كۆتره‌خوێناوییەكە
چه‌ند ڕۆژێك بوو، ئارامی شار شێوابوو، سیمای سه‌ربازگه‌ییانه‌ی قه‌ڵا، سه‌رده‌می هێرشه‌كانی هۆلاكۆی لای خه‌ڵك وێناده‌كرد. پێشتر خه‌ڵك له سه‌نگه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه لاشه‌ی كوڕ و هاوسه‌ر و برا و باوكیان بۆ هاتبووه‌وه، ڕك و بیزاری لێوان‌لێو بوو. خه‌ڵكی له‌بیری پاشه‌كه‌وتكردنی خۆراكدا بوو، میلیشیای پارته فه‌رمانڕه‌واكان هه‌ردوو ده‌رگه‌ی شاریان گرتبوو، ڕێگه‌یاننه‌ده‌دا خه‌ڵك هاتوچۆی ئاسایی بكات، هه‌ر بۆیه نرخی شتومه‌ك له بازاردا وه‌ك لافاوی به‌هار له هه‌ڵچووندابوو.
ئێواران زه‌رده‌ی ده‌مكه‌ل، ده‌توت شكانه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌ریای خوێنه له ئاسماندا به‌یانیانیانیش دوكه‌ڵی هاوه‌ن و ئارپیجی، بزه‌ی كازیوه‌ی له پشت خۆیه‌وه ده‌شارده‌وه. ترسی مه‌رگ، خوێنی له ده‌ماردا ده‌مه‌یاند و ڕوخساری خه‌ڵك زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو وه‌ك خه‌زان، مۆته‌كه‌ی ئاواره‌بوونه‌وه، ئۆقره‌ی له خه‌ڵكی ڕه‌شوڕوت بڕیبوو. ڕه‌نگی هه‌ڵبزركاو و چاوی واقوڕماوی ده‌ستفرۆشانی شێخه‌ڵا، ترپه‌ی نائاسایی دڵی خوێندكاران، ترس و ڕاكه‌ڕاكه‌ی ژنانی ئاوكێشی داره‌توو و كه‌سنه‌زان، سیمای شه‌ڕی میلیشیاكانی(لوبنان)یان به شار به‌خشیبوو. سه‌نگه‌ری سه‌ربانی ماڵان و دامه‌زراوه‌كان، لوله‌ی مه‌رگی ڕوو له خه‌ڵك لەنێو ئۆتۆمۆبێلی سه‌ربازی میلیشیاكان، هه‌موو یه‌ك په‌یامیان له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌كانی كازیوه و هه‌واڵنامه‌كانی خۆرنشین ڕاده‌گه‌یاند ” ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی، دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ له باوه‌شتانده‌گرێت، ئێوه ساواكان، كرێكارانی مافوور و چنین و جگه‌ره، ژنانی له‌نگه‌فرۆش، میردمناڵانی سواڵكه‌ر و بۆیاخچیانی پێش چێشتخانه‌كان، ئێوه ئه‌ی پاسه‌وانانی كۆیله‌تی، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه مه‌رگ له لوله‌ی چه‌كه‌كانی ئێوه‌وه سنگی خه‌لك نیشانه‌ده‌گرێت.
شه‌وانه چه‌كداره‌كانی فڵان و فیسار، لێره‌و له‌وێ له باداوا و كه‌مه‌ربه‌ندی شار، به ڕووی یه‌كدیدا هه‌ڵده‌شاخان و چه‌ند ماڵه هه‌ژارێك، كه هێشتاكه دێوه‌زمه‌ی ئابڵۆقه‌ی ئابووری گیانی نه‌كێشابوون و توانیبوویان به پاشماوه‌ی زبڵدانی نیشتماپه‌روه‌ران و كارتۆن و ڕیخ و سه‌وزه و ته‌ڕه‌ی گه‌نیوی بازاره‌كان گیانده‌ركه‌ن، ده‌كه‌وتنه‌به‌ر به‌زه‌یی گوله‌هاوه‌ن و فیشه‌ك، فیشه‌كه وێڵه نا، به‌ڵكو له لوله‌ی چه‌كی دراوسێكه‌یانه‌وه ده‌رده‌چوو. ئه‌م جاره دایك و باكی ئەو پێوه نه‌بوون، خوشكه چكۆله‌كه‌ی تۆ به‌ركه‌وت و هه‌زار و یه‌ك خۆزگه‌ی مناڵانه‌ی له دڵدا خه‌ڵتانیخوێن بوون.
