بۆ خوێننەوەی لە سەرهێڵ و دەرهێڵ، لەم بەستەرە دایبگرن
Prsiar u Wellami Anakisti- beshi A Online-Version
بۆ چاپکردنی وەک پەرتووکی گیرفانی لەسەر کاخەز لەم بەستەرە دایبگرن
Prsiar u Wellami Anakisti- beshi A print-version
خوێنەری هێژا،
ئەم پەرتووکۆکەی بەردەستت، بریتییە لە وەرگێڕانی چەند وتارێکی بەشی(A) /یەکەمی، پەرتووکی یا پڕۆژەی [ پرسیارە چەندبارە ئەنارکیستییەکان An Anarchist FAQ ] و لە زمانی فارسییەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، هاوکات لەبەرئەوەی کە وەرگێڕانە فارسییەکان لە ڤێرژنە کۆنەکانی ئەم پرۆژەوە وەرگیردراون و دواتر لە نۆژەنکردنەوە و ڤێرزنە تازەکانیدا بەتایبەت لە ڤێرژنی (١٤)دا کۆمەڵێک پەرەگراف و دەستەواژە بۆ بابەتەکان زیادکراون، لەبەرئەوە و بۆ دڵنیایی لە دروستی و دەقاودەقی وەرگێڕانە فارسییەکە و بەرزکردنەوەی وەرگێڕانە کوردییەکە بۆ ئاستی سەرچاوە ئینگلیزییەکەی، ناچار لەتەک دەقی دوا ڤێرژندا بەراوردکراوە.
بۆ ناساندنی پەرتووکەکە یا پرۆژەکە، کە تائێستا بەرگی یەکەمی لەسەر کاخەز چاپکراوە و لە پەرتووکخانەکدا دەستدەکەوێت، کە لەم ڕێگەیەوە دەتوانن بەدەستیبهێنن [ Paperback: 748 pages, Publisher: AK Press (April 1, 2008), Language: English, ISBN-10: 1902593901, ISBN-13: 978-1902593906 ]، لێرەدا دانانەوەی کورتە ناساندنی خودی دەستەی نووسەران و سەرپەرشتیگەرانی پرۆژەکە بەدروستتر دەزانم.
” ئەم کارە پێشکەش بە ملیۆنان ئەنارکیست، ئەوانەی زیندوون و ئەوانەی مردوون، هەروەها ئەوانەی هەوڵیانداوە و هەوڵدەدەن دونیایەکی باشتر دەسەبەربکەن. بۆ یەکەم جار لە یادی شۆڕشی 1936ی ئیسپانیا و دلاوەرییەکانی بزاڤی ئەنارکیستی ‘ئیسپانیا’دا بە فەرمی پرسیارە چەندبارە ئەنارکیستییەکان (An narchist FAQ)لە 19ی جولای 1996دا بڵاوکرایەوە. هیوادارین ئەم کارەی ئێمە کۆمەك بە گۆڕینی جیهان بە شوێنێکی ئازاد، بکات .
ئەم ئەنارکیستانەی خوارەوە، کە خۆیان ڕاگەیاندووە (بە زۆری) لێپرسراوەتی ئەم (پرسیارە چەندبارە ئەنارکیستییەکان An Anarchist FAQ)یان لە ئەستۆگرتووە.
) Iain McKayبەشداری سەرەکی و سەرنووسەر ( ، Gary Elkin ، Dave Neal ، Ed Boraas
سوپاسی ئەم هاوڕێیانەی خوارەوە دەکەین بۆ بەشداری و سەرنجدانیانAndrew Flood ، Mike Ballard ، Francois Coquet ، Jamal Hannah ، Mike Huben ، Greg Alt ، Chuck Munson ، auline McCormack ، Nestor McNab ، Kevin Carson ، Shawn Wilbur ، Nicholas Evans ، هەروەها سوپاسی هاوڕێیانمان لە (the anarchy)، (oneunion)و (organise!) دەکەین
“An Anarchist FAQ”, Version 14.*
Copyright (C) 1995-2010 The Anarchist FAQ Editorial Collective:
مۆڵەتی کۆپی و بڵاوکردنەوە و دەستکاریکردنی ئەم بەڵگەنامەیە بەپێی مەرجەکانی مۆڵەتنامەی (سەرچاوەی کراوە GNU)ی بەڵگەنامە ئازادەکان، دراوە، ڤێرژنی 1.1 و ڤێرژنەکانی دواتری لەلایەن دەزگەی نەرمەواڵای ئازاد و مەرجە گشتییەکانی (GNUیەوە بڵاوکراتەوە، ڤێرژنی 2.0 و ڤێرژنەکانی دواتر لەلایەن دەزگەی نەرمەواڵای ئازادەوە بڵاوکراتەوە. بۆ زانیاری زیاتر سەیری پەڕەی مۆڵەتنامەکان (www.gnu.org) بکەن.”
خوێنەری بەسەرنج و هێزا، تکایە پاش خوێننەوەی ئەم بابەتانە، هەڵبدە، هەم ڕەخنەت لە نێوەڕۆکی بابەتەکان و هەم سەرنج و ڕەخنەت لەسەر وەرگێڕان و دارشتنەکە کوردییەکەی، لە ڕێگەی ئەم ئیمەیل ئەدرەسەوە hezheen@journalist.com ، ئاراستەی وەرگێڕی کوردی بابەتەکان بکەیت. بەدڵنیاییەوە بەدەربەستبوون و سەرنجەکانت کۆمەکێکی زۆر بە وەرگێڕی کوردیی و هەروەها بە خوێنەر و نووسەری بابەتەکان دەکەیت. هیچ شتێك لە سەرووی ڕەخنەوە نییە و هەموو شتێك بەبێ ڕەخنە، بوونێکی مردووە. هیچ شتێك تەواو و کۆتاییپێهاتوو نییە و تەنیا مردوو و دەقی مردوو، دەتوانێت تەواو و کۆتاییپێهاتووبن. ڕەخنە ژیانە و هزر لە دەرەوەی ژیان هەم بوونی نییە و هەم بە پوچگەرایی کۆتاییدێت. لەبەرئەوە و بۆ ئەوەی بیرکردنەوە و تێڕوانینمان لە پووچگەراییەوە سەردەرنەکا، پێویستە بەردەوام بوونمان بە هەموو لایەن و بوار و بەشەکانیییەوە بدەینە بەرڕەخنە و هەردەم پێداچوونەوەی خۆمان و بیرکردنەوەمان بکەین، تاوەکو بەپێی سەردەم هزر و تێڕوانینمان نۆژەنبێتەوە.
Comments are closed.