ڕه‌گەکانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم
زۆرێك له ئه‌نارکیسته‌کان، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی لاتین، به‌شێکی زۆری چالاکییان له بزاڤی کرێکاریدا ئه‌نجامداوه، لەوێوە له ساڵانی دواییدا بزاڤی ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیستی له‌دایكبوو. بنەما تیئۆرییەکانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم له فێرکارییەکانی سۆشیالیزمی ئازادیخوازانە یا ئەنارکیزمەوە سەرچاوەدەگرن، لە کاتێکدا شێوه ڕێکخراوه‌ییه‌که‌ی له بزاڤی سه‌ندیکالیزمی شۆڕشگێرانه‌ی ساڵانی 1895 -1910 وه‌رگیراوە، به‌تایبه‌ت ئەوەی کە له فه‌ره‌نسه، ئیتالیا و ئیسپانیا زۆر گه‌شه‌ی کردبوو. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌ندێشه و شێوازه‌کانی تازه نەبوون. زۆربه‌یان پێشتر بەقوڵی لە ڕیزەکانی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌که‌مدا دەنگیان دابووەوە، کاتێك کە په‌ره‌سه‌ندنی پەروەردە هزرییه‌کانی ئەنجوومەنی سەرتاسەری، گەیشتبوونە لوتکە. ئه‌م بابەتە له کێشمه‌کێشه‌کانی له‌مه‌ڕ گرنگی ڕێکخراوبوونی ئابووریی کرێکاران، لە کۆنگره‌ی چواره‌مدا له بازیل 1869، بە ڕۆشنی ده‌رکه‌وت. له ڕاپۆرتێکدا لەمەڕ ئەم پرسە، که Eugene Hins لەپێش کۆنگرەوە بە نێوی فیدراسیۆنی به‌لجیکا ئاماد کردبوو، بۆ یه‌که‌مین جار ڕوانگه‌یه‌که‌ی ته‌واو تازه له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته خرایه ڕوو، که لێکچوونێکی ئاشکرای له‌ته‌ك ئه‌ندێشه‌کانی ڕۆبێرت ئۆئێن و بزاڤی کرێکاری ده‌هه‌ی 1830 ئینگلاند هه‌بوو.
به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانێکی له‌مه، پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیربێت، که ئه‌و کات، فێرگه جیاوازه‌کانی سۆشیالیزمی ده‌وڵه‌تی، سه‌رنجیان نه‌ده‌دا یا له باشترین باردا که‌مترین سه‌رنجیان ده‌دایه یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان. بلانکییه‌کانی (Blanquists) فه‌ره‌نسه، که ئامانجی ده‌ستبه‌جێیان سه‌رکوتگه‌رێتی سۆشیالیستی بوو، ئه‌و ڕێکخراوانه‌یان ته‌نیا به ڕیفۆرمیست له‌به‌رچاو ده‌گرت. فێردینان لاسال (Ferdinand Lassalle) و پاشڕه‌وانی گشت هه‌وڵێکی خۆیان خستبووه پێناو وابه‌سته‌کردنی کرێکاران به پارتێکی ڕامیارییه‌وه و نه‌یارانی قینله‌دڵی هه‌ر جۆره یه‌کێتییه‌کی کرێکاریی بوون، که پێیانوابوو له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی ڕامیاریی چینی کرێکاردا ڕێگرن. مارکس و پاشڕه‌وانی ئه‌و کاتی، ددانیان به یه‌کێتییه‌کاندا ده‌نا، پێویستی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵێك پێشکه‌وتن له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا پەسەند دەكرد، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، که پاش له‌نێوچوونی سه‌رمایه‌داری، ئه‌وا ئیدی کۆتایی به ڕۆڵی یەكێتییەكان دێت و هه‌ر له‌ته‌ك گه‌یشتن به سۆشیالیزم ڕێنوێنی ته‌نیا له‌لایه‌ن دیکتاتۆری پرۆلیتاریا ئه‌نجام ده‌درێت.
