنگەی ئێستا خزمەتناکەن و ڕاستەوخۆ پشتیوان نین. بێجگە لەوەش، هەر ئاوا کە لە هەرێمی کوردستان هیچ پڕۆژەیەکی بازرگانیی بەبێ پشک و ڕەزامەندیی دەسەڵاتدارانی ینک و پدک بوونی نابێت، هەر ئاواش لە تورکیە، بەبێ ڕەزامەندیی ڕامیاریی تورکیە هیچ پڕۆژەیەک بوونی نییە و زۆربەی پڕۆژە گەورەکان هی ئەردۆگان و زاواکەی ئەون، هەر کەس گومانی هەیە، با فیلمە دۆکومێنتەرییەکان لەبارەی ناچارکردنی خەڵکی گەڕەکە هەژارنشینەکانی ئیستانبوڵ و ئانکارا و شارەکانی دیکەی تورکیە و پرسی مەیدانی تەقیسم لە ئیستانبوڵ تەماشابکات!

بە بۆجوونی من، ئەگەر بایکۆتکردنی کاڵای هەر کارخانەیەکی جیهان و بایکۆتکردنی گەشتی هەر گۆشەیەکی دیکەی جیهان وەک بایکۆتکردنی کاڵاکانی تورکیە و بایکۆتکردنی گەشتکردن بۆ تورکیە ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ کارایی چارەنووسسازی هەیە، پێویستە بیخرێتە نێو لیستی بایکۆتکردن!

بێجگە لەوەش، ئەو بایکۆتکردنەی ئێستای خەڵکی هەرێمی کوردستان هەنگاوی یەکەمە و دەکرێت لە بەردەوامی و درێژەی بەرەو بایکۆتکردنی کارخانە و هێڵە هەواییەکان و گەشتی ئەو وڵاتانەش کە وێرای ناڕەوایی جەنگەکە و کۆمەڵکوژیی دانیشتووانی ڕۆژاوا [ڕۆژاوا بەس کرمانجیزمان نین، چەندین ئێنتنیی و ئایین و کولتووری دیکەن] کۆمەکی حکومەتی ئاکپارتیی و ئەردۆگان دەکەن، پێویستە دەستبەجێ ئەوانیش بایکۆتبکەی.، بەڵام وەک دەبینین بایکۆتکردنی ئەوان لەسەر خێراڕاگرتنی جەنگەکە کارایی نابێت، چونکە کاڵای ئەوان ناچێتە هەرێم و ئێران و تد، تاکو خەڵکی هەرێم ئەوانە بایکۆتبکەن. وێرای ئەوەش، ڕێپێوانەکانی ئۆروپا بۆ درووستکردنی فشارێکە بە داچلەکاندنی رای گشتیی ئۆروپا و کەم نین، ئەو ئۆروپییانەی کە چەندین ساڵە وەک هاوپشتییەک لەتەک خەڵکی فەلەستین و ڕۆژاوا کاڵای کارخانە و کێڵگەکانی ئیسرائیل و تورکیە بایکۆتدەکەن!

ئەوەی کە دەبێت وەک کاڵای کارخانەکانی تورکیە و گەشتکردن بۆ ئەوێ، کاڵای هەموو کارخانەیەک لە یەک کات و هەر ئێستا و بە چاوتروکاندنێک بایکۆتبکەین، فرەتر پاساوە بۆ بایکۆتنەکردنی کاڵای کارخانەکانی تورکیە. هەر ئاوا ناچارکردنی خەڵکە بەوەی کە یان بایکۆتی کاڵای هەموو کارخانەکان یان کاڵای کارخانەکانی تورکیەش بایکۆتنەکرێت!

بە بۆچوونی من، ئەگەر ئاستی هوشیاریی کەسە نەدار و بێدەسەڵاتەکان بە ئاستی خۆهوشیاریی بەرهەمهێنانی هەرەوەزیی و ناکرێگرتەیی و نامشەخۆریی گەییشتبێت، ئەی بۆچی نا، بەدڵنیاییەوە ئەوە بەشێکە لە ستراتیجی هەموو کەسێکی سۆشیالیستی دژەدەوڵەت، بەڵام تاکو ئەو کاتەی کە ئەندامانی کۆڵانێک، گەڕەکێک، گوندێک، سارێک، ناوچەیەک، هەرێمێک بەو ئاستە لە خۆهوشیاریی نەگەییشتبن و بەرهەمهێنانی هەرەوەزیی و خۆکۆمەكیی و گەلکاریی و هەر ئاوا کێڵگە و کارخانەکان کۆمەڵایەتیی نەکرابنەوە، بڕیارێکی ئاوا لە جەنگێکی خۆتڕێن زیاتر نابێت. ئەوەی کە ئێستا نەتوانین ئەوە بکەین، نابێتە پاساوی ئەوەی نابێت کاڵای کارخانەکانی تورکیە وەک فشارێکی ئابووریی بۆ ڕاگرتنی جەنگ و هێرشکردنی فەرمانداریی ئاکپارتیی و ملهوڕیی ئەردۆگان، بەکارنەبەین.

بە بۆچوونی من، هیچ لۆجیک و ڕەوایەتییەک لەنێو ئەو پرسیارە نییە. ئەو پرسیارە چ بخوازێت و چ نەخوازێت ماری تۆپیوە بۆ بەرپێی جەماوەر، کە خەریکە پاش نیو سەدە بۆ یەکەم جارە خۆخۆیی و دابڕاو لە دەسەڵات و ڕامیاران و پارتییەکان بڕیارێک دەدات و هەنگاوێکی سەربەخۆ دەنێت.

پرسیاری سێیەم: لەنێوان بایکۆتکردنی کڕینی کاڵای کارخانەکانی تورکیە و گەمارۆی ئابووریی لەسەر وڵاتێک جیاوازی چییە؟

وەڵام: جیاوازییەکە ئەوەیە، بایکۆتکردنێک کە خۆبەخۆ کەسانی نەدار و بێدەسەڵات وەک هاودەردیی لەتەک دانیشتووانی جەنگزەدەی ڕۆژاوا بانگەوازیدەکەن، بۆ کۆتاییهێنانە بە جەنگ و ملهوڕیی حکومەت و دەوڵەت و پارتیی و سەرۆکی تورکیە، بۆ ڕزگارکردنی خەڵکە لە مەرگ، نەک برسیکردنی خەڵکی تورکیە.

بەڵام ئابڵۆقەی ئابووری وەک ئابڵۆقەی هاوپەیمانان لەسەر عیراق و ئابڵۆقەی هاوپەیمان و حکومەتی بەعس لەسەر هەرێم و ئئابڵۆقەی ئێستای دەوڵەتی ئەمەریکا لەسەر ئێران و کوبا و کوریا و تد فشاری دەوڵەتانە بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێی نێوان خۆیان لەسەر دابەشکردنی کێکی چەوسانەوەی ئێمە؛ ئەگەر ئێران وەک سعودیە بە مەرجەکانی بانکی جیهانی و سندووقی نیودەوڵەتیی دراو و دەوڵەتی ئەمەریکا ملبدات، گرفت و ئابڵۆقەیەک بوونی نامێنێت، هەرچەندە وەک سعودیە ئەگەر نەریتی ملپەراندن هێشتا پیشەیەکی پەسەندکراوی پاسایەتی ئەو وڵاتەش بێت. هاندەری ئابڵۆقەی ئابووریی بۆ سەر وڵاتێکسەپاندنی جەنگ و مەرجی ملهورانەی دەوڵەتێکە لەسەر وڵاتێکی دیکە و هیچ پەیوەندی بە خواستی خەڵک و هاوپشتی و هاودەردیی لەتەک خەڵک نییە!

بێجگە لەوە، ئێمە بایکۆتکەرانی گەشت و کاڵای کارخانەکانی تورکیە دەستپێکەری ئەو جەنگە نین، بایکۆتکردن پەرچەکرداری مرۆڤە بێدەسەڵات و نەدارەکانە لە دژی جەنگ، لە دژی کوژرانی منداڵان، لە دژی ئاوارە بوون ، لە دژی داگیرکاری، لە دژی ملهوڕیی و ئەوە هێرش و جەنگی دەسەڵاتداران و سەرمایەدارانی تورکیەیە، کە ئێمە بە بایکۆتکردن ناچاردەکەن، ئێمە بایکۆتکەران وەک بڕیاردەرانی ئابڵۆقەی ئابووریی لەسەر وڵاتان، هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەتیی و کەسیی و مشەخۆرانە و ملهوڕانەمان نییە؛ ئێمە خوازیاری کۆتایی هێڕش و جەنگین؛ ئێمە خوازیاری لێدانین لە بازار و سیستەمەکە، هەنگاوی یەکەمیش لە پێداویستیی خەڵکەوە دەستپێدەکات، کە پێداویستیی خەڵکی ڕۆژاوا [خەڵکی ڕۆژاوا بە هەموو ئێتنی و ئایین و کولتوورەکان نەک بەس کوردانی ڕۆژاوا]یە بە هاوپشتی ئێمە و ئێمەی بێ چەک و نەدار و بێدەسەڵاتیش تاقە یەک چەکی شۆرشگەرانە شکدەبەین، ئەویش بایکۆتکردنی کڕینی کاڵا و گەشکردنە بۆ تورکیە وەک لێدان لە ئابووریی و بازاری جەنگ!

بە کورتی جیاوازی نێوان بایکۆتی ئابووریی و ئابڵۆقەی ئابووریی ئەوەیە، کە بایکۆتکەران کڕینی کاڵای کارخانەیەک یان کاڵا و گەشتی وڵاتێک بایکۆتدەکەن نموونە (بایکۆتکردنی خواردنەوەی کۆلا، خواردنی مێکدۆناڵد، کاڵای کارخانەکانی دەوڵەتێک لەپێناو سەپاندنی ماف و داخوازییە ڕەوەکانی کۆمەڵێک بەسەر کۆمپانییەکان و دەوڵەتەکان، زیندووترین نموونە: بزووتنەوەی بایکۆتکردنی کاڵا و گەشتی تورکیە.

بەڵام ئابڵۆقەی ئابووریی دەوڵەتێک یان چەند دەوڵەتێک هەناردە و هاوردەی کاڵا بۆ دانیشتووانی ناوچە و هەرێمێک قەدەخەدەکەن، تاکو خەڵکی ئەو شوێنانە و فەرمانداریی ئەو شوێنە بە داخوازییەکانی کۆمپانییەکان و بانکەکان و نێوەندە جیهانییەکان ملبدەن. زیندووترین نموونە : ئابڵۆقەی حەوت ساڵەی دەوڵەتی تورکیە و فەرمانداریی هەرێم لەسەر خەڵکی ڕۆژاوا. بە واتایەکی دیکە، جیاوازی نێوان (بەدەستهێنانی ماف و داخوازییەکانی خەڵک) و (سەپاندنی بەرژەوەندی کۆمپانییەکان و ملهوڕیی دەوڵەتەکان لەسەر خەڵک)!

چوارەم توانج و تاوانبارکردن : شێواندن و تۆمەتبارکردنی بزووتنەوەی جەماوەریی بایکۆتکردن بە بزووتنەوەی کۆنەپەرست و ناسیونالیستیلەلایەن چەپی دەسەڵاتخواز

وەک دەبینین و دەردەکەون، پێشەنگی ئەو چەواشەکارییە ڕامیارییە و ئەو تۆماتبارکردنە، قۆمۆنیستە* کوردییزمانەکانن. قۆمۆنیستەکان لە کاتێکدا دەبنە هەڵگری ئاڵای ڕێفراندۆمی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، کە پڕۆژەیەکی ئەردۆگانی بوو بۆ یەکلاکردنەوەی جەنگی کۆنی ئوسمانی و سەفەوی و جەنگی ئێستای نیئۆئوسمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران لەنێو عیراق، لەوێ بە کێکخواردن لەتەک نێردراوی حکومەتی ئەردۆگان بۆ هەرێم ئۆکتۆبەری 2018 شاگەشکە بووبوون و بە کورسی دەسەڵاتی سێکیولاستیکیی خۆیان خەونیان دەبینی، کەچی هاودەردی و هاوپشتی خۆخۆیی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی هەرێم و ئازادیخوازانی جیهان لەتەک لێقەوماوانی ڕۆژاوا بە ناسیونالیستی و کۆنەپرەستانەناودەبەن.

من وەک خۆم، باشترین وەڵام بۆ ئەوان بەس ئەوە دەبینم، کە ىڵێم قومارچی ئەگەر نەڵێت بە هینم، دڵی دەتەقێت؛ ئەوان کە کاتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 1996 دایکی خۆشیان دەنگی نەدانێ؛ ئەوان کە ساڵی 2000 لەنێو جەنگێکی خۆتڕێن پێنج کەسیان بەکوشتدا و دواتر خۆیان بەرەو هەندەران هەڵهاتن؛ ئەوان کە دواتر لە بەرانبەر مۆڵەت و پشک لەتەک بکوژانی ئەندامەکانی خۆیان ڕێکەوتن و چوونە یادی هەمان ڕادیۆی ینک، کە کوشتنی ئەندامەکانی ئەوانی ڕەوادەکرد؛ ئەوان کە کاتی هاتنی داعش هەڵای دەستەی چەکداری جەماوەریییان بەرپاکرد و هیچ کەس بە کڵاوی ئەوان نەپێوا؛ ئەوان کە لەنێو پڕۆسەی خۆتڕاندنی دەوڵەتی کوردیڕسواترین هێز دەرچوون؛ ئەوان کە هەموو مانگێك ڕێکخراو پارتییۆکەیەک درووستدەکەن و بێجگە لە خۆیان هیچ کەس ناوی خۆیان و ڕێکخراوە بەناو جەماوەرییەکانیان و خۆیان نازانێت، زۆر ئاساییە کە لە بەرانبەر بزووتنەوەی خۆخۆیی جەماوەریی بکەونە سووکایەتی و شێواندن، ئەگەر نا وەک قومارچییەکە دڵیان شەقدەبات! چونکە بزووتنەوەی بایکۆتکردن بزووتنەوەیەکە، کە هیچ شوانە ڕابەر و حزبی قائدو شێخ و تەریقەتێکی نییە و بە چەند ڕۆژ بووە بە دەنگێک و حکومەتی ئاکپارتیی و ئەردۆگان و کۆمپانییەکانی هەرێم و کارخانەکان هەژاندووە و ناچاربوون دەزگە میدیاییەکانیان بۆ پاشگەزکردنەوەی خەڵک بەگەڕبخەن و قۆمۆنیستەکانیش وەک دەسەڵاتخواز و هاودەردی دەسەڵاتداران و کارخانەکان کەوتوونەتە سووکایەتی و شێواندنی ڕەوایەتی بزووتنەوەی بنایکۆتکردن!

ئەگەر لەوەش بگوزەرێن، کە ئاوا تۆمەتبارکردنێک بەس شێواندن و ئێرەییەکی ڕامیارییە وەک بەرەنجامی ناکارایی بۆچوون و بڕیارەکانی خودی ئەوان. پرسیارێک کە تۆمەتی ناسیونالیستبوونی بایکۆتکەرانلەبارەی خودی (ناسیونالیزم) دەیورووژێنێت، ناکرێت بەبێ وەڵام بمێنێتەوە.

ساڵی 1993 کاتێک ڕێکخراوەکانی (قۆمۆنیزمی کرێکاری) لە هەرێمی کوردستانخەریکبوون پارتییەک لەسەر بنەمای بۆچوونەکانی (مەنسووری حیکمەت) پێکبهێنن، بۆ ئەو مەبەستە خودی مەنسووری حیکمەت بە نامەیەکی ئاراستەکراو کۆمەڵێک پرسیاری لە فەعاڵینی ئەو کات کردبوو و منیش وەك چالاکێکی کۆمونیستی ئەو ڕۆژگارە دەبوو بە پرسیارەکانی نێو ئەو نامەیە وەڵامبدەمەوە. یەکێک لە پرسیارەکان ئەوە بوو بە ڕای تۆ حزب عیراقی بێت یان کوردستانی، بۆچی؟” [ئەگەر داڕشتنی پرسیارەکە بە درووستی لەنێو هۆشی من مابێت، ئاوا بوو].

ئەو کات کە من بە بۆچوون و بڕوای (پارتیی کۆمونیستی جیهانی) گەییشتبووم و هیچ بڕوایەکم بە پارتییە ناوچەییەکان نەمابوو، بە پرسیارێك کەوتمە وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی (مەنسووری حیکمەت)؛ ئەگەر کوردستانییبوونی پارتییەک ناسیونالیستبوونی ئەو بێت، ئەی جیاوازی کوردستانییبوون و عیراقییبوون چییە، ئایا هەر دووکیان شوناسەیەکی جوگرافیی نین و شوناسی ڕامیاریی تایبەتیی کۆمەڵە خەڵکێک نین؛ بە چ پێوەرێک یەکەم ناسیونالیستیی دەبێت و دووەم ئینتەرناسیونالیستیی؟

ئێستا با بە جۆرێکی دیکە ئەو پرسیارە لە ئێوە دەروێشەکانی (مەنسووری حیکمەت) بکەینەوە؛ ئێوە کە حزبەکانتان شوناسی کوردستانیی و عیراقییان هەیە و لە هەر گۆشەیەکی جیهان بژین، بە هیچ شێوەیەک لەنێو تێکۆشانی ئەو کۆمەڵانە بەشدارییناکەن، بەڵام هەموو درووشم و بانگەواز و بڕیار و هەوڵێکی ئێوەی (قۆمۆنیست) لەپێناو کوردستانو عیراقەکەی خۆتانە و بە هەزار و یەک شێوە و ڕێگە بەناوی دەیان ڕێکخراوی بەناوجەماوەریییەوە بووجەی خەرجە کۆمەڵایەتییەکانی [بیمە کۆمەڵایەتییەکانی] ئەو کۆمەڵانە بۆ عیراقو کوردستانەکەی خۆتان دەدزن، کەچی خۆتان بە ناناسیونالیستو کەسانێک کە دژی جەنگی فەرمانداریی تورکیە بۆ سەر کۆمەڵی ڕۆژاوا لە باکووری سوریە وەستاونەتەوە و بایکۆتکردنی کاڵا و گەشتی تورکیە وەک بەرەنگارییەکی ئابووریی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژاوا بەکاردەبەن، ئێوە ئەوان بە ناسیونالیستناودەبەن؛ ئەرێ بەڕاست، بە کامە پێوەر و لۆجیک ئەوە درووستە و بۆ ئێوە (ناسیونالیزم) و (ناسیونالیست)-بوون چ واتایەک دەبەخشێت؟

—————————————-

* پەراوێز:

قۆمۆنیست:قۆم/ قۆمون = نەتەوە، نەتەوەچی، (ئیست) پاشگری بکەرە، وەک (چی). قۆمچی یان قۆمۆنیستەکان ئەو ڕەوت و ئاراستە چەپە هەلپەرست و دەسەڵاتخوازانەن، کە لەپێناو دەسەڵات و ناوبانگ و بەرتەریی دەستەبژێرانەی خۆیان، هەر ڕۆژە درووشم و بەرنامەیەک بەرزەدەکەنەوە: “حکومەتی کرێکاری، دەوڵەتی سۆشیالیستی“ ، کۆماری سۆشیالیستی، حکومەتی شورایی، کۆماری شورایی، „ حکومەتی عیلمانی“ ، حکومەتی سێکولاریستی، حکومەتی مەدەنی، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیو بەدڵنیاییەوە وەک هەموو ڕەوتێکی دەسەڵاتخواز بەیانی پارلەمان دوا مەنزڵگەی ئەوان دەبێت!

بۆ من و بە لێکدانەوەی و تێگەییستنی ئەنارشیستییانەی من لەبارەی کۆمونیزم [کۆمونیزم نەک کۆمۆنیزم]؛ (کۆمونیزم) و دەوڵەت، (کۆمونیزم) و پارتیی، (کۆمونیزم) و ڕابەر، (کۆمونیزم) و دەستەبژێر، (کۆمونیزم) و سەرۆک و لیدەر؛ کۆمونیزم و ئەو شتانەی دیکە کۆمەڵێک چەمکی پارادۆکسی یەکدین و کۆمونیزم یان نییە، یان دژی کۆمەڵی چینایەتی، دژی سیستەمی چینایەتی، دژی ڕێکخستنی چینایەتی، دژی خەونی چینایەتیی دەبێت. تکایە سەرنجبدە، من لەبارەی کۆمونیزم دەدوێم، نەک مارکسیزم!

ئەنارشیستانی کوردیی-زمان تکایەکی هاوڕێیانە لە خۆم و لە ئێوەش!

هەژێن

19ی جوونی 2019

وەک مێژوو بزووتنەوەی ئەنارشیستی بە ئێمە نیشاندەدات، ئەنارشیستەکان ئەو بنەما کردەییەیان پەیڕەوکردووە :

مەیدانی بەرەنگاریکردنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی زۆر لەوە فراوانترە، کە چەند ڕەوت و ئاراستەیەکی جیاواز نەتوانن هەر یەکە و بە شێوازی خۆی خەریکی پاگەندەکردنی بۆچوون و بنەماکانی و کەتوارییکردنەوەی ئەڵتەرناتیڤەکانی بێت.

ئێمە خەریکی بەرەنگاریکردنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی و کۆششی کۆمەڵایەتیینانەی خۆمان دەبین، کەسانی دیکە چیدەکەن، ناتوانن ڕێگریی کەتواریی هەوڵە شۆڕشگەرییەکانی ئێمە بن، ئەگەر ئێمە بەڕاستی لەنێو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەوت و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان خەریکی کۆشش و خۆڕێکخستنی خۆمان و بەردەوامیدان بە ناڕەزایەتییەکان بین.

بەدرێژایی مێژووی سەدەی هەژدە و نۆزدە و بیست و ئێستاش سەرەتای سەدەی بیست و یەک، ئەوە ڕەوت و ئاراستە ئایدیۆلۆجیی و ڕامیارییەکانی دیکەی بەناو سۆشیالیزمو کۆمونیزم، شان بەشانی شێواندن و تۆمەتەکانی سەروەران بۆ ئەنارشیزم و ئەنارشیستەکان، وێناکردنی بیرکردنەوەی ئێمەیان شێواندندووە و وێنەی ئێمەیان ناشیرینکردووە و لە ئێمە دوژمنی شۆڕش و رزگاری کرێکارانیان چیکردووە و سەد و هەشتا (180) پلە ئامانج و شێواز و مێژووی ئێمەیان پێچەوانە و لنگاوقووچ نیشانداوە و هەرچی بەرەنجامی نیگەتیڤیی پارتییایەتی و ئایدیۆلۆجییگەریی خۆیان بووە و هەیە، بە شان و ملی ئێمە داداوە و هەردەم چ لەوپەڕی دەسەڵاتداریی و چ لەوپەڕی پووچەڵبوونەوەی وەک ئێستایان بۆ یەک تاقە سات و چرکەش لە دوژمنسازیی لە ئێمە نەوەستاون، چونکە بوونی ئێمە مەترسیی و ڕێگری سەروەرخوازی و دەسەڵاتخوازیی و ناوبانگخوازیی و مشەخۆرییخوازیی سەرانی پارتییەکانی ئەوانە.

ئەگەر ئەوە نەبێت، دەبوو ئێمە نزیکترین دۆست و هاوتێکۆشانی ئەوان بوونایە، هەر ئاوا لە کۆمونەی پاریس 1871 و لە ڕوسیە 1917-1921 و لە هەرێمی باڤاریای ئاڵمانیا 1918 و لە ئیسپانیا 1936-1939 و لە ئەمەریکای لاتین نیشانمانداوە، ئێمە هەردەم دژی دەوڵەتان و سەرمایەدارانی ناوچەکە و جیهان، لە ئەوان (چەپەکان) پشتیوانیمانکردووە و ئەوان پاش تەواوبوونی مەترسییەکە، لە پشتەوە خەنجەری ژەهراوییان لە پشتی هاوسەنگەریی ئێمە داوە.

هاوڕێیان ئەنارشیستی کوردییزمان، ئەرکی مێژوویی ئەنارشیستەکان زۆر لە دژایەتیکردنی پارتییە چەپەکان و چەند چەپێکی تەرەکەوتوو، گەورەتر و فروانترە؛

ئەنارشیستەکان دژی سەروەریی چینایەتین لە خێڵەکییەوە تاکو پاشایەتی و دەوڵەتی هاوچەرخ و فەرماندارییپارلەمانیی، نەک بەس جۆرێک لە سەروەریی، ئێمە خوازیاری خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی شوێنی کار و ژیان لەسەر بنەمای ئۆتۆنۆمیی خۆجێی و یەکێتی فێدرالیستیی ئازادانە،

ئەنارشیست هزرەکان دژی دارایی تایبەت و دارایی دەوڵەتیین، نەک بەس دژی جۆرێکی سەروەری، ئێمە خوازیاری دارایی کۆمەڵایەتیین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی کاری کرێگرتەین چ بۆ سەرمایەداران و چ بۆ دەوڵەت، نەک بەس جۆرێکی کاری کرێگرتە، ئێمە خوازیاری بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیی و هەرەوەزیین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو ستەم و هەڵاواردنێکین، نەک بەس دژی جۆرێکی ستەم و هەڵاواردن، ئێمە خوازیاری یەکسانی مافی تاک و کۆمەڵەکان، یەکسانی ماف و ئەرکی ڕەگەزەکان، یەکسانی ماف و ڕەوایی کولتوورەکانین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو ڕێکخستنێکی نێوەندگەرا و قووچکەیی و پارتیی و دەوڵەتیین، نەک بەس دژی جۆرێکی دیاریکراو، خوازیاری خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی سەربەخۆ و ئاسۆیین بەبێ سەرۆک و ڕابەر و شوانەیی ڕامیاران،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو بەرتەرییەکی ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و کولتووریی دەستەبژێر و گرووپەکانین، نەک بەس دژی جۆرێکی، ئێمە خوازیاری ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو سالارییەکی مرۆڤ لەسەر مرۆڤێن، نەک بەس جۆرێکی، ئێمە خوازیاری یەکێتی و هاوپشتی خۆخواستانە و خۆبەخشانەی تاک و کۆمەڵە ئاازادەکانین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی هەموو بەڕێوەبەرییەکی سەرووخەڵکین، نەک بەس دژی جۆرێکی، ئێمە خوازیاری خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیین،

ئەنارشیست هزرەکان دژی پۆلیس و سوپا و زیندان و قەنارە و دوورخستنەوەین، نەک بەس هی دوژمنەکانمان، بەڵکو بۆ هەموو کەس،ئێمە خوازیاری خۆپارێزیی کۆمەڵایەتیی شوێنەکانی کار و خوێندن و ژییان و کۆمەڵەکانین،

ئیدی بەو جۆرە جیاوازییەکان درێژدەبنەوە، تاکو دەگاتە جۆری ژییانی تایبەتیی و ڕەفتار و گوفتار و ئەتوار و تەنانەت خواردن و بەکاربردن و ژینگەپارێزیی و خەمخۆریی بۆ نەوەکانی دواتری مرۆڤایەتی ….تد

بەڵام،

ئەوان دژی سەروەریی خاوەن کۆمپانییەکانن، بەڵام بۆ سەروەریی پارتییەکەی خۆیان هەوڵدەدەن،

ئەوان دژی دارایی تایبەتیی خاوەنکارانن و لەسەر دارایی دەوڵەتیی پێداگرییدەکەن،

ئەوان دژی کاری کرێگرتە بۆ خاوەنکارخانەکانن و لەسەر کاری کرێگرتە بۆ دەوڵەت پێداگرییدەکەن،

ئەوان دژی ستەم و هەڵاواردنی خاوەنکارخانەکانن لە خەڵک و بەرانبەر خەڵک، بەڵام ڕەوایەتیدەری ستەمکاریی و هەڵاواردنی خۆیان و پاساودەری ئەو کۆمەڵکوژیی و تاوانانەی درێژایی حەفتا ساڵی سەدەی بیستەم هاوبیرانیان بەرانبەر کۆمەڵ ئەنجامیان داوەن،

ئەوان دژی ڕێکخستن و ڕێکخراوەکانی سەرمایەدارە تاکەکانن، بەڵام پێداگری هەمان جۆری ڕێکخستنی ڕامیاریی و ئابووریی و ئایدیۆلۆجیین بۆ خۆیان و نێوەندگەرایی و قووچگەیی سیستەمی بەڕێوەبردن بە لووتکە دەگەیێنن، هەر بەو جۆرەی موسۆلێنی و هیتلەر و پۆلپۆت و سەدام و خومەینی گەیاندیان،

ئەوان دژی بەرتەریی ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیین بۆ دەستەبژێرەکانی سایەی سەرمایەداری بازاری بەڕەڵا، بەڵام وەک پاشاکان بەرتەریی بۆ سەرانی پارتییەکانیان و جەنەڕاڵەکانیان ڕەوایدەکەن،

ئەوان سالاریی خاوەنکارەکان ڕەتدەکەنەوە،بەڵام خوازیاری جێگرتنەوەی ئەو سالارییەن لەلایەن خۆیانەوە،

ئەوان دژی جۆرێکی دەوڵەتن، بەڵام لەسەر پێداویستیی دەوڵەتی قەرەقووشیانەی خۆیان پێداگرییدەکەن و تەنانەت لەپێناو سەپاندنی کۆمەڵکوژیی ملیۆنی ئەنجامدەدەن،

ئەوان دژی پۆلیس و سوپا و زیندان و قەنارە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێستان، بەڵام ڕەواکەری پۆلیس و سوپا و زیندان و قەنارەی خۆیانن و پاشگری شۆڕشگێرییان بۆ زیاددەکەن،

ئیدی بەو جۆرە لیستی هەڵوێست و بیرکردنەوەی بانێکە و دوو هەوای ئەوان لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەوە تاکو ئەم ساتە درێژدەبێتەوە و سەراپای هەوڵی ئەوان بۆ جێگرتنەوەی سەروەریی ئەوانی دیکە بە سەروەریی خۆیان، جێگرتنەوەی دیکتاتۆریی خۆیان بەناوی پڕۆلیتاریا، درووستکردنی پارتیی و چوونە پارلەمان و وەرگرتنی مۆڵەت و مووچە و کۆمەک لە دەوڵەتانی سەرمایەداریی و تاوانبارکردنی ئێمە بە خزمەتکردن بە سەرمایەدارییو تد

بە بۆچوونی من و سەلماندنی ئەزموونەکانی مێژووی سەد و هەشتا ساڵەی ڕابوردوو، هەر ئەوەشە هۆکاری دژایەتیکردنی ئەنارشیزم و کۆمەڵکوژکردن و تیرۆرکردنی پاگەندەیی ئەنارشیستەکان، شێواندنی بنەماکانی هزری ئەنارشیزم، لنگاوقووچنیشاندانی وێنا و وێنەی ڕاستینەی کۆشش و ئامانجەکانی بزووتنەوەی ئەنارشیستی، تاکو ئەندامان و لایەنگرانی فریوخواردووی خۆیان بە سۆشیالیزمو کۆمونیزمی دێوجامەیی لە ڕاستی ئامانج و هەوڵ و مێژووی هزر و بزووتنەوەی ئەنارشیستی تێنەگەن و تەنانەت وەک ئایینگەراکان کولتووری ترس لە خوێندنەوەی سەرچاوە ئەنارشیستییەکان باودەکەن و ئەگەر بزانن ئەندام یان لایەنگرێکیان خەریکی ڕامان و هەوڵدانە بۆ تێگەییشتن لە ئەنارشیزم و سەرچاوەکانی دەخوێنێتەوە، تۆمەتباران و شەرمنیدەکەن و جەنگی دەروونی بەرانبەر دەکەن.

