خله و بله
ئه‌و ڕۆژانه هه‌ر باس باسی (خدر و ئبراهيم)ی بوو؛ “برام، فره نورانين” ، “كوره بابه فريشته‌ن …”، “ئه‌ی چۆن كێ ئێژێ يه‌كێكيان حزره‌تی مه‌هدی مه‌وعود نیيه…”، “ئه‌ی خۆزگه‌م به دایك و بابتان كونجی به‌هه‌شت جێيانه.” هێنده ناوبانگی بێگه‌ردييان ڕۆيشتبوو، هه‌رمناڵ بوو خۆزگه‌ی ده‌خواست كاكيان بوونايه. كچان به‌ئاواته‌وه بوون، ده‌زگيرانيان بوونايه. ئاخر ناو و ناوبانگيان له مرۆڤبوون تێپه‌ڕیكربوو، ڕۆژێ ده‌بوونه نه‌وه‌ی په‌يامبه‌ر و ڕۆژێك ده‌كرانه محه‌مه‌دی مه‌هدی، ڕۆژێكيش فريشته.
خه‌ڵكی ئاوايی وه‌ها باوه‌ڕيان به‌خۆيان هێنابوو، مادامه‌كی كاكه خدر و ئبراهيم لەنێو ئاواين، ئه‌وا خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر گونددا ده‌بارێت. هێندێك بۆ خۆنزيككردنه‌وه لێيان، گه‌ر مه‌ڕه‌كه‌ی دووبه‌ر به‌يه‌كه‌وه بزايه، ده‌يكرده هه‌ڵاو ده‌يگووت “خه‌ڵكينه بنواڕن ئه‌من نه‌مگوت پا و قه‌ده‌می مامۆستا خدر و مامۆستا ئبراهيم به‌خێره ! “. خۆ مامه قاله‌ی دوكانداريش، گه‌ر زه‌ره‌ريشی بكردايه، ئه‌وا ده‌يگوت “ئه‌ی چۆن بابم خۆ گاڵتە نیيه، دوو فريشته دابه‌زيونه‌ته ئاوايی، هێنده قازانجم كردووه، زه‌كاته‌كه‌يم پێناژمێردرێ”. مامه عه‌له‌ش له‌و لاوه به‌گۆچانه‌كه‌يه‌وه له‌رزه له‌رز خۆی ده‌گه‌ياندێ و قورگی لۆ سافده‌كرد و ده‌يگوت “يا خوا به‌خێربێن، ته‌شريفيان هێناوه، خودايا شوكر وشكه‌ی ئه‌م زستانه ته‌ڕوتووشه‌شمان مسۆگه‌ربوو، قادری برام چۆنی؟ “
كه‌ريمی چايچيش هه‌ڵیده‌دايه و بۆی ته‌واوده‌كردن ” كوره بابه ئه‌وه بۆ نايێژن، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و دوو زاته موباره‌كانه هاتوونه‌ته نێومان، پێويستناكات زارۆڵه‌كانمان به شه‌وله‌بان و خێو بترسێنين، ئاخر برام ڕاسته من قورحانم نه‌خوێندگه، به‌ڵام له‌زاری مه‌لاو شێخانه‌وه گوێم لێبووگه، كه پياوی ساڵح ڕووی له‌هه‌ر شوێن نا، ئيتر هه‌موو شتێ باش ده‌بێ، خۆ به‌گاڵته ناويان نه‌ناوون خدر و ئبراهيم”.
چه‌كدارێكی زه‌رده‌ڵه‌ی ڕيشن، ده‌تگوت له ئه‌فگانستانه‌وه تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كردیيه جواو ” گه‌ر شتێكتان بۆ باسبكه‌م، له‌وانه‌يه بێژن چیییی، به‌و قورعانه‌ی خوێندگمه، ئه‌وه‌ی ئێژمی خۆم وه چاوی خۆم ديگمه. تازه‌كی ئه‌م دوو برا دينيه‌مان هاتبوون، شه‌وانه ده‌يانوت “بنوون، هيچ خه‌متان نه‌وێ ئه‌مه خوامان له‌ته‌كه” ڕاستیيه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش حاڵینه‌ده‌بووين، چی ئێژن و قه‌ستيان چه‌س. تا شه‌وێكيان بێ عه‌ده‌وی نه‌وێ ده‌چوومه عه‌ده‌بخانه، چيم دی، بێژن چی، به‌و خوايه‌ی ها وه‌بان سه‌رمانۆ هه‌ر چوار ده‌وری مه‌قه‌ره‌كه‌مان چه‌كداری سپی‌پۆش بوون، حه‌ره‌سه‌كه‌ش له شيرين خه‌ودا بوو. به‌و قورعانه‌ی ده‌سم لێداگه چيم بۆتان گێڕاگه‌سۆ خه‌لافی نه‌وو”. جه‌ماعه‌ت به‌دوايدا “سبحانه‌الله برام تۆ به‌هه‌شتی، قه‌سه‌م به‌خوا ئاوری جه‌هه‌نه‌م وه‌چاو ناوينی، خۆزيه‌م وه‌خۆت براڵه ”.