له بازیل بۆ یه‌که‌مین جار ئه‌م بیرۆکه‌یه که‌وته به‌رلێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی تێروته‌سه‌ل. بۆچوونگه‌لێك له ڕاپۆرته‌که‌ی به‌لجیکادا که له‌لایه‌ن هینز(Hins) خرانه‌ڕوو، نوێنه‌رانی ئیسپانیا و جورای سویسرا و گه‌وره‌ترین باڵی به‌شی فه‌ره‌نسی تێیدا به‌شدارییانکرد. پشتیان به‌م بنه‌مایه به‌ستبوو، که یه‌کێتییه هه‌نووکه‌ییه کرێکارییه‌کان، ته‌نیا پێداویستی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی نین، به‌ڵکو واوه‌تر له هه‌سته‌بوونی ئابووریی سۆسیالیستی له‌به‌رچاو بگیردرێن و به‌م پێیه، ئه‌رکی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو، که کرێکاران به‌م ئه‌رکه ڕۆشنبیر بکات. له‌به‌رئه‌وه کۆنگره ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ی په‌سه‌ند کرد:
”کۆنگره لەم بارەوە ڕاده‌گه‌یێنێت، که پێویسته هه‌موو کرێکاران بۆ پێکهێنانی یه‌کێتییه‌کان بۆ به‌رگری له پیشه جۆراوجۆره‌کاندا تێ‌بکۆشن. له‌ته‌ك پێکهێنانی هه‌ر یه‌کێتییه‌ك، یه‌کێتییه‌کانی دیكە که له‌و پیشه‌دا چالاکی ده‌که‌ن، ده‌بێت ئاگادار بکرێن، تاوه‌کو زه‌مینه‌ی یه‌کێتی سه‌رتاسه‌ری هه‌ر پیشه‌یه‌ك كە له‌باره، ده‌ستپێبکرێت. ئه‌رکی ئه‌م یه‌کگرتنه کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو داخوازییه په‌یوه‌سته‌کانه به پیشه‌که‌ی و پاگه‌نده له‌مه‌ڕ پێوه‌رگه‌لێك که ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جێبه‌جێبکرێن و هه‌ڵسه‌نگاندنی باشیی و چۆنیەتی جیبه‌جێکردنه‌که‌یان بكرێت، به‌و ڕاده‌یه‌ی که له توانادا هه‌یه، سیسته‌می کرێیی هه‌نووکه‌یی به فیدراسیۆنی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئازاد جێی بگیردرێته‌وه. کۆنگره داواکاری ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌کات، تاکو سه‌رنج له هاوپه‌یمانی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان له هه‌موو وڵاتان بدات.”
هینز له به‌ڵگه‌نامه‌کانیدا له‌مه‌ڕ بڕیارنامه‌ی پێشنیارکراوی کۆمیته، ڕوونیکرده‌وه “له ڕێگه‌ی ئه‌م نموونه دوولایه‌نه له ڕێکخراوی یه‌کێتییه خۆجێییه‌کانی کرێکاران و یه‌کێتی گشتی هه‌ر پیشه‌یه‌ك له‌لایه‌ك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕامیاریی ئه‌نجومه‌نه (شورا) کرێکارییه‌کان له‌لایه‌کی دیكە‌وه، نوێنه‌رایه‌تی گشتی کرێکاران، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی، سه‌رتاسه‌ری و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خرێته‌ڕوو. ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتییه‌کان و ڕێکخراوه پیشەسازییه‌کان، جێی میرایه‌تی هه‌نووکه‌یی ده‌گرێته‌وه و به‌م جۆره نوێنه‌رایه‌تی کرێکاران به یه‌كجاری و بۆ هه‌میشه، به‌بێ میرییه‌کانی پێشووتر ، ئه‌نجام ده‌دات.”
ئه‌م بیرۆکه نوێیه له دداننان به‌وه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات، که هه‌ر شێوه‌یه‌کی ئابووریی تازه‌ی کۆمه‌ڵگه، شێوه‌یه‌کی ڕامیاریی تازه له ئۆرگانیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ته‌ك خۆیدا ده‌هێنیت و ته‌نیا به ده‌ربڕینێکی کرده‌یی ده‌توانرێت به‌دیبهێنرێت. په‌یڕه‌وانی
ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه، ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌نووکه، ته‌نیا به هۆکاری ڕامیاریی و پارێزه‌ری چینه به‌هره‌کێشه‌کان ده‌بینن و له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌لاتی ڕامیاریی ناده‌ن، به‌ڵکو بۆ له‌نێوبردنی هه‌موو سیستەمێکی ده‌سه‌ڵاتی له کۆمه‌ڵگه‌دا، تێده‌کۆشن، که مه‌رجی داخوازی سه‌ره‌کیی هه‌ر جۆره سه‌رکه‌وت و به‌هره‌کێشییه‌كی تێدا به‌دیده‌که‌ن. ئه‌وان له‌وه گه‌یشتوون، که شانبه‌شانی پاوانگه‌ری دارایی، پاوانگه‌ری ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێت له‌نێوببرێت. له دداننان به‌وه‌دا، که سه‌رده‌می سه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا به‌سه‌رچووه، هه‌وڵی ناسینی چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاروباره‌کانیان داوه. یا به‌و جۆره‌ی که باکونین، یه‌کێك له پێشه‌نگانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزمی هاچه‌رخ وتویه‌تی:
” له‌وێوه که ئامانجی ڕێکخراوه‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌رپاکردنی میرییه تازه‌کان یا سه‌رکوتگه‌ره‌کان نییه، به‌ڵکو له‌نێوبردنی ڕادیکاڵانه‌ی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی دابڕاوه، که‌واته ده‌بێت ڕێکخراوێکی ته‌واو جیاواز له ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تیی هه‌بێت. به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك که دووه‌م سه‌رکوتگه‌ر، ناسروشتی، توندوتیژ، نامۆ و دژه به گه‌شه‌ی سروشتی به‌رژه‌وه‌ندی و غریزه‌ی خه‌ڵكه، ده‌بێت ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی به هه‌مان ڕاده ئازاد، سروشتی و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌ته‌ك خواسته‌کان و ئاماده‌ییه‌کانی خه‌ڵك گونجاوبێت. ئه‌ی ڕێکخراوی سروشتیی جه‌ماوه‌ر چییه؟ ڕێکخراوێكه له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه جۆراوجۆره‌کانی ژیانی کرده‌یی ڕۆژانه، کاری جۆراوجۆر، ڕێکخراوبوون به‌پێی پیشه‌کان و یه‌کێتییه پیشه‌ییه‌کان. کاتێك که هه‌موو پیشه‌سازییه‌کان، هه‌موو به‌شه کشتوکاڵییه‌کان، له نێونه‌ته‌وه‌ییدا نوێنه‌ریان هه‌بێت، ڕێکخراوه‌کانی، ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، هاتوونه‌ته‌دی.”