کورتەی پەیام و هاندەری نووسینی ئەم پەیامە، هاوڕێیان (ئەنارشیزم) بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە و شۆڕشگەریی ئەو هەر ئەوەیە و هەر بەوەش دەمێنێت، لەبەرئەوە مەیدانی پاگەندەکردنی هزر و بۆچوونەکانی ئەنارشیزم، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانن، مەیدانی کۆششی ئەنارشیستەکان بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان؛ ئەرەکە بنەڕەتییەکانی ئەنارشیستەکان وەک ڕۆشنگەرانی شۆڕشگەر و چالاکانی شۆڕشی کۆمەڵایەتیی، پاگەندەکردنی بۆچوونەکانی خۆیانە، نەک جەنگی بۆچوونە چەپییەکان؛ بەشداریکردنی ناڕەزایەتی و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە، نەک بەرەی هاوبەش لەتەک بزووتنەوە نائیدیۆلۆجیی و پارتییەکان، یان بچووکردنەوەی کۆشش و بەرەنگاریی خۆمان لە دژایەتیکردنی چەند پارتیی و گرووپ و کەسێک؛ ئەرکی ئەنارشیستەکان هەوڵدابنە بۆ خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی و پێکهێنانی ڕێکخراو و گرووپە خۆجێییە سەربەخۆ و ئاسۆییە جەماوەرییەکان، نەک کات بەفیڕۆدان بە شەڕەدەندووک لەتەک بۆیباخ لەملانی چەپ، ئەوانەی هەر سات خەریکی هەواڵدان و سازشکردنن لەتەک دەسەڵاتداران بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و مشەخۆریی.

هەر کەس بەڕێی خۆی و با لەوە زیاتر کات و وزە و تواناییەکان بەفێرۆنەدەین، کێ دەتوانێت با خەریکی وەرگێرانی سەرچاوە هزرییەکان، وەرگێڕان و ناساندنی مێژووی بزووتنەوەکە، وەرگێرانی فیلمە دۆکومێنتەرییەکان، کێ دەتوانێت با وەرگێردراوەکان چاپ و بڵاوبکاتەوە، کێ دەتوانێت با کۆڕی ڕۆشنگەریی بگێرێت و کێ دەتوانێت با بۆ پیكهێنانی فۆڕووم و گرووپە خۆجێییە ئەنارشیستییەکان لەنێو گوندەکان، یان لەنێو کۆڵان و گەڕەک و گۆشەی شارەکان هەوڵبدات، شتێک کە نابێت ئێمە لەبیریبکەین، ئەوەیە؛ ئەنارشیزم بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتییە و بەس لەنێو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ناڕەزایەتی و بزووتنەوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان ئەگەر و توانای پەرەسندن و کۆمەڵایەتییبوونەوەی ئەنارشیزم هەیە. پارلەمان و سیمینیاری چەپەکان و فسکە فسکی بنکە پارتییەکان و شەڕە تفەنگی چریکەکان و خۆنواندنی نێو کاناڵەکانی بۆرجوازی مەیدانی تێکۆشانی ئەنارشیستەکان نین و نەبوون و نابن.

بۆ ئێمە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەس مەیدانی پاگەندەکردنی بۆچوون و گەیاندنی سەرچاوە هزرییەکانی ئەنارشیزم و وەک خۆیان نیشاندانی بنەما هزرییەکانی ئەنارشیزمن بۆ ڕسواکردنی و بە درۆخستنەوەی هەموو شێواندنەکانی چەپ و ڕاست. لەبیرمان نەچێت، پێش ئەوەی چەپەکان دژی ئێمە بن، دوژمنی گەورەتر هەیە، کە ڕەوتە سێکسیست و ئایینییەڕامیارییگەرا و ناسیونالیست و شۆڤێنیست و فاشیستەکانن، ئیدی ڕەنگی ئاڵا و درووشمی ئەو بزووتنەوە ڕاستڕەوانە هەر چی بێت، دوژمنی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیین و لە سەرووی ئەوانیشەوە دوژمنە سەرەکی و گشتییەکە، لەبیرنەکەین؛ سەروەریی چینایەتی بە هەموو ڕەنگ و زمان و بۆن و قەبارەکانیانەوە!

هاوڕێیان، تکایە خۆتان و بزووتنەوە و ئامانجەکەتان تاکو شەڕەدەندووککردن لەتەک سەرانی چەپ و پارتییەکان و گرووپە رامیارییەکان و چەند کەسێكی ناوبانگخواز دامەبەزێنن، ئەوەی ئەوان سەرمایەداریی و دەوڵەتەکان و کۆمپانییەکان و ڕەوتە ڕاستڕەوەکانیان لەبیرکردوون و خەم و قسەی شەو و ڕۆژەیان بووە بە دژایەتیکردنی ئەنارشیزم و ئەنارشیستەکان و تەنانەت شەوانە بە دژایەتیکردنی ئەنارشیزمەوە وڕێنەدەکەن، نیشانەی هەژموون و بوونی کۆمەڵایەتییانەی ئێمەیە، سەرەتای کارە و کاتی خۆڕێکخستن و بەشداریکردنی بزووتنەوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان و کەتوارییکردنینەوەی ئەلتەرناتیڤە کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و بەڕێوەبەرییەکانە، کاتی خۆڕاپساندنە لە ڕابوردووی چەپڕەویی و ڕاسڕەویی کەسیی، کاتی هەنگاونانە بە هەر شێویەک دەکرێت و دەلوێت و دەگونجێت و بوار هەیە و تواناییە کەسییەکانمان بواردەدەن، کاتی ئاشناکردنی بنەماکانی ئەنارشیزمە بە چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتەکانی کۆمەڵ، نەک ئەنارشیستکردنی پارلەمانتاران و سەرانی پارتییەکانی چەپ. هەر کات ئەوان بەبێ ڕەتکردنەوەی رابوردوو و دارایی و ناوبانگ و دەسەڵات و پلەیان ببنە ئەنارشیست، ئەوە نیشانەی ئەوەیە، کە ئێمە لنگاوقووچ لە ئەنارشیزم تێگەییشتووین و خەەریکین لنگاوقووچ بە کۆمەلی دەناسێنن، ئەنارشیزم هزری کۆمەڵایەتیی نەداران و بێدەسەڵاتکراوانە، نەک بنێشتە خۆشەی دەمی ڕامیاران و سەرمایەداران و دەروێشانی ئایدیۆلۆجیی !

هاوڕێیان بۆ ئەوەی بزانین کە لە ماوەی چواردە ساڵی ڕابوردوو (2005 تاکو ئێستا) چ کات و وزە و ورەیەک لە بەرەبەرەکانێ و وەڵامدانەوەی تۆمەتەکانی چەپ بەفیڕۆداوە و چووە، بەخۆتان بەراورد بکەن، ئەگەر لەجیاتی ئەوە خەریکی وەرگێران و کاری هونەریی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتیی و کاری هەرەوەزیی بووینایە، ئێستا بزووتنەوەکە خاوەنی چی دەبوو و لە چ ئاستێکی کۆمەڵایەتیی دەبوو.

من لێرەدا بەڕاشکاویی و بەبێ سڵەمینەوە من بەبێ گومان و بەوپەڕی بڕواوە ئەم دەستەواژەیەی کۆتایی دەنووسم، بابەتە فەسیبووکییەکان و ڕیزکردنی ناوی ئەنارشیزم لە ڕیزبەندیی ئاژاوە و خراپەکانی و تد لەلایەن چالاکانی ڕەوتە چەپڕەوەکان و راستڕەوەکان بۆ تووڕەکردن و خەریککردنی ئێمەیە، بۆ گێرانەوەی ئێمەیە لە ئەنجامدانی ئەرکانمان، بۆ دوورخستنەوەی ئێمەیە لە مێژووی بزووتنەوەکەمان، بۆ بەرگرتنە لە پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی هزری ئەنارشیستی؛ ئاخر بڵاوبوونەوەی بنەماکانی هزری ئەنارشیستی و تێگەییشتنی چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتکراوەکانی کۆمەڵ لە ڕاستیی ئامانجی ئەنارشیستەکان و ئەنارشیزم، بە خوریکردنەوەی ڕێسی هەموو دەسەڵاتخوازان و ناوبانگخوازان و مشەخۆرانە لە ڕاستەوە بۆ چەپ، داچڵاکان و هوشیاربوونەوەی چەوساوانە بەوەی کە بەس خۆیان (چەوساوان) دەتوانن ڕزگاریکەری خۆیان بن و هەموو پارتیی و گرووپ و کەسێک بەناوی پێشڕەویی سۆشیالیستی و کۆمونیستیوەک ڕامیارانی نێو پارلەمان و دەسەڵاتداران لەپێناو بەشی گەورەتر لە کێکی تاڵانکردنی ڕەنجی ڕەنجدەران و سامان و داهاتی کۆمەڵ، هەوڵدەدەن و هەر کات چەپەکان دەسەڵاتیان هەبێت، هەمان شت دەکەنەوە کە پێشینانیان کردیان؛ ئەوان هەمان تاکتیکی ئاژاوەچییەتی دەسەڵاتخوازان و پاوانگەران پەیڕەودەکەن ئەگەر نەتوانن شۆڕشگەر بن، خۆ دەتوانن شۆڕش تێکدەر بن، وەک بە کردەوە دەبینین و سەد و پەنجا ساڵ زیاترە (لە درووستکردنی یەکەمین پارتیی سۆشیالدێمۆکراتی سویسرا تاکو دواهەمین باڵی جیاوەبووی حیکمەتیستەکان)دەردەکەوێت، ئەوان بە درووستکردنی پارتییەکان و جیابوونەوە و باڵباڵێنە سێکتاریزم پەرەپێدەدەن و بە دەسەڵاتخوازیی و دەوڵەتەکانیان و بەشدارییە پارلەمانییەکانیان، چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتکراوەکان لە بەدەسهێنانی داخوازییەکانیان و سەرکەوتنی شۆڕش نائومێدکردووە و دەکەن و وەرگەڕانی کۆمەڵەکانی جیهان بەرەو ڕاستڕەویی و پەرەسەندنی بزووتنەوە ئایینییەرامیارگەرا و ناسیونالیست و شۆڤێنیست و فاشیست و سێکسیستەکان بەرەنجامی ئەو شکستانەن، کە دەوڵەتگەرایی چەپ لە بلانکیستەکان تاکو بۆلشەڤیک و مائۆئیستەکان و کاسترۆئیستەکان و حیکمەتیستەکان و ..تد بەسەر چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان هێنایان و ئەوانیان لە ئەگەری سەرکەوتنی شۆڕش نائومێدکرد!

بە درێژایی مێژووی پارتییایەتی و چەپ، فیلۆسۆفیی دژەشۆڕشانی دەسەڵاتخواز و پاوانگەر و ناریسیست ئەوە بووە ئەگەر نەتوانم شۆش بەیەکجاری لەنێوبەرم، خۆ دەتوانم پارچەپارچە و تێکیبدەم ”، بۆ سەلماندن و دەرکەوتنی ڕۆڵی دژەشۆڕشانەی پارتییچییەکان بەناوی سۆشیالیزم” و کۆمونیزم، سەرنجێکی خێرای ڕووداوەکانی نێو بزووتنەوەی کرێکاران و بزووتنەوەی سۆشیالیستی سەدەی نۆزدە و بیست و ئێستا بەسە، کە هەردەم بەهۆی درووستکردنی پارتییەکان و پەرەدان بە سێکتاریزم و پەڕشوبڵاوکردنی ڕیزی یەکگرووی کرێکاران و سۆشیالیستان و کۆمونیستان بەسەر پارتیی و گرووپ و دەستەکان، بزووتنەوەی شۆڕشگێرانە وەک هێلکەیەکی پاککراو و وردکراو خراوەتە پارووی سەرمایەداران و سەروەران، هاوکاتیش پارتییچییەکان شان بە شانی دەوڵەتان و سەرمایەداران لە ڕۆڵی شۆڕشگەرانەی ئەنارشیستان لەنێو بزووتنەوەی کرێکاران و بزووتنەوە ئازادیخواز و یەکسانیخواز و دادپەروەرییخوازەکان داوە و سۆشیالیست و کۆمونیستە ئازادخواز و ڕاستینەکان [ئەنارشیستان]یان بە دوژمنی چەوساوان ناساندووە؛ ئەوە تاکە کۆشش و بەرەنجامێکی تاکو ئێستای پارتییچییەتی و دەوڵەتخوازییە بەناوی پڕۆلیتاریا و کرێکاران و سۆشیالیزم و کۆمونیزم.

هاوڕێ، هاورێیان، هاوڕێیان، ئەگەر دەخوازن و ئارەزومەندی وەڵامدانەوەی تۆمەتەکان و شێواندنەکان و دوژمنایەتییەکانن، با هەموومان پێکەوە و هەر کەس لە شوێنی کار و ژییانی خۆی و بەگوێرەی توانا و کات و ئارەزوومەندیی و هۆگریی خۆی خەریکی کۆشش و ئەنجامدانی ئەرکی مێژوویی خۆمان بین، کە شۆڕشی کۆمەڵایەتییە، شۆڕشی کۆمەڵایەتیی [= ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتیی، کۆشش و چالاکی کۆمەڵایەتیی، بەرەنگاریکردنی کۆمەڵایەتی، خۆڕێکخستنی کۆمەڵایەتی،پێکهێنانی ڕێکخراوە و گرووپە خۆجێییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە سەربەخۆ و ئاسۆییەکانی شوێنی ژییان و کارکردن و خوێندن، هەوڵدان بۆ پێکهێنانی هەرەوەزییە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکان، هەڵخڕاندنی ڕاپەڕینی کۆمەڵایەتیی، هەوڵدان بۆ لێکگرێدانەوەی تان و پۆی خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی خۆجێی و ناوچەیی و هەرێمی و تد]، چونکە ئەنارشیزم هزر و بۆچوونی شۆڕشگەرانەی کۆمەڵایەتییە بۆ گەییشتن بە کۆمەڵی بەبێ چین و چەوسانە و بەبێ سەروەریی چینایەتی✊

مەگەر بۆرجوازی کۆمونیستخوازە، تاکو “کۆمونیزم”ی ھەبێت و بۆ خۆجیاکردنەوە ئاوەڵناوی ” کرێکار و پڕۆلیتاریا” پێویست بێت؟ -2-

ھەژێن

٢٨ی جولای ٢٠١٨

بەشی دووەم

ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری سیاسیمان ” 1. “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستی كرێكاریه‌، به‌رنامه‌ فكری وسیاسیه‌كه‌ی ماركسیه‌ وهه‌ڵقوڵاوی “مانیفیستی كۆمۆنیست”ه‌‌‌، خه‌بات ده‌كا له‌پێناو ڕێكخستن وبه‌ئه‌نجام گه‌یاندنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكار بۆ ڕوخاندنی سه‌رمایه‌داری وبنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆمۆنیستی، كۆمه‌ڵگایه‌ك ئازادی ویه‌كسانی تێدا به‌رقه‌رار بێ .‌

وەک پێشتر ئاماژەمدا، ھەموو پارتییە “کۆمونیستەکان”ی جیھان بە ڕادەیەک ھەموویان بە ھەمان شێوە خۆیان پێناسەکردووە. بە چ بنامەیەک دەتوانین ئەوە بسەلمێنین و دڵنیابین، کە ئەمان وەک ئەوانی دیکە درۆناکەن و خەریکی فریودانی کرێکاران بۆ ئامانجی دەستەبژێری وردەبۆرجوازیی نین؟ جارێکی دیکە ناچار دەبێت بپرسمەوە، ئەگەر چینی کرێکار شۆڕشگێڕترین چینی کۆمەڵە [کە ھەیە]، ئەگەر بە دیتنی سەرانی پارتیی “کۆمونیست”، چینی کرێکار “ناتوانا و نەزان و دەبەنگ” نییە، ئیدی چ پێویستییەکی بە “ڕابەریی” وردەبۆرجوازیی ئەوان ھەیە، تاکو لەسەر بنەمای تێز و تیئۆرییەکەی (کاوتسکی**) وەک خێرخوازێک لە دەرەوەی چینی کرێکار بێت و کرێکاران ھوشیاربکاتەوە ڕێکبخات و شۆڕشە کۆمەڵایەتییەکەیان بۆ ئەنجامبدات؟ ئایا ھیچ ئاوەزێکی تەندرووست، ھیچ مرۆڤێکی ھوشیار دەتوانێت بەخۆی بڕوابھینێت، کە شۆڕشگێڕترین و بەتواناترین و کاراترین چینی کۆمەڵ بەخۆی توانای ھوشیاربوونەوە و خۆڕێکخستن و شۆڕشکردن و ڕۆنانی سۆشیالیزمی نەبێت، کە بە دیھاتنی ئاوا کۆمەڵێك پابەندی خودی شۆڕشی کرێکاران بێت؟ ئێستا ئێمەی کرێکاران گێلین یان ئێوەی “ڕابەر” و ڕامیار ساختەچین؟

2. ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستی ئینترناسیونالسته‌‌، خه‌بات ده‌كا له‌پێناو یه‌كخستنی خه‌باتی ئیترناسیونالستی چینی كرێكار وبه‌دیهێنانی ئامانجه‌ كۆمۆنیستیه‌ جیهانیه‌كانی وبه‌رگری ده‌كا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چینی كرێكار له‌ئاستی جیهانیدا. ده‌سته‌یه‌كه‌ له‌ده‌سته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی وكرێكاری ئازادیخوازی جیهانی .

ئەگەر لە پووچگەرایی ” نێونەتەوەیی” بگوزەرێم، کە ڕەنگدانەوەی بڕوابوون و سەلماندنی ئایدیۆلۆجیی “نەتەوە” و دەوڵەت دەبێت و پێچەوانەی بوونی کەسی سۆشیالیستە، کە کەسێكی ئەنتی ناسیونالیستە نەک “ئینتەرناسیونالیست”، ئایا مەبەستی “ڕابەرانی بلفعل” لەو دەستەواژانەی سەرەوە ئەوەیە، کە سەران و ئەندامانی ئەو ڕەوت و پارتییە ئاوا کە بۆ عیراق خۆیان بەکوشتدەدەن و لەبارەی ھەمووی پرسێکی عیراق ھەڵدەچن و بەیاننامە دەردەکەن و خۆنیشانداندەکەن، ئامادەن بە ھەمان ھەناسە و گرنگیدان لەبارەی ھەموو ڕوداو و ناڕەزایەتی و پرسێکی کۆمەڵەکانی دیکەی جیھان بەیاننامە دەربکەن و بنووسن و ھاتوھاوا بکەن و خۆنیشاندان بکەن؛ ئایا لەنێو شەقامەکانی لەندەن لە ناڕەزایەتی و مانگرتن و پرسەکانی خەڵک پشتیوانیدەکەن و بە پرسی خۆیانی دەزانن، ئاوا کە ناڕەزایەتییەکان و خۆنیشاندانەکان و پرسەکانی عیراق و سلێمانی بە ھی خۆیان دەزانن؟ ئەی “ڕابەرانی ئینتەرناسیونال” لە ماوەی بیست و پینج ساڵی ڕابوردوو بۆ ئەو کارەیان نەکرد، ئایا ھەر وەک ئێستا “کۆمونیست و ئینتەرناسیونالیست” و سەرکردە و “ڕابەر” نەبوون، کێ دەستی ئەوانی گرتبوو و چی لە ” ئینتەرناسیونالیست”بوونی ئەوان ڕێگربوو؟

3. ڕوخاندنی سیستمی سه‌رمایه‌داری و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستی كه‌ كرۆكی ئامانج وبه‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌یه‌ له‌رێگای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن پرۆلیتاریاوه‌ وبنیاتنانی حكومه‌تی كرێكاری به‌جێده‌هێنرێ. خه‌بات ده‌كه‌ین له‌ پێناو خۆڕێكخستنی چینی كرێكار وجه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش له‌ شورا كرێكاریه‌كان وشورای جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشان بۆ به‌دیهێنانی ئیراده‌ی سیاسیان ودامه‌زراندنی پایه‌كانی حكومه‌تی كرێكاری وبنیاتنانی سۆشیالزم له‌ڕێگای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان. “

ڕووخاندنی سیستەمی سەرمایەداری و ڕۆنانی کۆمەڵی کۆمونیستی، دەست خۆش و ئافەرین. بەڵام ” به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن پرۆلیتاریاوه‌ وبنیاتنانی حكومه‌تی كرێكاری ” بۆچی؟ ئەگەر ڕووخاندنی سەرمایەداری دەکاتە ڕۆنانی کۆمونیزم، ئیدی دەوڵەت بۆچی و سەروەریی چینایەتیی کە دەوڵەتە لە ڕاسەری کێ، خۆ ئیدی  سەرمایەدار و سەرمایەداری نەماون؟ دەوڵەت کە ئامرازی پاراستنی سەروەریی چینایەتییە، ئیدی پڕۆلیتاریا چ پێویاستییەکی بەو ئامرازە ھەیە و لەسەر کێ سەروەیی دەکات؟ ئەگەر دەڵێن سەرمایەدار، کەواتە سەرمایەدار ماوە و ھێشتا سیستەمی سەرمایەداریی نەڕووخاوە و کە سەرمایەداریش نەڕووخابێت، ئیدی ئەوان “کۆمۆنیزم”ەکەی خۆیان لە کوێ ڕۆدەنێن و ئەو پانتاییە ناسەرمایەداریییە کامەیە، کە دەوڵەتە “کۆمونیست”ییەکەی تێدا درووستدەکرێت؟ پاشان، ئەگەر پڕۆلیتاریا بەخۆی توانای ھوشیاربوونەوە و خۆڕێکخستن و شۆڕشکردنی نەبێت و بۆ گەییشتن بەو شتانە پێویستی بە “ڕابەریی” سەرانی ” پارتیی ڕابەر” ھەبێت، کەواتە بەخۆشی ناتوانێت دەوڵەت بەڕێوەبەرێت و فەرمانداریی [ڕێکبخات] و بنەمای ئابووریی سیستەمەکەی ڕێکبخات و دیسانەوە وەک “نەزان و دەبەنگێک” پێویستی بە “ڕابەریی” سەرانی “پارتیی ڕابەر” دەبێت و دیسانەوە سەرانی وردەبۆرجوازیی “پارتیی ڕابەر” خێرخوازانە فریای پڕۆلیتێرە “نەزان و دەبەنگەکان” دەکەونەوە و دەوڵەت و فەرمانداریی و سیستەمی ئابووریی بۆ ئەوان ئەنجامدەدەن و بەکردەوە سەرانی پارتییە “کۆمونیستەکان” دەبنەوە بە سەروەری کۆمەڵ و جێگەی کۆمپانییەدارەکان و دەڵالە ڕامیارەکانی ئەوان دەگرنەوە و کەرتی دەوڵەتی و سەرمایەداریی دەوڵەتی جێگەی کەرتی تایبەتی و بازارئازاد و دەوڵەتی لیبراڵیست دەگرێتەوە و دیسانەوە کۆمەڵ [ھەموو چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان] دەبنەوە بە کۆیلەی کرێگرتەی سەروەرانی کۆمەڵە چینایەتییەکەی پارتیی “کۆمونیست”!

ئایا لە ئاوا بارێکدا کە پڕۆلیتێرەکان “دەبەنگ و نەزان و ناتوانا”ن، ئایا باشتر نییە پڕۆلیتێرەکان دەستبەرداری خەونی کۆمەڵی کۆمونیستی لە جۆری کۆمونیزمەکەی “لێنین تاکو مەنسووری حیکمەت” ببن و لەجیاتی ئەو ھەموو خۆخەڵەتاندن و پێچاوپێچە ئایدیۆلۆجییە، ڕاستەوخۆ لە سەرمایەداران و دەوڵەتی سەرمایەداری بپارینەوە، بەڵکو چەند ئێسکێکی ڕووتاوەی سەر خوانی سەروەرانەی خۆیان بۆ بەردەم پڕۆلیتێرەکان فڕێبدەن؟ ئەگەر سەرەنجامی شۆڕشی پڕۆلیتێرەکان درووستکردنەوەی دەوڵەت و لەشکر و پۆلیس و زیندان و بەڕێوەبەرانی کارخانە و نوێنەرانی ڕامیار بێت، ئایا باشتر نییە، کە پڕۆلیتێرەکان لە ڕێگەی گاڵتەجاریی پارلەمانەوە ھەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتداران و یاساکان بدەن؛ کە تێکۆشان و زیندان و ئەشکەنجە و کوژران و تیرۆری نەگەڕەکە؟

وەک (عەبدوڵڵا پەشێو) لە زمانی گوێدرێژەکەوە بە خاوەنی گوێدرێژەکە دەڵێت **** ” قوربان ھاوڕێ شیرین!، بارەکەی من لە خۆت بارکە، ھەتا زووە خۆت ڕزگار کە، کە من کەر بم، بارەبەر بم، کورتان لە پشت،ھەشبەسەر بم، فەرقی چیە، دەرد ھەر دەردە، کەری تۆ بم ،یا ھی جەردە؟ ” ئەگەر بڕیاربێت، سۆشیالیزم و کۆمونیزم ھەر کۆمەڵی چینایەتی بن و دەوڵەت و دارایی و کاری کرێگرتە و سەر و خوار و فەرماندە و فەرمانبەر ھەبێت، ئیدی جیاوازی چییە دەوڵەتگەر و دارا و فەرماندە “کۆمونیست” یان سەرمایەدار بێت؟ ئەگەر سۆشیالیزمەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ھەر ھەمان سۆشیالیزمەکەی لێنین و بنەمای سیستەمە ئابووریی و بەڕێوەبەرییەکەی ھەر ھەمان بنەما و سیستەمی سەرمایەداریی بێت، ئایا باشتر نییە، کرێکارانی عێراق یان ھەر گۆشەیەکی دیکەی جیھان بە ئەزموون وەرگرتن لە سەدەی ڕابوردوو ، حەفتا ساڵ بەسەر دیکتاتۆریی بۆلشەڤیزم بازبدەن و یەکسەر لە دەسەلاتدارانی سەرمایەداریی بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی سیستەمی سەرمایەداری سیستەمێکی دادپەروەرانە بێت؟ ئەگەر دەڵێن، سەرمایەدار و دەوڵەتی سەرمایەداری ناتوانن دادپەروەر بن، ئیدی لەسەر چ بنەمایەک و بە چ بەڵگە و سەلماندێک دەتوانن بڵێن، دەوڵەت و سەرمایەدارییە دەوڵەتییەکەی ئێوە دادپەروانەتر دەبێت؛ لە کاتێکدا کە ڕوداوەکانی سەدەی ڕابوردوو، بۆچوون و دەربڕینەکەی (میخائیل باکۆنین)ی لەنێو ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی زەحمەتکێشان “ئینتەرناسیونالیزمی یەکەم، سەلماند، کە گوتی “دەوڵەتی کۆمونیستەکان و لەشکری سوور سەرکوتگەریی دەوڵەتی سەرمایەداریی و لەشکری سپی تێدەپەڕینێت ” .

4. یه‌كگرتویی ئایدۆلۆژی پرۆلیتاریای خه‌باتكار ……. دامه‌زراندنی حزبێكی ماركسی كرێكاری شۆڕشگێر، به‌رفراوان وكۆمه‌ڵایه‌تی وله‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵقوڵاو له‌نێو ڕیزه‌كانی پرۆلیتاریا بۆ ڕێكخستن وڕابه‌ریكردنی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكار، بۆڕزگاری خۆی وكۆمه‌ڵگا به‌گشتی له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌ی مۆنۆپۆڵی، بۆ ڕزگاری له‌ به‌رده‌گی كاری به‌كرێ ، ….”

