به‌خت
ساڵه‌هايه ..
پێ به پێت،
له دووت دێم و
لێتدهگهڕێم
كه‌چی تۆش،
خۆت حه‌شارداوه لێم
بەرلەوهی من بێم،
ئاوه‌ژووی بورجم سوڕایت و
بهفێڵبوويت لێم
*****
ھەنگاو .. ھەنگاو
به‌ره‌و نامۆیی و
خۆشباوەڕیی باو
ھاتم و ھیچ پێتنەگەییم
تا له كاروانی ژین دابڕام
سه‌رابێ بوویت،
تينووئاسا
بە درەوشانەوەت خه‌ڵه‌تام
*****
تەنیا خەمی خۆمم دا بە شانما و
لەدووت هاتم، بێ ئاوڕدانەوە
تا بەسەرما ڕما، كۆشی ھیوام
بەرەو نائومێدی بەڕێتكردم و
تەلاری خەیاڵت تێكدام
لەدووی خۆت ڕاكێشتكردم و
دەستەمۆتكردم بۆ ڕۆژگار
ھێز و توانات لێبڕیم
نائومێدیت بۆ كردمە ھەوار
لە پێش ڕێكەوتەكانی خوا
كڕنووشت پێبردم و
بە سوپاسگوزارییەوە ..
خيابانت كرده سه‌رپه‌نام
************************