Skip to content
ئاڵا سووره‌كان
بۆ هاوڕێیان «شاپوور» و «قابیل»
هاوڕێیانی ئاواره
چه‌نده دڵبه‌رده، ئه‌و كۆنه شاره
له تاو كۆچی سووری ئێوه،
باباگوڕگوڕ، تازه‌یه‌باره
قه‌لای هۆلاكۆ به‌زێن
كه دی وا ئێوه،
له خوێنا ده‌گه‌وزێن
هاواری كرد
” به‌ر بگرن له تیرۆر
به‌م تاوانه، مێژووم شه‌رمه‌زاره “
*****
هاوڕێیانی ئاواره
كێ له تیرۆری ئێوه، به‌رپرسیاره
سه‌ربازانی خوا؟
ته‌ته‌رانی ئه‌نفال؟
مافیای بۆر، سه‌وز، زه‌رد؟
كێ بوو، ئێوه‌ی به‌و ده‌رده برد؟
كێ به مه‌رگی ئێوه به‌ختیاره؟
*****
هاوڕێیانی ئاواره
خه‌متان … قینه
ده‌نگتان… تینه
مه‌رگتان … ژینه
كۆچتان …. برینه
له نێو دڵی، كرێكار و زه‌حمه‌تكێش
گه‌ڕه‌كه و گه‌ڕه‌ك، شاره و شار
كاروانی سوور
به‌ره‌و به‌یانێكی نزیك نه‌ك دوور
به‌ڕێوه‌یه و ڕه‌دووی شوێن پێتانه
له كۆڕی گیانبه‌خشانا،
هاوڕێیان، ئه‌و شه‌و
(ئارام**)ی بادینان پێشوازیتانه
*****
هاوڕێیانی ئاواره
ده‌روونمان، پڕ ئازاره
ئه‌فسووس، نه‌كرا له‌وێ بین
تا بۆ ته‌رمی سوورتان
به‌ڕێزه‌وه، ڕێژه بەستین
له‌سه‌ر هه‌واری تازه‌تان
به‌ڵێنی سووربوونمان، بۆ خه‌بات
دژی سه‌روه‌ری سه‌رمایه، بڵێینه‌وه
ڕێژه به‌ستین و
ده‌ست هه‌ڵبڕین
له‌بری (ئۆژین پۆتیه) ده‌نگ هه‌ڵبڕینه‌وه
” هه‌ستن ئه‌ی هۆزی به‌شمه‌ینه‌تان … .”
شۆڕه‌سوارانی شورا، بانگه‌واز كه‌ینه‌وه …
******************
١٩ی ئه‌پڕیلی ١٩٩٨