ڕۆژی فیدراڵی*
كاتێك، كه به‌ئاگاهات، لەنێو عاره‌قه‌دا تەڕ و وڕ بووبوو، كه‌مێك دانیشت، ده‌توت مێشكی له‌كاركه‌وتووه. ده‌ستێكی به ڕوومه‌تیدا هێنا و وایزانی پیته‌كانی په‌رتووكه‌كه له‌سه‌ر ڕوومه‌تی ده‌رچوون، پڕیدایه په‌رتووكه‌كه، بینی كه به عاره‌قه‌ی ده‌موچاوی و لاملی خوساوه. یه‌خه‌ی تیشێرته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه و فوویه‌كی به سنگ و زكیدا كرد، به‌ڵام دادینه‌دا. هێشتا خه‌واڵووبوو، هه‌ستایه‌وه سه‌رپێ و به‌ره‌و گه‌رماوه‌كه چوو، چه‌ند مشت ئاوی به ده‌موچاویدا كرد، له‌به‌رخۆیه‌وه “ به‌بێ ئاو و پانكه، ئه‌مه كه‌ی ژیانه .. ”.
ئه‌و جار هاته‌ده‌ره‌وه و به‌لای ڕاستدا خۆی به ئاشپه‌زخانه‌كه‌دا كرد، به‌ڵكو له بالكۆنه‌كه كه‌مێك هه‌وا بیگرێته‌وه. هاوڕێكه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌نوورێكی ته‌نه‌كه‌دا، كه ئه‌و ڕۆژانه جێگه‌ی ته‌نووری ڕاستینی گرتبووه‌وه، خه‌ریكی نانكردن بوو، ڕووی تێكرد…
– ئه‌وه به‌دیار ئه‌و ته‌نه‌كه ئاگره‌وه ناسووتێیت، ئه‌مه گه‌رمای ئه‌و دۆزه‌خه‌یه، كه له‌و دیو منی له عاره‌قه‌دا خوساندووه.
سامان : خۆ هه‌ر دوو ده‌رگه‌ی بالكۆنه‌كه و ده‌ره‌وه‌شم كردوونه‌ته‌وه تا هه‌وای فێنك بێت.
ئالان : چی ڕوویداوه، وا ئه‌وڕۆ چالاكبوویت و زوو نانده‌كه‌ی؟
سامان : له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێواره كاره‌بامان نییه، پێمباشبوو ئێستا سه‌مونه‌كه بكه‌م.
ئالان له دڵی خۆیدا، “ده‌ترسم تۆش دڵه‌خورپه‌ی ڕوودانێك دایگرتبی. پێش نیوه‌ڕۆ بێده‌ردیسه‌ر له مشتومڕه‌كه‌ی ته‌نیشت تابلۆی ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌رچووین، نازانم ئیدی…”. به‌ده‌م بیركردنه‌وه‌وه چووه بالكۆنه‌كه و سه‌رنجی سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی (ته‌یراوا)ی دا و هۆڕێنی ئۆتومۆبێل و ده‌نگه‌ده‌نگی به‌نزینفرۆش و ئه‌ره‌بانه‌چییان، ده‌توت مه‌زاتخانه‌یه، شتێكی وا سه‌رنجی ڕانه‌كێشا و كشایه‌وه دواوه، ده‌توت به دوای شتێك‌دا وێڵه “ نازانم چی بكه‌ین، باشتره به سامان بڵێم”..
– هاوڕێ سامان ده‌ڵێی چی ئه‌وڕۆ نه‌چین بۆ په‌رتوكفرۆشتن، باشتر نییه كه‌مێك بگه‌ڕێین. خۆ ئه‌وه شه‌ش مانگ ده‌بێت پیاسه‌یه‌كمان نه‌كردووه، نه سه‌ردانی هاوه‌ڵێك، نه دانیشتنێكی گڵكه‌ند.
سامان : باشه هاوڕێ، وا ده‌كه‌ین.
ئالان : به‌رماوه‌یه‌كی نیوه‌ڕۆ نه‌ماوه، تا به‌م نانه گه‌رمه‌وه، ببووره به‌و هه‌ویره گه‌رمه‌وه بیخۆین؟
سامان : نه‌خێر، ته‌نیا كه‌مێك ئاوه‌ڕوونكه‌ی په‌تاته‌كه‌ی نیوه‌ڕۆ ماوه…
هه‌ر دووك وه‌ك كاروانچی برسی ده‌ستیان به خواردنی تێگوشه‌ی ئاوه په‌تاته‌كه كرد. لەناکاو، دوو چه‌كدار خۆیان به دەرگەدا كرد و لووله‌ی چه‌كه‌كانیان ئاراستەی سامان و ئالان كرد …
سامان : ئه‌وه چییه، ئێوه كێن و چیتان ده‌وێت؟
چه‌كداره‌كان : جووڵه‌نه‌كه‌ن، كوان ئه‌وانی دیكە؟
ئالان : ئه‌وانی دیكە كێن، چییه ده‌ڵێی به‌عسییه‌كانن و فێرنه‌بوون له ده‌رگه بده‌ن؟
چه‌كداره‌كان : ده‌متداخه، ده‌ستهه‌ڵبڕه !
سامان : بۆچی، چی بووه، كێتانده‌وێت؟
چه‌كداره‌كان : ده‌مدرێژی مه‌كه، ئاده‌ی هه‌ویه‌كانتانم بده‌نێ!