درۆكردن بوو بوو به‌پێشبركێ و له‌خۆبردنه پێشه‌وه‌دا برا برای نه‌ده‌ناسی. ته‌نيا كه‌سێك كه له‌به‌رخۆيه‌وه پيشی لێده‌خواردنه‌وه و سه‌ری له‌ده‌ست خۆشباوه‌ری خه‌ڵكه‌كه ئاوسابوو و نه‌شیده‌وێرا قسه‌ی بكاتن، حه‌مه چكۆل بوو. وه‌خت بوو شه‌ق به‌رێ و له‌به‌رخۆيه‌وه ده‌يگووت “ئاخر نازانم ئه‌م خه‌ڵكه چييان لێ قه‌ومياگه، وا ئه‌و دوو ساخته‌چیيه‌يان لێ بووگه‌سه شتێ ناياب. ئاخ خله و بله ده‌رتان له گيانم گه‌ر ڕۆژی خۆی دێ و درۆتان لێ سپی ده‌كه‌مۆ، ئه‌وسا ده‌بينن، ئه‌م خه‌ڵكه فريوخواردگه چۆن لێتان دێته جواو و حه‌سا و كه‌تاوتان له‌ته‌ك ده‌كات. ئای چه‌نده بێشه‌رمن، پێشمئێژن : ” كاكه موحه‌مه‌د بۆ نايێيته مزگه‌وتێ و له‌ته‌كمان تێكه‌ڵاو نابی”. ئاخر … بابينه بۆ كه‌ڵه‌گاتانم تا تێكه‌ڵتان بم. ئاخ گه‌ر به‌من بووايه شاربه‌ده‌رم ده‌كردن. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌و خوێڕيانه هاتگنه‌سه ئه‌گره، خۆ هه‌ڵاڵه‌ش دڵی گۆڕاوه و تووره‌كه‌يه‌كی كردگه‌سه سه‌ری و ئێژی قه‌ڵه‌ڕه‌شه‌س ده‌نووكی شۆڕ كردگه‌سۆ، ئاخر تۆ بۆ هه‌ش وه‌سه‌ر، ئه‌ترسم ئه‌م هه‌تيوانه جادوويان له‌م خه‌ڵكه كردوێ و خه‌ويان لێ كه‌فتبێ. به‌ڵام نازانم چۆن به‌و خه‌ڵكه بێژم، كه ئه‌مانه ده‌ست به‌ڕوومه‌تی مناڵه‌كانتانا ئێنن و چاوبازی ده‌كه‌ن. بڕوا وه من ناكه‌ن و ئێژن ئه‌م حه‌رامزاده گاوره ڕقيه‌سی له دين و گه‌ره‌كيه‌سی ئه‌مه‌ش وه‌كی خۆی لێ بكا و له دين وه‌رمانگێڕێ و عاقيبه‌ت شه‌ڕمان بكا. مه‌گه‌ر له‌باخه‌ڵی ژنه‌كانيانا بيانووينن، ئه‌وساكه ده‌زانن خله و بله كێن. خۆ گه‌ر بزانن من چۆنی بيرده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وا شه‌وێك ده‌مكوژن و ئێژن فريشته سپیپۆشه‌كان بوون. ئه‌م ئاوايیيه كاول بووگه ئێژی شێتخانه‌يه، گه‌ر دكتۆرێك له سه‌رووی ئاوايی دانێ و نوشته نووسێكيش به‌ريته خوارئاوايی، ئه‌وا وه‌ك ته‌يری گول له داری زه‌قنه‌بوت كۆده‌بنه‌وه. تۆ بڵێی هه‌روا بۆيان بچێته سه‌ر، ئاخر هه‌ڵاڵه تۆ بۆ؟ ڕاسته من دايكه كڵۆڵكه‌م به هه‌تيوی گه‌وره‌ی كردگم، به‌ڵام هێنده‌م خۆشده‌ویستی، خۆزگه‌م ده‌خواست، كه ڕۆژێ بتوانم له‌ته‌ك تۆ ماڵێكی چكۆلانه‌مان هه‌بێ و جارجاره‌ش بچينه شار و بۆ خۆمان ڕابوێرين… “
ده‌نگه ده‌نگی خه‌ڵكه‌كه له زه‌ماوه‌ندی به‌ئاگايانهێنا و هه‌ر كه‌سه و به‌پرتاو به‌ره‌و مزگه‌وت ڕایدەكرد. حەمە چكۆل له‌به‌رخۆيەوه وتی “با بڕۆم، بزانم چ موعجيزه‌يه‌كيان نيشانداگه”. ئه‌ويش خۆی گه‌ياندێ و چاوی بڕوای نه‌ده‌كرد، ئاوا خێرا ئاواته‌كه‌ی بێته‌دی ، “ئاهـھھ… ئه‌وه من بووم ئه‌و ڕۆژه‌م به‌چاوی خۆم بینی، باش بوو ئاواته‌كه‌م نه‌برده ژێر گڵ”.