“یەکگرتوویی ئایدیۆلۆجیی” واتە چی؟ ئایا ھەرگیز ئەگەری ئەوە ھەیە، کە بەبێ ناچارکردن و سەپاندن، ملیۆنان یان ملیاردان کرێکار لە چوارچێوەی قاڵبی ئایدیۆلۆجیایەک ڕێکبخرێن، ھەر ئەوەی لێنین و ستالین و مائۆ تسە تۆنگ و کاسترۆ و ھیتلەر و موسۆلێنی و قەزافی و ئەسەد و سەدام و خومەینی بە ھەموو چەک و زیندان و ئەشکەنجە و ھەموو جۆرە تیرۆرێکی جەستەیی و ھۆشی و دەروونیی ھەوڵیاندا؟ لە ھیچ سەردەمێکدا ئەوە ڕوینەداوە، پارتییەک ببێتە زۆرینەی نێو چینێک یان کۆمەڵێك، ئەی پارتییەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” چۆن ئەوە ئەنجامدەدات و چۆن بەدیدەھێنێت؛ لە ھەموو پڕۆلیتێرەکان جادوودەکات، سەری ھەموو بۆچوونێکی ناکۆک بە ئایدیۆلۆجیای “پارتیی ڕابەر” پاندەکاتەوە، یان ھەر تەنیا قسەفڕێدانێکی ڕامیارییانەیە بۆ خۆجیاکردنەوە لە پارتییەکانی پێش خۆی؟

بەپێچەوانەی خەون و پاگەندەی “ڕابەران”ی پارتیی “کۆمونیستی” ئایەندە، ھەموو ھەوڵێکی ئایدیۆلۆجیی پێویستی بە ناچارکردن و سەپاندن ھەبووە، ئەوەش بەگوێرەی یاساکانی فشار و کاردانەوەی فشاردراو، ھەردەم پێچەوانەکەی خۆی ئەنجامداوە، واتە پڕشوبڵاویی بەرھەمھێناوە. ھەموو پارتییەک و بەدیاریکراویی (حککع) ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکێتی ئایدیۆلۆجیی و کۆتاییھێنان بە فرە ڕێکخراوەیی درووستکرا، بەڵام ئەوەی لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٩٣-٢٠١٨ دیتمان و ڕویدا، درووستکردنی پڕشوبڵاویی و دەرکردن و جیابوونەوەی چەند کەس و فراکسیۆن و پارتییۆکەی دیکە بوو، کە تازەترینیان خودی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” دەبێت! ئایا پاش ئەو ھەمووە ئەزموون و بەرەنجامانە، چەند بارەکردنەوەی ھەمان وڕێنەی ئایدیۆلۆجیی سەدەیەک پێشتری بۆلشەڤیکەکان یان سێ دەھە پێشتری خودی سەرانی “کۆمونیزمی کرێکاریی”، تەنیا گاڵتەجاریی و نەھامەتیی و پرشوبڵاوییەکی دیکە بەرەنجامی نابێت؟ ئەی وانەوەرنەگرتن و چەند بارەکردنەوەی ھەڵەکان، ناکاتە گەمژەیی و تاوانباریی؛ “ڕابەران” خۆیان گەمژەن یان خەڵك بە گەمژە دەزانن؟

ئەگەر پارتییە “کۆمونستەکان” بەگشتی و “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” و پارتییە مژدەدراوەکەی ئەوان “وله‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵقوڵاو له‌نێو ڕیزه‌كانی پرۆلیتاریا بۆ ڕێكخستن وڕابه‌ریكردنی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكار ” ئەی گارە گاری بیست و پێنج ساڵەی سەرانی (حککع) بۆ کۆمەڵایەتییبوونەوە و کرێکاریی بوونەوە، کە بەشێکیان ھەر ئەو کەسانەن، کە “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ڕاگەیاندووە و خەریکن پارتییەکی دیکە درووستدەکەن، لەپێناو چی بوو؛ سیناریۆ بوو، یان ڕاستییەکی کەتواریی بووە و پاگەندەی ” حزبێكی ماركسی كرێكاری شۆڕشگێر، به‌رفراوان وكۆمه‌ڵایه‌تی وله‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵقوڵاو له‌نێو ڕیزه‌كانی پرۆلیتاریا ” درۆ و پاگەندەی ئایدیۆلۆجییە و بەس؟

ئەی جیاوازی چییە ، دەسەڵاتی بۆرجوازی کۆمەڵ پاوانبکات، یان دەسەڵاتی وردەبۆرجوازیی خۆڕێکخستوو لەنێو “پارتیی کۆمونیست”؛ ئایا پاوانکردن و چەپاوڵکردن ھەر پاوانکردن و  چەپاوڵکردن نییە، جیاوازی چییە مارکسیستێك یان کارخانەدارێک و ئیسلامییەک سەروەر و مشەخۆری ڕەنجی ئێمە بێت؟

ئەی ” حزبێكی ماركسی كرێكاری شۆڕشگێر ” چۆن کاری کرێگرتە لەنێودەبات، کە بەخۆی خەریکی درووستکردنەوەی دەوڵەت و فەرمانداریی لەژێر دێوجامەی “کرێکاران و پڕۆلیتاریا و سۆشیالیزم و کۆمونیزم” بێت؛ ئایا کرێگرتەیی کار، وابەستەی ھەبوونی سەروەریی و دارایی نییە؛ ئەی جیاوازی سەروەریی وردەبۆرجوازی لەژێر دێوجامەی “کرێکاران و سۆشیالیزم” لەتەک سەروەریی سەرمایەداران چییە، بۆچی لەسایەی یەکەم کاری کرێگرتە لەنێودەچێت و لەسایەی دووەم لەنیوناچێت، مەگەر لەیەکەم دارایی دەوڵەتی و لە دووەم دەوڵەتیی و تایبەتیی بنەما نییە و پڕۆلیتێرەکان نابنە کرێگرتە و کرێچی دەوڵەتی “پارتیی ڕابەر”؟

6. به‌هێز كردنی چینی كرێكار له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ وبه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیان وه‌ك چینێك ….. وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ گرفته‌كانی كێشمه‌كێشی چینایه‌تی كرێكاران له‌ ڕووی سیاسی وفكری وڕێكخراوه‌یی، وه‌ گرفته‌‌ فكریه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنستی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا، ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی ئێمه‌یه‌ له‌پێناو به‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجه‌ وبه‌هێزكردنی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنستی وكرێكاری له‌ عێڕاق وناوچه‌كەدا‌.

ئەگەر ڕەتکردنەوە و ناکۆکبوونی خۆم بە ڕامیاریی نادیدەبگرم، ناچار دەبێت جارێکی دیکە بپرسمەوە، چینی کرێکار کە سەرچەمەی شۆڕش و ڕزگاری مرۆڤایەتی بێت، چۆن ناتوانێت لە ڕووی ڕامیاریی “ھونەری فریودان”  خۆی بەھێزبکات و سەربەخۆیی خۆی بەدیبھێنێت؛ چۆن ناتوانێت بە گرفتەکانی کێشمەکێشی چینایەتی خۆی لە ڕووی ڕامیاریی “ھونەری فریودان” و ھزریی و ڕێکخراوەیی و گرفتە ھزرییەکانی خۆی وەڵامبداتەوە؟ دیسانەوە یان کرێکاران “دەبەنگ و نەزان و ناتوانان”، یان دەستەبژێری وردەبۆرجوازی بەناوی “کۆمونیزم” خەریکە کرێکاران فریودەدات و  ھێز و وزە و توانا و شۆڕشگێریی کرێکاران بۆ بەدەسەڵاتگەییشتنی خۆی بەکاردەبات، ھەر ئاوا کە بۆرجوازی لەنێو ڕاپەڕینی گەورەی فەرەنسە و ڕاپەڕینی گەلانی دیکەی جیھان بۆ ڕزگاری لە داگیرکەر،  بەناوی “نەتەوە” و “دەوڵەتی نەتەوەیی” وەک “دەوڵەتە سۆشیالیستییەکەی ڕابەرانی بلفعل”، ھێز و وزە و توانا و شۆڕشگێڕیی چەوساوانی بۆ بەدەسەڵاتەگەییشتنی خۆی بەکاربرد؟

7. خه‌باتی ئابوری بۆ چینی كرێكار لایه‌نێكه‌ له‌ لایه‌نه‌كانی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكار. به‌هه‌موو هێزمانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و خه‌باته‌ وكارده‌كه‌ین له‌پێناو یه‌كگرتنی خه‌باتی كرێكاران ویه‌كڕیزیان و ڕێكخستنیان له‌ ڕێكخراوه‌ كرێكاریه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كاندا. به‌هێز كردن وگه‌شه‌پێدانی ڕێكخراوه‌ كرێكاریه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان له‌ شوراكان وسه‌ندیكاكان وه‌هه‌موو شێوازه‌ جیاكانی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان وه‌ یه‌كگرتنی ڕیزی خه‌باتیان، …. .”

تێکۆشانی ئابووریی کرێکاران وەک ھەر چین و توێژێکی دیکە زادەی ململانێی نێوان خۆیان و خاوەنکار و دەوڵەتە. ھوشیاریی لەبارەی پێداویستی و گرنگیی تێکۆشانی ئابووریی زادەی خودی ململانێ و پرسە ھەر ساتیی و ھەر ڕۆژەییەکانی خودی کرێکارانە لە شوێنی کار و ژییان. ڕێکخستنی خودی کرێکارانیش بەرەنجامی بەردەوامی پڕۆسێسی تێکۆشانی ئابووریی ھەر ساتەی کرێکارانە و ھیچ کام، نە تێکۆشانی ئابووریی و نە خۆڕێکخستنی کرێکاران بە موتوربەکردنی ئایدیۆلۆجیی چەپ سەرھەڵنادەن و ھەر کات ھەوڵێکی ئاوا درابێت و تێکەڵکرابێت، ئەوا وەک کرم و مۆرانە ڕێکخستنی کرێکارانی کڕمۆڵ و کەوڵکردووە و لەنێوبردووە.

ئێستا بەپیمانەی ئەو بنەما ئەزموونگەرییە، دەکرێت بزانین لەسەر چ بنەما و بەگوێرەی کامە کەتوار و میکانیزم و پێداویستیی تێکۆشانی ڕۆژانەی کرێکاران، دەستەبژێری وردەبۆرجوازی نێو پارتییەکان دەتوانێت تێکۆشانی ئابووریی کرێکاران و یەکگرتن و یەکڕیزی و ڕێکخستنی کرێکاران بەھێزبکات و بە ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی کرێکاران و شوراکان و سەندیکاکان و کۆمەڵە ھەرەوەزییەکانی کرێکاران گەشەبدەدات؟ خۆ ھوشیاریی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی چین و توێژەکان دەرمان و ھەتووانی ساختەی کارخانە ئایدیۆلۆجییەکانی چەپ نییە، تاکو لەڕێگەی دەرزیلێدانەوە بکرێتە ھۆش و ئاوەزی کرێکاران؟

8. بەر گری کردن لە یەکیەتی خەباتی چینی کرێکار دژی بۆرژوازی وبەهیزکردنی ئەم یەکیەتیە لە سەر ئاستی هەموو عیراق وبەرگری لە بەرژەوەندیەکانی بەرەوپێشچوونی خەباتی چینایەتی سۆسیالیستی وئینتێرناسیونالیستی پڕۆلیتاریا لە سەر ئاستی عێراق وکوردستان ئەرکیکی بناغەیی ودەستبەجێی ئێمەیە. هەرلەم راستایەدا، راوەستانەوە بە رامبەر ئاسۆو سیاسەت وئایدیۆلژیای بورژوا ناسێونآلیست وئایینی وتایفەگەری ورەگەزپەرست وهەموو باڵەکانی بۆرژوازی بە راست وچەپیەوە، کە دووبەرکایەتی وپەرژوبڵاوی لە نێو ریزەکانی پڕۆلیتاریا وخەباتی یەکگرتووی ئەودا ئەخۆڵقینن، ئەرکیکی دەست بە جێی ئێمەیە.

من ئەگەر ھیچ پاگەندەیەکی پارتییە چەپەکان بە درووست و ڕاستگۆیانە نەزانم، ئەوا بەبێ سڵەمینەوە و گومان دەڵێم، بەڵێ ” بەر گری کردن لە یەکیەتی خەباتی چینی کرێکار دژی بۆرژوازی ” ئەرکی دەستبەجێ و بنەڕەتیی و ئامانجی یەکەم و دوا ئامانجی گشت پارتییە “کۆمونیستەکان” دەبێت. چونکە ئەوان کرێکاران لەنێو ڕێکخستن و تێکۆشانە خۆجێی و خۆییەکەی خۆیان دەردەھاوێن و لەنێو ڕێکخستنە ڕامیارییە بەناو “جەماوەرییەکانی” خۆیان ڕێکیاندەخەنەوە و بە ململانێ سێکستاریستییەکانیان، لە یەکێتی و یەکڕیزی کرێکاران [بەردەگرن] و بۆرجوازی خاترجەمدەکەن. بەڵێ ئێوەی پارتییباز بەوەی کرێکاران لەنێو پارتییەکانی خۆتان لەسەر ھەمان پێکھاتەی قووچکەیی و نێوەندگەرایی و چینایەتی ڕێکدەخەنەوە و لە یەکێتی و یەکڕیزی خۆخۆیی کرێکاران [بەردەگرن]. بەڵێ ئەوە ڕاستگۆپیانەترین درکاندنی مێژووییە و پێوێستە دەستخۆشانە و ھەلھەلەی بۆ بکرێت و شاباشبکرێت.

ئاخر مێژووی پارتییایەتی چەپ لە ١٨٦٣ی “سۆشیال دێمۆکراتەکان” تاکو ئێستای ٢٠١٨ “حێکمەتیستەکان” ھەر پارچەپارچەکردنی تێکۆشان و تێکدانی یەکڕیزیی کرێکاران بووە. ئەگەر سەردەمی درووستبوونی (حککع) ساڵی ١٩٩٣ تاکو ئێستا، دە (١٠) کرێکارێک لە دەوری پارتیی دایک (حککع) ڕێکخراوبووبن، ئەوا بە جیابوونەوە بەردەوامەکانی ئەو پارتییە، دوو (٢) کرێکار بەر “ڕەوتی بۆلشەڤیک”، دوو (٢) کرێکار بەر “بزووتنەوەی بنیاتنانی پارتیی کۆمونیستی عیراق”، دوو (٢)  کرێکار بەر “ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاریی” و  دوو (٢) بەر “پارتیی کۆمونیستی کرێکاریی چەپی عیراق” کەوتوون و دوو (٢) کرێکاریش لە پارتیایەتی دەرچوون و بەشەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق”یش  ھیچ و سفر بەدەست!

بە بۆچوون و تێگەییشتنی من، ئیدی ئەوەندە گارەگار ناخوازێت، ھیچ سەردەمێك ھێندەی دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو تاکو ٢٠١٥  لەسەر ئاستی ھەرێم و ساڵی ٢٠٠٣ تاکو ٢٠١٥ لەسەر ئاستی عیراق بۆ تێکۆشان و ڕێکخستن و خستنەڕووی ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی لەنێو شوێنی ژییان و کار و خزمەتگوزاریی، لەبارنەبووە و نابێت. چونکە دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو دەسەڵاتی بۆرجوازیی کورد لەسەر ئاستی ھەرێم و ھەر ئاوا یەکەم دەھە و نیوی سەدەی بیست و یەک دەسەڵاتی بۆرجوازی لەسەر ئاستی عیراق تووشی جەنگ و قەیران و ..تد بووبوون و ناڕەزایەتی خەڵك و لەباریی زەمینە بۆ ڕێکخرابوون بەراورد بە ئێستای تۆکمەیی دەسەڵاتی بۆرجوازی کورد و عیراق وێنەی مێژوویی نەبوو و دەکرا بە بەڕێخستنی ھەرەوەزییە ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان و پێکھێنانی ڕێکخراوە جەماوەرییە خۆخۆییەکانی خەڵك و گرووپە خۆجێیی و خۆکۆمەکییەکانی خەڵک، تان و پۆی خۆبەرێوەبەریی کۆمەڵایەتیی ناوچەکان پێکبھێندرێت و ڕاپەڕین و خۆنیشاندانەکان بکرێنە خاڵی ڕوخاندنی دەسەڵاتە سەروو خەڵکییەکان. بەڵام نەک ئەوە نەکرا، ئەو ھەوڵە خۆخۆییانەی بێکاران و کرێکاران و کارمەندان و خزمەتکاران کە لە دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو بۆ خۆڕێکخستن ھەبوون، بە بەکۆمیتەکردن و پاشکۆکردنیان بۆ “پارتیی ڕابەر” و “ڕابەرە” بۆینباخ لەملەکان، کەوڵکران و لەنێوبردران و پووکێندرانەوە. [لەو بارەوە سەرنجی خوێنەر بۆ پەڕتووکی مێزگردی پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ڕێكخراوی یەكێتی بێكاران لە كوردستان، (ئەزموونی خەبانی جەماوەریی ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨) ڕادەکێشم ***

9. هه‌موو ڕه‌وت وحزب وئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كاریان ده‌كرد وئێستاش كارده‌كه‌ن له‌ ژێر ناوی سۆشیالیزم وكۆمۆنیزم، وه‌ك ….. به‌ لای ئێمه‌وه‌ ڕه‌وت وحزبی بۆرژوازین ، ئه‌وانه ناكرێكاری ونا كۆمۆنیستن له‌ڕوی ئاسۆ وئامانج و به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه‌ . هه‌روه‌ها به‌لای ئێمه‌وه‌ ….‌ ده‌سته‌و تاقمی وورده‌ بۆرژوازین …‌ به‌ناوی ماركسیزم وكۆمۆنیزمه‌وه‌ كارده‌كه‌ن .هه‌ندێك له‌ ڕه‌وته‌ ماركسیه‌ شۆڕشگێره‌كان سنوری خۆیان دیاریكردوه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌م كۆمنیزمی بۆرژوازی ووورده‌ بۆرژوازیه‌ له‌ ده‌یه‌كانی ڕابردودا، به‌ڵام مه‌نسور حیكمه‌ت و” كۆمۆنیزمی كرێكاری”، …به‌ به‌شێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ماركسیستی وكۆمۆنیستی ده‌زانین. ….”

ھەش بەسەر کرێکاری ناھوشیار و خۆشباوەڕ و بەدبەختی ڕەدووکەوتووی درووشمی بریقەدار، چۆن لەنێو داوی پارتییبازی وردەبۆرجوازی ڕزگاریببێت؛ بەبۆچوونی ڕاگەیێنەرانی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ئەوانی دەرەوەی خۆیان بۆرجوازی و وردەبۆرجوازیین، بە بۆچوونی ھەر یەک لە ئەوانی دیکە، “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” بۆرجوازی و وردەبۆرجوازییە، بەڵام  ھیچ کام لە ئەوان بۆ خوێنەران و کرێکارانی ھەشبەسەری ڕۆشنناکاتەوە، پێوەرەکان و بەڵگەکانی بۆرجوازیی-بوونی ئەوانی دیکە و “کۆمونیست”بوونی خۆیان  چییە، تاکو کرێکاری “نەزان و دەبەن” بزانێت کام پارتیی “ڕابەرانی بلفعل” کۆمونیستی و مارکسیستییە؟

بۆ من وەک خوێنەرێك و کرێکارێک و کەسێك کە ڕۆژگارێك چالاکی ڕێکخراوێکی چەپی “کۆمونیستی” بووم و بە ھەڵەداوان خۆم لە پارتییایەتی ڕابساندووە، یەک پێوەر بۆ بۆرجوازییبوونی گشت پارتییە چەپەکان ھەیە، ئەویش پێکھاتە و ڕێکخستنی پارتییەکەیانە، کە کۆپیکراوی پێکھاتە و ڕێکخستنی کۆمەڵی چینایەتییە و وەک فەرماندەر و فەرمانبەری کۆمەڵی چینایەتی، “ڕابەرانی” بەشی سەرەوەی پارتییەکان دەستەبژێرێکی دەسەڵاتخواز و مشەخۆرن و ئەندامانی بەشی خوارەوەی پارتییەکان کەسانی ناھوشیاری ڕەنجخوراو و پردی پەڕینەوە و سەرکەوتنی دەستەبژێری دەسەڵاتخواز و ناوبانگخواز و مشەخۆری نێو پارتییەکەن، بۆ بەدەسەڵاتگەییشتن؛ ھەر ئاوا بۆرجوازی “ئایین” و “نەژاد” و “نەتەوە” بۆ بەدەسەڵاتگەییشتنی خۆی و مانەوەی لە دەسەڵات بەکاردەبات و ناھوشیاریی و خۆرباوەڕیی خەڵك دەکاتە پرد، ھەر ئاواش چەپە دەسەڵاتخوازەکان “چین” و “سۆشیالیزم” و “کۆمونیزم”  بۆ گەییشتن بەدەسەڵات و لە دەسەڵاتمانەوە بەکاردەبەن و ناھوشیاریی و خۆشباوەڕیی ئەندامانی چین و توێژە پڕۆلیتێرییەکان وەک پردی پەڕینەوە بەرەو سەروەریی و مشەخۆریی بەقوبانیدەکەن .

ئەوەی تاکو ئێستا پارتییەکی “کۆمونیست” بەرانبەر پارتییەکانی دیکە دەڵێت و دەیکاتە بنەمای لادان و بۆرجوازیبوونی ئەوانی دیکە، تەنیا یەک شتە، ئەویش ھەمان تاوانباراکردنی یەکدی ڕەوتە ئایینییەکانی ئایینێکە، بەوەی کە لە پەڕتووکی پیرۆز و ڕێنوێنییەکانی پێخەمبەران لایانداوە. لەو بارەوە خوێنەر دەتوانێت تۆمەتی جیاوەبووەکان و دەرکراوەکانی نێو ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” بدات، کە پێوەری کۆمونیست-بوونیان دوور و نزیکی ئەوانە لە پەیڕەوکردنی گوتەکانی مەنسووری حیکمەت و پەرەستنی وێنەکەی، یان گوتەکانی مارکس و لێنین و ستالین و ترۆتسکی و مائۆتسەتۆنگ و کاسترۆ و چێ گوارا و …تد. ھەموویان دەستەبژێریی وردەبۆرجوازین و پێگەی کار و ژییانیان لە دەرەوەی کرێکاران و  تێکۆشانی کۆمەڵایەتییە و ھەموویان خۆ-بەڕابەر-زانن و ھەموویان ناوبانگخواز و ھەموویان خۆیان بە “زانا” و کرێکاران بە “دەبەنگ” و شایانی شوانەیی خۆیان، ھەموویان کۆمەڵێك ئیدئالیستی لەخۆڕازین و کەتوار و ژییان و پەرەسەندنەکان بە پێوەری حەزە ئایدیۆلۆجییەکانی خۆیان دەپێون و ئامانج و بەرنامەیان لەقاڵبدانی ژییان و مێژووە بەگوێرەی بەرنامە ئایدیۆلۆجییەکانی خۆیان.

پرسێك، کە لەنێو ئەو خاڵەی سەرەوە ناکرێت بەسەری بازبدرێت، خشکەیی خۆجیاکردنەوەیە لە شکستی بۆچوون و بەرنامەکەی مەنسووری حیکمەت و “کۆمونیزمی کرێکاریی” و ناوبردنی بە ڕەوتێکی دەھەی نەوەدی “مارکسیزمی شۆڕشگێڕ” و بە بەشێک زانینی “مه‌نسور حیكمه‌ت و” كۆمۆنیزمی كرێكاری” و بە گشت و سەرچاوە نەزانینی، ئاماژەیە بۆ ماڵئاوایی لەو ڕەوتە، بەڵام زۆر ترسنۆکانە و لاوازانە. وەک گوتم ئەوە تایبەتمەندیی ھەموو باڵە جیاوەبوو و دەرکراوەکانی نێو (حککع) بووە و ھەموویان بۆ ماوەیەک جۆرێک پابەندیی و وەفادارییان نیشانداوە و لە ھەلی گونجاودا ھەنگاو بە ھەنگاو دوورکەوتوونەتەوە… لەنێو ئەو خاڵە تەنیا باڵێکی مارکسیستی بەر شاڵاوی بۆرجوازیی-بوون و وردەبۆرجوازیی-بوون نەکەوتووە، ئەویش ترۆتسکیزم دەبێت. ئایا ڕێزنەکردنی ترۆتسکیستەکان لەنێو ڕیزبەندیی “ڕەوتە بۆرجوازیی و وردەبۆرجوازییەکانی ژێر ناوی مارکسیزم و کۆمونیزم” نیشانەی لادانی سەرانی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” بەرەو لای ترۆتسکیزم یان ترۆتسکیستەکان ھێندە نەبوون و ھیچن، کە شاییستەی ئاماژەدان نین؟

10. خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌ له‌ پێناو ڕزگاری ژن وبه‌جێهێنانی یه‌كسانی ته‌واو له‌گه‌ڵ پیاو وكۆتایی هێنان به‌ سەركوت ولابردنی سته‌م له‌سه‌ری ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی ئێمه‌یه‌. …”

ئەو خاڵەش ھەر ھێندەی خاڵەکانی پشتیوانی و ڕزگارکردنی کرێکاران گرنگی ھەیە. ئەوان وەک سوپەرمانێک فریای ھەموو چین و توێژە ژێردەست و چەوساوەکان دەکەون؛ بە واتایەکی دیکە ژنان وەک کرێکاران “نەزان و دەبەنگ” توانای خۆڕزگارکردنیان نییە و تەنیا ئاسۆییەکی ڕزگاری بۆ ئەوان، ڕەدووکەوتنی پارتییەکەی “ڕابەرانی بلفعل” و خێرۆمەندیی وردەبۆرجوازی دەبێت!

لێرەدا من ناچمە سەر شێوازی ڕزگارکردنی ژنان لەلایەن “ڕابەرانی بلفعل”، کە سۆشیالیزەکردنی ژنان بوو وەک ھەر کەرەستە و داراییەکی دیکە لەنێوان ئەندامە نێرینەکانی (حککع)، شەوی سووری “ڕابەرانی بلفعل” و چەند-ژنەی ڕانەگەیێندراوی “نامەزھەبی” سەران و ئەندامانی پارتیی بوو. تەنیا ئەوەندە دەڵێم مەبەستی ئەوان لە سەرمایەگوزاریی لەسەر کرێکاران و ژنان، ھێز و توانای شۆڕشگێڕانە و ھاندەرەکانی ئەوان بۆ شۆڕش و گۆڕین نییە، بەڵکو بە “گێل و نەزان”زانینی کرێکاران و ژنان و کردنیانە بە پەیژەی سەرکەوتن بەرەو دەسەڵات. تکایە لەو بارەوە نووسینەکانی مەنسووری حیکمەت و شاگردەکانی لەو ساتانەی کە ئاوایان دەزانی گەییشتووتەنە بەردەرگەی دەسەڵات (مارچی ١٩٩٦، ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ھەرێم ٢٠٠٠، ڕۆژانی پاش ١٧ شوبات و سەردەمی ھەڵمەتی ڕێفراندۆمی دەوڵەتاندنی ھەرێم) سەرنجبدەن، کە ئیدی کرێکاران و ژنان وەک لەشکری بەدەسەڵاتگەییشتنی “پارتیی ڕابەر” گرنگیان نەدەما و ھەموو ھەوڵ و پاگەندەی پارتییەکانی “کۆمونیزمی کرێکاری” بۆ بەردەم کامێراکان و بەرە لەتەک ئەم باڵی دەسەڵات، دژی ئەو باڵی دەسەڵات چڕدەبووەوە .

11. خه‌بات له‌ پێناو ڕیفۆرمی سیاسی وئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌بوونی فیعلی له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی چینی كرێكاروجه‌ماوه‌ری بێبه‌ش وتوێژه‌‌ چه‌وساوه‌كان بو به‌دیهێنانی ئه‌و ڕیفۆرمانه به‌شێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ ده‌ستبه‌جێكانمان. ڕیفۆرم وخه‌بات له‌پێناوی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنیدا جیاناكرێنه‌وه‌ له‌ خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ پێناو فه‌راهه‌م هێنانی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكار، چونكه‌ هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ئۆرگانیك هه‌یه‌ له‌ نێوان ڕیفۆرم و شۆڕشدا وه‌ ئێمه‌ كارده‌كه‌ین بۆ به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ له‌سه‌رجه‌م خه‌باتمان له‌ مه‌یدانی ڕیفۆرمدا.

ڕیفۆرم چییە و لەنێو تێکۆشانی ڕۆژانەی چین و توێژە پرۆلیتێرەییەکان چ واتایەک دەبەخشێت؟ ڕیفۆرمکردنی دەسەڵات و یاساکانی سەروەریی؟ بەداخەوە وەک خوێنەرێك ھیچ لە ڕیفۆرمێک کە ڕاگەیێنەرانی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” مەبەستیانە تێناگەم؛ ڕێفۆرمکردنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی یان ڕیفۆرمکردنی ژییان و داخوازییەکانی خەڵک؟ بەبۆچوونی من، بەکاربردنی واژەی ڕیفۆرم وەک چەمکێکی ئەبستراکت و بێلایەن، ھەوڵێکە بۆ خەڵەتاندنی خەڵکی ناھوشیار و خۆشباوەڕ، چونکە توندکردنەوەی یاسا سەرکوتگەرەکان و کەمکردنەوەی مووچە و کرێ و زیادکردنی ماوەی کار و دوورخستنەوەی ساڵی خانەنشینی و قەدەخەکردنی چالاکییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان و تایبەتیکردنەوەی کەرتە دەوڵەتییەکان و پارتییکردنی کەرتەکانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاری، ڕیفۆرمن و ناچارکردنی دەوڵەت و کۆمپانییەکان بە باشترکردنی ژییانی ڕۆژانەی خەڵک ھەر ڕیفۆرمن؛ ڕیفۆرم واتە گۆڕین و پێداچوونەوەی فۆرمێک. ئایا گۆڕین و پێداچوونەوەی فۆرمێک بە ئەبستراکتی دەتوانێت بەشێك لە شۆڕش بێت؟

ھەڵبەتە بۆ منی چاودێری پارتییبازەکانی ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” و باڵەکانی دیکە، ڕۆشنە، کە بە ئەبتسراکت بەکاربردنی ئەو چەمکە ڕێگەخۆشکردنە بۆ بەشداریکردنی سیستەمی پارلەمانیی و پێکھێنانی بەرەی ھاوبەش لەتەک پارتییەکانی دیکە؛ سازشدانی بزووتنەوەی جەماوەریی لەتەک دەوڵەت و خاوەنکار بە پاساودانی ئایدیۆلۆجیی. ئەوەش لە باوانی بۆرجوازییەوە بۆ منداڵە بۆرجوازییەکانی پارتییبازی ماوەتەوە؛ زەمینەخۆشکردنی پێشتر بۆ کاتی گونجاو و ڕاگەیاندن!

