خه ونی مناڵی من و كه تواری ڕوداوه كان
كاتێك من منداڵ بووم، به‌پێی كارایی خێزان و ده‌وروبه‌رم، هه‌میشه گوێم بۆ هه‌واڵی ڕادیۆیی و قسه‌وباسه ڕامیارییه‌كان ڕاده‌دێرا. ئه‌وه‌ی كه تائێستاكه‌ش له گوێم‌دا ده‌زرینگێته‌وه، وه‌ده‌رنانی كه‌سانی بەكرێگیراوی داگیركاریی فه‌ره‌نسە بوون له وڵاتی یه‌ك ملیۆن گیانبهختكردوودا.
ڕۆژانه له‌تەك تاوسه‌ندنی سته‌م و كاولكارییه‌كانی ڕژێمی به‌عس له كوردستاندا، ئه‌و خولیایه له سه‌رمدا گه‌وره ده‌بوو “ئاخۆ كه‌ی بێ، ئه‌و ڕۆژه، كه بەكرێگیراوانی به‌عسیش له كوردستاندا ئاوا وڵاتبه‌ده‌ر بكرێن و كهسانێكێش كه له‌پیناو ئازادی و ڕزگاری خه‌ڵكدا گیانیانبهخشیوه، نه‌وه و كه‌سوكار و هاوه‌ڵان و هاوڕێیانیان، لەبری پەشیمانی، شانازییان پێوه‌بكه‌ن؟
ئه‌و كات من، نه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆمم ده‌ناسی و نه ئه‌وانه‌ی به‌ناوی گشت گه‌لی كوردستانه‌وه خۆیان ده‌ناساند، هه‌روه‌ها پێشموابوو، كه هه‌ژاری و نادادپه‌روه‌ریی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا ته‌نیا بۆ بوونی سەروەربوونی سەرانی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه ! بەڵام هاوتای گه‌وره‌بوون و قاڵبوونم له ڕووداوه‌كاندا، ته‌مومژی ڕووی ڕاستییه‌كان ده‌ڕه‌وییه‌وه و بیرم بۆ ئه‌و دیو ئه‌و تابلۆیانه ده‌چوو، كه خۆبهنوێنهزانانی نه‌ته‌وه له هۆشی ئێمه‌دا دهیانكێشان.
من گه‌وره بووم و به‌رهه‌ڵستی گه‌وره‌تر، من گه‌وره‌تر بووم و هێرش و په‌لاماری داگیركه‌ران گه‌وره‌تر و بەكرێگیراوان و هاوبهرژهوهندانی به‌عس زۆر و زهبهندتر، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی هەڵوێستی ئازادیخوازانی جه‌زائیره‌وه، بەكرێگیراوان و پێشله‌شكرانی كێمیابانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، كرانه “چه‌كداری شۆڕشگێر” و ئه‌ندام پارله‌مان!
ئای لەو ساتەی كە لە خەونەكەی منداڵێم داچڵەكیم و دیتم — چۆن لە ئاوێنەنمای خەونی سەروەراندا جەلاد؛ قوربانییە، خیانەتكار؛ خەباتكارە، دژەشۆرش؛ شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە؛ سەرمایەدارە – ھەناسەی پەشیمانی سییەكانمی ئاوساند و شانازییەكانی ڕابوردوومی كردە نیشانەی گەمژەییم.
Post navigation