نامەیەك بۆ كارل ماركس
هاوڕێ .. هێژا
خۆزگە زیندوو بای
دیتبات چۆن
مه‌ینه‌تئاوای ژینت
سه‌رپه‌نای كۆیله‌تیت
بۆته ته‌كیه و خانه‌قای ده‌روێشان
چۆن ناوت له‌به‌رئه‌گرنه‌وه
چۆن سیمات
به ئاڵتوناوی ئه‌فسانه ئه‌شۆنه‌وه
پله‌و پایه‌ت گه‌یشتۆته ئاسمان
*****
یادت به‌خێر هاوڕێ
خۆزگە بەخۆت لێره‌بای
سه‌رێكت هه‌ڵبڕیبا و
دیتبات چۆن
وێنه‌كانت بتئاسا
شاگرده‌كان له‌ملیانئه‌كه‌ن
مووی پرچ و ڕدێنت
وەك جێماوی پێخەمبەران
ده‌رمانی له‌رزوتایه و
بۆ نه‌خۆشانی ئه‌به‌ن
ناوت له‌ته‌ك سڵاوات
له ڕۆژانی پیرۆزا، وێردده‌كرێ
وته‌كانت هه‌ر مه‌پرسه
ئاوازێ له جۆری تەورات و ئینجیل و قورئان
مناڵانی پێگۆشده‌كه‌ن
نێوی كیژەكانت
وەك هۆنراوە، ئه‌وترێنه‌وه و
دووردیان لێده‌بارێ
سه‌رپه‌نات لە ھایگەیت و تریر
جێنزرگه‌ی هۆگرانە
ده‌سته ده‌سته
خۆ له دار و به‌ردیان ده‌سوون
هاوڕێ گه‌ر زیندووبیته‌وه و
له‌به‌رده‌می دادگه ڕاوه‌ستی
ئه‌بێ په‌تی سێداره له‌ملكه‌ی
ئاخر به‌نێوی تۆوه
زۆر تاوان ئەنجامدران
*****
خۆزگە لێره بای و
دیتبات چۆن ..
له زاری تۆوه چەند ڕاپەڕین ..
له‌باربران
چەند ئازادی‌خوا و سۆشیالیست ..
تیرۆركران
چەند ئیمپراتۆریی و دەوڵەتی نەتەوە ..
چێكران
چەند بەرەی ھاوبەش بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان
لەتەك سەرانی سەرمایە ڕێكخران
خۆزگە لێرەبای و دیتبات بەخۆت
پاشڕەوانت لە نەزانی
چ بتێك سازدەكەن بۆت