ئەوەی پارتییبازەکان بە ڕێفۆرم ناویدەبەن، بۆ من و ھەر کەسێکی دژە-چینایەتی، (تێکۆشانی ڕۆژانە)ی پێدەگوترێت؛ تێکۆشان بۆ بەدەستھێنانی داخوازییە دەستبەجێییەکان؛ زیادکردنی کرێ، کامکردنەوەی ماوەی کار، نزیککردنەوەی ساڵی خانەنشینی، دابینکردنی خانووبەرەی گونجاو بۆ خەڵک، دابینکردنی بیمەی دەرمانی و کۆمەڵایەتیی و بێکاریی و پەککەوتەیی و کەمئەندامی و خزمەتگوزارەییە گشتییەکان و …تد . ئەوانە ھیچ کام خێرخوازیی دەوڵەت و کۆمپانییەکان نین، بەرەنجامی پاڕانەوەی ڕامیاران نین، بەڵکو بەرەنجامی تێکۆشانی ھەر ڕۆژەی چین و توێژە پڕۆلیتێرەکانی کۆمەڵن و بە درێژایی مێژووش لە خێڵایەتی و کۆیلایەتیی تاکو فیئۆداڵیی و سەرمایەداریی، ئەو داخوازییانە لەلایەن سەرۆکخێڵان و ئایینکاران و ئیمپراتۆر و دەوڵەت و کۆمپانییەکان و فەرماندارییەکان بە سەرکوت و  ئەشکەنجە و مەرگ و زیندانی و تیرۆر وەڵامدراونەتەوە و ھیچ کات دەڵاڵانی نێو پارلەمان یان پارتییە “ڕابەرەکان” نەیانتوانیوە نانێک بخەنە سەر سفرەی ھەژاران و ھیچ کات دژی سەروەریی چینایەتیی نەبوون و ناشبن!

12. جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت وپه‌روه‌رده‌ وفێركردن داخۆازیه‌كی فه‌وریمانە ویه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ ڕاسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێكانی خه‌باتمان.‌”

بە بۆچوونی من، لە سەراپای مێژوو ھیچ درووشمێك ھێندەی درووشم و داخوازیی “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت یان دەوڵەت لە ئایین” پووچتر نەبووە و نییە. ئەوی سەرەواوێك لە مێژووی سەرھەڵدانی ئایینەکان و دەوڵەت بزانێت، ئەوە دەزانێت، کە دەوڵەت منداڵە تاقانەکەی ئایینە و ناھوشیاریی و خۆشباوەڕیی خەڵك مامانی ئەوە. دەوڵەت سێبەری یەزدان و ئایینە لەسەر زەمین؛ دەوڵەت نوێنەر و جێگری یەزدانە لە ڕاسەری خەڵک. پایەکانی ئایین بریتین لە سەروەریی یەزدان و ملکەچیی پەرەستیاران بۆ فەرمانەکانی یەزدان، پیرۆزیی دارایی تایبەت و کاری کرێگرتە، پەرەستگەش وەک پارلەمان ڕەواکەری بڕیارەکانی سەروەران و بڕواھێنان بە خەڵکی ژێردەست و ملکەچ . بۆ مرۆڤی وردبین و ئاوەزدار، جیاکردنەوەی دەوڵەت لە ئایین وەک جیاکردنەوەی سێبەرە لە تەن، ئەستەمە بەبێ لەنێوبردنی دەوڵەت، دەسەڵاتی ڕامیاریی و ڕێکخراوی ئایین لەنێوببرێت.

ئەگەر لە پووچیی ئاوا پاگەندەیەک وازبھێنین، ئەوا وەک ئەزموونی حەفتا ساڵەی ڕوسیە نیشانیدا، کە ئەوەی بە جیاکردنەوەی دەوڵەت لە ئایین ناونرا، جێگرتنەوەی ئایین بوو بە ئایدیۆلۆجیا و دەوڵەت بەبێ ئایین و ئایدیۆلۆجیا نایکرێت، چونکە بەبێ ئایین و ئایدیۆلۆجیا ھەرگیز تاکی نەدارکراو و بێدەسەڵاتکراو ملکەچ و ڕازیی بۆ دەوڵەت ڕاناگیردرێت.  ھەر لەبەرئەوەش بوو، کە ئەندامانی “پارتیی ڕابەر” لە ڕوسیە و بلۆکی وارشۆ پاش ھەرەسی بلۆکی بۆلشەڤیکی تەنیا پەرەستگەی ملکەچیی خۆیان گۆڕی؛ لە کۆبوونەوەی پارتییەوە بۆ کۆبوونەوەی پەرەستگە، ھیچ لە پێگەی چینایەتیی ئەوان نەگۆڕدرا.

 13. پێداگری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ….، بە جیابوونەوە ودامەزراندنی دەڵەوتی سەربەخۆ یان مانەوە لە چوارچیوەی عێراقدا بە مافی یەکسانەوە لە گەل سەرجەم هاووڵاتیان،….. هەلۆیستی رەسمی “ریکخراوی ئەڵتەرنەتیڤی کۆمۆنیستی لەعێراق” سەبارەت بە جیابوونەوە، لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەم مافەدا، بە گۆێرەی بەرژەوەندیەکانی بەرەوپێشچوونی خەباتی چینایەتی وسۆشیالیستی کریکار، بە تایبەت لە کوردستان، دیاری دەکریت. “

لێرەدا پرسیارێك یەخەی خوێنەری ئاگادار لە ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” بەرنادات؛ ئەی درووشمی “ناسیونالیزم شەرمەزارییە بۆ ئینسانییەت” واتا و پێویستی و ھۆکاری چی بوو، ئەگەر “ڕابەران بلفعلی پڕۆلیتاریا” بڕوایان بە “نەتەوە” ھەیە و بە یەکە و بناخەی یەکگرتن یان جیابوونەوەی کۆمەڵەکانی دەزانن؟

ئەی سەربەخۆیی دەوڵەت لە کێ؛ لە عیراق، لە بۆرجوازی، لە خەڵک، لە ئاسمان؛ ئایا دەوڵەتی ناچینایەتیی بوونی ھەیە، تاکو دەوڵەتەکەی ئەوان سەربەخۆ بێت؟ ئایا لە دەرەوەی بڕوابوون بە پووچگەرایی و ئەفسانەی “نەتەوە” دەستەواژەی “دەوڵەتی سەربەخۆ” واتای چییە؟

مەبەست لە ” بە گۆێرەی بەرژەوەندیەکانی بەرەوپێشچوونی خەباتی چینایەتی وسۆشیالیستی کریکار، بە تایبەت لە کوردستان ” چییە؟

14 . ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌و ئه‌و داخوازیه‌ ڕیفۆرمیانه‌ له‌ بواره‌كانی ژیانی ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی وڕۆشنبیری بۆ جه‌ماوه‌ر، له‌ ژێر ڕۆشنایی ده‌ستكه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كرێكاری جیهانی وكۆمۆنیزمی شۆڕشگێر وچه‌پی جیهانی ، وه‌ له‌ بواره‌كانی له‌ناوبردنی جیاوازی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز و جێنده‌ر وڕه‌نگی پێست ونه‌ته‌وه‌ و ئایین و ته‌یافه‌ وشتی تر، به‌شێكن له‌ داخوازیه‌كانمان. …. “

ئەو داخوازیی و مافانەی کە لەنێو خاڵی (١٤) ڕیزکراون، وێرای باشبوون و پێویستبوونیان، ئایا لە باشترین باردا لە “سیستەمی دەوڵەتێکی پارلەمانیی” زیاتر وێنادەکات؛ کە لە ڕەنجی ھەمووان بە ھەموو ڕەنگ و ڕەگەز و نەژاد و ئایین و حەزە کەسییەکانی دیکەوە وەک یەک [ یەکسان] بەھرەکێشییدەکات و لەسەر ھەمووان وەک کۆیلە سەروەرییدەکات؟

”  15. “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” وه‌ك ڕێكخراوێك وئامرازێكی خه‌باتكارانه،‌ كارده‌كات بۆ پێكهێنانی حزبێكی كۆمۆنیستی شۆڕشگێر ماركسی له‌عێڕاق له‌زووترین كاتدا. ئه‌وه‌ش له‌ رێگای كۆنگره‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ر كه‌ هه‌موو تاك وچالاكوانانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی پرۆلیتاری وڕێكخراوه‌كان وئاڵقه‌ ماركسیه‌ جۆراوجۆره‌كانی سه‌رتاسه‌ری عێڕاق تیایدا به‌شداربن،….. .وه‌ك ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستی، خه‌باتده‌كه‌ین بۆ یه‌كگرتنی خه‌باتی كۆمۆنیسته‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێڕاق وبه‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌ دامه‌زرێنه‌ره‌ كه‌ بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر …. وشتی تر.

ئەگەر ئەوە لەبەرچاونەگرین، کە ئەندامانی پارتییەکان لەنێو ھەموو کۆمەڵەکان کەمینەیەکی زۆر بچووکن و لەنێو چینی کرێکار کەمینەیەکی لەوەش بچووکترن و لەنێو کرێکارە سۆشیالیستخوازەکان کەمینەیەکی ھەرە بچووکترن؛ ئاوای دابنێین، کە زۆرینەی کرێکارە مارکیسستەکان ھاوبۆچوونی پارتییەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ھەبن، ئایا لە بارێکی ئاوادا لەسەر چ بنەمایەک کەمینەیەکی ئاوا دەتوانێت پاگەندەی نوێنەرایەتی ھەمووان بکات؛ ئایا بڕیار و دەسەڵاتی ئەوان ھەمان دیکتاتۆریی جەنەڕاڵەکان نابێت؟

ئەگەر لەوەش بگوزەرێین، سەرانی ڕێکخراوێك کە تەنیا خۆیان و گرووپەکەی خۆیان بە “کۆمونیست” و “مارکسیستی ڕاستینە” و “شۆڕشگێر” دەزانن، ئیدی لەسەر چ بنەمایەک دەتوانێت یەکێتی خەباتی ھەموو “کۆمونیستەکان” دەسەبەربکات، ئەو کۆمونیستانە کامانەن، کە”ڕابەرانی بلفعل” دەچنە نێو ئەوان؛ ئەگەر “ڕابەرانی بلفعل”  گرووپ و ڕێکخراو و پارتیی دیکەی بە “کۆمونیست” دەزانن، بۆچی لەتەک جیابوونەوەیان لە پارتیی دایک نەچوونە نێو یەکێک لە ئەوانی دیکە؛ یان مەبەستی ئەوان ئەوەیە خۆیان “مەجەعیەت” بن و دەبێت ئەوانی دیکە بە شوانەیی ئەمانەوە پەیوەست بن؟

16. ئێمه‌ ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستین جیاوازیمان نیه‌ له‌گه‌ڵ حزبه‌ كرێكاریه‌كانی تر ته‌نیا به‌وه‌ی “مانیفیستی كۆمۆنیست”ی ماركس و ئه‌نگلز وه‌سفی ده‌كا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ جیاوازی كۆمۆنیسته‌كان له‌گه‌ڵ حزبه‌ كرێكاریه‌كانی تر . “

ئەی جیاوازی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” لەتەک ڕێکخراوە “کۆمونیست”ییەکانی دیکە چییە؛ لە باری ستراتیج و شێوازی ڕێکخستن و چالاکی و  و تێکۆشان و میکانیزم کار و چالاکی و بنەمای ئابووریی و  ئایدیۆلۆجیی ئەمان لەتەک ئەوانی دیکە چییە؟

17. هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوه‌ كۆمۆنیستیانه‌ی هاوئاسۆ و به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی كۆمه‌ڵایه‌تیمانن ، وه‌ هه‌موو ئه‌وحزب وڕه‌وت وڕێكخراوه‌ ماركسیستانەی له‌ باری سیاسی وفكریه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ نزیكن ، له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق وناوچه‌كه‌ ….‌ . “

ئەگەر ڕاگەیێنەرانی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق”  لەسەر ئاستی عیراق “ڕێکخراوی هاوئاسۆ و به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی كۆمه‌ڵایه‌تی و … ڕێکخراویی پارتیی و ڕەوتی مارکسیستی دیکە” شکدەبەن یان ھەن، لەبەرچی نەچوونەتە نێو ئەوان؛ ئایا لە باری ھەبوونی ڕێکخراو و پارتیی و ڕەوتی ھاوشێوەی خۆیان، قوتکردنەوەی ڕێکخراوێکی دیکەی وەک ئەوان، بێجگە لە دەسەڵاتخوازیی و ناوبانگخوازیی و خۆ بە زاناتر و “ڕابەرتر” زانین، چ ھۆکارێکی دیکە بۆ پچڕپچڕکردنی خەڵکی ھەیە؟

18. خه‌باتده‌كه‌ین له‌ پێناو به‌هێزكردنی خه‌تی شۆڕشگێڕ ماركسی وڕێكخراوه‌ كۆمۆنیستیه‌ شۆڕشگێره‌كان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی وناوچەیی. “

ئەگەر ڕەخنەی خۆم لە ئایدیۆلۆجییبوونی “مارکسیزم” لەبەرچاونەگرم و “مارکسیزم” بە “تیئۆری شۆڕشی سۆشیالیستی” بزانم، “خەتی شۆڕشگێڕی مارکسی” چییە و ئەی “ناشۆڕشگێڕی مارکسیستی” یان “مارکسیزمی ناشۆڕشگێڕ” کامەیە؟

ئەی “کۆمونیستی ناشۆڕشگێر” چییە و کامەیە و ئەگەر کۆمونیزم بیرۆکەیەکی شۆڕشگێڕانەی چەوساوان بێت، چۆن دەکرێت ھاوکات “ناشۆڕشگێڕ” بێت؛ پێوەری جیاکردنەوەی “شۆڕشگێڕ”بوونی و ناشۆڕشگێر”بوونی ئەم “مارکسیزم” و ئەو “مارکسیزم”، ئەم “کۆمونیزم” وئەو “کۆمونیزم” چییە؛ ئێمەی کرێکارانی “”نەزان و دەبەنگ” چۆن ئەو دوو بوونە ناتەبا و دژانە جیابکەینەوە؟

19. بانگەوازی‌ چینی كرێكار ‌وهەڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌كه‌ین كه‌ ڕه‌وتی ماركسیستی وئه‌م ته‌وه‌رانه‌ وئه‌م ئاراستانه‌ بكه‌نه‌ سه‌رخه‌تی خه‌باتیان وڕیزه‌كانی خه‌باتی ریکخراوەیی کۆمونیستیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا یه‌كخه‌ن. هەروەها بانگەوازی هه‌موو هەڵسوراوان وڕابه‌رانی كرێكاری وزه‌حمه‌تكێشان وچالاكوانانی ناڕه‌زایه‌تیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، کە هه‌ڵگری ئاسۆی كۆمۆنیستین، و‌هه‌موو خه‌باتكاره‌ كۆمۆنیسته‌ شۆڕشگێره‌كان ئەکەین له‌ سه‌رتاسه‌ری عێڕاق دا، کە ڕیزی خه‌باتیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ یه‌كخه‌ن لە چوارچیوەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیفی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” وپێكه‌وه‌ هەنگاو بنێین به‌ره‌و دامه‌زراندنی حزبێكی كۆمۆنیستی پرۆلیتاری به‌هێز وجه‌ماوه‌ری.”

چ پێویست بەوە دەکات، کە  ڕاگەییێنەرانی ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” چینی کرێکار و چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاریی بۆ ئەوە بانگەوازبکەن، کە ڕەوتی مارکسیستی و ئەو تەوەرە و ئاراستانە بکەنە سەرخەتی خەباتی خۆیان؛ ئایا بەبێ بانگەوازەی ئەمان، چینی کرێکار و چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاریی ئاوەزیان بەوە ناشکێت و نازان ئەو کارە بکەن؟

ئەی لەسەر چ بنەمایەک دەبێت چینی کرێکار و چالاکانی  بزووتنەوە کرێکاریی ڕیزەکانی خۆیان لەتەک ڕیزی ڕاگەیێنەرانی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” بخەن؛ مەگەر ناڵێن کرێکاران شۆڕشگێڕترین چینی کۆمەڵ و بەتواناترین چینی کۆمەڵن و ڕۆڵی ئەوان چارەنووسسازە؛ ئەی بۆچی دەبێت ئاوا چینێک ڕیزەکانی خۆی لەتەک چەند چەپێکی چەند جار تێکشکاوی ئایدیۆلۆجیی ڕێکبخات و ڕەدووی ئەوان بکەوێت؟

ئەی لەسەر چ بنەمایەک دەبێت ” هه‌موو هەڵسوراوان وڕابه‌رانی كرێكاری وزه‌حمه‌تكێشان وچالاكوانانی ناڕه‌زایه‌تیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، کە هه‌ڵگری ئاسۆی كۆمۆنیستین، و‌هه‌موو خه‌باتكاره‌ كۆمۆنیسته‌ شۆڕشگێره‌كان” ڕیزی خۆیان لەتەک ڕیزی چەند کەسێکی جیاوەبوونی پارتییەکی شکستخواردوو ڕێکبخەن؛ لەسەر چ بنەمایەک کۆمەڵێك وردەبۆروازی دەسەڵاتخواز و ناوبانگخواز و مشەخۆرخواز دەبنە “مەرجەعیەت”ی ” چینی کرێکار و چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاریی” و ” هه‌موو هەڵسوراوان وڕابه‌رانی كرێكاری وزه‌حمه‌تكێشان وچالاكوانانی ناڕه‌زایه‌تیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، کە هه‌ڵگری ئاسۆی كۆمۆنیستین، و‌هه‌موو خه‌باتكاره‌ كۆمۆنیسته‌ شۆڕشگێره‌كان” و دەبێت ئەو گشتە بخزێنە ژێر دەواری شڕ و بابردووی کۆمەڵێك چەپی وردەبۆرجوازیی؟

ئەگەر لە ھەموو ئەو پرسیارانەی سەرەوە بگوزەرێین و وەک ھەر کەسێكی ناھوشیار و خۆشباوەڕ، ئێمەی خوێنەریش بخزێینە ژێر دەواری شڕ و بابردووی ڕاگەیێنەرانی پارتییۆکەی جیاوەبوو لە پارتیی دایک؛ پارتییە دەستکردەکانی مەنسووری حیکمەت، ئەی لە وەڵامی ئەم پرسیارە یەخەگرە چی بکەین؛ بیست و دوو کەس ئامادە و واژۆکەری درووستکردنی ڕێکخراوێکی دیکە ھەن، بەڵام تەنیا شەش کەس لە ئەوان دامەزرێنەری ڕێکخراوەکەن؛ ئایا ڕێکخراوەکە لەلایەن ئەو شەش کەسە دامەزرێندراوە و دواتر شازدە کەسەکەی دیکە پەیوەست بوون و واژۆیانکردووە؟ ئەگەر ئاوایە و شەش کەس ئەو مافە بەخۆیان دەدەن بەناوی چینی کرێکارن و “مارکسیستە شۆڕشگێڕەکان” و چالاکانی بزووتنەوەی کرێکاریی و چالاکان و ڕابەرانی کرێکاریی و زەحمەتکێشان و چالاکانی ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێکخراوێك قوتبکەنەوە، ئیدی دواخستنی ڕاگەیاندنەکەی بۆ واژۆکردنی شازدە کەسی دیکە وەک سفری پاش فاریزە، لەبەر چی و لەپێناو چی؟

ئەگەر شازدە کەسەکەی دیکە وەک شەش کەسی “دامەزرێنەر” بەشداری دامەزراندنی ڕێکخراوەکە بوون، ئیدی بۆ ھەمووان لە یەک ئاست نەبیندراون و بۆچی ھەموویان وەک دامەزرێنەر ڕانەگەیێندراون؛ ئایا شازدە کەسەکە بنکە [قاعیدە]ی ڕێکخراوەکەن و شەش کەسەکەش نێوەندیی و سەرکردایەتی؟

لە بەرانبەر ئاوا ئەگەرانێك و کەسانێک کە ساڵانێکە لە پارتیی دایک دابڕاو بوون و لەلایەن ئەو کەسانەی کە تازەکی لە پارتیی دایک جیابوونەتەوە، بە لادەر و سەرلێشێواو و نەزان و تێنەگەییشتوو لە “کۆمونیزمی کرێکاریی” و “مەنسووری حیکمەت” ناودەبران، کەچی ئێستا بەو ڕاگەیاندنە کەوتوونەتەوە ھەلەکەسەما و وەک ئەوەی ھەنگوێنیان لەنێو کونی دار دۆزیبێتەوە، مڕ و مەست-بوون، تەنیا دەستەواژەیەک بۆ گوتن دەمێنێتەوە “ئەگەر ئازادی و سەربەخۆیی ببارێت، کەسانێک ھەن، کە بۆ خۆپاراستن لە ئازادی، چەتر ھەڵدەدەن” .

بەکورتیی: بەڕاستی بەدبەختییە، پاش ئەو ھەمووە دەرکردن و جیابوونەوە و کەرتکەرتبوونە ئایدیۆلۆجیانەی ڕابوردوو لەسەر دەستی سەرانی ئەو ڕەوت و پارتییانە، کەچی ھێشتا کەسانێك ھەبن و خۆشباوەڕانە ڕەدووی بازرگانە ڕامیارەکان بکەون. ھەرچەندە سەد ساڵی ڕابوردوو سەدەی لێکھەڵوەشانی “پارتییە ڕابەرەکان” بوو و ئەو لێکھەڵوەشانە لەنێو پارتییەکەی لێنین و لەسەر دەستی ئەو و تازەترین نموونەش لەنێو پارتییەکەی مەنسووری حیکمەت و لەسەر دەستی خودی ئەو دەرکردن و ناچارکردن بە جیابوونەوە و بە دوژمنبوونی ھاوڕێکانی دوێنێ ڕویدا، کەچی بەداخەوە ھێشتا بە ھەژماری پەنجەکانی دەست لەنێو چالاکە دەرکراو و جیابووەکانی دەھی نەوەدی سەدەی ڕابودوو خۆشباوەڕانێک ھەن، کە بەو ڕاگەیاندنە کەوتوونەتەوە ھەلەکەسەما و وەک ھاوینی ساڵی ١٩٩٣ نوقڵانەی ڕزگاری پڕۆلیتاریا لە سایەی پارتیی مژدەدراو لێددەدەن. ئەگەر سەرنجێکی ڕابوردووی چەپی ھەرێمی “کوردستان” بدەین، ساڵی ١٩٩١-١٩٩٣ وێڕای جیابوون و ھەبوونی ڕێکخراوی زۆر، کەچی سەرەڕای ھەموو ناڕۆشنی و ناکۆکییەکان، یەکێتییەکی ڕانەگەیێندراو لەنێوان ھەموویان ھەبوو و زۆر لەو ھەموو ماوە یەکگرتووتر بوون، کە بوون بە “پارتییەکی پۆڵایین”. ئەوی ڕۆژێك لەنێو ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” بەتایبەت ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٣ چالاک بووبێت، ئەوە دەزانێت کە دوژمنە ئایدیلۆجییەکانی ئێستا، ھاوڕێی ئایدیۆلۆجیی گیانی بە گیانی ئەو کات بوون و ئەوە سەرەتانی “پارتیی پۆڵایین” و “ڕابەر ڕابەرۆکێ” و “لیدەربازیی” و  بیرۆکەی ” پێگە و ئۆتوریتەبازیی” بوو، کە تەشەنەیکردە نێو دواخانەی مێشکی بزووتنەوەکە و لایەنگرانی و ھۆش و ئاوەزی ژاراوییکردن.

—————————————————————————–

پەراوێز:

* ئەو کات من وەک ئەندامێکی ڕێکخراوی ڕەوتی کۆمونیست ئامادەی چوونە نێو پارتیی پێشنیارکراو (حککع) نەبووم و ئەوە بوو بە خاڵی دوورکەوتنەوە و دابڕانی من و گەڕانەوەم بۆ سەر بیرۆکەی (پارتیی کۆمونیستی جیھانی) کە بزووتنەوەکان لە ھەرێم و ناوچە و وڵاتان بەشێك/ لکێک بن لەو پارتییە جیھانییە. ھەر ئاوا زستانی ساڵی ١٩٩٢ لەنێو  ڕەخنەیەک لە سەروتاری یەکەم ژمارەی “انترناسیونال – ارگان حککا” کە مەنسووری حیکمەت سەرنووسەری بوو، (نێونەتەوەیی ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکانی کرێکاراان) و (پارتیی کۆمونیستی جیھانی – وەک نێونەتەوەیی کۆمونیستەکان) پێشنیارکردن و ھەر لەنێو ئەو ڕەخنەیە، دژی پێداگرتنە ئایینگەراییەکەی (مەنسووری حیکمەت) لەسەر مارکسیست-لێنینیست-بوونی خۆی، کە لەنێو سەروتارەکەی نووسیبووی “من کەسێكی مارکسیست -لێنینستم، مارکسیستێکی ئۆرتۆدۆکس”.

**  بە گوێرەی تیئۆرییەکەی کاوتسکی ئەوە وردەبۆرجوازییە کە ھوشیاری چینایەتی دەباتە نێو کرێکاران و لە ڕووی تیئۆرییەوە ڕابەریی کرێکاران دەکات و ئەوان دەشۆڕشێنێت ….

*** لینکی پەڕتووکی مێزگردی پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ڕێكخراوی یەكێتی بێكاران لە كوردستان، (ئەزموونی خەبانی جەماوەریی ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨) https://bekaran.wordpress.com/2013/08/30

**** لینکی ھۆنراوەکەی عەبدوڵڵا پەشێو  https://www.youtube.com/watch?v=Wnu-EFh8SL0

***** لینکی دەقی ڕاگەیاندنی باڵێکی سەرکردایەتی (حککع)  بەناوی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” http://www.hawpshti.com/ku/?p=19187

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم، لەسەر ئەو لینکە کلیکبکەن:  https://hejeen.wordpress.com/2018/08/06

مەگەر بۆرجوازی کۆمونیستخوازە، تاکو “کۆمونیزم”ی ھەبێت و بۆ خۆجیاکردنەوە ئاوەڵناوی ” کرێکار و پڕۆلیتاریا” پێویست بێت؟ -2-

ھەژێن

٢٨ی جولای ٢٠١٨

بەشی دووەم

ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری سیاسیمان ” 1. “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستی كرێكاریه‌، به‌رنامه‌ فكری وسیاسیه‌كه‌ی ماركسیه‌ وهه‌ڵقوڵاوی “مانیفیستی كۆمۆنیست”ه‌‌‌، خه‌بات ده‌كا له‌پێناو ڕێكخستن وبه‌ئه‌نجام گه‌یاندنی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكار بۆ ڕوخاندنی سه‌رمایه‌داری وبنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆمۆنیستی، كۆمه‌ڵگایه‌ك ئازادی ویه‌كسانی تێدا به‌رقه‌رار بێ .‌

وەک پێشتر ئاماژەمدا، ھەموو پارتییە “کۆمونیستەکان”ی جیھان بە ڕادەیەک ھەموویان بە ھەمان شێوە خۆیان پێناسەکردووە. بە چ بنامەیەک دەتوانین ئەوە بسەلمێنین و دڵنیابین، کە ئەمان وەک ئەوانی دیکە درۆناکەن و خەریکی فریودانی کرێکاران بۆ ئامانجی دەستەبژێری وردەبۆرجوازیی نین؟ جارێکی دیکە ناچار دەبێت بپرسمەوە، ئەگەر چینی کرێکار شۆڕشگێڕترین چینی کۆمەڵە [کە ھەیە]، ئەگەر بە دیتنی سەرانی پارتیی “کۆمونیست”، چینی کرێکار “ناتوانا و نەزان و دەبەنگ” نییە، ئیدی چ پێویستییەکی بە “ڕابەریی” وردەبۆرجوازیی ئەوان ھەیە، تاکو لەسەر بنەمای تێز و تیئۆرییەکەی (کاوتسکی**) وەک خێرخوازێک لە دەرەوەی چینی کرێکار بێت و کرێکاران ھوشیاربکاتەوە ڕێکبخات و شۆڕشە کۆمەڵایەتییەکەیان بۆ ئەنجامبدات؟ ئایا ھیچ ئاوەزێکی تەندرووست، ھیچ مرۆڤێکی ھوشیار دەتوانێت بەخۆی بڕوابھینێت، کە شۆڕشگێڕترین و بەتواناترین و کاراترین چینی کۆمەڵ بەخۆی توانای ھوشیاربوونەوە و خۆڕێکخستن و شۆڕشکردن و ڕۆنانی سۆشیالیزمی نەبێت، کە بە دیھاتنی ئاوا کۆمەڵێك پابەندی خودی شۆڕشی کرێکاران بێت؟ ئێستا ئێمەی کرێکاران گێلین یان ئێوەی “ڕابەر” و ڕامیار ساختەچین؟

2. ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستی ئینترناسیونالسته‌‌، خه‌بات ده‌كا له‌پێناو یه‌كخستنی خه‌باتی ئیترناسیونالستی چینی كرێكار وبه‌دیهێنانی ئامانجه‌ كۆمۆنیستیه‌ جیهانیه‌كانی وبه‌رگری ده‌كا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چینی كرێكار له‌ئاستی جیهانیدا. ده‌سته‌یه‌كه‌ له‌ده‌سته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی وكرێكاری ئازادیخوازی جیهانی .

ئەگەر لە پووچگەرایی ” نێونەتەوەیی” بگوزەرێم، کە ڕەنگدانەوەی بڕوابوون و سەلماندنی ئایدیۆلۆجیی “نەتەوە” و دەوڵەت دەبێت و پێچەوانەی بوونی کەسی سۆشیالیستە، کە کەسێكی ئەنتی ناسیونالیستە نەک “ئینتەرناسیونالیست”، ئایا مەبەستی “ڕابەرانی بلفعل” لەو دەستەواژانەی سەرەوە ئەوەیە، کە سەران و ئەندامانی ئەو ڕەوت و پارتییە ئاوا کە بۆ عیراق خۆیان بەکوشتدەدەن و لەبارەی ھەمووی پرسێکی عیراق ھەڵدەچن و بەیاننامە دەردەکەن و خۆنیشانداندەکەن، ئامادەن بە ھەمان ھەناسە و گرنگیدان لەبارەی ھەموو ڕوداو و ناڕەزایەتی و پرسێکی کۆمەڵەکانی دیکەی جیھان بەیاننامە دەربکەن و بنووسن و ھاتوھاوا بکەن و خۆنیشاندان بکەن؛ ئایا لەنێو شەقامەکانی لەندەن لە ناڕەزایەتی و مانگرتن و پرسەکانی خەڵک پشتیوانیدەکەن و بە پرسی خۆیانی دەزانن، ئاوا کە ناڕەزایەتییەکان و خۆنیشاندانەکان و پرسەکانی عیراق و سلێمانی بە ھی خۆیان دەزانن؟ ئەی “ڕابەرانی ئینتەرناسیونال” لە ماوەی بیست و پینج ساڵی ڕابوردوو بۆ ئەو کارەیان نەکرد، ئایا ھەر وەک ئێستا “کۆمونیست و ئینتەرناسیونالیست” و سەرکردە و “ڕابەر” نەبوون، کێ دەستی ئەوانی گرتبوو و چی لە ” ئینتەرناسیونالیست”بوونی ئەوان ڕێگربوو؟

3. ڕوخاندنی سیستمی سه‌رمایه‌داری و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستی كه‌ كرۆكی ئامانج وبه‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌یه‌ له‌رێگای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن پرۆلیتاریاوه‌ وبنیاتنانی حكومه‌تی كرێكاری به‌جێده‌هێنرێ. خه‌بات ده‌كه‌ین له‌ پێناو خۆڕێكخستنی چینی كرێكار وجه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش له‌ شورا كرێكاریه‌كان وشورای جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێشان بۆ به‌دیهێنانی ئیراده‌ی سیاسیان ودامه‌زراندنی پایه‌كانی حكومه‌تی كرێكاری وبنیاتنانی سۆشیالزم له‌ڕێگای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان.

