Skip to content
پارچیله‌كانی ته‌مه‌نم
– پارچەی یه‌كه‌م –
له بێده‌نگییه‌كی ترساودا
لەتەك داخورپانی دڵم
گوله‌تۆپی خواكان
گۆشت و ئێسكی نه‌ریمان و نازیمه
ده‌په‌ڕێته مه‌نچه‌ڵی هه‌ژاری
په‌ڵه هه‌ورێكی مات
خه‌می دڵی مناڵان
له خۆرنشیندا ده‌نووسێته‌وه،
له‌بیرمه په‌له هه‌وره‌كه
وه‌ك مس سوورهه‌ڵگه‌ڕابوو
نه‌نكم ده‌یوت “نیشانه‌ی نیگبه‌تییه” !
*****
–پارچەی دووه‌م –
به دزی یاساوڵانی خواوه
هه‌ڵهاتین و یاداوه‌رییه‌كانم
بوون به‌ژێر دار و پەردووی خانووه‌كه‌مانه‌وه
تا پرسگه‌كه‌ی خوارئاوایی
هه‌ر ئاوڕم له دوا ده‌دایه‌وه ..
*****
– پارچەی سێیه‌م –
له ترسی شریخه‌ی تۆپه‌كان
له پانتایی شاره‌زووردا
سەرپەنامان بۆ مانه‌وه به‌دینه‌كرد
فریا نه‌كه‌وتم
یاداوه‌رییه‌كانی سێچه‌مان و شاره‌زوور
لەیەك گرێده‌م
كه‌شكۆڵی ئاواره‌ییم به شاندا دایه‌وه و
تا ده‌ڤه‌ری خاكی ڕه‌ش نه‌وه‌ستام و
له ترسانا ئاوڕمنه‌دایه‌وه
له‌وێش چه‌ند كارتیله‌یه‌كم لێ به‌جێمان
ئه‌م جاره بۆ ئه‌وه‌ی براكه‌م نه‌كوژرێ
گه‌ڕاینه‌وه هه‌واری بابان
*****
– پارچەی چواره‌م –
له ئازادبوونی بابمان نا‌ئومێد بووین
ده‌مانگوت هه‌ر ئه‌م جاره ئازاد بێ
قه‌یناكا
ده‌چینه‌وه ژێر به‌زه‌یی تۆپخانه‌كان
به كڕنووشه‌وه گه‌ڕاینه‌وه ژێرخانه‌كان
*****
– پارچەی پێنجه‌م –
هێشتاكه ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كانی مناڵیم
نه‌بووبووم
هێشتاكه له‌بیری سێبه‌ری دارگوێزه‌كاندا ده‌ژیام و
هه‌ر برسیمبووایه نائاگا ده‌ستم
بۆ كاكڵه و میوژی گیرمانم ده‌برد
له‌پڕ گه‌رده‌لولێ هات و
بۆ ئه‌و دیو سنووره‌كان ڕاپێچیكردین
بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبكه‌ینه‌وه
ده‌ستی تۆپته‌قێنه‌كانی پێماچكردین
*****
– پارچەی شەشەم – ….،
*****
– پارچەی حەوتەم – ….،
*****
– پارچەی ھەشتەم ….،
*****
– پارچەی نۆھەم – ….،
*****
– پارچەی دەھەم -….،
*****
– پارچەی یازدەھەم – ….،
*****
– پارچەی دوازدەھەم….،
*****
– پارچەی سیازدەھەم – ….،
*****
– پارچەی چواردەھەم – …..،
*****
– پارچەی چواردەھەم – ؟؟؟؟؟؟