ئالان : شوناسنامه‌ی چی؟ هیچ مۆڵه‌تێكی فه‌رمیتان پێیه، كه هاتوون؟
چه‌كداره‌كان: جه‌نابت نامه‌ی ڕه‌سمیت ده‌وێت، هه‌ی گێره‌شێوێن؟
چه‌كداری یه‌كه‌م، ڕوو له چه‌كداری دووه‌م: ئاده‌ی بگه‌ڕێ، بزانه چی‌یان لایه، ده‌مانچه، كلاشینكۆڤ یا چی دیكە؟
چه‌كداری دووەم به گه‌ڕان به‌نێو ژووره‌كاندا خه‌ریكده‌بێت. له‌م كاته‌دا ئالان به دوای چه‌كداره‌كه‌دا ده‌ڕوات و سامان ده‌ستی لەنێو هه‌ویری به‌رده‌م تونووره‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه..
چه‌كداری دووه‌م ده‌نگهه‌ڵده‌بڕێ: هه‌ی، ئه‌مانه عیزبین، سه‌یری ئه‌و هه‌موو پۆسته‌ر و كتێبانه (ڕوو له ئالان) كوا چه‌ك و چاپخانه‌كه‌تان له كوێیه؟
ئالان : چه‌كی چی و چاپخانه‌ی چی؟ ئێمه ئاواره‌ی (كه‌ركووك)ین و له ته‌نیشت قه‌ڵا خه‌ریكی په‌رتووكفرۆشتنین.
چه‌كداره‌كه : خێراكه‌ن، هه‌ویه‌كانیان بێنن !
سامان: شوناسنامه‌ی چی، شوناسنامه ناده‌ین، لێپرسراوه‌كه‌تان له كوێیه، با قسه‌ی له‌ته‌كدا بكه‌ین؟
چه‌كداری یه‌كه‌م، میللی چه‌كه‌كه‌ی ڕاده‌كێشێت: خێراكه‌ن، پێشمكه‌ون !
چه‌كداری دووه‌م، به پاڵنان ده‌یانكاته ده‌ره‌وه و به‌ره‌و نهۆمی یه‌كه‌م په‌لكێشیانده‌كه‌ن. چه‌كداری یه‌كه‌م، خۆی به ماڵی گۆشه‌ی به‌رامبه‌ر قادرمه‌كاندا ده‌كات، كه لێپرسراوه‌كه و چه‌كدارێك خه‌ریكنن، ده‌یپشكنن. لێپرسراوه‌كه له پێش چه‌كداره‌كه‌وه دێته‌ده‌ر، كه وه‌ك كاوبۆیه‌ك ده‌مانچه‌ی به لاقه‌دیدا شۆڕ كردبووه‌وه، ڕوو له چه‌كداره‌كانی: ئه‌مانه كێن؟
ئالان : ئاواره‌ی كه‌ركووكین.
لێپرسراو : ده‌زانم، چه‌كداری كێن؟
چه‌كداری یه‌كه‌م : قوربان، ئه‌مانه…
لێپرسراو، قسه‌كه‌ی پێده‌بڕێت: ئاه، ده‌زانم. بیانبه‌نه خواره‌وه !
سامان بۆ كوێ؟
لێپرسراو : بۆ لای ئه‌وانی دی.
ئالان : ده‌توانن لێره لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌ته‌كدا بكه‌ن، پێویست به شوێنی دیكە ناكات، ئێمه ئاواره‌ی كه‌ركووكین.
لێپرسراو به چه‌كداره‌كان : ده‌رێم بیانبه‌نه‌خواره‌وه بۆ نێو سه‌یاره‌كه !
سامان : ڕێگه ناده‌ن پۆشاكی ده‌ره‌وه بپۆشین؟
لێپرسراو : بیانبه‌ن تا خۆیان بگۆڕن، خێراكه‌ن ده‌ی!
دوو چه‌كداره‌كه، لووله‌ی چه‌كه‌كانیان له پشتملی ئالان و سامان داده‌نێن و ده‌یانبه‌نه‌وه نهۆمی سه‌ره‌وه …
ئالان، ده‌ست بۆ كراس و پانتۆڵه‌كه‌ی ده‌بات و بیری ده‌كه‌وێته‌وه، كه دوو نامه‌ی نهێنی لەنێو گیرفانی كراسه‌كه‌یدان. ڕوو له چه‌كداره‌كه‌ی ڕاسه‌ری: بڕۆڕه ده‌ره‌وه، تا كراس و پانتۆڵه‌كه‌م ده‌پۆشم.
چه‌كداره‌كه : نابێت، خێراكه خۆت بگۆڕه!
ئالان : له‌به‌رچاوی تۆ ناتوانم، چی ده‌كه‌ی بیكه.
چه‌كداره‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه. ئالان، به خێرایی نامه‌كان ده‌خاته نێو جانتای پۆشاكه‌كانییه‌وه و ده‌ست به پۆشینی پۆشاكه‌كانی ده‌كات. چه‌كداره‌كه دێته‌وه ژووره ..
چه‌كداره‌كه : ئه‌وه ئه‌و هه‌موو كتێبانە‌تان خوێندوونه‌ته‌وه؟
ئالان : ئێوه نه‌تانهێشت.
چه‌كداری دووه‌م، ڕوو له چه‌كداری یه‌كه‌م : خێراكه له‌ته‌ك خۆت له‌و ژووره‌وه ده‌ریكه‌ره ده‌ره‌وه !
ئالان و سامان، سه‌یرێكی یه‌كدی ده‌كه‌ن و ناچار ده‌چنه ده‌ره‌وه و ده‌رگه‌كه داده‌خه‌ن و پێش چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ون. پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌رگه‌ی ده‌ره‌وه، ئالان و سامان جارێكی دیكە سه‌یری یه‌كدی ده‌كه‌نه‌وه، به‌چاو ده‌یانه‌وێت له‌یه‌كدی بگه‌ێینن، كه هه‌وڵی ڕاكردن بده‌ن، به‌ڵام كه سه‌یری چه‌پ و ڕاستی خۆیان ده‌كه‌ن، هێنده قه‌ره‌باڵخه و چەكدار سه‌ر سووچه‌كانی گرتووه، هیچ بواری ڕاكردن نییه ..
