گەردەلوولی ئاشتی

گەردەلوولی  ئاشتی *

ئەم ئێوارەش ..

ھەور سوور و

با-ڕەش بەقین،

ئەستێرەكان لە دڵمانا،

كز دەسوتێن،

تۆفان ھەستاوە و تووڕە ..

شەپۆلەكان گێچدەخۆن

خەو لەچاوی ژیان دەزڕێنن

شەمشەمەكوێران ..

مانگ ڕاودەنێن,

گورگگەل،  مرخە لە مێگەل دەگرن

ڕێوی و چەقەڵ، گەل .. گەل

بۆ  گەندەخۆری

دێن بە لوورە؛

بۆ پەزان، ژیان

ترسێكی قورس

بۆ گورگی ھار ،

حەزێكی تووڕە

بێ بەرھەڵست ,

جیھان، بێ بەرھەڵست

بۆ تینووانی خوێن

بۆ ئەوانەی لەسەر ڕەنجی ئێمە دەلەوەڕێن،

ئاسمانێكی بێسنوورە

 

***********

 ئایاری ١٩٩٩

*پێشتر بەناوی (ئاپە)وە بڵاوكراوەتەوە