ڕووخاندنی سیستەمی سەرمایەداری و ڕۆنانی کۆمەڵی کۆمونیستی، دەست خۆش و ئافەرین. بەڵام ” به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن پرۆلیتاریاوه‌ وبنیاتنانی حكومه‌تی كرێكاری ” بۆچی؟ ئەگەر ڕووخاندنی سەرمایەداری دەکاتە ڕۆنانی کۆمونیزم، ئیدی دەوڵەت بۆچی و سەروەریی چینایەتیی کە دەوڵەتە لە ڕاسەری کێ، خۆ ئیدی  سەرمایەدار و سەرمایەداری نەماون؟ دەوڵەت کە ئامرازی پاراستنی سەروەریی چینایەتییە، ئیدی پڕۆلیتاریا چ پێویاستییەکی بەو ئامرازە ھەیە و لەسەر کێ سەروەیی دەکات؟ ئەگەر دەڵێن سەرمایەدار، کەواتە سەرمایەدار ماوە و ھێشتا سیستەمی سەرمایەداریی نەڕووخاوە و کە سەرمایەداریش نەڕووخابێت، ئیدی ئەوان “کۆمۆنیزم”ەکەی خۆیان لە کوێ ڕۆدەنێن و ئەو پانتاییە ناسەرمایەداریییە کامەیە، کە دەوڵەتە “کۆمونیست”ییەکەی تێدا درووستدەکرێت؟ پاشان، ئەگەر پڕۆلیتاریا بەخۆی توانای ھوشیاربوونەوە و خۆڕێکخستن و شۆڕشکردنی نەبێت و بۆ گەییشتن بەو شتانە پێویستی بە “ڕابەریی” سەرانی ” پارتیی ڕابەر” ھەبێت، کەواتە بەخۆشی ناتوانێت دەوڵەت بەڕێوەبەرێت و فەرمانداریی [ڕێکبخات] و بنەمای ئابووریی سیستەمەکەی ڕێکبخات و دیسانەوە وەک “نەزان و دەبەنگێک” پێویستی بە “ڕابەریی” سەرانی “پارتیی ڕابەر” دەبێت و دیسانەوە سەرانی وردەبۆرجوازیی “پارتیی ڕابەر” خێرخوازانە فریای پڕۆلیتێرە “نەزان و دەبەنگەکان” دەکەونەوە و دەوڵەت و فەرمانداریی و سیستەمی ئابووریی بۆ ئەوان ئەنجامدەدەن و بەکردەوە سەرانی پارتییە “کۆمونیستەکان” دەبنەوە بە سەروەری کۆمەڵ و جێگەی کۆمپانییەدارەکان و دەڵالە ڕامیارەکانی ئەوان دەگرنەوە و کەرتی دەوڵەتی و سەرمایەداریی دەوڵەتی جێگەی کەرتی تایبەتی و بازارئازاد و دەوڵەتی لیبراڵیست دەگرێتەوە و دیسانەوە کۆمەڵ [ھەموو چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان] دەبنەوە بە کۆیلەی کرێگرتەی سەروەرانی کۆمەڵە چینایەتییەکەی پارتیی “کۆمونیست”!

ئایا لە ئاوا بارێکدا کە پڕۆلیتێرەکان “دەبەنگ و نەزان و ناتوانا”ن، ئایا باشتر نییە پڕۆلیتێرەکان دەستبەرداری خەونی کۆمەڵی کۆمونیستی لە جۆری کۆمونیزمەکەی “لێنین تاکو مەنسووری حیکمەت” ببن و لەجیاتی ئەو ھەموو خۆخەڵەتاندن و پێچاوپێچە ئایدیۆلۆجییە، ڕاستەوخۆ لە سەرمایەداران و دەوڵەتی سەرمایەداری بپارینەوە، بەڵکو چەند ئێسکێکی ڕووتاوەی سەر خوانی سەروەرانەی خۆیان بۆ بەردەم پڕۆلیتێرەکان فڕێبدەن؟ ئەگەر سەرەنجامی شۆڕشی پڕۆلیتێرەکان درووستکردنەوەی دەوڵەت و لەشکر و پۆلیس و زیندان و بەڕێوەبەرانی کارخانە و نوێنەرانی ڕامیار بێت، ئایا باشتر نییە، کە پڕۆلیتێرەکان لە ڕێگەی گاڵتەجاریی پارلەمانەوە ھەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتداران و یاساکان بدەن؛ کە تێکۆشان و زیندان و ئەشکەنجە و کوژران و تیرۆری نەگەڕەکە؟

وەک (عەبدوڵڵا پەشێو) لە زمانی گوێدرێژەکەوە بە خاوەنی گوێدرێژەکە دەڵێت **** ” قوربان ھاوڕێ شیرین!، بارەکەی من لە خۆت بارکە، ھەتا زووە خۆت ڕزگار کە، کە من کەر بم، بارەبەر بم، کورتان لە پشت،ھەشبەسەر بم، فەرقی چیە، دەرد ھەر دەردە، کەری تۆ بم ،یا ھی جەردە؟ ” ئەگەر بڕیاربێت، سۆشیالیزم و کۆمونیزم ھەر کۆمەڵی چینایەتی بن و دەوڵەت و دارایی و کاری کرێگرتە و سەر و خوار و فەرماندە و فەرمانبەر ھەبێت، ئیدی جیاوازی چییە دەوڵەتگەر و دارا و فەرماندە “کۆمونیست” یان سەرمایەدار بێت؟ ئەگەر سۆشیالیزمەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ھەر ھەمان سۆشیالیزمەکەی لێنین و بنەمای سیستەمە ئابووریی و بەڕێوەبەرییەکەی ھەر ھەمان بنەما و سیستەمی سەرمایەداریی بێت، ئایا باشتر نییە، کرێکارانی عێراق یان ھەر گۆشەیەکی دیکەی جیھان بە ئەزموون وەرگرتن لە سەدەی ڕابوردوو ، حەفتا ساڵ بەسەر دیکتاتۆریی بۆلشەڤیزم بازبدەن و یەکسەر لە دەسەلاتدارانی سەرمایەداریی بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی سیستەمی سەرمایەداری سیستەمێکی دادپەروەرانە بێت؟ ئەگەر دەڵێن، سەرمایەدار و دەوڵەتی سەرمایەداری ناتوانن دادپەروەر بن، ئیدی لەسەر چ بنەمایەک و بە چ بەڵگە و سەلماندێک دەتوانن بڵێن، دەوڵەت و سەرمایەدارییە دەوڵەتییەکەی ئێوە دادپەروانەتر دەبێت؛ لە کاتێکدا کە ڕوداوەکانی سەدەی ڕابوردوو، بۆچوون و دەربڕینەکەی (میخائیل باکۆنین)ی لەنێو ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی زەحمەتکێشان “ئینتەرناسیونالیزمی یەکەم، سەلماند، کە گوتی “دەوڵەتی کۆمونیستەکان و لەشکری سوور سەرکوتگەریی دەوڵەتی سەرمایەداریی و لەشکری سپی تێدەپەڕینێت”.

4. یه‌كگرتویی ئایدۆلۆژی پرۆلیتاریای خه‌باتكار ……. دامه‌زراندنی حزبێكی ماركسی كرێكاری شۆڕشگێر، به‌رفراوان وكۆمه‌ڵایه‌تی وله‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵقوڵاو له‌نێو ڕیزه‌كانی پرۆلیتاریا بۆ ڕێكخستن وڕابه‌ریكردنی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكار، بۆڕزگاری خۆی وكۆمه‌ڵگا به‌گشتی له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌ی مۆنۆپۆڵی، بۆ ڕزگاری له‌ به‌رده‌گی كاری به‌كرێ ، ….”

“یەکگرتوویی ئایدیۆلۆجیی” واتە چی؟ ئایا ھەرگیز ئەگەری ئەوە ھەیە، کە بەبێ ناچارکردن و سەپاندن، ملیۆنان یان ملیاردان کرێکار لە چوارچێوەی قاڵبی ئایدیۆلۆجیایەک ڕێکبخرێن، ھەر ئەوەی لێنین و ستالین و مائۆ تسە تۆنگ و کاسترۆ و ھیتلەر و موسۆلێنی و قەزافی و ئەسەد و سەدام و خومەینی بە ھەموو چەک و زیندان و ئەشکەنجە و ھەموو جۆرە تیرۆرێکی جەستەیی و ھۆشی و دەروونیی ھەوڵیاندا؟ لە ھیچ سەردەمێکدا ئەوە ڕوینەداوە، پارتییەک ببێتە زۆرینەی نێو چینێک یان کۆمەڵێك، ئەی پارتییەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” چۆن ئەوە ئەنجامدەدات و چۆن بەدیدەھێنێت؛ لە ھەموو پڕۆلیتێرەکان جادوودەکات، سەری ھەموو بۆچوونێکی ناکۆک بە ئایدیۆلۆجیای “پارتیی ڕابەر” پاندەکاتەوە، یان ھەر تەنیا قسەفڕێدانێکی ڕامیارییانەیە بۆ خۆجیاکردنەوە لە پارتییەکانی پێش خۆی؟

بەپێچەوانەی خەون و پاگەندەی “ڕابەران”ی پارتیی “کۆمونیستی” ئایەندە، ھەموو ھەوڵێکی ئایدیۆلۆجیی پێویستی بە ناچارکردن و سەپاندن ھەبووە، ئەوەش بەگوێرەی یاساکانی فشار و کاردانەوەی فشاردراو، ھەردەم پێچەوانەکەی خۆی ئەنجامداوە، واتە پڕشوبڵاویی بەرھەمھێناوە. ھەموو پارتییەک و بەدیاریکراویی (حککع) ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکێتی ئایدیۆلۆجیی و کۆتاییھێنان بە فرە ڕێکخراوەیی درووستکرا، بەڵام ئەوەی لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٩٣-٢٠١٨ دیتمان و ڕویدا، درووستکردنی پڕشوبڵاویی و دەرکردن و جیابوونەوەی چەند کەس و فراکسیۆن و پارتییۆکەی دیکە بوو، کە تازەترینیان خودی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” دەبێت! ئایا پاش ئەو ھەمووە ئەزموون و بەرەنجامانە، چەند بارەکردنەوەی ھەمان وڕێنەی ئایدیۆلۆجیی سەدەیەک پێشتری بۆلشەڤیکەکان یان سێ دەھە پێشتری خودی سەرانی “کۆمونیزمی کرێکاریی”، تەنیا گاڵتەجاریی و نەھامەتیی و پرشوبڵاوییەکی دیکە بەرەنجامی نابێت؟ ئەی وانەوەرنەگرتن و چەند بارەکردنەوەی ھەڵەکان، ناکاتە گەمژەیی و تاوانباریی؛ “ڕابەران” خۆیان گەمژەن یان خەڵك بە گەمژە دەزانن؟

ئەگەر پارتییە “کۆمونستەکان” بەگشتی و “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” و پارتییە مژدەدراوەکەی ئەوان “وله‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵقوڵاو له‌نێو ڕیزه‌كانی پرۆلیتاریا بۆ ڕێكخستن وڕابه‌ریكردنی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكار ” ئەی گارە گاری بیست و پێنج ساڵەی سەرانی (حککع) بۆ کۆمەڵایەتییبوونەوە و کرێکاریی بوونەوە، کە بەشێکیان ھەر ئەو کەسانەن، کە “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ڕاگەیاندووە و خەریکن پارتییەکی دیکە درووستدەکەن، لەپێناو چی بوو؛ سیناریۆ بوو، یان ڕاستییەکی کەتواریی بووە و پاگەندەی ” حزبێكی ماركسی كرێكاری شۆڕشگێر، به‌رفراوان وكۆمه‌ڵایه‌تی وله‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵقوڵاو له‌نێو ڕیزه‌كانی پرۆلیتاریا ” درۆ و پاگەندەی ئایدیۆلۆجییە و بەس؟

ئەی جیاوازی چییە ، دەسەڵاتی بۆرجوازی کۆمەڵ پاوانبکات، یان دەسەڵاتی وردەبۆرجوازیی خۆڕێکخستوو لەنێو “پارتیی کۆمونیست”؛ ئایا پاوانکردن و چەپاوڵکردن ھەر پاوانکردن و  چەپاوڵکردن نییە، جیاوازی چییە مارکسیستێك یان کارخانەدارێک و ئیسلامییەک سەروەر و مشەخۆری ڕەنجی ئێمە بێت؟

ئەی ” حزبێكی ماركسی كرێكاری شۆڕشگێر ” چۆن کاری کرێگرتە لەنێودەبات، کە بەخۆی خەریکی درووستکردنەوەی دەوڵەت و فەرمانداریی لەژێر دێوجامەی “کرێکاران و پڕۆلیتاریا و سۆشیالیزم و کۆمونیزم” بێت؛ ئایا کرێگرتەیی کار، وابەستەی ھەبوونی سەروەریی و دارایی نییە؛ ئەی جیاوازی سەروەریی وردەبۆرجوازی لەژێر دێوجامەی “کرێکاران و سۆشیالیزم” لەتەک سەروەریی سەرمایەداران چییە، بۆچی لەسایەی یەکەم کاری کرێگرتە لەنێودەچێت و لەسایەی دووەم لەنیوناچێت، مەگەر لەیەکەم دارایی دەوڵەتی و لە دووەم دەوڵەتیی و تایبەتیی بنەما نییە و پڕۆلیتێرەکان نابنە کرێگرتە و کرێچی دەوڵەتی “پارتیی ڕابەر”؟

6. به‌هێز كردنی چینی كرێكار له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ وبه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیان وه‌ك چینێك ….. وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ گرفته‌كانی كێشمه‌كێشی چینایه‌تی كرێكاران له‌ ڕووی سیاسی وفكری وڕێكخراوه‌یی، وه‌ گرفته‌‌ فكریه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنستی له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا، ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی ئێمه‌یه‌ له‌پێناو به‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجه‌ وبه‌هێزكردنی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنستی وكرێكاری له‌ عێڕاق وناوچه‌كەدا‌.

ئەگەر ڕەتکردنەوە و ناکۆکبوونی خۆم بە ڕامیاریی نادیدەبگرم، ناچار دەبێت جارێکی دیکە بپرسمەوە، چینی کرێکار کە سەرچەمەی شۆڕش و ڕزگاری مرۆڤایەتی بێت، چۆن ناتوانێت لە ڕووی ڕامیاریی “ھونەری فریودان”  خۆی بەھێزبکات و سەربەخۆیی خۆی بەدیبھێنێت؛ چۆن ناتوانێت بە گرفتەکانی کێشمەکێشی چینایەتی خۆی لە ڕووی ڕامیاریی “ھونەری فریودان” و ھزریی و ڕێکخراوەیی و گرفتە ھزرییەکانی خۆی وەڵامبداتەوە؟ دیسانەوە یان کرێکاران “دەبەنگ و نەزان و ناتوانان”، یان دەستەبژێری وردەبۆرجوازی بەناوی “کۆمونیزم” خەریکە کرێکاران فریودەدات و  ھێز و وزە و توانا و شۆڕشگێریی کرێکاران بۆ بەدەسەڵاتگەییشتنی خۆی بەکاردەبات، ھەر ئاوا کە بۆرجوازی لەنێو ڕاپەڕینی گەورەی فەرەنسە و ڕاپەڕینی گەلانی دیکەی جیھان بۆ ڕزگاری لە داگیرکەر،  بەناوی “نەتەوە” و “دەوڵەتی نەتەوەیی” وەک “دەوڵەتە سۆشیالیستییەکەی ڕابەرانی بلفعل”، ھێز و وزە و توانا و شۆڕشگێڕیی چەوساوانی بۆ بەدەسەڵاتەگەییشتنی خۆی بەکاربرد؟

7. خه‌باتی ئابوری بۆ چینی كرێكار لایه‌نێكه‌ له‌ لایه‌نه‌كانی خه‌باتی چینایه‌تی كرێكار. به‌هه‌موو هێزمانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و خه‌باته‌ وكارده‌كه‌ین له‌پێناو یه‌كگرتنی خه‌باتی كرێكاران ویه‌كڕیزیان و ڕێكخستنیان له‌ ڕێكخراوه‌ كرێكاریه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كاندا. به‌هێز كردن وگه‌شه‌پێدانی ڕێكخراوه‌ كرێكاریه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان له‌ شوراكان وسه‌ندیكاكان وه‌هه‌موو شێوازه‌ جیاكانی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان وه‌ یه‌كگرتنی ڕیزی خه‌باتیان، …. .”

تێکۆشانی ئابووریی کرێکاران وەک ھەر چین و توێژێکی دیکە زادەی ململانێی نێوان خۆیان و خاوەنکار و دەوڵەتە. ھوشیاریی لەبارەی پێداویستی و گرنگیی تێکۆشانی ئابووریی زادەی خودی ململانێ و پرسە ھەر ساتیی و ھەر ڕۆژەییەکانی خودی کرێکارانە لە شوێنی کار و ژییان. ڕێکخستنی خودی کرێکارانیش بەرەنجامی بەردەوامی پڕۆسێسی تێکۆشانی ئابووریی ھەر ساتەی کرێکارانە و ھیچ کام، نە تێکۆشانی ئابووریی و نە خۆڕێکخستنی کرێکاران بە موتوربەکردنی ئایدیۆلۆجیی چەپ سەرھەڵنادەن و ھەر کات ھەوڵێکی ئاوا درابێت و تێکەڵکرابێت، ئەوا وەک کرم و مۆرانە ڕێکخستنی کرێکارانی کڕمۆڵ و کەوڵکردووە و لەنێوبردووە.

ئێستا بەپیمانەی ئەو بنەما ئەزموونگەرییە، دەکرێت بزانین لەسەر چ بنەما و بەگوێرەی کامە کەتوار و میکانیزم و پێداویستیی تێکۆشانی ڕۆژانەی کرێکاران، دەستەبژێری وردەبۆرجوازی نێو پارتییەکان دەتوانێت تێکۆشانی ئابووریی کرێکاران و یەکگرتن و یەکڕیزی و ڕێکخستنی کرێکاران بەھێزبکات و بە ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی کرێکاران و شوراکان و سەندیکاکان و کۆمەڵە ھەرەوەزییەکانی کرێکاران گەشەبدەدات؟ خۆ ھوشیاریی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی چین و توێژەکان دەرمان و ھەتووانی ساختەی کارخانە ئایدیۆلۆجییەکانی چەپ نییە، تاکو لەڕێگەی دەرزیلێدانەوە بکرێتە ھۆش و ئاوەزی کرێکاران؟

8. بەر گری کردن لە یەکیەتی خەباتی چینی کرێکار دژی بۆرژوازی وبەهیزکردنی ئەم یەکیەتیە لە سەر ئاستی هەموو عیراق وبەرگری لە بەرژەوەندیەکانی بەرەوپێشچوونی خەباتی چینایەتی سۆسیالیستی وئینتێرناسیونالیستی پڕۆلیتاریا لە سەر ئاستی عێراق وکوردستان ئەرکیکی بناغەیی ودەستبەجێی ئێمەیە. هەرلەم راستایەدا، راوەستانەوە بە رامبەر ئاسۆو سیاسەت وئایدیۆلژیای بورژوا ناسێونآلیست وئایینی وتایفەگەری ورەگەزپەرست وهەموو باڵەکانی بۆرژوازی بە راست وچەپیەوە، کە دووبەرکایەتی وپەرژوبڵاوی لە نێو ریزەکانی پڕۆلیتاریا وخەباتی یەکگرتووی ئەودا ئەخۆڵقینن، ئەرکیکی دەست بە جێی ئێمەیە.

من ئەگەر ھیچ پاگەندەیەکی پارتییە چەپەکان بە درووست و ڕاستگۆیانە نەزانم، ئەوا بەبێ سڵەمینەوە و گومان دەڵێم، بەڵێ ” بەر گری کردن لە یەکیەتی خەباتی چینی کرێکار دژی بۆرژوازی ” ئەرکی دەستبەجێ و بنەڕەتیی و ئامانجی یەکەم و دوا ئامانجی گشت پارتییە “کۆمونیستەکان” دەبێت. چونکە ئەوان کرێکاران لەنێو ڕێکخستن و تێکۆشانە خۆجێی و خۆییەکەی خۆیان دەردەھاوێن و لەنێو ڕێکخستنە ڕامیارییە بەناو “جەماوەرییەکانی” خۆیان ڕێکیاندەخەنەوە و بە ململانێ سێکستاریستییەکانیان، لە یەکێتی و یەکڕیزی کرێکاران [بەردەگرن] و بۆرجوازی خاترجەمدەکەن. بەڵێ ئێوەی پارتییباز بەوەی کرێکاران لەنێو پارتییەکانی خۆتان لەسەر ھەمان پێکھاتەی قووچکەیی و نێوەندگەرایی و چینایەتی ڕێکدەخەنەوە و لە یەکێتی و یەکڕیزی خۆخۆیی کرێکاران [بەردەگرن]. بەڵێ ئەوە ڕاستگۆپیانەترین درکاندنی مێژووییە و پێوێستە دەستخۆشانە و ھەلھەلەی بۆ بکرێت و شاباشبکرێت.

ئاخر مێژووی پارتییایەتی چەپ لە ١٨٦٣ی “سۆشیال دێمۆکراتەکان” تاکو ئێستای ٢٠١٨ “حێکمەتیستەکان” ھەر پارچەپارچەکردنی تێکۆشان و تێکدانی یەکڕیزیی کرێکاران بووە. ئەگەر سەردەمی درووستبوونی (حککع) ساڵی ١٩٩٣ تاکو ئێستا، دە (١٠) کرێکارێک لە دەوری پارتیی دایک (حککع) ڕێکخراوبووبن، ئەوا بە جیابوونەوە بەردەوامەکانی ئەو پارتییە، دوو (٢) کرێکار بەر “ڕەوتی بۆلشەڤیک”، دوو (٢) کرێکار بەر “بزووتنەوەی بنیاتنانی پارتیی کۆمونیستی عیراق”، دوو (٢)  کرێکار بەر “ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاریی” و  دوو (٢) بەر “پارتیی کۆمونیستی کرێکاریی چەپی عیراق” کەوتوون و دوو (٢) کرێکاریش لە پارتیایەتی دەرچوون و بەشەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق”یش  ھیچ و سفر بەدەست!

بە بۆچوون و تێگەییشتنی من، ئیدی ئەوەندە گارەگار ناخوازێت، ھیچ سەردەمێك ھێندەی دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو تاکو ٢٠١٥  لەسەر ئاستی ھەرێم و ساڵی ٢٠٠٣ تاکو ٢٠١٥ لەسەر ئاستی عیراق بۆ تێکۆشان و ڕێکخستن و خستنەڕووی ئەڵتەرناتیڤی سۆشیالیستی لەنێو شوێنی ژییان و کار و خزمەتگوزاریی، لەبارنەبووە و نابێت. چونکە دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو دەسەڵاتی بۆرجوازیی کورد لەسەر ئاستی ھەرێم و ھەر ئاوا یەکەم دەھە و نیوی سەدەی بیست و یەک دەسەڵاتی بۆرجوازی لەسەر ئاستی عیراق تووشی جەنگ و قەیران و ..تد بووبوون و ناڕەزایەتی خەڵك و لەباریی زەمینە بۆ ڕێکخرابوون بەراورد بە ئێستای تۆکمەیی دەسەڵاتی بۆرجوازی کورد و عیراق وێنەی مێژوویی نەبوو و دەکرا بە بەڕێخستنی ھەرەوەزییە ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان و پێکھێنانی ڕێکخراوە جەماوەرییە خۆخۆییەکانی خەڵك و گرووپە خۆجێیی و خۆکۆمەکییەکانی خەڵک، تان و پۆی خۆبەرێوەبەریی کۆمەڵایەتیی ناوچەکان پێکبھێندرێت و ڕاپەڕین و خۆنیشاندانەکان بکرێنە خاڵی ڕوخاندنی دەسەڵاتە سەروو خەڵکییەکان. بەڵام نەک ئەوە نەکرا، ئەو ھەوڵە خۆخۆییانەی بێکاران و کرێکاران و کارمەندان و خزمەتکاران کە لە دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو بۆ خۆڕێکخستن ھەبوون، بە بەکۆمیتەکردن و پاشکۆکردنیان بۆ “پارتیی ڕابەر” و “ڕابەرە” بۆینباخ لەملەکان، کەوڵکران و لەنێوبردران و پووکێندرانەوە. [لەو بارەوە سەرنجی خوێنەر بۆ پەڕتووکی مێزگردی پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ڕێكخراوی یەكێتی بێكاران لە كوردستان، (ئەزموونی خەبانی جەماوەریی ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨) ڕادەکێشم ***

9. هه‌موو ڕه‌وت وحزب وئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كاریان ده‌كرد وئێستاش كارده‌كه‌ن له‌ ژێر ناوی سۆشیالیزم وكۆمۆنیزم، وه‌ك ….. به‌ لای ئێمه‌وه‌ ڕه‌وت وحزبی بۆرژوازین ، ئه‌وانه ناكرێكاری ونا كۆمۆنیستن له‌ڕوی ئاسۆ وئامانج و به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه‌ . هه‌روه‌ها به‌لای ئێمه‌وه‌ ….‌ ده‌سته‌و تاقمی وورده‌ بۆرژوازین …‌ به‌ناوی ماركسیزم وكۆمۆنیزمه‌وه‌ كارده‌كه‌ن .هه‌ندێك له‌ ڕه‌وته‌ ماركسیه‌ شۆڕشگێره‌كان سنوری خۆیان دیاریكردوه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌م كۆمنیزمی بۆرژوازی ووورده‌ بۆرژوازیه‌ له‌ ده‌یه‌كانی ڕابردودا، به‌ڵام مه‌نسور حیكمه‌ت و” كۆمۆنیزمی كرێكاری”، …به‌ به‌شێك له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ماركسیستی وكۆمۆنیستی ده‌زانین. ….”

ھەش بەسەر کرێکاری ناھوشیار و خۆشباوەڕ و بەدبەختی ڕەدووکەوتووی درووشمی بریقەدار، چۆن لەنێو داوی پارتییبازی وردەبۆرجوازی ڕزگاریببێت؛ بەبۆچوونی ڕاگەیێنەرانی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ئەوانی دەرەوەی خۆیان بۆرجوازی و وردەبۆرجوازیین، بە بۆچوونی ھەر یەک لە ئەوانی دیکە، “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” بۆرجوازی و وردەبۆرجوازییە، بەڵام  ھیچ کام لە ئەوان بۆ خوێنەران و کرێکارانی ھەشبەسەری ڕۆشنناکاتەوە، پێوەرەکان و بەڵگەکانی بۆرجوازیی-بوونی ئەوانی دیکە و “کۆمونیست”بوونی خۆیان  چییە، تاکو کرێکاری “نەزان و دەبەن” بزانێت کام پارتیی “ڕابەرانی بلفعل” کۆمونیستی و مارکسیستییە؟

بۆ من وەک خوێنەرێك و کرێکارێک و کەسێك کە ڕۆژگارێك چالاکی ڕێکخراوێکی چەپی “کۆمونیستی” بووم و بە ھەڵەداوان خۆم لە پارتییایەتی ڕابساندووە، یەک پێوەر بۆ بۆرجوازییبوونی گشت پارتییە چەپەکان ھەیە، ئەویش پێکھاتە و ڕێکخستنی پارتییەکەیانە، کە کۆپیکراوی پێکھاتە و ڕێکخستنی کۆمەڵی چینایەتییە و وەک فەرماندەر و فەرمانبەری کۆمەڵی چینایەتی، “ڕابەرانی” بەشی سەرەوەی پارتییەکان دەستەبژێرێکی دەسەڵاتخواز و مشەخۆرن و ئەندامانی بەشی خوارەوەی پارتییەکان کەسانی ناھوشیاری ڕەنجخوراو و پردی پەڕینەوە و سەرکەوتنی دەستەبژێری دەسەڵاتخواز و ناوبانگخواز و مشەخۆری نێو پارتییەکەن، بۆ بەدەسەڵاتگەییشتن؛ ھەر ئاوا بۆرجوازی “ئایین” و “نەژاد” و “نەتەوە” بۆ بەدەسەڵاتگەییشتنی خۆی و مانەوەی لە دەسەڵات بەکاردەبات و ناھوشیاریی و خۆرباوەڕیی خەڵك دەکاتە پرد، ھەر ئاواش چەپە دەسەڵاتخوازەکان “چین” و “سۆشیالیزم” و “کۆمونیزم”  بۆ گەییشتن بەدەسەڵات و لە دەسەڵاتمانەوە بەکاردەبەن و ناھوشیاریی و خۆشباوەڕیی ئەندامانی چین و توێژە پڕۆلیتێرییەکان وەک پردی پەڕینەوە بەرەو سەروەریی و مشەخۆریی بەقوبانیدەکەن .

