سۆشیالیزم و ئەناركۆسهندیكالیزم له فه‌رەنسە
ئەناركۆسهندیكالیزمی هاوچه‌رخ، درێژه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و بۆچوونه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بوو، كه له باوه‌شی ئینته‌رناسیونالی یه‌كه‌مدا سه‌ریانهه‌ڵدا، باشتر له هه‌ر شوێنێكی دیكه، له‌نێو باڵی ئازادیخوازی ئەودا، یه‌كێتی گه‌وره‌ی كارگه‌ران پهیانپیبردن و پارێزران. پێگه‌یینی ئەو، كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به چه‌مك و شێوازه‌كانی سۆشیالیزمی ڕامیاریی بوو؛ ئه‌م كاردانه‌وه‌یه له ده‌هه‌كانی پێش جەنگی جیهانی یه‌كه‌م، به بهرهولوتكهكشانی بزووتنه‌وه‌ی ئەناركۆ-سه‌ندیكالیستی له فه‌ره‌نسه، ئیتالیا و به تایبه‌ت ئه‌سپانیا، خۆی به باشی نێشاندا. ئه‌مانه ناوچهگهلێكن، كه زۆربه‌ی كارگه‌رانی ڕێكخراو به‌رده‌وام پابه‌ندی بنچینه‌كانی باڵی ئازادیخوازی ئینته‌رناسیونال مابوونه‌وه.
له فه‌ره‌نسه‌دا بوو، كه سه‌رپێچی لەتەك بیر و شێوازه‌كانی پارته هاوچه‌رخه كارگه‌رییه‌كان له ڕوانگه و تاكتیكه‌كانی سه‌ندیكالیزمی شۆڕشگێڕانه‌دا به‌رجه‌سته كرا. به‌ڵگه‌ی خێرایی پێگه‌یینی ئه‌م ئاراسته تازانه له بزووتنه‌وه‌ی كارگه‌ری فه‌ره‌نسه‌دا، كه‌لێنی به‌رده‌وام و بێكۆتایی پارته سۆشیالیسته‌كان له‌و وڵاته‌دا بوو. گشت پارته‌كان، بێجگه له ئالمانیستهكان (Allemanists*)، كه دواتر چالاكی پارله‌مانی خۆیان سه‌راپا ڕاگرت، یه‌كێتییه كارگهرییهكانیان به‌ته‌واوی به فێرگه‌ی داخوازییه ڕامیارییه‌كانی خۆیان ده‌زانی و هیچ تێگه‌یشتنێكیان له كاركردی كەتوارییان نه‌بوو.
ناكۆكی هه‌میشه‌یی نێوان فراكسیۆنه جیاوازه سۆشیالیسته‌كان خۆبه‌خۆ كێشرایه نێو یه‌كێتییه كارگه‌رییه‌كان، هه‌روا زۆرجار ئاوا ده‌هاته پێش، كه یه‌كێتییه‌كانی سه‌ر به فراكسیۆنێك مانگرتنیان ده‌كرد، یهكیتییهكانی فراكسیۆنێكی دیكە له‌وان جیاده‌بوونه‌وه و مانگرتنه‌كه‌یان تێكده‌شكاند. ئه‌م باره ناله‌باره چاوی كارگه‌رانی كرده‌وه. كۆنگره‌ی یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان له نانت (١٨٩٤) كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌تی كرده به‌رپرسی هه‌ڵهێنجانی شێوازگه‌لێك بۆ له‌یه‌كتێگه‌یشتنی گشت یه‌كێتییه‌كان. ئه‌م كاره ساڵێك دواتر له كۆنفرانسی گشتی زه‌حمه‌تكێشان، له كۆنگره‌ی ‘لیموگس’ دا، به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له گشت پارته‌كان، گەییشتە سەرەنجام. له‌و كاته‌وه، ته‌نیا دوو گروپی گه‌وره له یه‌كێتییه‌كان له فه‌ره‌نسه‌دا مانه‌وه،CGT و فیدراسیۆنی نرخدانانی زه‌حمه‌تكێشان، ساڵی ١٩٠٢، له كۆنگره‌ی ‘مۆنۆلیه’دا، دووه‌میش به ‘CGT’وه په‌یوه‌ست بوو.
