كۆیلەكچانی خێڵ
كۆیلەكچانی خێڵ !
ئەی ئەوانەی دەواری ماڵمان،
چنراوی پرچی ئێوەیە ..
ئەی ئەوانەی
كە خەون و خۆزگەتان،
له‌چاو ئێمه، چاره‌ك و نیوەیە
*****
ڕۆژگارێك بوو، پێموابوو
گەر سەگەكانی حەسار بكوژێن
له خۆشیانا، وا هەڵدێن ..
لە جەنگەڵەكانی ئامازۆن نەبێ،
ناوەستنەوە
ھەر ده‌ڕۆن و
به‌ده‌م حه‌ز و
شه‌پۆل و
باوه
تا لوتكه‌ی ئازادی
بهرناكهنه دواوه
هەرگیز رێگەنادەن، لە پرچتان
پەتی هەڵواسینی من بڕێسن
هه‌رگیز ڕێگه‌ناده‌ن، لەنێو مناڵدانتان
تۆوی كۆیلهكردنهوهتان بچێنن
نه‌مزانی، گه‌ر چرای ئازادی
له چاوی خودی كۆیلاندا ههڵنهبێ
قه‌د بستهڕێیهك،
به‌رپێیان ڕۆشنناكاتهوه
*****
شەوانێكی درێژ،
لە ئازاری ئێوه‌دا تلامەوە
ڕۆژانێكی زۆرم، لە چاوەڕوانییدا بردنەسەر
نەمدەزانی ئێوه ماڵین و
په‌له‌تانه بۆ ژێر،
ده‌واری خێڵ وهرگهڕێنهوه
*****
ڕۆژگارێك بوو،
له‌تاو هۆگریم بۆ ئازادیتان
به‌حه‌ز كهتوارم ده‌پێوا ..
خه‌ونم به‌فڕینی بیرتانه‌وه ده‌بینی ..
ڕۆژگارێك،
كه ئاڵۆشی هه‌رزه‌كارانه‌ی ئێوه و
حهزپێوهریی من،
كهتواریان لێمشێواندبوو،
نه‌مده‌زانی لەتەك دامركانه‌وه‌ی ئاڵۆشتان،
پێوه‌ری حه‌زیی منیش ..
له كه‌تواردا بستێك باڵاناكا
نه‌مزانی تا كۆیله‌كه‌ی ناختان نه‌كوژرێ،
جه‌سته‌ی ئازادتان لهدایكنابێتهوه
نه‌مزانی مرۆڤی كۆیله گه‌ر خۆی ڕانه‌په‌ڕێ،
ڕۆژێ دادێ،
به‌ره‌و ژێر ده‌واری خێڵ ..
به هه‌مان ڕێدا ده‌گه‌ڕێته‌وه
*******************