حاجی ڕمه‌زان، ده‌سته پانوپۆڕه‌كانی كێشايه بان قورئانه‌كه و قورگی پاك كرده‌وه :
به هه‌قی ئه‌م قورحانه ئه‌وه‌ی ديگمه، وه‌ڕاستی وه ئێوه‌ی ئێژم، برام هه‌وه سۆفی قوربانی ماگه‌و نه‌مردگه، بۆ ڕۆژی قيامه‌ت وه شاهيدم گرتگه، بێژه سۆفی، مه‌ردی خوابه و تۆ بێژی، قه‌سه‌م وه‌خوا بڕوا ناكه‌م له وه‌ته‌ی ئه‌م ئاواييه گيانله‌به‌ری هاتگه‌سه ناو كاری وا خراو كرياوێ. نازانم چيتان پێبێژم، شه‌رم ده‌كه‌م، سۆفی تۆبی خوا‌و وه‌عاله‌می بێژه، ئاخر من خه‌جاڵه‌ت ئه‌كێشم، نه‌عوزه‌ن باالله، ئه‌ستغفيڕوالله، خوايا بۆ دوێكه منت نه‌كوشت، تا خه‌راپه‌ی وا نه‌وينم؟
مه‌لاحه‌بيب : ڕجوع به‌رۆ حاجی، ئه‌زانی چی ئێژی، تۆ ئيراد له‌كاری خوا ئه‌گری !
حاجی ڕه‌مه‌زان : تۆبه خوايا …خوارد، به گه‌وره‌يی خۆت بمبه‌خشه.
مه‌لاحه‌بيب : ئێستاكه له قسه‌كانی حاجی هيچمان لێحاڵینه‌وو، بێژه سۆفی قوربانی بزانم، چيت بينيگه و چی ڕوويداگه، تا بزانين به‌پێی شه‌رع و ياسای خودای چی بكه‌ين، تا ئاوايی خه‌رقی غه‌زه‌وی خوا نه‌وێ.
سۆفی قوربانی: قوربان چيتان عه‌رزكه‌م، ئه‌ستغفيڕوالله مامۆستا، ئه‌وڕۆكه من و حاجی لاوه‌لا پياسه‌مان ده‌كرد و كه‌مێ حەسا و كه‌تابی خۆمان هه‌وو ويستمان بيوڕينۆ، تا فه‌سڵی زه‌كات نه‌هاتووه. كه گه‌يشتينه به‌ر باخه‌كه‌ی مام وه‌لی، نه‌عووووزه‌ن باالله، ئه‌ستغفيڕوالله، خوايا تۆبه و هه‌زار په‌شيمانی. ئيتر ئه‌وه‌ی ديگمانه بۆ باسكردن ناشێ، بێ عه‌ده‌بی نه‌وێ شه‌رم ده‌كه‌م.
مه‌لاحه‌بيب : كوره بابم پياوی خاس ون، بێژن چی بووگه و چيتان ديگه، ئاوا ناوێ، چۆن شه‌رعی خودای وا ئه‌كرێ ؟
سۆفی قوربانی: يه‌عنی من بيوێژم، گوناحوار ناوم ؟
مه‌لاحه‌بيب: نه باوه، گه‌ر باستاننه‌كردايه، فره خاسبوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی گشت ئاوايی زانيگيه‌سی، ئيتر وه‌و جۆره ناوێ !
