خەونێكی نامۆ

خەونێكی نامۆ

لێم مەپرسە من كێم ..

ڕێبوارێكی دووره‌ڕێم

سوارچاكێكی خەونەكانی تۆ ..

ھەڵەداوان هاتووم،

شورە‌كانی ناخت، ببڕم

هاتووم دیمه‌نی بەھار

له‌سه‌ر په‌ڕەی دڵت،

بنه‌خشێنم و

ڕازێك بە گوێتا بچڕم

 *****

هاتووم تیشكه‌ ونه‌كان

له ‌نیگاتا بشكێنمه‌وه‌

په‌لكه‌زێڕینه‌ی ئێواران،

لە گەردنت بئاڵێنم

خەرمانه‌ی مانگه‌شه‌و،

لە ڕوخسارتدا بنەخشێنم

پڵپڵەی هیوا،

له‌ ملی خۆزگه‌كانتا،

بھۆنمه‌وه‌

بە دزی خواوە

خەونە ئەھریمەنییەكان،

لە یاداوەریتا، داچڵەكێنمەوە

 *****

لێم مەپرسە لە كوێوە ھاتووم ..

خۆ لە ئاسمانەوە نەباریوم

كوێستاننشینم و

نانم لە پێدەشتی تۆدایە

شەكەتی ڕێم ..

تاسه‌ی ماچی تۆ و

خەونی ‘دێوان’ەم لە سەردایە

ئازیز پەزیرایم كە ئەم شەو،

بە ئومێدەوە هاتووم

له‌ تاسه‌ی ماچێكا

شه‌یداییت ژیان بژێنمه‌وه‌