ئەوەی تاکو ئێستا پارتییەکی “کۆمونیست” بەرانبەر پارتییەکانی دیکە دەڵێت و دەیکاتە بنەمای لادان و بۆرجوازیبوونی ئەوانی دیکە، تەنیا یەک شتە، ئەویش ھەمان تاوانباراکردنی یەکدی ڕەوتە ئایینییەکانی ئایینێکە، بەوەی کە لە پەڕتووکی پیرۆز و ڕێنوێنییەکانی پێخەمبەران لایانداوە. لەو بارەوە خوێنەر دەتوانێت تۆمەتی جیاوەبووەکان و دەرکراوەکانی نێو ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” بدات، کە پێوەری کۆمونیست-بوونیان دوور و نزیکی ئەوانە لە پەیڕەوکردنی گوتەکانی مەنسووری حیکمەت و پەرەستنی وێنەکەی، یان گوتەکانی مارکس و لێنین و ستالین و ترۆتسکی و مائۆتسەتۆنگ و کاسترۆ و چێ گوارا و …تد. ھەموویان دەستەبژێریی وردەبۆرجوازین و پێگەی کار و ژییانیان لە دەرەوەی کرێکاران و  تێکۆشانی کۆمەڵایەتییە و ھەموویان خۆ-بەڕابەر-زانن و ھەموویان ناوبانگخواز و ھەموویان خۆیان بە “زانا” و کرێکاران بە “دەبەنگ” و شایانی شوانەیی خۆیان، ھەموویان کۆمەڵێك ئیدئالیستی لەخۆڕازین و کەتوار و ژییان و پەرەسەندنەکان بە پێوەری حەزە ئایدیۆلۆجییەکانی خۆیان دەپێون و ئامانج و بەرنامەیان لەقاڵبدانی ژییان و مێژووە بەگوێرەی بەرنامە ئایدیۆلۆجییەکانی خۆیان.

پرسێك، کە لەنێو ئەو خاڵەی سەرەوە ناکرێت بەسەری بازبدرێت، خشکەیی خۆجیاکردنەوەیە لە شکستی بۆچوون و بەرنامەکەی مەنسووری حیکمەت و “کۆمونیزمی کرێکاریی” و ناوبردنی بە ڕەوتێکی دەھەی نەوەدی “مارکسیزمی شۆڕشگێڕ” و بە بەشێک زانینی “مه‌نسور حیكمه‌ت و” كۆمۆنیزمی كرێكاری” و بە گشت و سەرچاوە نەزانینی، ئاماژەیە بۆ ماڵئاوایی لەو ڕەوتە، بەڵام زۆر ترسنۆکانە و لاوازانە. وەک گوتم ئەوە تایبەتمەندیی ھەموو باڵە جیاوەبوو و دەرکراوەکانی نێو (حککع) بووە و ھەموویان بۆ ماوەیەک جۆرێک پابەندیی و وەفادارییان نیشانداوە و لە ھەلی گونجاودا ھەنگاو بە ھەنگاو دوورکەوتوونەتەوە… لەنێو ئەو خاڵە تەنیا باڵێکی مارکسیستی بەر شاڵاوی بۆرجوازیی-بوون و وردەبۆرجوازیی-بوون نەکەوتووە، ئەویش ترۆتسکیزم دەبێت. ئایا ڕێزنەکردنی ترۆتسکیستەکان لەنێو ڕیزبەندیی “ڕەوتە بۆرجوازیی و وردەبۆرجوازییەکانی ژێر ناوی مارکسیزم و کۆمونیزم” نیشانەی لادانی سەرانی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” بەرەو لای ترۆتسکیزم یان ترۆتسکیستەکان ھێندە نەبوون و ھیچن، کە شاییستەی ئاماژەدان نین؟

10. خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌ له‌ پێناو ڕزگاری ژن وبه‌جێهێنانی یه‌كسانی ته‌واو له‌گه‌ڵ پیاو وكۆتایی هێنان به‌ سەركوت ولابردنی سته‌م له‌سه‌ری ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی ئێمه‌یه‌. …”

ئەو خاڵەش ھەر ھێندەی خاڵەکانی پشتیوانی و ڕزگارکردنی کرێکاران گرنگی ھەیە. ئەوان وەک سوپەرمانێک فریای ھەموو چین و توێژە ژێردەست و چەوساوەکان دەکەون؛ بە واتایەکی دیکە ژنان وەک کرێکاران “نەزان و دەبەنگ” توانای خۆڕزگارکردنیان نییە و تەنیا ئاسۆییەکی ڕزگاری بۆ ئەوان، ڕەدووکەوتنی پارتییەکەی “ڕابەرانی بلفعل” و خێرۆمەندیی وردەبۆرجوازی دەبێت!

لێرەدا من ناچمە سەر شێوازی ڕزگارکردنی ژنان لەلایەن “ڕابەرانی بلفعل”، کە سۆشیالیزەکردنی ژنان بوو وەک ھەر کەرەستە و داراییەکی دیکە لەنێوان ئەندامە نێرینەکانی (حککع)، شەوی سووری “ڕابەرانی بلفعل” و چەند-ژنەی ڕانەگەیێندراوی “نامەزھەبی” سەران و ئەندامانی پارتیی بوو. تەنیا ئەوەندە دەڵێم مەبەستی ئەوان لە سەرمایەگوزاریی لەسەر کرێکاران و ژنان، ھێز و توانای شۆڕشگێڕانە و ھاندەرەکانی ئەوان بۆ شۆڕش و گۆڕین نییە، بەڵکو بە “گێل و نەزان”زانینی کرێکاران و ژنان و کردنیانە بە پەیژەی سەرکەوتن بەرەو دەسەڵات. تکایە لەو بارەوە نووسینەکانی مەنسووری حیکمەت و شاگردەکانی لەو ساتانەی کە ئاوایان دەزانی گەییشتووتەنە بەردەرگەی دەسەڵات (مارچی ١٩٩٦، ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ھەرێم ٢٠٠٠، ڕۆژانی پاش ١٧ شوبات و سەردەمی ھەڵمەتی ڕێفراندۆمی دەوڵەتاندنی ھەرێم) سەرنجبدەن، کە ئیدی کرێکاران و ژنان وەک لەشکری بەدەسەڵاتگەییشتنی “پارتیی ڕابەر” گرنگیان نەدەما و ھەموو ھەوڵ و پاگەندەی پارتییەکانی “کۆمونیزمی کرێکاری” بۆ بەردەم کامێراکان و بەرە لەتەک ئەم باڵی دەسەڵات، دژی ئەو باڵی دەسەڵات چڕدەبووەوە .

11. خه‌بات له‌ پێناو ڕیفۆرمی سیاسی وئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌بوونی فیعلی له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كانی خه‌باتی چینی كرێكاروجه‌ماوه‌ری بێبه‌ش وتوێژه‌‌ چه‌وساوه‌كان بو به‌دیهێنانی ئه‌و ڕیفۆرمانه به‌شێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ ده‌ستبه‌جێكانمان. ڕیفۆرم وخه‌بات له‌پێناوی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنیدا جیاناكرێنه‌وه‌ له‌ خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ پێناو فه‌راهه‌م هێنانی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكار، چونكه‌ هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ئۆرگانیك هه‌یه‌ له‌ نێوان ڕیفۆرم و شۆڕشدا وه‌ ئێمه‌ كارده‌كه‌ین بۆ به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ له‌سه‌رجه‌م خه‌باتمان له‌ مه‌یدانی ڕیفۆرمدا.”

ڕیفۆرم چییە و لەنێو تێکۆشانی ڕۆژانەی چین و توێژە پرۆلیتێرەییەکان چ واتایەک دەبەخشێت؟ ڕیفۆرمکردنی دەسەڵات و یاساکانی سەروەریی؟ بەداخەوە وەک خوێنەرێك ھیچ لە ڕیفۆرمێک کە ڕاگەیێنەرانی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” مەبەستیانە تێناگەم؛ ڕێفۆرمکردنی سیستەمی سەروەریی چینایەتی یان ڕیفۆرمکردنی ژییان و داخوازییەکانی خەڵک؟ بەبۆچوونی من، بەکاربردنی واژەی ڕیفۆرم وەک چەمکێکی ئەبستراکت و بێلایەن، ھەوڵێکە بۆ خەڵەتاندنی خەڵکی ناھوشیار و خۆشباوەڕ، چونکە توندکردنەوەی یاسا سەرکوتگەرەکان و کەمکردنەوەی مووچە و کرێ و زیادکردنی ماوەی کار و دوورخستنەوەی ساڵی خانەنشینی و قەدەخەکردنی چالاکییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان و تایبەتیکردنەوەی کەرتە دەوڵەتییەکان و پارتییکردنی کەرتەکانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاری، ڕیفۆرمن و ناچارکردنی دەوڵەت و کۆمپانییەکان بە باشترکردنی ژییانی ڕۆژانەی خەڵک ھەر ڕیفۆرمن؛ ڕیفۆرم واتە گۆڕین و پێداچوونەوەی فۆرمێک. ئایا گۆڕین و پێداچوونەوەی فۆرمێک بە ئەبستراکتی دەتوانێت بەشێك لە شۆڕش بێت؟

ھەڵبەتە بۆ منی چاودێری پارتییبازەکانی ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” و باڵەکانی دیکە، ڕۆشنە، کە بە ئەبتسراکت بەکاربردنی ئەو چەمکە ڕێگەخۆشکردنە بۆ بەشداریکردنی سیستەمی پارلەمانیی و پێکھێنانی بەرەی ھاوبەش لەتەک پارتییەکانی دیکە؛ سازشدانی بزووتنەوەی جەماوەریی لەتەک دەوڵەت و خاوەنکار بە پاساودانی ئایدیۆلۆجیی. ئەوەش لە باوانی بۆرجوازییەوە بۆ منداڵە بۆرجوازییەکانی پارتییبازی ماوەتەوە؛ زەمینەخۆشکردنی پێشتر بۆ کاتی گونجاو و ڕاگەیاندن!

ئەوەی پارتییبازەکان بە ڕێفۆرم ناویدەبەن، بۆ من و ھەر کەسێکی دژە-چینایەتی، (تێکۆشانی ڕۆژانە)ی پێدەگوترێت؛ تێکۆشان بۆ بەدەستھێنانی داخوازییە دەستبەجێییەکان؛ زیادکردنی کرێ، کامکردنەوەی ماوەی کار، نزیککردنەوەی ساڵی خانەنشینی، دابینکردنی خانووبەرەی گونجاو بۆ خەڵک، دابینکردنی بیمەی دەرمانی و کۆمەڵایەتیی و بێکاریی و پەککەوتەیی و کەمئەندامی و خزمەتگوزارەییە گشتییەکان و …تد . ئەوانە ھیچ کام خێرخوازیی دەوڵەت و کۆمپانییەکان نین، بەرەنجامی پاڕانەوەی ڕامیاران نین، بەڵکو بەرەنجامی تێکۆشانی ھەر ڕۆژەی چین و توێژە پڕۆلیتێرەکانی کۆمەڵن و بە درێژایی مێژووش لە خێڵایەتی و کۆیلایەتیی تاکو فیئۆداڵیی و سەرمایەداریی، ئەو داخوازییانە لەلایەن سەرۆکخێڵان و ئایینکاران و ئیمپراتۆر و دەوڵەت و کۆمپانییەکان و فەرماندارییەکان بە سەرکوت و  ئەشکەنجە و مەرگ و زیندانی و تیرۆر وەڵامدراونەتەوە و ھیچ کات دەڵاڵانی نێو پارلەمان یان پارتییە “ڕابەرەکان” نەیانتوانیوە نانێک بخەنە سەر سفرەی ھەژاران و ھیچ کات دژی سەروەریی چینایەتیی نەبوون و ناشبن!

12. جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت وپه‌روه‌رده‌ وفێركردن داخۆازیه‌كی فه‌وریمانە ویه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ ڕاسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێكانی خه‌باتمان.‌”

بە بۆچوونی من، لە سەراپای مێژوو ھیچ درووشمێك ھێندەی درووشم و داخوازیی “جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت یان دەوڵەت لە ئایین” پووچتر نەبووە و نییە. ئەوی سەرەواوێك لە مێژووی سەرھەڵدانی ئایینەکان و دەوڵەت بزانێت، ئەوە دەزانێت، کە دەوڵەت منداڵە تاقانەکەی ئایینە و ناھوشیاریی و خۆشباوەڕیی خەڵك مامانی ئەوە. دەوڵەت سێبەری یەزدان و ئایینە لەسەر زەمین؛ دەوڵەت نوێنەر و جێگری یەزدانە لە ڕاسەری خەڵک. پایەکانی ئایین بریتین لە سەروەریی یەزدان و ملکەچیی پەرەستیاران بۆ فەرمانەکانی یەزدان، پیرۆزیی دارایی تایبەت و کاری کرێگرتە، پەرەستگەش وەک پارلەمان ڕەواکەری بڕیارەکانی سەروەران و بڕواھێنان بە خەڵکی ژێردەست و ملکەچ . بۆ مرۆڤی وردبین و ئاوەزدار، جیاکردنەوەی دەوڵەت لە ئایین وەک جیاکردنەوەی سێبەرە لە تەن، ئەستەمە بەبێ لەنێوبردنی دەوڵەت، دەسەڵاتی ڕامیاریی و ڕێکخراوی ئایین لەنێوببرێت.

ئەگەر لە پووچیی ئاوا پاگەندەیەک وازبھێنین، ئەوا وەک ئەزموونی حەفتا ساڵەی ڕوسیە نیشانیدا، کە ئەوەی بە جیاکردنەوەی دەوڵەت لە ئایین ناونرا، جێگرتنەوەی ئایین بوو بە ئایدیۆلۆجیا و دەوڵەت بەبێ ئایین و ئایدیۆلۆجیا نایکرێت، چونکە بەبێ ئایین و ئایدیۆلۆجیا ھەرگیز تاکی نەدارکراو و بێدەسەڵاتکراو ملکەچ و ڕازیی بۆ دەوڵەت ڕاناگیردرێت.  ھەر لەبەرئەوەش بوو، کە ئەندامانی “پارتیی ڕابەر” لە ڕوسیە و بلۆکی وارشۆ پاش ھەرەسی بلۆکی بۆلشەڤیکی تەنیا پەرەستگەی ملکەچیی خۆیان گۆڕی؛ لە کۆبوونەوەی پارتییەوە بۆ کۆبوونەوەی پەرەستگە، ھیچ لە پێگەی چینایەتیی ئەوان نەگۆڕدرا.

 13. پێداگری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ….، بە جیابوونەوە ودامەزراندنی دەڵەوتی سەربەخۆ یان مانەوە لە چوارچیوەی عێراقدا بە مافی یەکسانەوە لە گەل سەرجەم هاووڵاتیان،….. هەلۆیستی رەسمی “ریکخراوی ئەڵتەرنەتیڤی کۆمۆنیستی لەعێراق” سەبارەت بە جیابوونەوە، لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەم مافەدا، بە گۆێرەی بەرژەوەندیەکانی بەرەوپێشچوونی خەباتی چینایەتی وسۆشیالیستی کریکار، بە تایبەت لە کوردستان، دیاری دەکریت. “

لێرەدا پرسیارێك یەخەی خوێنەری ئاگادار لە ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” بەرنادات؛ ئەی درووشمی “ناسیونالیزم شەرمەزارییە بۆ ئینسانییەت” واتا و پێویستی و ھۆکاری چی بوو، ئەگەر “ڕابەران بلفعلی پڕۆلیتاریا” بڕوایان بە “نەتەوە” ھەیە و بە یەکە و بناخەی یەکگرتن یان جیابوونەوەی کۆمەڵەکانی دەزانن؟

ئەی سەربەخۆیی دەوڵەت لە کێ؛ لە عیراق، لە بۆرجوازی، لە خەڵک، لە ئاسمان؛ ئایا دەوڵەتی ناچینایەتیی بوونی ھەیە، تاکو دەوڵەتەکەی ئەوان سەربەخۆ بێت؟ ئایا لە دەرەوەی بڕوابوون بە پووچگەرایی و ئەفسانەی “نەتەوە” دەستەواژەی “دەوڵەتی سەربەخۆ” واتای چییە؟

مەبەست لە ” بە گۆێرەی بەرژەوەندیەکانی بەرەوپێشچوونی خەباتی چینایەتی وسۆشیالیستی کریکار، بە تایبەت لە کوردستان ” چییە؟

14 . ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌و ئه‌و داخوازیه‌ ڕیفۆرمیانه‌ له‌ بواره‌كانی ژیانی ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی وڕۆشنبیری بۆ جه‌ماوه‌ر، له‌ ژێر ڕۆشنایی ده‌ستكه‌وته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كرێكاری جیهانی وكۆمۆنیزمی شۆڕشگێر وچه‌پی جیهانی ، وه‌ له‌ بواره‌كانی له‌ناوبردنی جیاوازی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز و جێنده‌ر وڕه‌نگی پێست ونه‌ته‌وه‌ و ئایین و ته‌یافه‌ وشتی تر، به‌شێكن له‌ داخوازیه‌كانمان. …. “

ئەو داخوازیی و مافانەی کە لەنێو خاڵی (١٤) ڕیزکراون، وێرای باشبوون و پێویستبوونیان، ئایا لە باشترین باردا لە “سیستەمی دەوڵەتێکی پارلەمانیی” زیاتر وێنادەکات؛ کە لە ڕەنجی ھەمووان بە ھەموو ڕەنگ و ڕەگەز و نەژاد و ئایین و حەزە کەسییەکانی دیکەوە وەک یەک [ یەکسان] بەھرەکێشییدەکات و لەسەر ھەمووان وەک کۆیلە سەروەرییدەکات؟

”  15. “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” وه‌ك ڕێكخراوێك وئامرازێكی خه‌باتكارانه،‌ كارده‌كات بۆ پێكهێنانی حزبێكی كۆمۆنیستی شۆڕشگێر ماركسی له‌عێڕاق له‌زووترین كاتدا. ئه‌وه‌ش له‌ رێگای كۆنگره‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ر كه‌ هه‌موو تاك وچالاكوانانی بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی پرۆلیتاری وڕێكخراوه‌كان وئاڵقه‌ ماركسیه‌ جۆراوجۆره‌كانی سه‌رتاسه‌ری عێڕاق تیایدا به‌شداربن،….. .وه‌ك ڕێكخراوێكی كۆمۆنیستی، خه‌باتده‌كه‌ین بۆ یه‌كگرتنی خه‌باتی كۆمۆنیسته‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێڕاق وبه‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌ دامه‌زرێنه‌ره‌ كه‌ بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر …. وشتی تر. “

ئەگەر ئەوە لەبەرچاونەگرین، کە ئەندامانی پارتییەکان لەنێو ھەموو کۆمەڵەکان کەمینەیەکی زۆر بچووکن و لەنێو چینی کرێکار کەمینەیەکی لەوەش بچووکترن و لەنێو کرێکارە سۆشیالیستخوازەکان کەمینەیەکی ھەرە بچووکترن؛ ئاوای دابنێین، کە زۆرینەی کرێکارە مارکیسستەکان ھاوبۆچوونی پارتییەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” ھەبن، ئایا لە بارێکی ئاوادا لەسەر چ بنەمایەک کەمینەیەکی ئاوا دەتوانێت پاگەندەی نوێنەرایەتی ھەمووان بکات؛ ئایا بڕیار و دەسەڵاتی ئەوان ھەمان دیکتاتۆریی جەنەڕاڵەکان نابێت؟

ئەگەر لەوەش بگوزەرێین، سەرانی ڕێکخراوێك کە تەنیا خۆیان و گرووپەکەی خۆیان بە “کۆمونیست” و “مارکسیستی ڕاستینە” و “شۆڕشگێر” دەزانن، ئیدی لەسەر چ بنەمایەک دەتوانێت یەکێتی خەباتی ھەموو “کۆمونیستەکان” دەسەبەربکات، ئەو کۆمونیستانە کامانەن، کە “ڕابەرانی بلفعل” دەچنە نێو ئەوان؛ ئەگەر “ڕابەرانی بلفعل”  گرووپ و ڕێکخراو و پارتیی دیکەی بە “کۆمونیست” دەزانن، بۆچی لەتەک جیابوونەوەیان لە پارتیی دایک نەچوونە نێو یەکێک لە ئەوانی دیکە؛ یان مەبەستی ئەوان ئەوەیە خۆیان “مەجەعیەت” بن و دەبێت ئەوانی دیکە بە شوانەیی ئەمانەوە پەیوەست بن؟

مەگەر بۆرجوازی کۆمونیستخوازە، تاکو “کۆمونیزم”ی ھەبێت و بۆ خۆجیاکردنەوە ئاوەڵناوی ” کرێکار و پڕۆلیتاریا” پێویست بێت؟ -١-

ھەژێن

٢٨ی جولای ٢٠١٨

بەشی یەکەم

خوێنەری ھێژا، ئەوەی لەنێو ئەم سەرنجدانە ڕەخنەییە لەسەر ڕاگەیاندنی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” دەیخوێننەوە، ھەوڵێکە بۆ وروژاندنی پرسە )بەرد-لەسەر-دانراوەکانی( نزیکەی سێ دەھە ڕابوردوو، کە بەداخەوە بێدەنگەکردنی زۆرێك لە چالاکانی دوا دەھەی سەدەی ڕابوردوو لە بەرانبەر ئەو پرسانە، بووە بە زەمینەخۆشکەری گاڵتەجارییەکانی ئێستا، ھەڵبەتە سەرنجداندنەکەی من بە پێشینە و ئەزموونی کەسیی و خوێندنەوە و ناسینی خۆم پشتئەستوورە.

پێش ئەوەی کەسێك بپرسێت : ململانێ و کەرتبوونی “پارتییە ڕابەرەکان” و قەیرانی “کۆمونیزمی کرێکاری” بە تۆ چی؟ باشترە ئەوە ڕۆشنبکەمەوە، تاکو ئەو پرسیارە نەبێتە بەلاڕێدەبەری سەرنجی خوێنەر. ساڵی ٢٠٠٨ ھاوڕێیەک بە منی گوت “ھاوڕێ ھەژێن ڕەخنەی تۆ زۆر وردەکارە و شێوازت سەرنجڕاکێشە، بۆچی ڕەخنەیەکی چڕ و پڕ لە ڕەوتی “کۆمونیزمی حیکمەتی” ناگریت؟” …. گوتم ھاوڕێ، “کۆمونیزمی کرێکاری” ڕوداوی زووتێپەڕە و تەمەنی لە تەمەنی پاسۆک کورتتر دەبێت. من ھەرگیز “گوللەی بەزەیی” بە ئەو ڕەوتەوە نانێم، چونکە خۆتوانەوەی پەشمەکیانەی خۆی زۆر کاراتر و بە ئەزموونتر دەبێت.  ئێستا ئیدی کاتی پاککردنەوەی شوێنەواری پەشمەکە تواوەکەیە.

ھەر ئاوا پێش ئەوەی بچمە بکەومە شرۆڤەکردنی دەستەواژە ناکۆک و پارادۆکسەکانی نێو ڕاگەیاندنەکە، پێویستە ئەوە بڵێم، کە لە چێشتی فەقێ و دوکانی چەرچی دەچێت، مەگەر ڕاگەیێنەرانی بزانن، کە خۆیان خوازیاری چین؛ شۆڕشی کۆمەڵایەتی یان ھەڵپەی دەسەڵات و مرخگرتن لە دەوڵەتمەندی؛ کۆمەڵی کۆمونیستی یان سیستەمی تاکپارتیی دەستەبژێران؛ سیستەمی خۆبەرێوەبەریی سۆڤیەتی [ئەنجوومەنی] یان فەرمانداریی وردەبۆرجوازی لەژێر دێوجامەی کرێکاران؛ کرێکاران شۆڕشگێڕن یان ڕۆبۆتی دەستی “ڕابەرانی پارتییبازی”؟ ئەھریمەنی ئازادیخواز، فریای لایەنگرانی خۆشباوەڕ بکەوە و نەھێڵیت ئەو جارەش ڕەدووی کڵاوی بابردوو بکەونەوە!

ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق

ناوی ڕێکخراوەکە لە چەند بارەوە سەرنجڕاکێشە:

ئەڵتەرناتیڤی کۆمۆنیستی

وەک ناوە باوەکانی دیکەی ڕەوتی بڕوابوون بە پارتییایەتی و “پارتیی ڕابەر” و پێکھاتەی ئایدیۆلۆجیی لەوانە “دەنگی کۆمونیزم” ، “ئاڵای کۆمونیزم”، ئاڵای شۆڕش”، “ئاڵای ئازادی”، ڕەتکەرەوەی ھەموو دەنگێکی دەرەوەی خۆیەتی و خۆی بە بنەچە و ڕەسەن و درووست و ڕەوا دەبینێت و ئەوانی دیکە نابنەچەیی و ناڕەسەن و نادرووست و ناڕەوا دەبینێت، ھەر بەو جۆرەی کە لە خاڵی (١٢.)  تەوەرەی ” به‌رنامه‌ی كاری ….  – ده‌ستپێكه‌ گشتیه‌كان ” و خاڵی (٩.) لە ” ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری ….” بە ئاشکرا ئاماژەدراوە.

لە عیراق

ئاماژەیە بۆ ئاراستەی بان-وڵاتیی و بان-“نەتەوەیی” و جیھانی بیرکردنەوە و چالاکیکردنی کەسێک یان گرووپ و ڕێکخراوێک لە ھەر شوێنێك نیشتەجێبێت. من نازانم داڕێژەرانی ئەو ڕاگەیاندنە چەندە تێگەییشتنیان لەو ئاماژەیە ھەیە، بەڵام دڵنیام لە پاگەندەیەکی ڕامیاریی و ئایدیۆلۆجی  بەولاوەتر نییە. چونکە بە کردەوە تەواوی تەمەنی ئەوان وەک چالاکانی ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاری” لە وڵاتانی دەرەوەی عیراق ئەوەی سەلماندووە، کە ئەوان زۆر لە کەسانی خۆ بە “کورد” و “عەرەب” و “ئێراقی”-زان ناسیونالیستترن و ھەمیشە “کرێکاران و سۆشیالیستەکانی جیھان” بۆ پشتیوانی لە خۆیان و بەرنامە عیراقی و کوردستانییەکەی خۆیان بانگەوازدەکەن، بەڵام بۆ جارێکیش بەشداریکردنی (ناڕەزایەتی و تێکۆشانی شوێنی ژییان و کارکردنی خۆیان) لە دەرەوەی عیراق بە ئەرکی خۆیان نازانن. ئەوەش بێجگە لە ھۆکاری بۆچوونیی، کۆمەڵێك ھۆکاری دیکەی ھەیە؛ دابڕاومانەوە و داخراویی لەنێو “جالیەی عیراقی” و تێکەڵنەبوون بە دانیشتووانی کۆمەڵی پەنادەر، ناکرێکاربوون و کاری لابەلایی و …تد

کۆتایی بەھاری ١٩٩٣ کاتێك پڕۆژەنامەی (مەنسووری حیکمەت) بۆ درووستکردنی “پارتیی کۆمونیستی کرێکاریی عیراق” بە من وەک ئەندامی ڕێکخراوی “ڕەوتی کۆمونیست” گەییشت، ھەم لەنێو وەڵامەکانی ئەو و ھەم لەنێو وازنامەیەکی ھەژدە لاپەڕەیی بۆ نێوەندیی “ڕەوتی کۆمونیست”، ئەو پرسیارەم وروژاند : ئەی بۆچی لەجیاتی (حککع یان حککک) “پارتیی کۆمونیستی جیھانی”* و “لە عیراق” نەيێت؟ ئەو کات پرسیارەکەی من نەبووە سەرنجڕاکێشی خوێنەرانی وەڵام و وازنامەکەی من و ھەر ئاوا ئەو ھاوڕێیانەش[ کە لە ناوچەکانی ھۆرامان و شارەزوور و سلێمانی و ھەولێر و ڕانیە و …تد لەتەکیان کۆبوومەوە]، تاکو ھۆکاری بەشدارینەکردن و نەچوونی خۆم بۆ نێو ” پارتیی کۆمونیستی کرێکاریی عیراق” بۆ ئەوان بخەمەڕوو، کە ئەو کات (ساڵی ١٩٩٣) بڕوابوون بوو بە (ڕێکخراوێکی جیھانیی) بنکە لە ھەموو گۆشەکانی جیھان بۆچوون و پێگەییشتنی من بوو. بەداخەوە ئەو کات ھەمووان سەرقاڵی خۆساخکردنەوە بوون لەنێوان “پارتیی کۆمونیستی کرێکاریی عیراق” یان “پارتیی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان”، کە یەکێك بوو لە پرسیارەکانی مەنسووری حیکمەت. ئەوان نەیاندەزانی کە “عیراق”یی-بوون بە ھەمان ڕادەی “کوردستان”یی-بوون ناسیونالیستییە و ھیچی لە عیراقی-چییەتییەکەی (حشع) و کوردستانیی-چییەتییەکەی (کۆڕەک) کەمتر و زیاتر نییە. بەڕاستی ئەوەی کە پاش چارەکە سەدەیەک (بیست و پێنج ساڵ) تازە بە تازە ئەو پرسە ھۆش و ئاوەزی “ڕابەرانی پرۆلیتاریا”ی ختووکەداوە، شاییستەی ھەلھەلە و چەپڵەڕێزانە.

ناوی ڕێکخراوەکە لە باری ڕێزمانییەوە: ھەر ئاوا کە بیست و پێنج ساڵە “ڕابەرانی پڕۆلیتاریا” بە درووستی ناوی پارتییەکەی خۆیان بە زمانی سۆرانی “کوردی” نازانن، ئەو جارەش لەسەر کێش و سەروای ھەمان “تاس و حەمام” ناوی ڕێکخراوە ساواکەی خۆیان بە ھەڵە نووسیوە؛ “حزبی کۆمونیستی کرێکاریی عێراق / کوردستان”، “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمونیستیی له‌ عێڕاق” نەک  “حزبی کۆمونیستی کرێکاری عێراق / کوردستان” و “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمونیستی له‌ عێڕاق”.

