دەنگپێی مەرگ
تۆز و گه‌ردی گه‌رده‌لوول
له‌سه‌ر پێڵوم
دیواری گۆڕی هه‌ڵچنی
گلێنه‌ی چاوانمی
كرده گۆڕی نیگام
*****
سەرابی جوانی
تاسه‌ی ماچمی،
خنكان
له گۆڕستانی ئەوینا
پلو پلو كڕێوه‌ی نائومیدی
زارم پڕۆ ئه‌كا
خۆڵبارانی ئەم پاییزە
له‌سه‌ر په‌ڕاوی ته‌مه‌ن
شوێن هه‌نگاوم،
ون ئه‌كا
*****