هه‌موو پارته به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كان كه‌وتنه خۆكۆكردنه‌وه و ئاماده‌یی بۆ هێرشێك، كه بۆی هه‌بوو له‌لایه‌ن نه‌یاری پارته دۆسته‌كه‌یانه‌وه بكرێته سه‌ریان، یا بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی هه‌ڵپه‌رستانه و فریودانی جه‌ماوه‌رێك، كه ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر پارته فه‌رمانڕه‌واكان ده‌رده‌بری. هه‌مووان هه‌ر له به‌شدارانی ده‌سه‌ڵاته‌وه تا پاشكۆكان و بێده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان، كه‌وتنه ژاراوكردنی مێشكی جه‌ماوه‌ر به بیری نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌چییه‌تی، تاوه‌كو جه‌ماوه‌ری به‌گیانهاتوو، ده‌ست بۆ هیچ هه‌وڵیكی شۆڕشگێڕانه بۆ لەنێوبردنی شه‌ڕ نه‌بات.
هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی و پێكهێنانی كۆمیته‌ی ئاشتی و دژی شه‌ڕی براكان، یه‌كێك بوو له‌و هه‌وڵانه و له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نه‌ته‌وه‌چی و نیشتمانییه‌كانه‌وه، له‌و لاشه‌وه چه‌پ و ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان له هه‌وڵی به‌رگرتن به شه‌ڕێك بوون، كه له ته‌قینه‌وه‌دا بوو.
گه‌رمای هاوین، تاوی سه‌ندبوو. سێبه‌ر به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات له كشاندابوو، هه‌موو كه‌سێك گوێی بۆ بیستنی ده‌نگی ته‌قوهۆڕ هه‌ڵخستبوو، پێكدادانه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی لای «یاریگه»ی شار، وه‌ك بانگه‌وازێك زۆربه‌ی ئه‌ندامان و هه‌ڵسوراوانی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی له بنكه‌ی (یه‌كێتی بێكاران) كۆكرده‌وه، كارایی نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر هۆش و بۆچوونی كه‌سه‌كان هێنده تاوی سه‌ندبوو، قسه‌وباسه‌كانی به‌ڕاده‌ی هه‌ڵچوون و نائارامی گه‌رمكردبوون. له‌نێو به‌شداربوواندا سێ بۆچوون به‌رجه‌سته بووبوون؛ نه‌رمڕه‌و (ئاشتیخواز)، كه زۆرینه بوو، میانه‌ڕه‌و (ده‌سه‌ڵاتخواز)، توندڕه‌و (به‌ره‌نگاری جه‌ماوه‌ری)، كه كه‌مایه‌تی بوو، به‌ڵام هه‌ر سێ لا له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون، كه ده‌بێت شتێك بۆ به‌رگرتن به شه‌ڕه‌كه بكرێت. مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی بكڕێت، تا ده‌هات گه‌رمتر ده‌بوو، هه‌ندێك جار هه‌ڵچوون و توانج له‌یه‌كدان و هه‌ندێك جار ئارامی و خاوبوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان. یه‌ك له دوای یه‌ك نۆره‌ی قسه‌كردن به‌رنه‌ده‌كه‌وت، هاوبۆچوونانی دوێنێ، دژه‌بۆچوونی ئه‌وڕۆ بوون و دژه بۆچوونانه‌ی دوێنێ نزیك و هاوده‌نگ. مه‌ترسی شه‌ڕ، هۆكارێك كه هه‌موو هاوسه‌نگییه‌كانی تێكدابوو..
عه‌بۆ: هاوڕێیان، به‌بۆچوونی من ئێستا ده‌بێت له بیری ئه‌وه‌دا بین، كه شه‌ڕ ڕابگرین، نه‌ك پێشنیاری ده‌سه‌ڵات یا شورا. جه‌ماوه‌ر له‌م كاته‌دا ڕاگرتنی شه‌ڕیانده‌وێت نه‌ك شتی دیكە ! وه‌ك باسمان كرد، ئێمه له بانگه‌وازه‌كه‌ماندا بۆ گشت لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كان، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕین، له وه‌ڵام به بانگه‌وازه‌كه‌مان، چه‌ند ڕێكخراوێك ئاماده‌یی خۆیان بۆ خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه ده‌ربڕیوه.
