ماڵی جندۆكان
خۆره‌تاو ورده ورده به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی ئاسمان دادهكشا و كۆڵان كپ و بێده‌نگ. هيچ وه‌كو خۆی نه‌مابوو. ده‌رگه ڕه‌شه‌كه شتێكی نوێ بوو، سيمای كۆڵانه‌كه‌ی گۆڕيبوو. هيچ شتێك وه‌ك دوێنێ نه‌ده‌هاته به‌رچاوی جيرانهكان. هه‌مووان چاويان له شێوه‌ی نيشانه‌ی پرسيار بڕيبووه ده‌رگه‌كه و چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی تازه جيرانان بوون. مناڵان كه چه‌ند هاوده‌م و هاويارييان له‌ده‌ستدابوو، مات و مه‌لوول له به‌رامبه‌ر ده‌رگه‌كه كومهڵهيان به‌ستبوو. ژنان له‌به‌ر ده‌رگه چۆكيان دادابوو، ده‌تگوت كۆڕی ماته‌مينی ده‌گێڕن. هێشتاكه كه‌سيان له‌تەك ئه‌م باره نوێيه ڕانه‌هاتبوون، جارجار له قسهكانياندا چاوه‌ڕوانی ‘باجی جوان’يان ده‌كرد. مه‌لا خدريش چاوه‌ڕێی مام مه‌هدی بوو، تاوه‌كو دهمهتهقێيهكی له‌تەكدا بكاتن، ئاخر ئەو له‌تەك كه‌سی دیكه‌دا نه‌ده‌گونجا. ده‌نگی “وه‌ره بۆ گورهبهرۆژهی بر‌ژاو، گورهبهرۆژهی گه‌رم “ی باهۆز و بۆتان له گوێی مناڵاندا دهزرينگايهوه و قسه خۆشه‌كانی شيلانی وهبيری كۆڕی كيژۆڵه تازه هه‌ڵچووه‌كان ده‌هێنايه‌وه، ئيدی كێ چيرۆكی چل كێروێشكان و بزنه زێڕينه و شاری خۆشبهختييان بۆ بگێڕێته‌وه.
جيڕه‌ی ترازانی ده‌رگه‌كه وه‌ك زه‌نگی هه‌ستانه‌وه، ژن و پير و منداڵی به‌ئاگاهێنا و سهرسامیكردن. ده‌موچاوێكی ڕيشنی جه‌مه‌دانی به‌سه‌ر و دهرقاچ هه‌ڵكراو له‌نێو ڕه‌شی ده‌رگه‌كه‌دا ده‌تگوت ڕوخساری خێوه له شه‌وه‌زه‌نگدا. بەبێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له كه‌س بداته‌وه، خۆڵڕێژه پڕ ناوكه خورماكه‌ی كرده ته‌نه‌كه ژهنگنينهكهی به‌رده‌رگه و به‌توندی ده‌رگه‌كه‌ی به‌ڕووی پرسياره نائارامه‌كانی جيرانان داخست. باجی هه‌مین… “بڕواناكه‌م ئه‌مه خاوهنماڵهكه بێت، ئه‌ی ژنه‌كه‌ی بۆ ده‌رناكه‌وێت؟ “
ژنان درێژه‌يان بهدانيشتنهكهيان دا و چاوه‌ڕێی عه‌ره‌بانه‌كه‌ی مام مه‌هدی مانه‌وه. مناڵانيش ڕوبعه ئاسنينهكانيان توند لەمستنابوو، چاوه‌ڕێی كێك و گوڵهبهڕۆژهكهی باهۆز و بۆتان بوون. لەناکاو ده‌رگه ڕه‌شه‌كه ترازايهوه و دوو كيژۆڵهی پاچهڵه، سەرو عهبايهكی چكۆلهيان لێئاڵاندبوون و سه‌رپۆشێكی ڕه‌شی پان و پۆڕيان له‌مل گرێدابوون، به پرتاو به‌ره‌و سه‌رشه‌قامه‌كه هه‌ڵكشان، ده‌تگوت له ده‌ستڕێژی پرسياری مناڵه‌كان هه‌ڵدێن.
باجی هه‌مين، كه تا ئه‌وكات بێده‌نگ له ده‌رگه‌كه وڕ بوو بوو، گوتی “من بڕواناكه‌م ئه‌وانه خاوه‌نماڵ بووبن، له‌وه ده‌چێت ميوانيان بن، وا خه‌ريكه يه‌ك يه‌ك ده‌رده‌چن…”، هۆڕێنی تاكسییه‌كه له‌و سه‌ری كۆڵانه‌كه‌وه، قسه‌كه‌ی پێبڕی و سهرنجیڕاكێشان، له‌تەك نزيكبوونه‌وه‌ی گرمه‌ی تاكسییەكه، وه‌ڵامی پرسياره‌كه ڕۆشندهبووهوه، له‌تەك وه‌ستانی تاكسیيهكە له شوێن عه‌ره‌بانه‌كه‌ی مام مه‌هدی، ده‌رگه‌كه وه‌ك هه‌وره‌بروسكه كرايه‌وه و داخرايهوه. ژنێكی لاوازی به‌ژن به‌رز، به‌و چله‌ی هاوينه وه‌ك داوه‌ڵی نێو گه‌نم له عه‌با و پێچه و ده‌ستكێشی ڕه‌ش پێچرابوو. به‌چاوتروكانێك خۆی ترنجانده دواوه‌ی تاكسیيهكه و له‌به‌رچاوان ونبوو. هێنده‌ی دیكە كۆڵی پرسياره‌كان قورستربوو. باجی مه‌له‌ك “به‌خودای ئه‌من له‌و به‌زم و ڕه‌زمه‌ی سه‌ر ده‌رناكه‌م. ئه‌م ماسته‌ی بێموو نیيه، ئه‌گينا بۆ ده‌بێت خۆيان له‌چاوی ئێمەومانان بشارنه‌وه، خۆ ئێمه درداری له‌تەك ژنه‌كه‌ی ناكه‌ين، تاكو نامه‌حره‌م بين؟!”….
