Skip to content
كیژانی ئەھریمەن
سەرلەبه‌يانی زوو ..
بۆ ڕابوونی ڕێسای خه‌واڵوو،
زاری خوا،
شوره‌يی لێده‌بارێ؛
پشتێنه‌ی ئاسن
وه‌بيری زيندانه‌وان
دێنێته‌وه
*****
چ ساته وه‌ختێكی ترسناكه:
كاتێ، قو بانگی ده‌ستبه‌كاربوون
به‌گوێی ئه‌ژديهادا ده‌چڕێ
چ شه‌وگارێكی سه‌خته ..
كاتێ، شه‌مشه‌مه كوێران،
له ئه‌شكه‌وتی هه‌زار هه‌زارا
له بووم و لێڵی به‌ربه‌يانا،
چاوی كيژۆڵان، هه‌ڵده‌كۆڵن
پێش له‌دايكبوون؛
نێوی شەرمن
به‌رگی جيا
ياسای دڕ
ڕێسای شڕ
به باڵايان ده‌بڕن
*****
ده‌مه‌و خۆرئاوا،
پاش له‌دايكبوون ..
سه‌ره‌گوريسی سه‌رده‌رگان
نيشانه‌یه بۆ تۆڵەی خوا و به‌ڵابوون
له‌بری شايی و چڕان
دایكان ده‌گرن،
كۆڕی دڵدانه‌وه و گريان ..
به گوێزانێكی ژه‌نگن
ناوكيان ده‌بڕن