ھاڵاوی برسیەتی
بۆ مناڵانی بۆسنیە و ھەرزەگۆڤینا
ڕوخساری واقوڕماو
چڕچ و لۆچی نێوچه‌وانی
له پێكه‌نین و توڕه‌ییا
تابلۆی دژه‌مرۆیی سه‌رمایه، ده‌نه‌خشێنن
هه‌ر یه‌كێ؛ ئاره‌زوو و
یادگارییه‌كی ترش و تاڵی
پێوه‌بەندە
نیگای تیژی ..
شووشه‌به‌ندی كیۆسكه‌كان، ده‌سمێ
له ناخیا، ده‌ستی نادیاری حه‌ز
خۆراكی خۆش خۆش، پاروو ئەكا
گیانی یاخی دەفڕێ و
جه‌سته‌ی ده‌رۆزه‌ی ژیان ئەكا
له پڕ شانی ڕێبوارێ،
له‌و خه‌وه خۆشه، ڕاده‌چڵه‌كێنێ و
به ئاهێكه‌وه، كارته‌كه‌ی هه‌ڵده‌بڕێ
” له (هه‌رزه‌گۆڤین)ە‌وه تا ئێره، برسیمه ! ”
*******
ئایاری ١٩٩٨