له بۆنه‌یه‌کی دیكەدا دەڵێت: “هه‌موو ئه‌م لێکۆڵینه‌وه کرده‌یی و گرنگانه‌ی بواری زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی، که له‌لایه‌ن خودی کرێکارانه‌وه له به‌شی پیشه‌کانیاندا و له تاقیگه تایبه‌ته‌کانیانی کاردا ئه‌نجامیانده‌ده‌ن، به ته‌بایی و ڕێکه‌وتن و دروست بیرکردنه‌وه و شیاویی سه‌لماندنی تیئۆری و کرده‌ییان ده‌گه‌یێنێت، که ئازادی کۆتایی و ته‌واوی کرێکاران به‌مه‌رجێك مه‌یسه‌رده‌بێت : ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌ی پێویست بۆ کار، له‌وانه که‌ره‌سته‌ی خاو و هه‌موو ئامرزاه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، له‌وانه‌ش زه‌مینه‌کان، له‌لایه‌ن گشت کرێکارانه‌وه دابینبکرێن، نه‌ك له‌لایه‌ن که‌سانی دەرەوەی کرێکارانەوە… ڕێکخراوەکانی بەشە پیشه‌ییه‌کان، فیدراسیۆنه‌کانیان لە نێونه‌ته‌وه‌ییدا و پێکهێنانی ژووره کرێکارییه‌کان، دانشگه‌یه‌کی گه‌وره بۆ کرێکارانی نێونەتەوەیی پێكده‌هێنن، که تیئۆری و کردار ئامێته بکه‌ن،
ئه‌وان ده‌توانن و پێویسته زانستی ئابووری بخوێنن، پێویسته له‌نێوان خۆیاندا بنه‌ماکانی نه‌زمی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی، که بڕیاره جێگره‌وه‌ی دونیای بۆرجوازی بێت، شرۆڤه بکه‌ن. ئه‌وان نه‌ك ته‌نیا ئه‌ندێشه‌کان، به‌ڵکو که‌تواره‌کانی سبه‌ینێش، هه‌ر ئه‌وڕۆکه چێده‌که‌ن…. “
پاش تیاچوونی نێونه‌ته‌وه‌یی و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگه‌کانی فه‌ره‌نسه – ئا‌ڵمانیا، که بوونه هۆی گواستنه‌وه‌ی نێوه‌ندی سه‌رنجی بزاڤی سۆشیالیستی کرێکاری بۆ ئا‌ڵمانیا، که کرێکارانی نه بیرکردنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌یان هه‌بوو و نه وه‌ك سۆشیالیسته‌کانی وڵاتانی خۆراوایی به‌ئه‌زموون بوون، له‌ڕاستیدا ئه‌و بیرکردنه‌وانه له‌بیرکران. پاش تێكشکانی کۆمونه‌ی پاریس و ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی ئیسپانیا و ئیتالیا، بزاڤه‌کانی ئه‌و وڵاتانه چه‌ندین ساڵ ناچار به چالاکی ژێرزه‌مینی بوون. ته‌نیا به ده‌ستپێکردنی سه‌ندیکالیزمی شۆرشگێرانه له فه‌ره‌نسه بوو، که ئه‌ندێشه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییی یه‌که‌م له فه‌رامۆشی ده‌ربازبوون و جارێکی دیكە له به‌شگه‌لێکی گه‌وره‌ی بزاڤی کرێکاریدا، سوودیان لێ وه‌رگیرا.