هه‌ندێك جار كه‌سانێك لەتەك ئه‌م هۆشمه‌ندییه فراوانه و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌روه‌رده‌ی ‘ ڤێرنه‌ر سومبارت’ ڕووبه‌ڕووده‌بنه‌وه، پێیانوایە سه‌رچاوه‌ی سه‌ندیكالیزمی شۆڕشگێڕانه‌ی فه‌ره‌نسه، بۆ ڕۆشنبیرانی وه‌ك جی. سورل G. Surel، ئه‌ی. بێرت A. Bert ، ئێچ. لاگاردل H. Lagardel ، ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له بڵاوكراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستیدا، دامه‌زراو له ١٨٩٩دا، به‌شێوازی ڕۆشنبیرانه‌ی خۆیان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێیان داڕێژا. ئه‌م هۆشمه‌ندییه ته‌واو نادروسته. هیچ یه‌ك له‌م كه‌سانه نه په‌یوه‌ندییان به بزووتنهوهكهوه هه‌بوو، نه كاراییه‌كی به‌رچاوییان له‌سه‌ر پێگه‌یینی نێوه‌كی بزووتنه‌وه‌كه داناوه. هه‌ڵبه‌ته CGT، ته‌نیا له سه‌ندیكا شۆڕشگێڕه‌كان پێكنه‌هاتبوو، زیاتر له نێوه‌ی ئه‌ندامانی ئاراسته‌یه‌كی ڕیفۆرمیستانه‌یان هه‌بوو و به CGT وه په‌یوه‌ست بووبوون، چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش تێگه‌یشتبوون، كه پشتبه‌ستنی یه‌كێتییه پێشه‌ییه‌كان به پارته ڕامیارییه‌كان هۆی لاوازبوونی بزووتنهوهكهیه. به‌ڵام باڵی شۆڕشگێڕانه‌ی، كه به ورهترین و چالاكترین ئه‌ندامانی كارگه‌ری و هه‌روا ئاماده‌ترین هێزه هزرییه‌كانی له خۆ گرتبوو، مۆری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی له CGT دا و ئه‌وه ئه‌وان بوون، كه بۆچوونه‌كانی سه‌ندیكالیزمی شۆڕشگێڕانه‌یان پێگه‌یاند. زۆرێك له‌وان له نێوان ئالمانیستهكان*ه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدابوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی ته‌نانه‌ت فره‌تر، وه‌ك فێرناند پلوتیه، سكرتێری زۆر هۆشمه‌ندی فیدراسیۆنی ئاڵووێری (مبادلات) كارگه‌ری، ئه‌میل پوژه، ڕێكخه‌ری ئۆرگانی فه‌رمی CGT ، ئیوتوت و زۆرێكی دیكە، پێش ئه‌وه‌ش ئه‌ناركیست بوون. به‌زۆری له ژیر كارایی باڵی ڕادیكاڵی CGT دا بوو، كه بزوتنه‌وه‌ی نوێ پێكهات و له به‌رجه‌سته‌بوونه ئارامه‌كانی (١٩٠٦)دا، كه بنچینه و شێوازه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی جێگیر كردبوو، ده‌ركه‌وت.
بزووتنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسه، كاردانه‌وه‌ی به‌رچاوی له‌سه‌ر كارگه‌رانی وڵاتانی لاتاین دانا و له وڵاتانی دیكەیشدا په‌ره‌یسه‌ند. قه‌یرانی نێوخۆیی، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نزیكه‌ی هه‌موو پارته سۆشیالیسته‌كانی ئه‌وروپای گرتبووه‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بووه هۆی به‌هێزبوونی كارایی سه‌ندیكالیزمی فه‌ره‌نسه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كارگه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی. ململانێی نێوان به‌ناو لاده‌ره‌كان و ماركسیسته توندڕه‌وه‌كان، زۆرێك له كه‌سانی ئه‌ندێشمه‌ندی كیشایه پای ڕامانی په‌یگیره‌وه. ئه‌وانه بۆیانده‌ركه‌وت، كه به‌شداری له سیاسه‌تبازی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، تاڵه موویه‌ك بزووتنه‌وه‌كه‌ی له سۆشیالیزم نزیك نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه لێدانێكی توندی له باوه‌ڕی كارگه‌ران به پێداویستی چالاكی سۆشیالیستانه‌ی چاره‌نووسساز داوه و له‌وه‌ش خراپتر، به سه‌پاندنی ئه‌م خۆشباوه‌ڕییه وێرانگه‌ره به‌سه‌ر هۆشی جه‌ماوه‌ردا، كه هه‌میشه ڕزگاری له‌سه‌ره‌وه دێت (نه‌ك له‌نێو خۆیانه‌وه)، گشت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌نێوبردووه.
له‌ژێر كارایی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بوو، سۆشیالیزم ڕۆڵی ئامانجدارانه و فه‌رهه‌نگیی خۆی، كه بڕیاربوو كارگه‌ران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئاماده بكات، له‌ده‌ستده‌دات و چیدی نه‌یده‌توانی خۆی له سنووری ده‌ستكردی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ربازبكات. تێگه‌یشتنی ڕابه‌رانی پارته كارگه‌رییه هاوچه‌رخه‌كان له داخوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه، به‌رده‌وام زیاتر و زیاتر لەتەك به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌كاندا ئامێته ده‌بوو، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، كه دواجار نه‌ده‌كرا هیچ سنوورێك له‌نێوانیاندا بكێشرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرێك وێنای ده‌كه‌ن، كه ئه‌م ڕوخسار گۆڕینه، به دژه‌خونی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕابه‌ران دانانی، هه‌ڵه‌یه. له ڕاستیدا ئێمه لەتەك كشانی به‌ره‌به‌ره‌یی به‌ره‌و شێواز و ئه‌ندێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ڕووبه‌ڕووین، كه به‌پێی پێداویستی له‌سه‌ر ئاراسته‌ی هزری ڕابه‌رانی جۆراوجۆری پارته كارگه‌رییه‌كان له وڵاتانی جۆراو جۆردا، كارایی دانا. ئه‌و پارتانه‌ی ، كه ڕۆژگارێك ئامانجی خۆیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی به ئاڵای سۆشیالیزمه‌وه، دانابوو، خۆیان له لۆجیكی پۆلایینی هه‌لومه‌رجدا گیریانخوارد و به به‌قوربانیكردنی كه‌م كه‌مه‌ی باوه‌ڕه سۆشیالیستییهكانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ڕامیارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ناچاربوون. ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی، كه ده‌یانویست به‌ده‌ستی بێنن، سۆشیالیزمهكهیانی تێك‌شكاند، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه شتێك بێجگه لهناوهكهیان نه‌مابووه‌وه.
(Allemanists *) له شێوه‌کاری یهکێتیگهراییدا له ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه نزیك بوون (دژه پارلهمانتاریسم و لایه‌نگری مانگرتنی گشتی بوون).