سۆفی قوربانی ده‌سته لاوازه‌كانی به‌ترس و له‌رزه‌وه به قورئانه‌كه‌دا كێشا و به هه‌ناسه‌بڕكێوه وتی :
به‌خوا مامۆستا مادام تۆ فه‌رمايشتتكرد، منيش ڕاست و ڕه‌وان ئێژمی. عه‌يب نه‌وێ له ڕووتان، شه‌رع شه‌رمه‌ی بڕیگه؛ وه‌ك حاجی ڕه‌مه‌زان گێڕايۆ، كه گه‌يشتينه به‌رده‌م باخه‌كه‌ی مام وه‌لی، چمان دی خوا نه‌عوزه‌ن باالله، ئه‌ستغفيڕوالله، ديمان كه‌سێ قونيگه‌سه بان كه‌سێتر، نه‌عوزه‌ن بالله، ئه‌سغفيڕوالله، هه‌ناسه‌بڕكێيه‌سی و ئه‌ویتريش ئه‌ستغفيڕوالله خوايا تۆبه له ژێريا نقه‌نقيه‌سی و خوايا تۆبه، …. خواردوێ، دەینقاند “هێواش هه‌تيم دڕيام”. ئه‌و گاوربابه وه‌ك كه‌ڵه‌شێر قونيبووه بانی و هه‌ر هنگه هنگی بوو، قه‌سه‌م به‌قورحان مامۆستا ته‌شبيه به‌وه نه‌وێ، تۆش ئاوا ناقونيته بان مه‌لاژن.
مه‌لاحه‌بيب : سبحانه‌الله ئه‌وه تۆ چيت لێ قه‌ومياگه سۆفی، به تۆمان وت بۆمان بگێڕه‌ڕۆ يان باسی نامووسی ئێمەومانان بكه، بيتامتكرد سۆفی، برام ناوێ تۆ قسه‌ی بنديواران لەگره باسكه‌ی !
سۆفی قوربانی: عافووه‌ن مامۆستا، هۆشم له‌خۆم نه‌ماگه، خولاسه‌ی كه‌لام، ئه‌وه هێشتا ئه‌م باوه‌حيزانه به ئه‌مه‌يان نه‌زانيبوو، وه‌ك وتم شه‌رع شه‌رمه‌ی بڕيگه، خاستره ڕاست و ڕه‌وان بێژمی، ئه‌توت گه‌ماڵه و له‌ته‌ك دێڵه سه‌گی لكياگه، وه‌ها پێوه‌ی نووسياوو، هه‌چه‌ندی ئه‌وه‌ی ژێری خەریكبوو نقه‌ی لێبوڕێ، به‌ڵام باشبوو من و حاجی به قوربانی هيمه‌تی بم، توانيمان لێكيان جياكه‌ينۆ و به‌ڵانسفه‌ت وه‌ك …ی بيانتێرينۆ خزمه‌ت تۆ. ئه‌مه حاڵ و ئه‌وه حيكايه‌ت. به‌خوا له‌ڕێگە هه‌ر ده‌موت به‌سنه‌بوو، وه‌ك فه‌قێكه‌ی ئەوە ساڵی ١٩٨٤ی سه‌یسايه‌ق ده‌ستيانڕانه‌گه‌يشته مناڵكانمان. خوايه تۆبه خوا، له‌به‌ڵای ناگه‌هان لامانده‌ی.
مه‌لا حه‌بيب : ئێستاكه پاش ئه‌وه‌ی گوێمان له قه‌وله‌كانی حاجی ڕه‌مه‌زان و سۆفی قوربانی ڕاگرت، نۆره‌ی پرس و جواوه له‌و فريوخواردووانه‌ی شه‌يتان، تكاده‌كه‌م گشت لايه‌ك دان به‌خۆدا بگرن، هه‌روه‌ها كاكه (خدر و ئيبراهيم)يش ده‌بێ هه‌رچی بووگه و ڕوويداگه، وه‌ته‌واوی بۆمان بگێڕنۆ، تاوه‌كو به‌حه‌ول و قوه‌تی خوای بانیسه‌ر بتوانين شه‌رع و ياسای قورئانی پيرۆز جێبه‌جێبكه‌ين.