ئالان، له دڵی خۆیدا، ئێستا ئه‌و خه‌ڵكه هه‌زار و یه‌ك گومان و پرسیاری بێوه‌ڵام به خه‌یاڵیاندا دێت؛ “دزییان كردووه؟”، “پیاوی ڕژێمن؟”، “ده‌بێت چییانكردبێت؟”، به‌ڵام كه‌س بیری به‌لای ئه‌وه‌دا ناچێت، كه ڕه‌شبگیره و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی ڕاپەڕیو چاوترسێن بكه‌ن و بۆ ده‌سه‌ڵاتی قه‌ره‌قوشی خۆیان ملكه‌چیان بكه‌ن. گرفته‌كه ئه‌وه‌یه، كه له‌تاو برسییه‌تی و سه‌رقاڵیی، كه‌س ئاگای له كۆلانه‌كه‌ی ئه‌و دیو خۆی نییه.
چه‌كداره‌كان، به‌ره‌و ئه‌وبه‌ر بۆ لای ئۆتۆمه‌بیله سه‌ربازییه‌كه (جێب قیادەكە)یان بردن..، ئالان دووباره كه‌وته‌وه دوان له‌ته‌ك خۆیدا “ئای كه له سه‌رده‌می به‌عسدا، چه‌نده خۆم لادا و چه‌ند جار هه‌ڵهاتم تا پێوه‌نه‌بم، به‌ڵام وا ئێستا پارت و لایه‌نێك، كه ڕۆژگارێك لاوێتیم له‌نێو ڕیزه‌كانیدا به‌فیڕۆدا، خۆم له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی جیاواز ده‌ستگیرده‌كات.”
نێو ئۆتومه‌بێله‌كه، دایك و كچێكی درواسێیان له‌ته‌ك پیاوێكی په‌نجا ساڵه‌ی تێدابوو. ئالان، به لاچاوێك، سه‌یری چه‌كداره‌كان ده‌كات و له دڵی خۆیدا ” ئای كه گه‌وج و ناهوشیارن، له‌وانه‌یه پێتانوابێت، كه داستانتان تۆماركردووه، ئه‌مه بوو ئازادییه‌كه‌تان، ئه‌مه بوو سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ییتان؟ ”
دوای تێپه‌ڕكردنی چه‌ند كۆڵان و شه‌قامێك، ئۆتومه‌بیله‌كه گه‌یشته به‌رده‌م (مكافحه‌ی مه‌نتكاوا). به لێدان و جنێو ده‌سته ده‌سته، پیاو و ژن و منداڵیان ده‌كرده ژووره‌وه، پاش پشكنین، له هۆڵێكی گه‌وره‌یان كردن، كه نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌سیان تێپه‌ستاندبوو. باری ڕوخساری هه‌ر كه‌سێكیان، به‌سه‌رهاتێكی پڕ ده‌رد و ڕه‌نجی ده‌گێڕایه‌وه، مرۆڤ ده‌یتوانی ڕاده‌ی وره‌ی هه‌ر كه‌سێكیان بخوێنیته‌وه، یه‌كێ ترسا‌و .. یه‌كێ ڕاڕا .. یه‌كێ خاڵی له فڕوفیڵی پارتایه‌تی و بێده‌نگ. هه‌ر یه‌كه له خه‌یاڵێك ڕۆچووبوو؛ یه‌كێك له بیری خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا، یه‌كێك له خه‌می ماڵه‌وه، یه‌كێك له خه‌می خوێندنی و یه‌كێك له بیری كار و كاسپییه‌كه‌ی و ده‌رچوون له زیندان. به‌ڵام هێشتا لای كه‌س ڕۆشننه‌بوو، پرسه‌كه چییه و له‌سه‌ر چی گیراون؟
بۆ ئالان و سامان ڕۆشنبوو، ئه‌م هێرشه بۆ چاترساندن و سه‌پاندنه‌وه‌ی ده‌زگه‌ی ئه‌من (ئاسایش)، به‌ڕێخراوه. چونكه ئه‌وان سه‌رله‌به‌یانی ڕاگه‌یاندی دژی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگه‌ی ئه‌منیان بڵاوكردبووه‌وه. پاش چه‌ند سات، دووباره به پاڵ و سوكایه‌تی ڕه‌شبگیركراوان به‌ره‌و شوێنێكی دیكە سواری ئۆتومه‌بیله سه‌ربازییه‌كان كرانه‌وه. ئه‌م جار به‌ره‌و شوێنێك، كه ساڵێك و چه‌ند مانگ له‌وه‌وبه‌ر، جه‌ماوه‌ری به‌گیانهاتوو، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو و ده‌زگه‌كه‌یان تێكشكاندبوو. به‌ڵام دوو هه‌فته له‌وه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رله‌نوێ تازه‌یانكردبووه‌وه، تا وه‌ك دێوه‌زمه لاوه‌كانی شار قوتبدات. ئالان، له ده‌می سه‌ركه‌وتن به قادرمه‌كاندا، له دڵی خۆیدا ” ئای كه هه‌موو ڕۆژێك به‌دیار په‌رتووكه‌كانه‌وه، چه‌نده بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئاخۆ له‌و دیو ئه‌و دیواره به‌رزانه‌دا چی هه‌بێت و چی بگوزه‌رێت؟ به‌ڵام وا ئێستا ده‌بێته سه‌رپه‌نایه‌ك له‌وانه‌یه چه‌ند مانگ یا چه‌ند ساڵ ته‌مه‌نمی تێدا به ڕابوردوو بسپێرم”. له‌ته‌ك گه‌یشتنه به‌ر ده‌رگه ئاسنینه‌كه‌ی نهۆمی دووه‌م، چه‌ند چه‌كدارێك، قاییش و پشتوێن و كلیل و پاره و پێنووسیان له زیندانییه‌كان ده‌سه‌ند و به شه‌ق و كێبڵلێدان به‌ره‌و ژووره‌كانی نێو ڕاڕه‌وه‌كانیان ده‌بردن.