دلۆ: ئێمه، هه‌موو كات پێشنیاری شورا ده‌كه‌ین، خه‌ڵك ده‌بێت شورای گه‌ڕه‌ك و كارگه‌كان پێكبهێنن، كاتێك كه توانیمان شه‌ڕ ڕابوه‌ستێنین و شار له میلیشیاكان چۆڵبكه‌ین، ئه‌و كات شوراكان و ئێمه و هه‌ر لایه‌نێكی دیكە كه پشیتوانی پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه ده‌كات، له به‌ڕێوه‌بردنی شاردا به‌شداریده‌كه‌ین. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین، كه نابێت ڕێگه بدرێت هیچ لایه‌نێكی شه‌ڕكه‌ر ئه‌م هه‌له بۆ خۆی بقۆزێته‌وه بۆ هێرش بۆ سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.
عه‌لۆ: به‌ڵام هاوڕێیان، وه‌ك ئاشكرایه به درێژایی مێژوو، شه‌ڕی بۆرژوازی چ له نێوان دوو ده‌وڵه‌ت یا له نێوان دوو میلیشیاتدا بووبێت، ته‌نیا بۆ لاوازكردنی چه‌وساوان بووه و به هه‌مان شێوه‌ش ئاشتی بۆرژوازی بۆ سه‌قامگیركردنی ئه‌م لاوازییه و جێگیركردنی یاسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی. بۆیه وه‌ڵامی ئێمه بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ی بۆرژوازی، بۆ ئه‌م شه‌ڕه، ئاشتی نییه، به‌ڵكو لەنێوبردنی شه‌ڕه به شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه. هیچ كات ئه‌و دوولایه‌نه واز له شه‌ڕ ناهێنن، چونكه ڕاگرتنی له ده‌ستی ئه‌واندا نییه و هیچ كاتێكیش چه‌كداره خه‌ڵه‌تاوه‌كانی بان ساختمانه‌كان و كه‌ناری شه‌قامه‌كان چۆڵ ناكه‌ن و به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌جێناهێڵن، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت، كه جه‌ماوه‌ر پشتییانبه‌رده‌دات و جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ریان سه‌نگه‌ر ده‌گرێت. پێویسته ئێمه هه‌ر هه‌نگاوێكمان به‌م ئامانجه‌وه بێت؛ چ پاگه‌نده و چ ڕێپێوان و چ پێكهێنانی ده‌سته‌ی چه‌كدار و شورا.
عه‌بۆ: ئه‌م براده‌ره ده‌یه‌وێت، به خه‌یاڵپڵاوی كۆمونه به‌رپابكات. ئێمه ئێستا بێجگه له ڕاگرتنی شه‌ڕ، هیچی دیكەمان پێناكرێت ئه‌مه خۆدزینه‌وه‌یه له كاركردن.
دلۆ: نا هاوڕێیان، ئه‌م دوو بۆچوونه هیچكامیان، ناگونجێن، ئێمه ده‌بێت ئه‌م هه‌له بقۆزینه‌وه و شوراكان دروستبكه‌ینه‌وه، شار له چه‌كدار چۆڵبكه‌ین و لەنێوشاردا به خۆمان ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ده‌ست.
عه‌لۆ: باشه هاوڕێیان، وا شارمان له چه‌كدار چۆڵكرد و شوراكان سێیه‌كی ده‌نگیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا دوو به‌رامبه‌ر ده‌نگ به شه‌ڕكه‌ران ده‌ده‌ن و هه‌م نه‌خشه‌كێشه‌رانی شه‌ڕ، به سه‌ركوت-كردن ناچاریانده‌كات. هه‌روه‌ها له وه‌لامی ئه‌و براده‌ره‌ی دیكەدا، باشه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌مان پێناكرێت، ئه‌وا ناشتوانین شۆرشگێڕبین، ده‌ی كه‌واته به بۆچوونی تۆ، ده‌بێت دژه‌شۆرشبین و داوا له باڵه‌كانی بۆرژوازی بكه‌ین، كه واز له شه‌ڕه میلیشاییه‌كه‌یان بهێنن و وه‌ك دوو برای نه‌ته‌وه‌ییی، سه‌روه‌ریمان بكه‌ن.
دلۆ: ئه‌م براده‌ره له قسه‌كانیدا زۆر نا‌ئومێد دیاره و باس له بوونی هێزیكی كه ده‌كات، كه له پشتی ئه‌م شه‌ڕه‌وه بێت. به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه، ئه‌م شه‌ڕه ڕه‌گوڕیشه‌ی كۆنی هه‌یه و له ئێستادا قه‌یرانی ئابووری و كێشه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هۆی سه‌ره‌كی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌یه، نه‌ك له به‌رامبه‌ر پڕۆلیتاریادا.