– كوڕم خدر ئايا ئه‌وه ڕاسته، كه له قه‌وله‌كانی حاجی ڕه‌مه‌زان و (سۆفی قوربانی)دا هاتگه، ئايا تۆ ئيقرارده‌كه‌ی كه كاری خراوی وه‌هات كردوێ ؟
خدر: ئمم.
مه‌لا حه‌بيب : كوڕم وه‌ها ناوێ، ده‌بێ وه‌جوانی و ڕاس و ڕه‌وان، چۆن بووگه بۆمان بگێڕيتۆ، شه‌رمی پێناوێ، هه‌ر پياو تووشی بەڵا و قه‌زاو قه‌ده‌ر ئه‌وێ.
خدر : مامۆستا خه‌تای ئه‌وو، له‌پێشا ئەو قونیيه بان من، به‌خوا مامۆستا من ئه‌مڕۆ فره حه‌زم لێنه‌وو، ئه‌وو وه‌ك شه‌يتانی
قونیيه بانم.
مه‌لا حه‌بيب : باشه كوڕم ئيبراهيم، پاش ئه‌وه‌ی كه گوێمان له ئيفاده‌ی ئه‌وو، تكا له‌تۆش ئه‌كه‌ين، ڕاسیمان پێبێژه، تاوه‌كو عه‌داڵه‌تی خودا و پێغه‌مبه‌ران بووه‌ينه ڕێيوۆ.
ئيبراهيم : به‌خوا مامۆستا به‌و قورئانه‌ی خوێندگمه هێشتا نۆره‌ی من نه‌هاتووو، خه‌تای ئه‌وو گشت ڕۆژێ وه‌ك حه‌ره‌می هاتگه‌سه لام، به‌خوا مامۆستا ئه‌و لامه‌سه‌وه هيچ ڕوحمی پێنه‌كردگم، له‌گشت شتێكا هه‌ر ئێژێ من خه‌تمێكم له تۆ فره‌تر كردگه و ئه‌وێ من له‌پێشه‌وه بقونم.
ئاخر مامۆستا ئه‌و هه‌ر له مناڵيۆ به‌من فێربووگه، وه‌ختێ من مناڵبووم، ئه‌و باوكی فره‌ی هه‌بوو منيش دايكم وه هه‌تيوی گه‌وره‌ی كردگم و خزمه‌تكاری ماڵی ئه‌وان بوو. ئيتر گشت ڕۆژێ ده‌سی ئه‌ورده پشتم و پێمفێربوو، جارێكيان وه مامۆستاكه‌مان عه‌بدولقادره فه‌نیم وت “مامۆستا خدر وازم لێناتێرێ”، مامۆستا بڕوای وه من نه‌كرد و وتی “هه‌تيو خوێڕی بۆ بوختان بۆ كوڕی حاجی ڕه‌زاق هه‌ڵده‌به‌ستی، بڕۆ چڵمنی پيس له‌به‌رچاوم ونبه”. ئيتر نه‌مده‌وێرا به‌كه‌سی بێژم و ده‌ره‌قه‌ت خدريش نه‌ده‌هاتم، ئاخر گشت ته‌له‌به‌كان لێیده‌ترسيان.
مه‌لاحه‌بيب : باشه كه‌وابێ ده‌س وه‌كار بين و حوكمه‌كه‌ی “فاروق” وه عاديلانه بده‌ين وه‌سه‌ريانا. به‌ناوی خوای به‌خشنده و ميهره‌بانه‌وه، من مه‌لا حه‌بيب كوڕی مه‌لا ڕه‌شيد كوڕه‌زای مه ته‌بيب كوڕه‌زازای مه‌لا نه‌بيب تا ده‌گاته سه‌جه‌ره‌ی سه‌لاحه‌دينی ئه‌يوبی ئه‌و قاره‌مانه‌ی كه ته‌فروتونای كردگه له‌شكری سه‌ليب. ده‌مه‌وێ به‌پشتيوانی خوای گه‌وره سزای عاديلانه‌ی قورعانی پيرۆز وه‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌نده‌يه‌ی خودا بده‌ين و له‌خراپه‌كاری پاكيان كه‌ينۆ.
– ئاماده‌ن كوڕم خدر، ئيبراهيم ؟
– به‌ڵێ مامۆستا .. بەلێ مامۆستا ..