یەکەم، بەداخەوە پاش دوو دەھە بەردەوام داچڵەکاندنی سەران و ئەندامانی ئەو ڕەوتە لەلایەن منەوە، کە (کۆمونیزم و کۆمونیست) نەک “کۆمۆنیزم و کۆمۆنیست”، دووەم، داڕێژەرانی ئەو ناوانە ئەوەندە زمان-کڵۆڵن، کە جیاوازی نێوان [ناو] و [ئاوەڵناو] نازانن و نازانن کە واژەی (کرێکاریی) لەنێو “حزبی کۆمونیستی کرێکاریی عێراق / کوردستان” و (کۆمونیستیی) لەنێو “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمونیستیی له‌ عێڕاق” [ئاوەڵناو]ن نەک [ناو]. لەبەرئەوە بە دوو (یی) دەنووسرێن و ئاماژەی تایبەتمەندیی ناوەکەی پێش خۆیانن و (ی) دووەم گێڕانەوەی ئاوەڵناوەکەیە بۆ ناوەکەی پێش خۆی نەک بۆ پاشگری (عیراق). بە واتایەکی دیکە ئاماژەن بۆ جۆریی پارتییەکە، نەک نیشاندانی جوگرافیای چالاکی پارتییەکە! ھەر ئاوا لە باری ڕێنووس و ڕێزمان سەراپای ڕاگەیاندنەکە تژییە لە ھەڵە و ھەزار بارەکردنەوەی ھەڵە و نەزانییەکانی بیست و پێنج ساڵی ڕابوردوو. لێرەدا من لە ھەڵەبژێریی ڕاگەیاندنەکە خۆم لادەدەم، چونکە کاتی ئەنجامدانی ئەو ئەرکە نییە و ڕاستکردنەوەی ھەڵە ڕێزمانیی و ڕێنووسییەکان بۆ کەسانی ڕامیار، وەک ژماردنی گوێزە، تەنیا سەرەئێشە بۆ نووسەری دەمێنێتەوە.

لێرەدا بەم ئاماژەیە کۆتایی بە بەشی ڕێزمانیی ڕەخنەکەم دەھێنم؛ نووسینی ناوی پارتییەک یان پڕۆژەیەک لەنێوان جووت-کەوانەی گێڕانەوە “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق”، ئاماژەیە بۆ دوو شت: یان گواستنەوە وەک ڕۆژنامەنووسێک و گەیاندنی ھەواڵێك لەبارەی دەرەوەی خود، یان گواستنەوەی بۆچوون و ئاماژەیەک، کە گوێزەرەوە بە درووستی نازانێت و گومانی ھەیە. وەک دەزانین داڕێژەرانی ئەو ڕاگەیاندنە وەک ھەواڵنێر و ڕۆنامەنووسێک بەو کارە ھەڵنەستاون، ھەر ئاواش وەک توانج و گومان بەرانبەر بە ڕاستگۆیی خۆیان بەکاریاننەبردووە، ئەوەی دەمێنێتەوە، کڵۆڵییە لە زاینینی ھونەر و بنەماکانی نووسین، کە ھەر ھیمایەک بۆ مەبەستێکی دیاریکراو دانراوە، ھەر ئاوا کە بە گوێچکە نان ناخورێت و بە چاو ھەناسە نادرێت!

وه‌ك ڕه‌وتێك به‌ره‌و پێكهێنانی حزبێكی سیاسی كۆمۆنیستی پرۆلیتاری تاكو به‌ستنی كۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حزب له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا.

ئەوەی پاش بیست و پێنج ساڵ لە ھەبوونی ” پارتیی کۆمونیستی کرێکاریی عیراق” و فریودانی خەڵک بە ھەمان پاگەندەکانی ئێستای ھەوڵی درووستکردنی پارتییەکەی دیکە و جیابوونەوە و دەرکردنی دەرزەنێک پارتییۆکەی دیکە لەنێو پارتیی دایک، تازە بە تازە “ڕابەران”ی “پارتیی ڕابەر” دێن و واژەی “پڕۆلیتاری” دەخەنە شوێن واژەی “کرێکاریی”، ھەڵبەتە بەبێ ڕۆشنکردنەوەی ھۆکارەکەی؛ ئایا ئەو دوو چەمکە ھاوواتای یەکدین؛ ئەگەر ئاوایە، بۆچی واژە باوەکە بەکارنەبراوە؛ ئەگەر جیاوازن، جیاوازییەکەیان چییە؛ ئایا بۆ خۆجیاکردنەوەیە لە پارتیی دایک؛ یان نائومێدبوونە لە ڕەوتە ڕامیارییەکە “کۆمونیزمی کرێکاریی” ؟ ئەگەر دابڕانە لە نەریتی چۆنیەتی درووستبوون و کارکردنی پارتیی دایک، ئەی بۆچی لاسایی ھەمان شێواز و ڕاگەیاندنی ئەو و باڵە جیابووەکانی ئەو دەکەنەوە؟ ئایا ئەوە لاساییکردنەوەی خشکەییانەی ڕاگەیاندنی “بزووتنەوەی بنیاتنانی حزبی کۆمونیستیی عیراق” نییە؟ ئەگەر درووستکردن و سەرھەڵدانی پارتییەک پڕۆژەیەک و زەمینەسازی خۆیی و بابەتیی دەخوازێت، چۆن دەتوانن بەبێ سڵەمینەوە و گومان ڕابگەیێنن ” تاكو به‌ستنی كۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حزب له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا.” ؟ ئەگەر ئەوان لەوە دڵنیان، کە بەو زووانە کۆنگرەی دامەزرێنەری پارتییە ئایدیالەکە دەبەسترێت، ئیدی بۆچی ئەو فێڵە لە خەڵک و خوێنەر دەکەن و ئەو پێچاوپێچییە درووستدەکەن؛ ئەوان کە بەو ڕاگەیاندنە مژدەی دەبەخشن و لە نزیکی کۆنگرەکەشی دڵنیان، ھەر ئاوا بیست و پێنج ساڵ لەمەوپێش لەنێو پڕۆژەنامەکەی مەنسووری حیکمەت ھاتبوو؛ بەزوویی بەستنی کۆنگرەی دامەزرێنەر یەکلاییکرابووەوە و مژدەدرابوو، ئیدی بۆچی بەبێ پێچاوپێچ و پەردە پارتییۆکەکەی خۆیا  ڕاناگەیین. ئەوەی لە بیست و پێنج ساڵی ڕابوردوو ڕەخنەگرانە ڕاگەیاندنەکانی ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” خوێندبێتەوە  ئاگاداری جیابوونەوە و دەرکردنەکانی نێو پارتییەکانی ئەو ڕەوتە ببێت، ئەوا ئەوەش دەزانێت، ئەوە ھەمان فێڵی بیست و پێنج ساڵی پێشترە و تەنانەت خۆشیان لەوە دڵنیان کە گوێگر و خوێنەریان نابێت و لە پارتیی دایک مایەپووچتر دەبن. چونکە سرووشتی پارتییایەتی و بەتایبەت ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” ئاوایە، کە ھیچ کات دوو کەس ناکات بە سێ کەس، بەڵکو ھەردەم سێ کەس بە دوو کەس و یەک کەس دەکات؛ جیابوونەوە و دەرکردنی دەرزەنێک پارتیی و فراکسیۆن و ڕەوت لەنێو ھەر دوو پارتیی “کومونیزمی کرێکاریی عیراق و ئێران” باشترین بەڵگەیە.

لەبەرئەوە جیابوونەوە و درووستکردنی پارتییەکی دیکە و خولاندنەوەی ئەندامان و لایەنگرانی خۆشباوەڕ لەنێو بازنەی پارتییایەتی، سەرەنجامەکەی ھەمان سەرەنجامی “جیابوونەوە و گۆڕانخوازیی و ڕیفۆرمەکە”ی نەوشیروان موستەفا دەبێت. ھەڵبەتە بۆ کەسانی “خۆ بەرابەر-زان” و خەڵک بە گێل-زان” ئاساییە، چونکە کەسانی ناوبانگخواز بێجگە لە ڕامیارییکردن ھیچی دیکە نازانن و ھەموو ناکۆکیی  و ململانێ و جەنگەکانیان لەپێناو ناوبانگ و دەسەڵات و مشەخۆریی دەستەبژێرییە.

ده‌ستپێكه‌ گشتیه‌كان – به‌رنامه‌ی كاری سیاسیمان

خاڵی یەکەم تاکو خاڵی پانزەھەم، فرەتر لێکدانەوەی ئایدیۆلۆجیی بار و  دۆخی عیراق دەبن، تاکو بنەماکانی کار. خوێنەری وریا دەتوانێت سەرنجی دەسەپاچەیی داڕێژەرانی ئەو ڕاگەیاندنە بدات، کە تەنانەت توانای دیتنی جیاوازی بنەماکانی کار و لێکدانەوەی بار و دۆخیان نەبووە. وەک چێشتی فەقێ ھەر کەسە و لێرە و لەوێ چەند دەستەواژەیەکی ھێناون و لەنێو ڕاگەیاندنەکەی ئاخنیون. ھەڵبەتە ئەوەش بڵێم ڕاگەیاندنەکە نمایانی ھەژموونی ڕەوتە ڕادیکاڵەکانە [لە کۆمونیست بگرە تاکو ئەنارشیست] لەسەر داڕێژەرانی ڕاگەیاندنەکە؛ بۆ نموونە گەڕانەوە بۆ سەر مارکس و بەخشکەیی خۆدەربازکردن لە سایەی حیکمەتیزم و تەنانەت لێنین’یش وەک ھەژموونی کۆمونیستە جیھانڕەوەکان، ئاماژەدان بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی و خۆبەڕێوەبەریی وەک ھەژموونی ئەنارشیستەکان …تد. سەرباری ئەوەش ھێشتا ڕووگیریی و ھەژموونی حیکمەتیزم’یش بەدیدەکرێت. ئەوەش شتێکی ئاساییە، چونکە باڵ و فراکسیۆنە جیاوەبوو و دەرکراوەکانی پێشتری نێو پارتیی دایکیش ساڵی ١٩٩٦-٢٠٠٠ بە ھەمان شێوە سەرەتا نەیاندەتوانی ئەوە ڕابگەیێنن، کە (تێزەکانی حیکمەتیزم) نەزۆک دەرچوون و تەنیا بۆ پارچە پارچەکردن و پرش و بڵاوەکردنی بزووتنەوەکان بەکەڵک دێن.

1. ئامانجی ڕاسته‌وخۆو هه‌رئێستای خه‌باتگێڕان، نوێنه‌رانی چینی كرێكار وبێبه‌شان وبه‌زۆر هه‌ژاركراوان ئه‌مڕۆ له‌عێڕاقدا ئاڵوگۆڕی سیاسیه‌ ، ئاڵوگۆڕی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا وده‌سه ڵاتی سیاسیه‌ ، به‌ڵام ئه‌وكاره‌ ڕونادات به‌بێ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی چینی باڵاده‌ست.

” ئاڵوگۆڕی سیاسی‌ ” چییە؛ئەی چ ئاڵوگۆڕێکی ئابووریی و کۆمەڵایەتی بۆ چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان بەدیدەھێنێت؟ ئایا خەڵکی عیراق تێر و تەسەلە و ھیچ ناڕەزایەتیی و داخوازیی ئابووریی نییە و تەنیا گرفتی ئەو گۆڕینی سەروەرێکە بە سەروەرێکی دیکە؛ ئەی جیاوازی سەروەریی سەروەرانی ئێستا و سەروەریی “ڕابەرانی پارتیی ڕابەر” چییە، بێجگە لە نەگۆڕینی و چل مەنی باری سەرشانی چەوساویان؟

چینی دەسەڵاتدار چۆن دەگۆڕدرێت؟ ئەگەر بڕیاربێت گۆڕانە خوازراوەکە جێگۆڕکێی دەسەڵاتخوازان بێت، جیاوازی دەسەڵاتدارانی “مارکسیست-کۆمونیست” و دەسەڵاتدارانی ” عەشایر و قەومی و دینی” چییە؟ ئەو جێگۆڕکێیە لە بندەستیی زۆرینەی کۆمەڵ چی دەگۆڕێت، جیاوازی چییە سەروەر چەپ یان ڕاست، کۆنەپارێز یان سێکیولاریست بێت؟

بەبێ گۆڕینی بنەماکانی سیستەمی ئابووریی، چۆن سیستەمی بەڕێوەبەردن دەگۆڕدرێت و چۆن ھەژموونی داراکان لەنێودەبردرێت؟ بەبێ ئامادەیی کولتووریی و کۆمەڵایەتیی ئەندامانی کۆمەڵ بۆ گۆڕینی سیستەمی ئابووریی، چۆن سیستەمی ئابووریی دەگۆڕدرێت؟ بەبێ لەنێوبردنی دەزگە و پێکھاتە پارێزەرەکان [سیستەمی دەوڵەتی و فەرمانداریی و پارتییایەتی] چۆن سیستەمی ئابووریی مشەخۆرانە لەنێودەبردرێت و چۆن گۆڕانی شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵایەتیی ڕودەدات؟

به‌ڵام ئه‌وكاره‌ ڕونادات به‌بێ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی چینی باڵاده‌ست.” …

ئایا گۆڕینی چینی سەروەر بە چینێک یان ڕاستر بڵێین بە سەروەریی دەستەبژێری “خۆ بە ڕابەر-زان” چی لە پرسی چینایەتی کۆمەڵ و چەوسانەوە دەگۆڕێت؛ ئایا ئەزموونی ھەفتا ساڵەی ڕوسیەی بۆلشەڤیکی و بلۆک و ھاوپەیمانی وارشۆ بۆ تێگەییشتن لە “ھەمان تاس و حەمام”بوون بەس نییە، کە بە کردەوە ئەوەی نیشاندا، “پارتیی و فەرمانداریی  و دەوڵەتی ڕابەر” جێگەی چینی بۆرجوازی دەگرنەوە و سەراپای کۆمەڵ دەبێتەوە بە پڕۆلیتاریا [چین و توێژە نەدار و کرێگرتە و بێدەسەڵاتەکان]؛ یان کاسپییە ڕامیارییەکەی “خۆ بە ڕابەر-زانان” ئەو خۆگێلکردن و نادیدەگرتنە دەخوازێت، چونکە تێگەییشتنی خەڵکی چەوساوە [پڕۆلیتێرەکان] لە کڕۆکی پرسەکان و کەتواری ڕوداوەکانی یەک سەدەی ڕابوردوو بۆ پەزەکانی دەسەڵاتخوازیی ئەوان زیانی دەبێت؟

2. چینی باڵاده‌ست له‌عێڕاق ، ….تد

ئەی ئەگەر ناوازەی مێژووویی ڕوبدات و سبەی پارتییە مژدەدراوەکەی نێو ئەو ڕاگەیاندنە بەدەسەڵات بگات، جیاوازی ڕێکخستنی سیستەمی ئابووریی و پێکھاتەکانی “دەوڵەتە پڕۆلیتێرییەکە” و دەزگەکانی لەتەک ئەوەی ئێستای عێراق ھەیە یان سەردەمی لێنین تاکو گۆڕباچۆڤ ھەبوو، چی دەبێت؛ ئایا ھیچ سیستەمێکی ڕامیاریی بەبێ سیستەمی ئابووریی [بنەمای ئابووریی] بوونی ھەیە؛ دەکرێت ئێمەی خوێنەر بزانین، بنەمای ئاڵوگۆڕ و سیستەمە ڕامیارییەکەی پارتیی مژدەدراو چییە و لەسەر چ بنەمایەک ئێمەی نەزان بە بەڵێنی سەرخەرمانی “خۆ بە ڕابەر-زانایان” بڕوابکەین؟ چ مسۆگەرییەک ھەیە، کە دەسەڵات و سیستەم و ڕامیاری (سوور) لە دەسەڵات و سیستەم و ڕامیاری (مۆر و قاوەیی) جیاواز بێت، ئھەر ئاوا کە ئەزموونی ڕوسیە نیشانیدا؟

3. كۆمه‌ڵگا له‌عێڕاقدا كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌داریه‌ ، …….  به‌ بێ ئه‌وه‌ی خاڵی ده‌ستپێك له‌ ڕه‌خنه‌ی عه‌مه‌لی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه‌ وڕۆڵی سه‌ره‌كی چینی كرێكار له‌ ده‌ستنیشان كردنی چاره‌نوسی سیاسی و ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌ستپێنه‌كات .

ئەگەر چینی کرێکار وەک چەوساوەترین توێژی پڕۆلیتێریی لەنێو پارادۆکسەکانی پارتییایەتی چەپ دەربکێشین، بەدڵنیاییەوە بەشی ھوشیاری ئەو چینە ڕۆڵێکی بنەڕەتیی و چارەنووسسازی ھەیە، کە ھوشیارییەکەی وەک ھوشیاریی ھەر تاک و توێژ و چینێکی دیکە، زادەی پێگەی خۆیەتی لەنێو پێکھاتەی سیستەمی کۆمەڵایەتیی و تێکۆشانی ئابووریی و ڕەنگدانەوەی ئەزموونەکانی تێکۆشان و ململانێی ھەر ڕۆژەی خۆیەتی دژی داگیرکەرانی ھۆش و کار و زەمین و سامانی کۆمەڵایەتیی و بەڕێوەبەردنی کۆمەڵ. دەرککردنی ئەو ڕۆڵە چارەنووسسازەی پڕۆلیتێرەکان [ھەڵبەت ئەگەر ھوشیار و شۆڕشخواز بن] لەلایەن ڕامیاران بەگشتی و دەسەڵاتخوازانی وردەبۆرجواز بەتایبەتی، لە ڕاپەڕینی گەورەی فەرەنسە تاکو ئێستا بە چەند ڕوخساری جیاواز خۆی نیشانداوە؛ ھەر لە سۆشیال دێمۆکراسی تاکو  لێنینیستەکان و حیکمەتیستەکانی ئەم سەردەمە، بۆ  ئەو مەبەستە لەپێناو قۆستنەوەی خۆشباوەڕیی پڕۆلیتێرە ناھوشیارەکان ھەوڵدراوە و تاکو ڕادەیەکی زۆریش ئەو ڕەوت و ئاراستانە توانیوویانە تێکۆشان و ھەوڵی پڕۆلیتێرە ناڕازییە ناھوشیار و خۆشباوەڕەکان بخەنە خزمەتی مانەوەی سەروەریی چینایەتی بە جێگۆڕکێپێکردنی لەنێوان چەپ و ڕاستی دەسەڵاتخوازان بە دەیان ناو و ڕوخساری جیاوازەوە. بەڵام ھەر ھەموو ئەو ڕەوتە دەسەڵاتخوازانەی ژێر دێوجامەی کۆمونیزم یەک کڕۆکی ئایدیۆلۆجیی پڕ پارادۆکسی ھاوبەشیان ھەبووە و ھەیە، کە لەنێو ئەو چەند پاگەندە ھەڵخەڵەتێنەرانە خۆی بەرجەستەدەکات: ” کرێکاران  شۆڕشگێڕترین چینی چەوساوەن و ڕۆڵی سەرەکی و چارەنووسسازیان ھەیە، بەڵام بۆ ڕێکخستن و تێكۆشان و شۆڕش، پێویستیان بە ڕابەریی کۆمونیستەکان ھەیە، چونکە ئەوان بەشی ھوشیار و پێشڕەوی کۆمەڵن”

ئەوە پوختەی بۆچوونی پارتییچییەکانە لەبارەی چینی کرێکار و ھوشیاری شۆڕشگێڕانە و شۆڕش. بە شێوەیەک لە شێوەکان لەنێو گوتار و بۆچوونی ھەموویان ئامادەیی ھەیە. دەکرێت ڕواڵەتی داڕشتن و دەربڕینەکانیان جیاواز بێت، بەڵام کڕۆکی ھەموویان یەک شتە؛ کرێکاران لەنێو شۆڕش ڕۆڵی چارەنووسسازیان ھەیە، بەڵام بەخۆیان دەبەنگن و پێویستیان بە پێشڕەویی وردەبۆرجوازی ھەیە.  ئەو پارادۆکسە لەنێو بۆچوونی بابۆفیستەکان و بلانکییەکان و سۆشیال-دێمۆکراتەکان و مارکسیستەکان تاکو چەپە حیکمەتیستەکانی ئەم ڕۆژگارە ئامادەیی ھەیە و تەنانەت ئەم ڕۆژگارە لە سایەی ئیدئۆلۆگەکان واوەتر لە بۆچوونەکەی کاوتسکی ڕۆییشتووە.

4. وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ قه‌یرانی هه‌ر ئێستای كۆمه‌ڵگا و  …. به‌بێ شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكار ….

مەبەست لە “شۆڕشی کۆمەڵایەتیی” چییە؟ ئەگەر شۆڕشی کۆمەڵایەتیی چینی کرێکار بنەمایە، ئیدی پێداویستی و پاساوی ھەوڵدان بۆ درووستکردنی “پارتییە ڕابەرەکان” چییە، کە ئامرازێکی ڕامیاریین بۆ بەدەستھێنانی دەسەڵاتی ڕامیاریی؟

بۆ ھەر خوێنەرێکی وردبین و ئاگاداری پێشینە و سەراپای بۆچوونەکانی ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” ئەوە ڕۆشنە کە چەمکی (شۆڕشی کۆمەڵایەتی) لەنێو ئەدەبیاتی ئەو ڕەوتە نامۆیە و ئەوان لە سەرھەڵدانەوە تاکو ئێستا لەسەر ھەڵپەی دەسەڵات و گۆڕینی دەسەڵاتی ئێستا بە دەسەڵاتی خۆیان، ھەڵبەتە لەژێر دێوجامەی “کرێکاران”، پێداگرییدەکەن و تەنانەت بە کردەوەش ھەر بزووتنەوە و ڕەوتێکی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی سەریھەڵدابێت یان بۆ کەوڵكردنی ھەوڵدراوە [یەکێتی بێکاران و  یەکێتییە کرێکارییەکان و …تد لە ھەرێمی “کوردستان”]، یان بۆ دژاییەتیکردنی ھەوڵدراوە، وەک دژایەتیکردنی بزووتنەوە و ڕەوتە کۆمەڵایەتییەکانی ژینگەپارێز و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی و لێبوردنی سزادراوان بە سێدارە و دایکی ئاشتی و ..تد نێو ئێران . ئەوان ئاگایانە دژاەتی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، چونکە پەرەسەندنی بزووتنەوە و شۆڕشی کۆمەڵایەتی، واتە چۆڵبوونی بازاری ڕامیاریی پارتییبازان.

وەک پێشتر ئاماژەمداوە، خاڵەکانی دواتر تەنیا لێکدانەوەی ئایدیۆلۆجیی و پێوانەی کەتواری کۆمەڵن بەگوێرەی حەزی ئایدیۆلۆجیی و کلێشەسازیی ئایدیۆلۆجیی نووسەرانی ڕاگەیاندنەکە. لەبەرئەوە، تەنیا سەرنجدەخەمە سەر چەند دەستەواژەیەک لەنێو ئەو خاڵانە و  لێکدانەوەکان بە مشتومڕی نێوان پارتییچیان خۆیان دەسپێرم:

7. ……. بۆته‌ هۆی به‌رپابونی خه‌باتی ئابوری كرێكاری ‌به‌رده‌وام وناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری …….، كه‌ ئه‌مه‌ خۆی ده‌بێته‌ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ هه‌ر ڕاپه‌ڕینێكی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ كۆتایهێنان به‌م بارودۆخه‌ی ئێستا وكۆتایهێنان به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌ . …. جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان وخه‌باته‌ كرێكاری وجه‌ماوه‌ریه‌كان له‌ ئامانج وئه‌جینداو ئاسۆی هێزو ڕه‌وته‌ بورژازیە كۆنه‌په‌رسته‌ دینی وتایفی وعه‌شایری وقه‌ومی وڕیفۆرمیسته‌ جۆراو جۆره‌كان وسیاسه‌ته‌ عه‌مه‌لیاكانیان، به‌شێكه‌ له‌ به‌جێهێنانی ئه‌م پێشڕه‌ویه‌ به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانی بارودۆخێك وقه‌یرانێكی شۆڕشگێڕانه‌ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگا.

پێشینان گوتوویانە “کورد بدوێنە و شیکاریی خۆی دەکات”. بەڕاستی ئەو پەندە لەبارەی سەرانی “پارتییە ڕابەرەکان” بەگشتی و ڕەوتی “کۆمونیزمی کڕێکاریی” بەتایبەتی تەواو درووست و گونجاوە. ئەوەیە کڕۆکی دەسەڵاتخوازیی، کە لەبەر نەزۆکیی تێزەکانی خۆی ئاوازەخوازی برسیبوونی خەڵکە، تاکو زەمینەی بەدەسەڵاتگەییشتنی خۆی مسۆگەربکات. ھەڵبەتە ئەوە ڕاستییەکی تێدا ھەیە، کە پڕۆلیتێرە ناھوشیار و خۆشباوەڕ و نائومێدەکان لە سەردەمە تەنگەژییەکان بە لێشاو لە ڕەوتە فاشیستە ڕاست و چەپەکان ڕوودەکەن. بەڵام ھەرگیز ئاراستە و خواستێکی شۆڕشگێڕانەیان نییە، چونکە برسیییەتی و بێکاری و ئاوارەیی و ناچاریی و نائومێدیی … تد شۆڕشگێڕیی بەرھەمناھێنن، بەڵکو دژە-شۆڕش بەھێزدەکەن، کێبڕكێی نێوان کرێگرتان بەھێزدەکەن، شکانەوەی ھۆکاری نەھامەتییەکان بەسەر بەشەکانی دیکەی ھاوچین و ھاودەردان ڕودەدات، ھەر وەک ئێستا کە لەلایەن پڕۆلیتێرە ناھوشیارەکان پڕۆلیتێرە کۆچەرەکان دەکرێن بە ھۆکاری نەھامەتییەکانی خۆیان. بەڵام ھیچ کام لەو ئەزموونانە بۆ دەسەڵاتخوازان نابنە وانە و ئەوانیش وەک پارتییە ڕاستڕەوەکان لەسەر ئەو ناھوشیارییە سەرمایەگوزاریدەکەن و دەیکەنە بەردەبازی پەڕێنەوە بەو کۆشکی دەسەڵات و مشەخۆریی.

” ڕاپه‌ڕینێكی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری ” کامەیە و “پارتیی ڕابەر” و قسەکەرانی چ پێوەرێک بۆ شۆڕشگێڕیی ڕاپەڕینەکان دەکەنە بنەما؟  مەبەست لە” جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان وخه‌باته‌ كرێكاری وجه‌ماوه‌ریه‌كان ” چییە، بە پارتییکردنی بزووتنەوە و ڕێکخستنە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان و بەکاربردنیان وەک ڕێکخراوە پاشکۆکانی دەسەڵات و پارتییە “ناسیونالیستەکان”؟ جیاوازییەکان چین، ناو و ناتۆرە یان شێوازی ڕێکخستن و تێکۆشان و میکانیزمەکانی تیکۆشان؟

8. ….. چینی كرێكار ده‌خاله‌تی نه‌كردوه،‌ له‌ مشت ومڕی سیاسی بەرووی بورژازی، وه‌ك چینێك كه‌ سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی وبه‌دیلی سیاسی خۆی هه‌بێ بۆ كۆمه‌ڵگا. …. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ كرێكاریه‌كان و بزوتنه‌وه‌ داخوازیه كانیان ‌به‌رده‌وامه‌ ‌، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ ڕۆڵی خۆیان بگێڕن به‌ ڕاستای به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان

بەشداریکردنی مشتومڕی ڕامیاریی چییە و لەپێناو چی؟ ڕامیاریی سەربەخۆی چینی کرێکار چییە و ئەڵتەرناتیڤە ڕامیارییەکانی کامانەن، کە دەبوو کرێکاران بیکەن، بەڵام نەیانکردوون؟ ئەی بیست و پێنج ساڵی ڕابوردوو جەنابی “ڕابەرانی فیعلیی” چینی کرێکار لە کوێ بوون و خەریکی چی بوون؟ مەگەر ئەوان ناڵێن “کرێکاران پێویستیان بە پارتییەک ھەیە، تاکو ڕابەریی تێکۆشانی ئەوان بکات” و بیانشۆڕشێنێ و ژییان و کار و شۆڕش بۆ ئەوان دیکتەبکات، ئەی بیست و پێنج ساڵە ئەوان لەنێو (حککع) بڕیاردەر و قسەکەر و نەخشەڕێژ نەبوون، بۆ ڕابەریی کرێکارانی “نەزان و دەبەنگ” یان نەکرد؟

یان ھۆکارەکە ئەوەیە، کە “ڕابەرانی بلفعلی” کرێکاران ناخوازن ھۆکارەکە بیدرکێنن، چونکە بۆ پەزەکانی “پارتییی ڕابەر” زیانی ھەیە و ھۆکارەکە ئەوەیە، کە کرێکاران وەک زادەی سرووشتی تێکۆشانی ڕاستەوخۆ و سەربەخۆی خۆیان بەو سەرەنجامە گەییشتوون، کە ڕامیاریی ھونەری فریودانی چەوساوانە بۆ مسۆگەرکردنی و پاراستنی سەروەریی ڕامیاران و سەرمایەداران و سیستەمی ڕامیاریی قەفەزی ژییان و ویست و ئازادیی مرۆڤ و تەنانەت بوونەوەرەکانی دیکەیە و دەسەڵاتی ڕامیاریی ئامرازی پاراستنی سەروەریی ئابووریی کەمینەیەکە لەسەر زۆرینەی نەدارکراو و بێدەسەڵاتکراو، ئەوەش خۆبەخۆ واتە دژایەتی خەون و خەیاڵ و ئامانجە دێرینەکانی پڕۆلیتێرە شۆڕشگێرەکان!