ئالان و سامان و كۆمه‌ڵێكی دیكەیان به‌ره‌و دواژووری ڕاڕه‌وه‌كه دایه به‌ر لێدان و ڕاونان. زیاتر له (٣٥) كه‌سیان كرده ئه‌و ژووره‌وه. هه‌ر له‌ته‌ك داخرانی ده‌رگه‌ی ژووره‌كه، ئه‌وانه‌ی كه تا كه‌مێك پێش، له‌نێو زیندانه‌كه‌ی ئه‌ولا به‌خۆشباوه‌ڕییه‌وه چاوه‌ڕێی به‌ربوونیان ده‌كرد، كه‌وتنه دڵدانه‌وه‌ی خۆیان به‌وه‌ی “حكومه‌تی هه‌رێم مافی خۆیه‌تی و لێكۆڵینه‌وه بكات و باش و خراپ له‌یه‌ك جیابكاته‌وه، تاوه‌كو ئاسایشی شار و هه‌رێم پارێزراوبێت”. هێشتا لای زۆرینه ئاشكرانه‌بوو، كه به هاوكاری جەندرمه‌ی توركیه، په‌لاماری (پ. ك. ك) دراوه. هه‌ر كه‌سه و ده‌ردی دڵی خۆی ده‌كرد؛ عەبدولقادر”ئاخر چۆن ده‌بێت، لێره ڕامگرن، من به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌م هه‌یه”، مه‌حمو‌د “من هه‌موو ژیانم پیشمه‌رگه بووم”، مام خدر”من باوكی شه‌هیدم، بەخۆم پێشمه‌رگه‌ی ئه‌لیلوول بووم”، مامۆستا فوئاد”من مامۆستای قوتابخانه‌م و كارم به ڕامیارییه‌وه نییه”، مام مەولود “به‌خوا كوڕم منیش كرێكاری كارگه‌ی جگه‌ره‌م و هیچ له‌و به‌زم و ڕه‌زمه نازانم و قه‌تیش تێكه‌ڵ بە ڕامیاری نه‌بووم”، ئاغازاده “من دڵنیام به‌زوویی لێكۆڵینه‌وه‌مان لەتەكدا ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان بێت، به زووی
ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه و ئه‌وه‌ی تاوانبار بێت، به سزای گه‌ل ده‌گات”….
سامان : به‌ڕێز، كێ تاوانباره؟ ده‌توانی پێمبڵێی كێتان بكوژن، كێتان سیخوره، كێتان به‌رتیلخۆر و كێتان نۆكه‌ری دوژمنانه؟
ئالان : به‌بۆچوونی من ھیچ كه‌س به‌هه‌ڵه نه‌گیراوه، ئه‌مه ڕه‌شبگیره و بۆ چاوترسێنی خه‌ڵكه، بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی ده‌زگه داپڵۆسێنه‌ره‌كانه، بۆ گێڕانه‌وه‌ی بارودۆخی پێشووه، هه‌ر بۆیه له هه‌ر گه‌ڕه‌ك و له‌هه‌ر توێژێك چه‌ند كه‌سێك گیراون، تا كه‌س نه‌وێرێت دژ به گێڕانه‌وه‌ی كه‌شی سه‌رده‌می به‌عسییه‌كان ناڕازی بێت…
به‌رده‌وام به‌ده‌م كرانه‌وه‌ی ده‌رگه‌كه‌وه قسه و ڕازه‌كان ده‌پچڕان و كه‌سێكیان ده‌ئاخنییه ژووره‌وه. له ژوورێكی به‌رامبه‌ردا هاوار و ناڵه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دراوان ده‌گه‌یشته كه‌شكه‌ڵه‌ی ئاسمان. به‌توندی جارێكی دیكە، ده‌رگه‌كه كرایه‌وه و قسه‌وباسه‌كانی بڕی و هه‌موو وه‌ك كه‌وڵكراو له شوێنی خۆیان بێده‌نگبوون. لاوێكی كورته بالا، قژی لوول و سه‌رێكی خڕ، فره‌تر له میسری ده‌چوو، چاكه‌ت و پانتۆڵه نیلییه‌كه‌ی دیاربوو، كه هی له‌نگه‌فرۆشییه، چاكه‌ته‌كه‌ی به باسكی چەپیدا دابوو، به وردی و حه‌په‌ساوییه‌وه چاوی به‌نێو زیندانییه‌كاندا گێڕا. له‌م كاته‌دا ئالان ده‌می برده بناگوێی سامان و پێیوت ” خۆت مه‌كه به خاوه‌نی، ئارام له هه‌ولێر چیده‌كات، چۆن ده‌زانێت ئێمه گیراوین؟”.
(عه‌زیز)ی زیندانه‌وان : كامانه‌ن، كوان هاوڕێكانت؟
ئارام : لێره نین.
به‌ده‌م سه‌ربادانه‌وه به‌واتای نه‌دۆزینه‌وه‌ی هاورێكانی، ویستی به‌ره‌و دوا هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، زیندانه‌وان به پاڵ كردییه ژووره‌وه و
وتی: بۆ كوێ ؟ تۆ له‌لای ئێمه میوانی !
ئارام : كاكه گیان، ئاخر براده‌ره‌كانی من لێره نین و من به‌خۆم هاتووم له دوای ئه‌وان ده‌گه‌ڕێم، تۆ ناتوانی بمكه‌یته ژووره‌وه!