مه‌لا حه‌بيب : كوڕم ده‌بێ تا ناوقه‌دتان ڕووتۆ كه‌ن، به‌پێی ئه‌و سزايه‌ی چوار ئيمانان و جامعه‌ی ئه‌زهه‌ر دايانناگه، ئه‌وا يه‌كی هه‌شتا شه‌لاقتان ده‌بێ لێبوورێ، به‌نده‌ش بە‌م كاره پيرۆزه هه‌ڵده‌سم، به‌ڵكوم خوای گەوره له گواحی گشت لايه‌كمان خۆشوێ. ئامين يا ڕه‌بو‌لعاله‌مين. كوڕم خدر ده‌بێ تۆ هه‌وه‌ڵ جار شه‌لاق بخۆی، چونكه تۆ لۆتی و ئه‌و مه‌لوته، به‌طائی گه‌وره. پاش شه‌لاقخواردن ئه‌بێ تۆوه بكه‌ی و وه‌په‌له خۆ‌و فڕێده‌يته ناو حه‌وزه‌كه‌ی مزگه‌وت.
خدر : به‌ڵێ مامۆستا، ئای..ئای …ئای
مه‌لا حه‌بيب : كوڕم گه‌ر كاری وه‌ها خراوت نه‌كردايه وه‌و جۆره‌ت
به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، هم..هم…هم…هم
خدر : ئای مامۆستا فره‌م ماگه، تو خوا سووك لێمده، بێژه مامۆستا چه‌ندم ماگه، ئای ؟
مه‌لا حه‌بيب : هه‌فتا و هه‌شت. هم.. هه‌فتا و نۆ. هم.. هه‌شتاااااه، بڕۆ كوڕم باسارد نه‌ويتۆ، تۆبه‌ی خێرت بێت. كوڕم ئيبراهيم تۆ حازری ؟
ئيبراهيم: به‌ڵێ مامۆستا، توخوا مامۆستا سووك له من بده، ئاخر من هێشتا هيچم نه‌كردوو، من فره ئه‌ترسم.
مه‌لاحه‌بيب : چۆن هيچت نه‌كردگه، ئه‌ی سواری كێ بووگه، خۆ سواری بابم نه‌بووگه ؟
ئيبراهيم : ئای يای يای.. ئااااااای بابه‌رۆ مردم خوايا، ئاخر كه‌ی هه‌قه بقوننه بانتو شه‌لاقيش بخۆی، ئای ئااااای، مردم وه‌ی خوايا، ئاخر ئه‌و كردگيه‌سی بۆ له من ده‌ده‌ن ، ئای يا يايای، ئای نه‌نكه ڕۆۆۆ.
مه‌لاحه‌بيب : ناشوكری مه‌كه هه‌ی لامه‌سه‌و، ئه‌و كردگيه‌سی تۆش داگته، هم .. هم.. شه‌ست و پێنج هم..، شه‌ست و ..
ئيبراهيم : ئای .. به‌خوا مامۆستا خۆم ژماردگمه ئه‌وه هه‌شتا و دوو. ئای پشتم خوايا .. ئای ئایییی، ئای باوكه‌ڕۆ مردم، خۆ ئه‌و هه‌تيوه‌ش ئه‌وه‌نده ئازاری داگم، به‌سه توبی خوا، ئای..
مه‌لاحه‌بيب : هم.. هه‌فتا و نۆ. هم.. هه‌ششتااااه، هه‌سته بڕۆ، هه‌سته گه‌ر ئازارت هه‌يه چۆن ئه‌و شته‌ت پێهه‌ڵگيراگه؟!! خوا لێتانڕه‌زا بێ. بڕۆن ئيتر تۆبه‌ی مه‌رگی لێبكه‌ن و كاری وا مه‌كه‌نۆ!
خدر : به‌ڵێ مامۆستا، شه‌رت بێ شه‌رتی خوا، جارێكی‌تر … وا نه‌خۆم.
حه‌مه‌چكۆل : ئه‌ی فريشته جلك سپیيه‌كان چی‌یان وه‌سه‌رهات، خۆ له ئه‌فگانستانیش بووایین، ئه‌وا ده‌موت ئه‌وه هێزی ئه‌مریكایه و به په‌ڕه‌شوت داباریون و به‌رگی سپییان پۆشیگه، قوڕ به‌سه‌رمان ئاوا بڕوا ژنه‌كان ده‌بنه عه‌زرا و ئێمه‌ش قه‌ومی لوت، ئاواییش پڕ ده‌بێ له كوڕانی خوا ..