ديوار
به‌ڕووما
ديوارێ ده‌ڕمێ و
له ته‌نيشتما
ديوارێ هه‌ڵده‌چنرێ
نيو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر؛
پێيانهه‌ڵچنيم و
له شه‌و و ڕۆژێكا
ڕمانيان به‌سه‌رما
نيو سه‌ده له بيرما
نەخشەیان كێشا و
له شه‌وێكا، خه‌ريكن؛
له ته‌پوتۆزی پاشماوه‌كه‌ی
هەزار و نۆسه‌د و چل و پێنج،
ديوارێكی نوێ …
له‌سه‌ر پشتم هه‌ڵدەچننه‌وه
*********************