بۆچی کرێکاران وێرای بەردەوامیی بزووتنەوە و ناڕەزایەتییەکانیان، نەیانتوانیوە ڕۆڵی سەربەخۆی خۆیان بگێڕن؛ ئەو گرنگییەیان دەرکنەکردووە، دەسەڵات ڕێگربووە یان چەپەکان لە دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردو و دەھەی یەکەمی سەدەی بیست بە پلانگێڕیی و تاکتیکی جۆراوجۆر، بزووتنەوە و ڕێکخستنە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانی کرێکارانیان کەوڵکردن و مراندن؟

کرێکاران نەزان و تەمەڵ و ناشۆڕشگێڕن یان چەپی دەسەڵاتخواز بووە بە ھۆی دابەشکردنی ڕیزەکانی کرێکاران بەسەر سێکتە ئایدیۆلۆجییەکانی خۆی و لاوازکردنی بزووتنەوەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی کرێکاران و نائومیدکردنی کرێکاران لە گۆڕینی سیستەمی چینایەتی، بەھۆی شکست و پارچەپارچەبوونی یەک لە دوای یەکی ڕێکخراو و پارتییە “کۆمونیستی” و “کرێکارییەکان”؟

9. لاوازی ڕۆڵی ژنان له‌ ژیانی سیاسیدا كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر بۆدواوه‌چونی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالستی وچه‌پ به‌گشتی ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ژنان بە شێوەیەکی تایبەت. دروشمی بزوتنەوەیەکی سۆشیالیستی به‌هێزوتوانا بوونی نیه‌ بێ بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕوله‌سه‌ری ڕزگاری خوازی ژنان، وه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕوله‌سه‌ری ڕزگاری خوازی ژنان بوونی نیه‌ به‌بێ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ‌سۆشیالیزم،

” بۆدواوه‌چونی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالستی وچه‌پ به‌گشتی ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ژنان بە شێوەیەکی تایبەت ” چییە؛ چۆڵبوونی بازاری چەپ و پارتییایەتی یان نائومێدیی ژنان لە ڕزگاری؟ کێ بزووتنەوەی ژنانی لاواز و نائومێدکرد، “لاوازی ڕۆڵی ژنان له‌ ژیانی سیاسی” یان بە ڕامیارییکردنی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی و ئابورووی و کولتووریی ژنان؟ کێ ڕێکخراوی ژنانی پووکانەوە و لەنێوبرد، لاوازیی و نەبوونی حەزی ژنان بۆ چالاکی ڕامیاریی یان بە کۆمیتەکردنی ڕێکخراو و بزووتنەوەی ژنانی ئازادیخواز بۆ “پارتیی ڕابەر”، کە داڕێژەرانی ئەو ڕاگەیاندنە قسەکەر و بڕیاردەری یەکەم بوون؟

بە پێچەوانەی پاگەندەی داڕێژەرانی ئەو ڕاگەیاندنە، ئەوەی بە کردەوە دەینین و دیتوومانە، شکانی بازاری چەپە وەک ھەر ھێزێکی ڕامیاریی کە بۆ فریودانی ژنان و ڕامکردنیان ھەوڵدەدات. ئەوەش شتێکی ئاساییە و ژنان لە پیاوان ھەستەوەرتن و کەمتر بە ڕۆبۆت دەکرێن. ھەر ئاوا لە دەرەوەی دەرزەنە پارتییە جیاوەبووەکانی “کۆمونیزمی کرێکاریی” بزووتنەوەی ژنان بوونی ھەیە و بەھێزە و دیاردەی نێو کۆمەڵە و لە ئاستی سەرتاسەریی کۆمەڵ خەریکی ململانێی ڕەوتە کۆنەپەرستەکان و نێرسالارییە!

بەڵام ھێشتا ئەو قسەی ئەوان ڕاستییەکی تێدا ھەیە، چونکە دەرزەنە پارتییەکانی “کۆمونیزمی کرێکاری” و گشت گرووپ و پارتییە چەپەکان، تەنانەت ئەندامە ژنەکانی خۆشیان لەدەستداون و چیدیکە درووشمە بریقەدار و بێکردەوەکانی چەپ ناتوانن سەرنجڕاکێشی ژنانی ئازادیخواز و سەربەخۆخواز بن.

ئەوی ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” و دەرزەنە پارتییە جیاوەبووەکانی بناسێت، دەزانێت، کە مەبەستی ئەوان لە ” بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕوله‌سه‌ری ڕزگاری خوازی ژنان بوونی نیه‌ به‌بێ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ‌سۆشیالیزم ” ئەوەیە کە بزووتنەوە و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتیی و ئابوورییەکانی ژنان ببنە کۆمیتەی “پارتیی ڕابەر” و ھەرچی ڕاگەیێنەرانی ئەو ڕاگەیاندنە بڕیاریدەدەن، ئەوان وەک دەروێشێکی ڕامیاری ئەنجامیبدەن.

10. ….. به‌ڵام مه‌رجی بوونی چینی كرێكار به‌ هێزێكی سیاسی له‌كۆمه‌ڵگادا به‌نده‌ به‌ هه‌ڵكشانی خه‌باتی‌ ئابوری و سیاسی و فكری ئه‌و چینه‌ بۆ خه‌باتێكی چینایه‌تی كرێكاری سۆشیالستی، بۆ خه‌باتێكی سیاسی چینایه‌تی كرێكاری به‌ڕووی چینی بۆرژوازی وحزبه‌سیاسیه‌كانیان وبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئامرازی ده‌سه‌ڵاتی چینی باڵاده‌ست. ….

بەبۆچوونی من و بە گوێرەی ئەزموونی من، مەرجی ڕامیاریی-بوونی کرێکاران و تێکۆشانی کرێکاران، وازھێنانی ئەوانە لە تێکۆشانی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و ڕۆشنگەریی ئەو چینە و ئەندامەکانی. چونکە ئەزموونی تێکۆشانی چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان بەگشتی و کرێکاران بەتایبەتی بە کردەوە و سەلماندی مێژوویی ئەوەی نیشانداوە، لە ھەر کوێ کرێکاران بە پارتییایەتی و ڕامیاریی خۆشباوەڕ ھەبن و لە دەوری پارتییەکان و ڕامیاران کۆبببنەوە، لەوێ تێکۆشانی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و کولتووری و ڕۆشنبیریی ئەوان بەرەو ژێر سفر دەچێت  ولە ھەر کوێ چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان بەگشتی و کرێکاران بەتایبەتی لە خۆڕێکخستنی سەربەخۆی کۆمەڵایەتیی و جەماوەریی و تێکۆشانی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و کولتووریی و ڕۆشنبیریی ڕووبنێن، لەوێ بازاری پارتییایەتی و ڕامیاران چۆڵ و شکستخواردووە. لەو بارەوە دەتوانین سەرنجی ئەو سەردەمانە بدەین، کە تێکۆشانی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و کولتووریی و ڕۆشنبیریی و خۆرێکخستنی کرێکاران لە ھەڵکشاندایە، لەوێ چەپەکان گارەگارەی “پێویستبوونی پێکھێنانی پارتیی ڕابەر و تێکۆشانی ڕامیاریی” دەکەن و ھیچ کەس بە کڵاوی ڕامیارییانەی ئەوان ھیچ ناپێوێت ؛ سەردەمە درەوشاوەکانی سەدەی پانزە تاکو سەدەی بیست، باشترین نموونەن؛ ڕاپەڕینەکانی کۆمونەی پاریس ١٨٧١، ئۆکتۆبەری ١٩٠٥، ئاڵمانیا ١٩١٨-١٩١٩ ، ئێسپانیا ١٩٣٦-١٩٣٩، ھەنگاریا ١٩٥٦، پۆڵۆنیا ١٩٧٩، ئەرژەنتین ١٩٩٩-٢٠٠٣، ….تد

11. …. ئه‌وه‌ ده‌توانێ خه‌باتی ئابوری وسیاسی چینی كرێكار و توێژه‌ زه‌حمه‌تكێشه‌كان وا لێبكات ببنه‌ خاوه‌نی هێزوتوانا وڕێكیان بخات له‌ خه‌باتێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ وكاریگه‌ر بۆ ڕوخانی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی وپێكهێنانی حكومه‌تی كرێكاری تاكو ده‌ست به‌رێ بۆ شۆڕشه‌ ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی … و هه‌نگاوبنێ به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆمۆنیستی، ئازاد ویه‌كسان.

ئەگەر کرێکاران چینێکی شۆڕشگێڕی ئاوان، کە ڕزگاری مرۆڤایەتی بە شۆڕش و ڕزگاری ئەوانەوە پەیوەستە، ئیدی چ پێویستیان بە پارتییەکی درووستکراو لەلایەن کۆمەڵێك وردەبۆرجوازی ئایدیۆلۆجیگەر ھەیە؛ یان کرێکاران “دەبەنگن” و بەبێ ڕابەریی وردەبۆرجوازی توانای شۆڕشیان “نییە”؛ یان پارتییەکەی وردەبۆرجوازی بۆ کۆنترۆڵکردنی توانا و شۆڕشگێڕیی کرێکارانە؟

ئەگەر کرێکاران توانای ھۆشیی و ئاوەزیی شۆڕشکردنیان نەبێت، زۆر ئاساییە، کە وردەبۆرجوازی خێرخواز پارتییەک بۆ “کرێکارانی دەبەنگ” چێبکات و “لەڕێی یەزدان” کرێکاران “ڕزگاربکات”. ئەگەر کرێکاران ئەوەندە بە توانان و شۆڕشگێڕترین چین و ڕزگارکەری مرۆڤایەتین لە چەوسانەوە و کۆمەڵ بە کۆمونیزم دەگەیێنن، ئیدی گارەگاری “پێویستی ھەبوونی پارتییەکی ڕامیار بۆ ڕزگارکردنی کرێکاران و بەرەوپێشبردنی شۆڕشە ئابووریی و کۆمەڵایەتیی ” بێجگە لە درۆ و دەلەسەی وردەبۆرجوازی لەپێناو بەدەسەڵاتگەییشتن و زاڵبوون بەسەر باڵەکانی دیکەی بۆرجوازی و بەھێزکردنی سەروەریی چینایەتی [دەوڵەت] لەژێر دێوجامەی “پڕۆلیتاریا  و کرێکاران و سۆشیالیزم”، ھیچی دیکە نییە و نابێت. تکایە وەڵام “کرێکاران دەبەنگن” یان وردەبۆرجوازی لەژێر دێوجامەی کرێکاران خەریکی خۆگەیاندە تەختی سەروەریی و مشەخۆریی چینایەتییە؟

12. ڕه‌وته‌ سۆشیالست وكۆمۆنیسته‌كان له‌ عێڕاقدا نه‌یانتوانیوه‌ ئامرازێكی خه‌باتگێڕانه‌ دابین بكه‌ن بۆ چینی كرێكاروسیاسه‌تێكی سۆشیالستی كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی فیعلی هه‌بێ به‌ خه‌باتی چینایه‌تی كرێكاری و گه‌شه‌پێدانی بخەنەروو .‌ هه‌روه‌ها لاوازی ڕه‌وتی سۆشیالستی له‌ناو چینی كرێكاردا بۆته‌ خاڵێكی لاوازی سه‌ره‌كی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی چینی كرێكار وله‌ بوونی چه‌پ وبزوتنه‌وه‌ی سۆشیالستی له‌سه‌ر ئاستی خودی كۆمه‌ڵگه‌ش .

ڕەوتە “سۆشیالست وكۆمۆنیسته‌كان له‌ عێڕاق” کێن؟ ئایا داڕێژەرانی ئەو ڕاگەیاندنە بێجگە لە (حککع) بڕوایان بە سۆشیالیستیی و کۆمونیستبوونی ھیچ ڕەوتێك ھەبوو و ھەبووە، تاکو ئێستا یەخەی ئەوان بگرێت؟ بێجگە لە خودی ڕاگەیێنەرانی ئەو ڕاگەیاندنە و ڕەوتی “کۆمونیزمی کرێکاریی” و (حککع) کێ پاگەندەی ئاوا (زل و دەرەی وێرانەی) کردووە؛ ئایا بێجگە لە سەرانی (حککع) ھیچ کەس ھەبووە ڕێگر بێت؟

یەکێك لە تایبەتمەندییەکانی وردەبۆرجوازی ئەوەیە، کە ھیچ بەرپرسیارییەکی مێژوویی لە ئەستۆناگرێت و کرێکاران و خەڵک بۆ مردن و قوربانیبوون بانگەوازدەکات و بەکوشتدەدات و ماندوو و نائومیدیان دەکات و کە دوکانە ڕامیارییەکەی بازاری نەما، دەچێت بەناوێکی دیکە دوکانێکی دیکەی ڕامیاریی ڕادەگەیێنێت و بۆ ئەوەی خەڵک خۆشباوەڕبکات، دەکەوێتە سەروگوێلاکی ئەوانەی پێش خۆی و بە ھەموو شێوەیەک وردەکاریی کێبوونی ئەوانەی پێش خۆی دەرناخات و خۆی دەکاتە پاڵەوانی یەک شەوە و سنگ دەردەپەڕێنێت.

لەو کاتەوە (حککع) لەسەر بنەمای نووشتەی مەنسووری حیکمەت بۆ کرێکارانی عیراق نووسراوە، ڕاگەیێنەران و دامه‌زرێنەرانی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” لە ئاستی کۆمیتەی نێوەندی و نووسینگەی ڕامیاریی و کۆمیتەکانی خوارتر خەریکی لە ئاو کردنی نووشتەکەی مەنسووری حیکمەت’ن بۆ کرێکاران، کەچی لەنێو ڕاگەیاندنەکەیان وەک ئەوەی تازە لە ئەستێرەی مەریخەوە ھاتبن، خۆیان لە خراپکارییەکان و فریوکارییەکان و تێکدانەکان و پارچەپارچەکردنی ڕیزەکانی کرێکاران بەسەر کۆمەڵێك پارتیی لە یەکدی جیاوەبوو، نەبان دەکەن و ھیچ ڕەخنەیەک لە چارەکە سەدەیەک (بیست و پێنج ساڵ) ڕابوردووی خۆیان وەک لیدەر و سەرۆک و سکرتێری پارتییەکانی “ڕه‌وته‌ سۆشیالست و كۆمۆنیسته‌كان له‌ عێڕاق” ناگرن و ھیچ سووچێك لە ئەستۆناگرن. ئایا ئاوا کارێك لە ساختەچییەتی ڕامیاریی چیدیکە دەتوانێت پێناسەکەری بێت؛ بەگێلزانینی خەڵک و فێڵکردن و درۆکردن لەتەک خەڵک؟

13. پێویستی بوونی نوێنه‌ری سیاسی سۆشیالزمی زانستی كه‌ دیدگاكه‌ی له‌ مه‌نهه‌جی ماركسی وه‌رگرتبێ وپشتی به‌ستبێ به‌ ماركسیزم وه‌ك مه‌نهه‌ج وتیوری شۆڕشگێر، مه‌سه‌له‌یه‌كی واقعی یه‌ وزه‌روره‌ته‌كه‌ی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگاو ژیانه‌وه‌ هاتوه‌. …. تریبیونێك ونوێنه‌رێك بۆ ماركسیزم وكۆمۆنیزمی پرۆلیتاری ڕه‌خنه‌گرله‌ ڕه‌وته‌ ڕیفۆرمیسته‌كان وسازشكاران وناسیۆنالیسته‌‌كان و”نیشتمانیه‌كان” كه‌به‌ناوی سۆشیالیزم وكۆمۆنیزمه‌وه ده‌دوێن‌ . ئێمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ چه‌ندین له‌و ڕه‌وتانه‌ی له‌ عێڕاقدا هه‌ن به‌رده‌وامی به‌ بوونیان ده‌ده‌ن لە‌ ڕێگای قسه‌ كردن به‌ناوی سیاسه‌تی سۆشیالستی وبه‌ناوی ماركسیه‌ته‌وه‌ ، به‌لام نه‌یانتوانیوه‌ جوابگۆی پێكهێنانی ئامرازێكی خه‌باتكارانه‌ بن به‌ده‌ست چینی كرێكاره‌وه‌، …. ‌ئێمه‌ پێمان وایه‌ ڕه‌وته‌كه‌مان هه‌نگاوێكه‌ به‌ڕاستای نوێنه‌رایه‌تی كردنی سیاسه‌تی كۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ وسۆشیالزمی زانستی وئه‌زمونی مێژوویی چینی كرێكار له‌ عێڕاق وجیهان .

پێش ھەموو شت دێڕی یەکەمی ئەو خاڵە لەنێو پەیڕەوی نێوخۆیی ھەموو گرووپێکی مارکسیستی ھەیە، ھەر ئاوا کە ” ِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ” سەرەتای ھەموو بەشێکی قورئانە. بێجگە لەوە، ھەر ئاوا ھەموو  گرووپە مارکیستەکان بە ھەمان شێوەی ئەو ڕاگەیاندنەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق”  ھەموو گرووپ و پارتییە مارکیسیستییەکانی دیکە بە لادەر و ساختەچی دەناسێنێن. باشە، ئاوای دابنێین، کە ھەموو گرووپەکانی پێش “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق”  نامارکسیست-بوون و بۆ ئامانجی بۆرجوازییانەیان خۆیان لەژێر دێوجامەی “مارکسیزم” حەشارداوە. باشە چ بەڵگە و بنەمایەک ھەیە، کە گرووپی ناوبراو لە ھەموو ئەوانەی پێش خۆی “لادەرتر” و خراپەکارتر و ساختەچیتر و بۆرجوازییانەتر نەبێت؟ چۆن بڕوا بە کۆمەڵە کەسێك/کەسانێك دەکرێت، کە بیست و پێنج ساڵە [چارەکە سەدەیەکە] لەنێو  پارتییەک (حککع) کە دامەزراوی خۆیان بووە لەسەر ڕەچەتەی مەنسووری حیکمەت و لەنێو ئەو پارتییە بکوژ و ببڕ ھەر خۆیان بوون و ھەموو “لادان” و  بادان و خراپەکارییەکان و نەزانییەکان و کەچبینینەکان و “تەنگ-نەزەرییەکان” زادەی چالاکی و ھۆش و ئاوەزی ئەوان خۆیان بووە؟

جیا لەوەی کە پارتیی و گرووپە ڕامیارییەکان ئامرازی کۆنتڕۆڵکردنی بزووتنەوەی کرێکارانن بۆ سەروەریی بۆرجوازی، ئایا باشتر نەبوو، کە داڕێژەرانی ئەو ڕاگەیاندنە لەنێو پارتیی دایک بمێننەوەو لە بیست و پێنج ساڵ سەرکردە و ھەمەکارەبوونی خۆیان ڕەخنەبگرن و ئەو شاکارانە ئەنجامبدەن، کە ئێستا لێرە بانگەوازییان بۆ دەکەن؟ ئەی جیاوازی ئەوەی لەنێو ئەو ڕاگەیاندنە بانگەوازی بۆ دەکرێت و ئەوەی پارتیی دایک و پارتییە جیاوەبوو و دەرکراوەکانی دیکە بانگەوازی بۆ دەکەن چییە و جیاوازییەکانیان چین؟ یان درووستکردنی پارتیی باشترین ئامرازە بۆ مسۆگەرکردنی مشەخۆریی و جەنگەکە بۆ ناوبانگخوازیی ئەندامانی کۆمیەتی نێوەندیی و نووسینەگی ڕامیاریی و ڕابەرۆکەکانی خوارتر و چۆنیەتی دابەشکردنی بووجەی پارتییە، کە لەلایەن دەوڵەتانی بۆرجوازی ئەوروپی و دەوڵەتی عیراق لەژێر زۆر ناوی جۆراوجۆرەوە بۆ ئەوان دابیندەکرێت؟

ئەرێ بەڕاست “سۆشیالیزمی زانستیی” چییە و نازانستیبوونی سۆشیالیزمەکانی دیکە چییە؛ ئەگەر پاشکۆی “زانستی” وەک ئاوەڵناوێک بۆ سۆشیالیزم درووستبێت، چ بەڵگەیەک ھەیە، کە سۆشیالیزمەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” زانستیی بێت؟ ئایا پاشکۆی “زانستیی” ئاوەڵناوێکی خەڵەتێرانە نییە بۆ پاساودانی سێکتاریزمی پارتیی؟

ئەگەر سۆشیالیزم و کۆمونیزم سیستەمی کۆمەڵی ناچینایەتی بن، ئیدی لە چەمکە داتاشراوە ئایدیۆلۆجییەکانی “سۆشیالیزمی زانستی” و “سۆشیالیزمی شۆڕشگێڕ” و”سۆشیالیزمی بۆرجوازی” پوووچتر و تەرسەقولتر چی ھەیە؟ سۆشیالیزم یان نییە، یان سیستەمی کۆمەڵی ناچینایەتییە و ھەر ھەوڵێکیش بۆ گەییشتن بە کۆمەڵی ناچینایەتی [نەک دەوڵەت و حکومەت بەناوی سۆشیالیزم]، ھەوڵێکی شۆرشگێڕانەیە و نە کۆنەپەرستیی دارای سۆشیالیزمە و نە بۆرجوازی خوازیاری سۆشیالیزمە، تاکو ئاوەڵناوەکانی “زانستیی” و”شۆڕشگێڕ” و “بۆرجوازیی” لەدوای سۆشیالیزم ڕیزبکرێن. داتاشی ئەو چەمکانە وردەبۆرجوازییە، کە ھەردەم بۆ پاساودانی شکستەکانی خۆی پەنای بۆ داتاشینی چەمکێکی دیکە بردووە، تاکو سەرنجی سۆشیالیستخوازان لەسەر ھۆکاری شکستەکان لابدات و بە دێوجامەیەکی دیکە ئەوان فریوبداتەوە. نە بەڵگەیەک بۆ سۆشیالیست-بوونی بۆرجوازی ھەیە و نە بەڵگەیەک بۆ “ناشۆڕشگیڕبوون و نازانستیی” سۆشیالیزم ھەیە و نە بۆرجوازی و ناشۆڕشگێڕان و کۆنەپەرستان سۆشیالیزمیان ھەیە و نە خوازیاری سۆشیالیزمیش دەبن. ئایا لە ئاوا بارێکدا بێجگە لە جادووگەریی ڕامیاریی لە خەڵک بۆ فریودانەوەی بەناوێكی دیکە، پاشکۆکردنی ئاوەڵناوەکانی “زانستیی” و “شۆڕشگێڕ” و “بۆرجوازی” و “فیئۆداڵیی” و …تد ھیچ پێداویستی و بنەمایەکی مێژوویی و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و ڕۆشنبیریی و کولتووریی نییە؛ تەنیا تەرسەقولبێژیی وردەبۆرجوازین و بەس. ئەگەر سۆشیالیزم و کۆمونیزم ھەبن و دژی فێئۆدالیزم و کۆنەپەرستیی و بۆرجوازیی نەبن و ھی ئەو ڕەوتانە بن، ئەوا یان سۆشیالیزم و کۆمونیزم ئەفسانەبافی و تەرسەقولبێژیی ڕامیارانن، یان درۆیەکی پیرۆزکراوی وردەبۆرجوازی!

سۆشیالیزم / کۆمونیزم دەقیی تەورات و ئینجیل و قورئان نییە، تاکو ھەر کەسە بە ئارەزووی خۆی لێکدانەوەی بۆ بکات و ناوی ئەو کەسە ھەڵبگرێت. بیرۆکەی سۆشیالیزم/کۆمونیزم لەنێوبردنی کۆمەڵی چینایەتی و ڕۆنانی کۆمەڵێکی ناچینایەتییە. ئایا کەسی کۆنەپەرست، فیئۆدال و بۆرجوازی دەتوانێت ھەڵگری ئاوا بیرۆکەیە بێت، یان ھیچ کات کۆنەپەرستان و فیئۆداڵان و بۆرجوایان خوازیاری کۆمەڵی ناچینایەتی بوون، تاکو سۆشیالیزم بۆ خۆجیاکردنەوە پێویستی بە پاشکۆکردنی ئاوەڵناوەکانی “زانستی” و “نازانستیی” و “فیئۆداڵیی”  و “جوتیاریی” و “شۆڕشگێڕ” و “ناشۆڕشگێڕ” و بۆرجوازیی  و “کرێکاریی و پڕۆلیتێری” ھەبێت؟

جیا لەوەی کە ھیچ گرووپ و پارتییەکی ڕامیار ناتوانێت سۆشیالیستی/ کۆمونیستی [ناچینایەتی] بێت، چونکە پێکھاتەی ڕامیاریی بەخۆی پێکھاتەیەکی چینایەتیی و کۆپیکراوی پێکھاتەی کۆمەڵی چینایەتییە. ئەگەر ئاوای لەبەرچاوبگرین، کە ئەگەری سۆشیالیستبوون و شۆڕشگێڕبوونی یەکێك یان چەند دانەیەک لە دەرزەنە پارتییە “کۆمونیستەکان” ھەیە، ئێمەی پڕۆلیتێری “نەزان و دەبەنگ” چۆن بزانین، کە کامەیان “زانستیی” و “شۆڕشگیڕ” و “کرێکاری و پڕۆلیتێریی”یە، لە کاتێکدا پەیڕەو و بەرنامە و پاگەندەی ھەموویان لەم سەر تاکو ئەو سەری جیھان ھەر یەکە و تەنیا پاش و پێشی ڕستە و بڕگەکان و جیاواز داڕشتنی دەقەکان جیاوازی ھەیە و تەنانەت ئەگەر لەتەک پەیڕەوی پارتییە دەستە ڕاستەکان بەراوردییان بکەین، بێجگە لە چەند سوێندخواردنێکی ئایدیلۆجیی بە “مارکسیزم”، جیاواززییەکی ئەوتۆی ئامانجیی و ستراتیجیی نابیندرێت؟

14. خه‌باتی كرێكاری به‌ ڕووی سه‌رمایه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌‌ به‌ژیانی چینی كرێكار وڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی دژ بە چه‌وسانه‌وه‌

ئەو خاڵە، نە لێکدانەوەیە، نە دۆزینەوەی پێکھاتەیە، نە بنەمای کار و چالاکییە، نە ئامانجە. وەک ئەوەیە، بنووسیت: منداڵ بە گەورەبوونی پیر-دەنێت. نە سەلماندی گەرەکە و نە داھێنان و نە دۆزینەوەی نەزانراوێکە. ئەگەر ئەوە “زانستیی”بوونی “سۆشیالیزم”ەکەی “ڕابەرانی بزووتنەوەی کۆمونیستی بێت، ھەزار سڵاوات لە نەزانیی خۆم.

15. بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی وحزبه‌كه‌ی، له‌ دیدگای ئێمه‌وه‌ ،بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی چینایه‌تیه‌ وبه‌شێكه‌‌ له‌ دینامیزمی كێشمه‌كێشی چینایه‌تی وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وفكری له‌ كۆمه‌ڵگادا. بۆیه‌ ئێمه‌ نه‌ فیرقه‌یه‌كی حزبی ونه‌ فیرقه‌یه‌كی فكری سیاسی وئایدۆلۆژی بێخه‌وش ودابڕاو له‌كۆمه‌ڵگا نین كه‌ به‌دوای خاوێنی فكری وتیوریدا بگه‌ڕێێن. …..  وه‌حزبی كۆمۆنیستی پرۆلیتاری حزبێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ و سه‌ربه‌خۆیی چینی كرێكار له‌ ڕوی سیاسی ئه‌نجام ده‌دا و شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چینی كرێكار ڕێكده‌خا و ڕابه‌ری ده‌كا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن. كۆمۆنیزم ڕه‌خنه‌ی فیعلی كرێكاره‌ به‌دژی سه‌رمایه‌داری وه‌به‌م مانایه‌ شتێك نیه‌ جگه‌ له ڕه‌وتێكی سیاسی وفكری، دیاریکراوی جیاواز لە رەوتەکانی تر، کە سه‌ر به‌ چینی كرێكار و ڕه‌خنه‌ی فیعلی ئه‌وە له‌ سه‌رمایه‌داری وه‌ك سیستمێكی چینایه‌تی ناكۆك ودژبه‌یه‌ك . ‌“

گەلۆ ئەرێ دارێژەرانی ئەو ڕاگەیاندنە بەخۆیان دەزانن چی دەڵێن و چۆن ئەو پارادۆکسانە لەیەکدی گرێدەدەنەوە؟ ئەگەر پارتیی “کۆمونیست” بابەتێکی کۆمەڵایەتییە، ئەی گارە گاری بیست و پێنج ساڵی ڕابوردووی سەرانی (حککع) کە بەشێک لە ئەوان ھەر ھەمان داڕێژەرانی  ئەو ڕاگەیاندنەکەی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” دەبن، لەپێناو چی بووە؛ ئەگەر پارتیی کۆمونیست بەخۆی بابەتێکی کۆمەڵایەتییە؛ ئایا دەکرێت شتێک بەخۆی بابەتێکی کۆمەڵایەیتی بێت، بەڵام پێویستی بە کۆمەڵایەتییبوونەوە ھەبێت؛ بۆچی توانای نییە، کە لەنێوەندی ناڕەزایەتی و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان سەرھەڵبدات؟

ئەوە زۆر گرنگە، کە ڕابەرانی “پڕۆلیتاریا” نائاگایانە بەخۆیان ئەوە دەسەلمێنن، کە ئەوان “‌  فیرقه‌یه‌كی حزبی و  فیرقه‌یه‌كی فكری سیاسی وئایدۆلۆژی خه‌وشداری ودابڕاو له‌كۆمه‌ڵگا” ھەن، ئیدی کۆمەڵایەتییبوونی پارتییەکەیان چۆن دەسەلمێنن؟ ئەگەر پارتییەکەی ئەوان کرێکاران بە “دەسەپاچە و گێل ونەزان و ناتوانا” نازانن، ئیدی چینی کرێکار و شۆڕشە کۆمەڵایەتییەکەی چینی کرێکار چ پێویستییەکی بە دەستەبژێرێکی وردەبۆرجوازی ڕامیار لە دەرەوەی خۆی ھەیە، تاکو وەک خێرخوازێك بێت و کرێکاران وەک ڕانەمەڕ بەرەو بەھەشتەی “پارتیی رابەر” بەرخۆی بدات؟ ئەگەر کۆمونیزم ڕەخنەی کردەیی کرێکارە لە سەرمایەداریی، ئیدی چۆن دەکرێت و دەتوانرێت “کۆمونیزمی فیئۆداڵی و بۆرجوازیی” بوونی ھەبێت؟

درێژەی ھەیە …[ بەشی دووەم ]

———————————————————-

* ھەڵبەتە من بڕوای تەواوم بە ڕۆڵی بنەڕەتیی و چارەنووسسازی کرێکارانی ھوشیار و شۆڕشخواز ھەیە، بەڵام بە ھوشیاریی و پێشڕەویی خود کرێکاران نەک ڕابەریی وردەبۆرجوازیی خۆ-بە-فریادڕەس-زان http://fullreels.com/ru/video/Wnu-EFh8SL0/

** لینکی پەڕتووکی مێزگردی پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ڕێكخراوی یەكێتی بێكاران لە كوردستان، (ئەزموونی خەبانی جەماوەریی ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨) https://bekaran.wordpress.com/2013/08/30

*** لینکی دەقی ڕاگەیاندنی باڵێکی سەرکردایەتی (حککع)  بەناوی “ڕێكخراوی ئەڵتەرنەتیڤی كۆمۆنیستی له‌ عێڕاق” http://www.hawpshti.com/ku/?p=19187