هاونیشتمانی ئازاد !
تۆ كێی؟
قه‌د له خۆت پرسیوه،
تۆ كێی؟
گه‌ر كه‌مێ، بیری به‌یتێ ..
له ڕابوردوویه‌كی نزیكا
له مه‌یدانه‌كانی یۆنان ..
له‌نێو كێڵگه‌كانی كوردستان
ده‌ستبه‌سه‌ر، خۆت ده‌ناسیته‌وه ..
پێرێ، وه‌ك مه‌ڕ و ماڵات
له جه‌نگه‌ڵه‌كانا ڕاوده‌كرای
ده‌سته‌مۆ له‌نێو قه‌فه‌س،
له مه‌یدانێكدا به‌شه‌ڕده‌درای
یا به كه‌شتی،
له‌بری ئاسن و گه‌نم
له‌م كیشور به‌و كیشوه‌ر
ده‌فرۆشرای
دوێنێ، ژیان و بوونت
به‌شێك بوو، له دارای ئاغا
گه‌ر به بوێری سورانه‌ت نه‌دابا
ئەوا یاخی دەبووی له فه‌رمانی خوا
ئه‌وڕۆ هه‌مان كۆیله‌ی، هه‌مان جوتیار
له كارخانه بی، یا له‌سه‌ر جاڕ
ناچاری بۆ مانه‌وه ..
بفرۆشی هێزی كار
چركه چركه، ژیانت ده‌كه‌یته به‌رهه‌م،
تا هه‌ڕاجی كەن له بازار ..
ده‌سته ده‌سته، چه‌كدار ده‌بی
به خه‌یاڵ بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمان !
به نۆره‌بڕێ له‌نێوان ئه‌م و ئه‌و
بۆ چه‌وسێنه‌ر، ده‌چیته پای ده‌نگدان ..
له خه‌ونی نه‌ته‌وه و به‌هه‌شت
ھیچت ده‌ستگیرنابێ لێیان
شه‌كه‌ت و دۆڕاو و برسی
پاش تەواوبوونی ھەر شەڕێك،
ده‌گه‌ڕێیته‌وه مه‌ینه‌تاوای ژیان
جێنیوه‌ری ١٩٩٨