خەمی ژیان
ده‌مه‌و ئێواره،
كاتێ ژیان ئاوا ده‌بێ ..
ده‌نگپێی پەژارە
له گه‌رووی شه‌پۆلا
به‌ره‌و ناخی تۆفان،
ملده‌نێ ..
*****
ئای له‌و خەمه
چەند گرانه
كاتێ وشه‌ی مه‌رگ،
زار ده‌سووتێنێ ..
چركه چركه ته‌مه‌ن
به سواری ورده شه‌پۆل
تێده‌په‌ڕێ و
له خۆرنشینا
گێژeڵووكه قوتیده‌دا ..
دزانی ئازادی
له كاسه‌سه‌ری مناڵانا
جێ ڕادەخەن
*****
ئای له‌و ترسه‌مەرگەی
كاتێ ده‌مه‌وبه‌یان
له‌تەك هه‌ڵای مناره‌كان
له‌سه‌ر دڵی ژیان
خۆی مۆته‌كه دەكا