عه‌زیزی زیندانه‌وان : فه‌رموو دانیشه و زۆربڵێی مه‌كه، ئه‌وه فه‌رمانی عه‌قید (سمكۆ)یه، بزانه چۆن ده‌توانم !
توند ده‌رگه‌ی داخسته‌وه و لاوه‌كه به حه‌په‌ساوییه‌وه، جارێكی دی چاوی به‌نێو زینداییه‌كاندا گێڕایه‌وه، ده‌ستبه‌جێ سامان بانگیكرد…
سامان : ئارام .. ئارام
ئارام : ئه‌وه لێره چیده‌كه‌ن، چۆن من ئێوه‌م نه‌بینی، له‌سه‌رچی گیراون؟
ئالان : ئه‌ی پێمانناڵێیت، تۆ له كوێوه دیێت، ده‌ڵێیت به میوانی بۆ ئێره هاتووی؟
ئارام : میوانی چی، من به‌سه‌ردان بۆ لای ئێوه هاتم، كه چوومه
كاولبووه‌كه‌تان، ژنه‌كه‌ی حه‌سه‌نی دراوسێ‌تان، وتی ” له درزی ده‌رگه‌وه به‌چاوی خۆم دیتم، ئاساییش له‌ته‌ك ئه‌و ماڵه‌ی خواره‌وه گرتنی”. منیش، جانتاكه‌ی خۆم، لای ئه‌وان دانا و پێمباشبوو بێم له ئاساییش پرسیارتانبكه‌م. هه‌ر كه هاتمه ئاساییش بردمیانه لای به‌ڕێوه‌به‌ری ئاساییش (سمكۆ) و پێموت، كه دوو براده‌رم له‌لایه‌ن چه‌كداری ئێوه‌وه، ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه له ماڵه‌وه گیراون و هاتووم بزانم بۆچی و به‌چی تۆمه‌تباركراون. ئه‌ویش یه‌كسه‌ر وتی ” تۆش كۆمونیستی، یاخوا به‌خێربێیت، باشه به‌پێی خۆت هاتووی؟ جارێ ئه‌م شه‌و لەلامان میوانبه و ئه‌وسا پێتده‌ڵێم”. ئیدی به‌م جۆره منیانكرده لای ئێوه. باشه كاتێك كه من هاتمه ده‌می ده‌رگه‌كه، بۆ من ئێوه‌م نه‌بینی؟
ئالان : ڕاستییه‌كه‌ی خۆمان لە تۆ شارده‌وه، تاوه‌كو نه‌مانبینی. هه‌م ده‌ركه‌وتنی كتوپڕی تۆ، پاش چه‌ند كاتژێرێك له ده‌ستگیركردنمان له ئاساییشی هه‌ولێر، بۆمان جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، هه‌م گومانی ئه‌وه‌مانكرد كه پێوه‌بووبی و نه‌مانویست به بۆنه‌وه‌ی ئێمه‌وه بتكه‌نه ژووره‌وه.
ئارام : ده‌ی پێیاننه‌وتوون بۆ گیراون؟
لاوێكی باڵا مامناوندی باریكه‌ڵه (زەڕده‌شت)، قسه‌كه‌ی پێبڕی و لێیپرسی ” كاكه تۆ له كوێوه هاتووی؟”
ئارام : له سلێمانییه‌وه.
زەڕدەشت: له‌وێ چ خه‌ر بوو؟
ئارام : ده‌ڵێن له سنووری توركیه شه‌ڕه، ئەی تۆ بۆ گیراویت ؟
زەڕدەشت : ئێمه سێ براین، دوكانی وێنه‌گریمان هه‌یه. كاتێك كه گه‌یشتمه دوكان، وتیان (مه‌حمو‌د)ی برات گیراوه و پێیانگوتووە تا تۆ نه‌ڕۆیت، ئەو به‌رناده‌ن. منیش هاتم و وه‌ك تۆ به‌خێرهاتنیان لێكردم و فڕێیاندامه لای براكه‌م و وتیان تا (عومه‌ر)ی برات نه‌یێت، تۆ به‌رناده‌ین، ئیدی به‌م جۆره هیوادارم دایك و بابه پیره‌كه‌شمان نه‌هێننه ئێره.
سه‌لام : ئێمه كارگه‌ی پێڵاومان هه‌بوو، لەناکاو كۆمه‌ڵیك چه‌كدار هاتنه‌ژووره‌وه و په‌لاماریانداین و به‌خۆم و مناڵ و شاگرده‌كانمه‌وه، بەبێ ئه‌وه‌ی پێمانبڵێن، چی ڕوویداوه و له‌سه‌ر چی، ڕاپێچیان كردین.
خدر: برا ئه‌وه ئالان و كاكه سامان ده‌زانن، كه من له ماڵه جیرانێكی ئه‌وان میوانبووم و له‌ته‌ك ژن و كچی خاوه‌نماڵه‌كه‌دا منیشیان گرت. هه‌رچه‌نده وتم برا من باوكی شه‌هید …م، به‌ڵام كه‌س گوێی لێڕانه‌گرتم.
ئالان : ئه‌وان به‌خۆیان ده‌زانن، بۆچ ئه‌م هه‌مووه خه‌ڵكه‌یان ده‌ستگیركردووه و دیاره ئامانجێكیان هه‌یه. بێجگه له یاسا قه‌ره‌قوشییه‌كه‌ی (به‌عس) له چ شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دا، برا له‌جیاتی برا و میوان له جیاتی خانه‌خوێ و شاگرد له جیاتی خاوه‌نكار، گیراوه؟ ئه‌مانه ئه‌وه دوو هه‌فته‌یه ئه‌منه‌كه‌ی به‌عسیان ئاوه‌دانكردووه‌ته‌وه، ئاواده‌كه‌ن، ئاخۆ پاش ده ساڵ چی به‌و خه‌ڵكه ڕه‌شوڕووته بكه‌ن؟
هه‌ڵۆ : ئه‌ی چاره، خۆناكرێت، چاوه‌ڕێی گرتنی ماڵ و منداڵه‌كانیشمان بین؟
ئالان : پێویسته ده‌ستبه‌جێ مانبگرین، مانگرتن له خواردن. تا به‌خێرایی لێمانده‌پرسنه‌وه و به‌ره‌ڵامانده‌كه‌ن، ئه‌گینا له‌م كۆنه ئه‌منه‌دا دامانده‌ڕزێنن.
