هه‌ڵه‌بجه
هه‌ر كه‌س هات و
ناوێكی كه‌ی .. لێنای
ملوانكه‌یه‌ك،
له وشه‌ی فریوده‌رانه‌ی ..
له مل ئاڵای
تاجێكی ژه‌نگنینی هه‌زاران ساڵه‌ی،
له‌سه‌رنای
وه‌كو خوا،
هه‌زار و یه‌ك، ناویان لێتنا؛
شه‌هید
شاژنی نیشتیمان
خوشكی حه‌ما
ته‌نیا و ته‌نیا،
ناوی خۆت نا !
تا ناوی خۆت ..
شاری هه‌ڵچوون و خرۆشان،
بسڕنه‌وه له‌بیرمان
*****
هه‌ر كه‌س هات و
به ڕه‌نگی جادوویی،
تابلۆیه‌كی بۆ كێشای ..
وه‌ك دێوجامه،
بۆ شێوانی ڕاستی ..
تا ڕوخساری خۆت
بشێوێنن لە پێشچاومان
*****
هه‌ر كه‌س هات و
چێرۆكێكی بۆت نووسی،
به‌سه‌رهات و
مێژوویەكی پڕ درۆ؛
لەدایكبوونی میر و شێخ و به‌گ و ئاغا
هه‌مبانه‌یه‌كی پڕ درۆ و (حه‌مد) و (سه‌نا)
ته‌نیا و ته‌نیا،
مێژووه خوێناوییه‌كه‌ی خۆت نا؛
ئەی شاری یاخیبوون و خۆپێشاندان،
كرای به تابلۆی مه‌رگی خەونمان،
*****
تاقیگه‌ی ژاراو‌ی سه‌رمایه و
وێرانگه‌ی شه‌ر و ئاشتی دوژمنان
وێستگەیەك بۆ شەمەندەفەری جەنگ و
گۆڕستانێك بۆ ژیان
مەیخانەیەك بۆ شه‌رابنۆشی
ئه‌هریمه‌ن و خواكان
**************