تا ده‌هات سێبه‌ری مناڵان له‌سه‌ر زهویيهكه كورتتر ده‌بووه‌وه، له‌برسان هاواريان لێهه‌ستابوو، ورده ورده كۆڵان له قوڵهقوڵی گه‌رمای نيوه‌ڕۆدا چۆڵدهبوو. جارجاره مناڵێك سه‌ری دهكێشايه كۆڵان، تا بزانێت ده‌رگه ڕه‌شه‌كه كرايتهوه يان نا.
هاوڕاز هاواری لێهه‌ستا” دايه.. دايه، ده‌رگه‌كه كراوه و پياوه ڕيشنهكه به‌په‌له ده‌تگوت لۆ ئاودێرانی ده‌چی، لەماڵ ده‌رپه‌ڕی”. دايكی هه‌وراز، كه له‌تاو هاواره‌كه‌ی هاوراز، پرشكی ڕۆنی داخ باسكی سووتاندبوو، گوتی “چيان لێبكه‌م، چاويان ده‌رده‌هات و مليان ده‌شكا، به‌خودای قه‌ت جێگه‌ی ماڵی باجی جوانه‌ی ناگرنه‌وه”.
بۆ ڕۆژی دواتر ژنانی كۆڵان پێكڕا كۆبوونه‌وه و بڕيارياندا بچنه خێرهاتنی تازه جیران و پله حهپسهيان كرده ده‌مڕاست و تاكو په‌يامی كۆڵانيان پێبگه‌ێنێت. هه‌نگاو هه‌نگاو هه‌ستيان به‌ترس و نامۆيی ده‌كرد. باجی هه‌مين، به‌ده‌سته ڕهقهڵهكانی ده‌نگی له ده‌رگه ڕه‌شه‌كه هه‌ستان “ماڵه‌كه، جيران، ئێمه جيرانی ئهنگۆين، هاتووين بهخێرهاتنێ بكه‌ين”.
ده‌نگێكی نێر: چتان ده‌وێ، خێزانم له ماڵێ نیيه.
ژنانی كۆڵان، پاشه و پاش كشانه‌وه و ئاره‌قه‌ی په‌شيمانی به‌سه‌ر ڕوومهتهكانيانهوه ساردبووه‌وه، به‌جارێ زاريان بهگۆنهدههات، ده‌تگوت له نه‌ڕه نه‌ڕی كابرای ترساون. مناڵان وا وڕمابوون، ده‌تگوت سه‌يری فيلمی تێكسازی ده‌كه‌ن.
مام عه‌وڵا، دڕی به بێدهنگیيه سهرسامكهرهكه دا و گوتی ” كه وابێ باشتره من و مه‌لا خه‌ليل بڕۆين، مادام هه‌ر پياوه‌كه له ماڵێيه”. دووباره زرمه له ده‌رگه هه‌ستاوه و ده‌نگێگی نه‌رم و ناسك به هێواشی وتی: كێی؟
مه‌لا خه‌ليل: ئێمه‌ين جيرانتانين، هاتووين، به‌خێرهاتنتان لێبكه‌ين.
ده‌نگه‌كه: به‌داخه‌وه، پياوم له‌ماڵێ نیيه، من زهعيفهيهكی بهتهنيام، به‌خێرێ چن ….
مام عه‌وڵا، كه تا ئه‌وكات هه‌ر دوودڵبوو، به‌ئاوازێكی خۆشه‌وه ههڵیدايێ ” جێگه‌ی شابازان قهڵهڕهشكه خوازان. هێی دونيا چه‌نده لاری”.
مناڵان كه زانيان هيچيان چنگ نه‌كه‌وت و چاوه‌ڕوانيان بێسوود مايهوه و له‌و ده‌رگه ڕه‌شه‌وه هاوه‌ڵيان بۆ پهيدانابێت، له بهردهرگهكه بازنهيان به‌ست و به‌ده‌م سه‌ماكردنه‌وه ههڵياندايێ و قاره‌مان ده‌نگی هه‌ڵبڕی:
باهۆز و بۆتان.. هۆ
هاوه‌ڵی مناڵان .. هۆ
بۆ بارتان كرد.. هۆ
ئهنگۆمان خۆشده‌ویست.. هۆ
به دڵ و به گيان.. هۆ
شارا :