ئاغازاده : ده‌تانه‌وێت لەنێو زیندانه‌كه‌شدا ئاژاوه بنێنه‌وه، ئێوه‌ی كۆمونیست و بێ‌دین، هه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه‌ن !
سامان : ئێمه نكۆڵی له كۆمونیستبوونمان ناكه‌ین، به‌ڵام دڵنیابه، ئه‌گه‌ر بەخۆت لەنێوماندا سیخوری ئەوان نه‌بیت، قه‌د له پێش ئێمه‌وه ده‌رناچیت، ئیدی ئه‌و ماستاوكردنه دادتنادات. ئێمه ئاژاوه‌چی نین، ئاژاوه‌چی ئه‌و پارتانه‌ن، كه فه‌رمانڕه‌وان، ئه‌وانه‌ن كه ئه‌م به‌یانییه ئێمه له ڕاگه‌یاندنێكدا ڕامانگه‌یاند، كه ده‌زگه‌ی ئاساییش بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكه و ئه‌وان نه‌یانتوانی ئێمه به‌درۆ بخه‌نه‌وه و دوای چه‌ند ساتێك سه‌دان كه‌سیان ئاخنیه پشت ئه‌م
دیوارانه، مه‌گه‌ر وا نییه، مه‌گه‌ر (به‌عس)یش هه‌ر ئاواینه‌دەكرد؟
ئالان، هه‌ستایه‌وه سه‌رپێ و چووه پشت ده‌رگه‌كه و له كونی ده‌رگه‌كه‌وه،سه‌یرێكی ئاسمانی كرد، كه به‌قه‌ده‌ر ده‌می مه‌نجه‌ڵێك لێوه‌ی دیاربوو. جار جاره پۆله كۆترێك، سپی سپی تیشكی خۆریان له‌سه‌ر باڵه‌كانیان ده‌شكانه‌وه و له ئاست سه‌ربانی ئه‌منه‌كه، به‌خێرایی تێده‌په‌ڕین. ئاهێكی قوڵ ” خۆزگه‌م به خۆتان، ئاوا ئازاد ده‌فڕن، هه‌رچه‌نده له‌م وڵاته ئێوه‌ش له كوشتوبڕ بێبه‌ش نین، به‌ڵام جار جارێ، كه مناڵانی چه‌قاوه‌سوو و چه‌كداره‌كان ئاگایان لێنه‌بێت، باڵه‌فڕێیه‌كی ئێوارانی بان قه‌ڵا، چێژی خۆی هه‌یه. ئاخۆ ئه‌م ئێواره شۆخه‌كه دڵگیره‌كه‌ی من، له‌به‌ر قه‌لاوه تێپه‌ڕیبێت، ئاخۆ زانیبێتی بۆ ئه‌م ئێواره په‌رتووكه‌كانمان له ته‌نیشت تابلۆی ڕاگه‌یاندنه‌كه، ڕیزنه‌كردوون؟ له‌وانه‌یه به‌بیانووی په‌رتووككڕین چه‌ند جارێك به به‌رده‌م شوێنه‌كه‌ماندا تێپه‌ڕیبێت. ئاخ بڕوا ناكه‌م، به‌م زووانه له پشت ئه‌م دیواره به‌رزانه‌وه ده‌ربازبین. خۆزگه ده‌متوانی وشه به وشه‌ی ئاره‌زووه‌كانی ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه‌م به گوێچكه‌تدا بچرپێنم، تاوه‌كو نائومێدی خۆزگه‌كانت جوانه‌مه‌رگ نه‌كات. ئه‌گه‌ر توانیبام، گشت زیندانه‌كانی جیهانم ده‌ڕووخاندن و چه‌كه‌كانم ده‌تواندنه‌وه و جه‌لاده‌كانم به دیواری پێشه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌منه‌خانه‌دا ده‌كردنه داوه‌ڵ و هێمایه‌ك بۆ ڕۆژه ڕه‌شه‌كان و سیمای سه‌ربازییانه‌ی شارم ده‌گۆڕی، تا حه‌زی تۆ بۆ بینینی فیلمێكی ڕۆمانسی، به‌بێ ترس و دڵه‌راوكێ به‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌منخانه‌دا تێپه‌ڕێ. به‌ڵام شۆخه‌كه‌م بەته‌نیا هه‌ر تۆ نیت، هه‌ر ئێستا سه‌دان زارۆك و ژن و پیاو، چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕ و هاوسه‌ر و باوك و دایكیانن، نائاگا له‌وه‌ی كه چه‌ندین ده‌رگه‌یان له‌سه‌رداخراون. ئه‌وان نائاگا له فه‌رمانی قه‌ره‌قوشی ئه‌وانه‌ی كه به هیوایه‌كه‌وه بۆ نوێنه‌ری پارله‌مان هه‌ڵیانبژاردن، چاوه‌ڕێن، له بێشێوی ئه‌م ئێواره‌دا، ئامێزی پڕ میهره‌بانی، نیگایه‌كی پڕ خه‌مزه و ناز، ده‌ستێكی به‌سۆز، قۆڕه‌ی زكیان له‌بیربباته‌وه…”
شریخه‌ی به‌ڕووداداخستنی كونه بچكۆله‌كه‌ی ده‌رگه‌كه، له‌و خه‌یاڵه بێكۆتاییه ڕایچڵه‌كاند و زیندانه‌وانه‌كه، قیڕاندنی : دانیشه، نه‌موت كه‌س هه‌ڵنه‌ستێته‌وه، كه‌س نه‌یێته پشت ده‌رگه؟
