كۆمو‌نه
من تارماييه‌كی توقێنه‌رم
له پرخه‌ی ته‌وه‌زه‌لیی مشه‌خۆر
هه‌راسان و
له بێدەنگیی شه‌وەزەنگا،
خه‌وزڕێنی سه‌روه‌رم،
من ڕوخێنه‌رم …
*****
من بانگی ‘كۆمو‌نه’م
بۆ ڕزگاری په‌يامبه‌رم
جه‌سته‌م ته‌زيووی،
ژێر به‌سته‌ڵه‌كی هه‌فتا ساڵه‌ی سيبريا و
گوێم كه‌ڕی،
هه‌را و زه‌نای نه‌زمی كۆن
موولوله‌ی خوێنم،
هه‌نجراوی به‌ر خه‌نجه‌ری سەروەرن
ئه‌وێك به‌ناوی منه‌وه،
له پارت و نه‌ته‌وه و نيشتيمان ده‌دوێ …
*****
من كاروانی كۆمونیارانم،
هاتووم و به‌ڕێوه‌م
تينێكی دیكه به به‌ردا‌كه‌م
لە دڵی گه‌رمی كانه‌كانا، بژێمه‌وه
به هه‌توانی ماچی،
لێوی وشكهه‌ڵهاتووی لانه‌وازان،
برينه‌كانم ساڕ‌ێژ كه‌مه‌وه
*****
هاتووم و به‌ڕێوه‌م..
له تاران و به‌رلين،
له شيكاگۆ و ئۆرشه‌ليم
له مۆسكۆ و كابول
له هه‌لێر و ئه‌ستا‌نبول
له‌نێو ڕيزی مانگرتووی،
كه‌ناسانی توركيه و
مه‌شخەڵ‌به‌ده‌ستانی ئاڵمان
پۆسته‌چیانی ئه‌مه‌ريكا و
ئاشتیخوازانی ئيسرائيل
پر به تاسه‌ی لێو بۆ ماچ
پر به چاوانی كۆرپه بۆ سۆزی داك
پر به ئاره‌زووی پیران بۆ لاوێتی
پر به هێزی يه‌كگرتووی كۆیلانی سه‌رده‌م،
له‌م ڕۆژی یه‌كی ئایارا
شه‌ق له پێروزی سه‌رمايه هه‌ڵده‌م