ئالان، پاشه‌وپاش كشایه‌وه دواوه و دانیشته‌وه، نووسینی یاداوه‌ییه‌كانی سەر دیوارەكەی پشت سه‌ری سه‌رنجیڕاكێشا … “ئاخ بۆ ساتێك ئازدی، موحه‌مه‌د ٥/١٠/١٩٨٥”، “شیوعیه‌ت له سێداره به‌هێزتره، عه‌لی ١٢/٨/١٩٨٧”، “دڵداره‌كه‌م خۆزگه‌م به‌و ساتانه‌ی كه له ئامێزم ده‌گرتی، ئازاد ٢٨/٩/١٩٩٠”، “بۆ ده‌بێت مرۆڤ ئاوا ده‌سته‌مۆ بكرێت؟ من تاوانم ته‌نیا گه‌ڕانه له دووی نان، مدحه‌ت ١٩/١١/١٩٩١” …. به‌ناو كۆنه شوێنی زۆپاكه‌دا، كه به كونێكدا به سه‌ربانه‌وه به‌سترابوو، گه‌ڕا و پارچه به‌ردێكی نووكتیژی دۆزییه‌وه و له پشت سه‌رییه‌وه ده‌ستیكرد، به نووسین و هه‌ڵكۆڵینی دیواره‌كه ” هه‌ستن ئه‌ی هۆزی به‌شمه‌ینه‌تان/ دیلانی برسییه‌تی دونیا! / له ته‌نووری بیروباوه‌ڕمان / قڕمژنی تریشقه‌ئاسا / ته‌نووری ئاخرینه هه‌ستن! / با هه‌ڵیپێچین ده‌وری كۆن / ڕابین و ژێروژوور كه‌ین جیهان / ئێمه‌ی هیچ بین به گشت ئه‌ی كۆیلان/ ئاخره‌ین شه‌ڕه، شه‌ڕی سه‌روماڵ / با یه‌كگرتوو بین هه‌ڤاڵان / به ئینته‌رناسیونال / ڕزگار ده‌بێ ئینسان..، ئالان ٥/١٠/١٩٩٢”
به‌رده‌وام خه‌ڵكی فڕێده‌درایه ژووره‌وه و هێندیكیان بۆ ئه‌شكه‌نجه ده‌برده ژووره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر.. له‌تاو هاواری ژووری ئه‌شكه‌نجه و بێشوێنی و برسیه‌تی و گه‌رما و بۆنی گۆره‌وی و بنباڵ و هاڵاوی ده‌م و ته‌نگاوی و په‌لكێشكردنی زیندانیان له ڕاڕه‌وه‌كه‌دا، كه‌س خه‌وی لێنه‌ده‌كه‌وت … شریخه‌ی كرانه‌وه‌ی ده‌رگه، هه‌ر كه‌سه‌و له خه‌یاڵه بێئه‌ژماره‌كانی داچڵه‌كا.. (عه‌لی) یه‌كێك له ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ره ناسراوه‌كان، لاوێكی گه‌نم ڕه‌نگ، باریكه‌له و باڵابه‌رز، پۆشاكی كه‌تافی، سه‌ر به لیستی سه‌وز، قیڕاندی “بخه‌ون، ئه‌وه‌ی ده‌نگی بێت، هه‌تا به‌یانی داركاری ده‌كه‌م”. هاوده‌می قسه‌كانی ئەو، هاواری ژووری ئه‌شكه‌نجه ده‌گه‌یشته ئاسمان.. دوو پاسه‌وان كه‌سێكیان به‌به‌رده‌م ده‌رگه‌كه‌دا په‌لكێش‌كرد… ده‌رگه داخرایه‌وه … هێنده‌ی دیكە خه‌و له چاوان زڕا. ئاخر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی زۆر له ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی كاراتره. ئه‌و ده‌یزانی بۆ ده‌رگه‌كه‌ی كرده‌وه و گوڕاندنی. له ڕاڕه‌وه‌كه‌دا تا ده‌هات، هاوار و داد، ده‌نگی شه‌لاق و شڵپه شلپی ئاو، ڕاكه ڕاك و جنێو، ڕاڕه‌و به ڕاڕه‌و، ژوور به ژوور لوولی ده‌خوارد و ده‌نگی ده‌دایه‌وه… ئاغازاده، هه‌ستایه سه‌رپێ و په‌نجه‌ره‌ی ده‌رگه‌كه‌ی ترازاند و سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی كرد.. به خۆشی و له خۆباییبووه‌نه‌وه وتی ” وه‌ك سه‌گ، داركاری ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه به‌عسی بێت..”. ده‌نگێك له ده‌ره‌وه قیڕاندی “سه‌گباب سه‌رت به‌ره ناوه‌وه!”. ئاغازاده به په‌له‌پروزێ دانیشته‌وه و خۆی كڕكرد… جارێكی دی شریخه‌ی ترازانه‌وه‌ی ده‌رگه، عه‌لی ئەشكەنجەدەر، چاوێكی به‌ناو هه‌موواندا گێڕا، ڕوو له ئاغازاده، كه له هه‌مووان باڵابه‌رزتر و قه‌ڵه‌وتر و دیارتر بوو ” كێ بوو، له‌و كونه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرد، پێمنه‌لێی داركاریتده‌كه‌م!”
ئاغازاده: مممم .. من بووم..
عه‌لی:سه‌گباب بۆ سه‌یری ده‌ره‌وه ده‌كه‌ی، مه‌گه‌ر نه‌موت بخه‌ون؟
ئاغازاده: وتم …
عه‌لی: گوتخوارد، هه‌سته، وه‌ره ده‌ره‌وه .. ڕوو له‌وانی دیكە، هه‌ر كه‌س هه‌ستێته‌وه، دوای ئه‌م سه‌ره‌ی دێت، وه‌ك سه‌گ بتۆپن!
ئاغازاده‌ی كه‌ته و له‌خۆبایی، زۆرجار وه‌ها قسه‌یده‌كرد، ده‌توت قسه‌كه‌ری میرییه لەنێو زیندانه‌كه‌دا، هه‌میشه بێخه‌می و دڵنیایی له به‌ربوونی پێوه‌دیاربوو. سه‌ری شۆڕكرد و كه‌وته‌پێش عه‌لی ئەشكەنجەدەر … هه‌ر كه ده‌رگه داخرایه‌وه، ده‌نگی عه‌لی ئەشكەنجەدەر هات و گوراندنی به‌سه‌ریدا ” ئه‌و كێبڵه بگره و داركاری ئه‌و سه‌گبابه‌م بۆ بكه.. ئاغازاده وه‌ك خۆی دواتر دانیپێدانا، كه‌وته لێدانی كه‌سه‌كه و هاوكات عه‌لی ئەشكەنجەدەر به‌سه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ر و ئه‌شكه‌نجه‌دراویشدا ده‌یگوراند:
– سه‌گباب، زیاتر ده‌ستتهه‌ڵبڕه، توند له پشت و لاقی بده، به‌نێو ئاوه‌كه‌دا ڕاكێشی بكه ….
– وتم ناوت چییه
+ ئای باوكه‌ڕۆ، یوسف، ناوم یوسفه خۆتان باشتری ده‌زانن ….
– چه‌ند كه‌ست كوشتووه
+ ئای خوایا، به‌خوا به‌گیانی دایكم كه‌سم نه‌كوشتووه، بمكوژن با ڕزگارم بێت، توخوا بمكوژن با له‌ده‌ست ئه‌شكه‌نجه ئاسووده بم، ئه‌گه‌ر ده‌زانن كه‌سێكم كوشتوه، ئیدی بۆ پرسیارم لێده‌كه‌ن،
له‌بری ئەو بمكوژنه‌وه، با ئاسووده بم، دایه گیان مردم …
– لێیده سه‌گباب، ئه‌م دایك حیزه قسه‌ناكات، بیكوته، وه‌ك سه‌گ بیتۆپێنه …
نیوه‌كاتژێرێك به‌م جۆره ئاغازاده، داركاری زیندانییه‌كی دیكەی كرد و زیندانییه‌كه، هاواری كرد و پارایه‌وه، وتی و وتییه‌وه، كه كه‌سی نه‌كوشتوه … به‌ڵام دادینه‌دا… ئاغازاده، ڕه‌نگپه‌ڕیو، به‌ترسه‌وه خۆی به ژووره‌كه‌دا كرده‌وه .. هه‌مووان له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا عه‌لی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ر، بانگیان بكاته ده‌ره‌وه، خۆیانكردبوو به خه‌وتوو… ده‌نگی لێدان و ڕاكێش ڕاكێش تا نیوه‌شه‌وێكی دره‌نگ هه‌ربه‌رده‌وام بوو… كه‌س خه‌وی لێنه‌كه‌وت.. پاش ڕۆیشتنی ئه‌شكه‌نجه-ده‌ره‌كان، ده‌ستبه‌جێ هه‌ر كه‌سه له شوێنی خۆیه‌وه كه‌وته پرسیار له ئاغازاده …، ئالان، كه هه‌م پێشتر لێیپه‌ستبوو و هه‌م به‌م كاره‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دی ڕكی لێده‌بووه‌وه.. نیوته‌نه‌ی به‌رزكرده‌وه و پێیوت…
– هه‌ر وه‌ك له سه‌رده‌می به‌عسدا ده‌تانبیست له‌م ئه‌منخانه‌دا چی ڕووده‌دات، چۆن لاوانی ئه‌م شاره ده‌بوونه خۆراكی ئه‌م دێوه‌زمه، ئه‌وا ئێستا به‌چاوی خۆتان ده‌بینن، كه كوڕه‌كانی گه‌ل، گیان-له‌سه‌رده‌سته‌كانی دوێنێ، چۆن وه‌ك قوتابی به‌عسییه‌كان، ئه‌وه‌ی ئه‌وان فریانه‌كه‌وتن بیكه‌ن، ئه‌مان ته‌واویده‌كه‌ن. (ڕوو له ئاغازاده) كاكی قاره‌مان، خۆ تۆ خۆت واته‌نی ئاژاوه‌چی نیت، بۆ پۆرتیان شكاندی؟ جیاوازی تۆ و ئه‌وان چییه، كه به فه‌رمانی ئه‌وان چاوی زیندانیان ده‌به‌ستی و داركاریان ده‌كه‌ی؟ دیاره تۆ لەنێوماندا نۆكه‌ری ئه‌وانی، ئه‌گه‌ر نا، بۆچی سۆزی هاونیشتمانی و هاونه‌ته‌وه‌یت وه‌ك خۆت پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌یت، بۆ ئه‌و به‌دبه‌خته نه‌بزوا؟ یا تۆ درۆده‌كه‌ی یا خودی پاگه‌نده‌ی هاونیشتمانی و هاونه‌ته‌ویی به‌خۆی درۆیه و له ڕاستیدا نیشتمان بۆ ئێمه‌ی نه‌دار، زیندانێكی گه‌وره‌تر له‌م زیندانه‌یه؟