عه‌لۆ: بەبۆچوونی من، ئه‌م شه‌ڕه یا ڕاستر بڵێین ئه‌م شانۆگه‌رییه، درێژه‌ی هه‌مان شانۆگه‌ری شه‌ڕه‌كانی كه‌نداوه. چونكه ئه‌وه چه‌ند مانگێكه خه‌ڵك به‌كوشتنده‌ده‌ن، كه‌چی تازه به تازه له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یاندا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه “زۆر ناشیرینه له ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا جنێو و ناووناتۆره به سه‌رۆكه‌كان بدرێ”، تازه خه‌ریكه ڕایگه‌ییێنن، كه شه‌ڕه! گه‌ر ئه‌مه شانۆگه‌ری نییه، ئه‌ی چییه؟ دیاره وه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌شكری به‌عسدا بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك ١٩٩١دا ده‌ركه‌وت، كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه كورده‌كانی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و شانۆگه‌رییه بوون و ئامانجیش تێكشكاندنی بزووته‌نوه‌یه‌ك بوو، كه له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خشه‌كانی ئه‌واندا ڕاپه‌ڕی. بەبۆچوونی من ته‌نیا كارێكیش، كه پێویسته ده‌ستی بۆ به‌رین، ئه‌وه‌یه : یه‌كه‌م، بانگه‌وازی گشت چه‌كداره‌كانه بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ڕیزه‌كانی جه‌ماوه‌ر بكەین. دووه‌م، خۆپیشاندانی به‌رده‌وام له گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌كانی كاره‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌كان و دامه‌زراوه‌كان، به‌شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری. ڕێكخستنی خه‌ڵك بۆ ده‌ركردنی چه‌كداره‌كان له سه‌ربان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا، تاكاتێك كه هاوسه‌نگی هێز به قازانجی جه‌ماوه‌ر ده‌شكێته‌وه، ئه‌و كات زه‌مینه بۆ ڕاپه‌ڕینی چه‌كدارانه له‌بارده‌بێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت، كه پێویسته ئه‌م هه‌وڵه سه‌رتاسه‌ری بێت، نه‌ك ته‌نیا لێره، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگه له ناوچه‌كانی دیكە شه‌ڕه و كه‌چی تازه لێره داچڵه‌كاون. شورا و هه‌ر ڕێكخراوێكی خه‌باتكار و شۆڕشگێڕ له هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاوادا دێته‌ده‌ره‌وه، نه‌ك به بانگه‌واز و دروستكردنی له بنكه پارتییه‌كاندا!
دلۆ: هاوڕێیان به‌بڕوای ئێمه ده‌بێت شوراكان دروستبكه‌ین و شه‌ڕ ڕابگرین. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ئێواره‌یه چیبكه‌ین؟ ئێمه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌مان پێباشه، به‌ڵام به خه‌یاڵ نا ! تائێستا له قسه‌و-باسه‌كاندا ئاوا ده‌رده‌كه‌ێت، كه زۆرینه له‌ته‌ك ئێمه‌یه، لایه‌نی دووه‌میش، لێره‌دا به خۆپیشاندانی ئارام و كاری هاوبه‌ش له‌ته‌ك هه‌ر لایه‌نێك، ڕازییه. كه‌واته شتێك نه‌ماوه تا له‌سه‌ری بووه‌ستین. له وه‌ڵامی ئه‌و براده‌ره‌دا، ده‌ڵێم ئێمه بێده‌نگ نه‌بووین، به‌ڵكو به‌یاننامه‌مان ده‌ركردووه.
عه‌لۆ: هاوڕێیان، ئێمه ناتوانین نیشانه‌ی ئاشتی له قۆڵ بكه‌ین، ناتوانین هه‌ڵگری دروشمێك بین، كه له خزمه‌ت خودی بۆرژوازیدایه، ناتوانین به‌بێ ئاماده‌یی، خه‌ڵك بكه‌ینه نیشانه‌ی تفه‌نگه‌كان.
عه‌بۆ: به قسه‌ی ئێوه بێت، تا پڕۆلیتاریای جیهان یه‌كنه‌گرێت، ده‌بێت چاوه‌ڕوانبین. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وڕۆ ته‌نیا شانخاڵیكردنه له ژێر ئه‌م ئه‌ركه، هاوڕێیان. گه‌ر قسه‌یه‌ك نه‌ماوه، با بڕۆین !
ئاماده‌بووان، بێجگه له‌وانه‌ی، كه هاوڕای عه‌لۆ بوون، به‌ره‌و شوێنی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی خۆپیشاندانه‌كه كه‌وتنه‌ڕێ. به‌ناو ده‌ستفرۆشه‌كانی بازاری شێخه‌ڵڵادا به‌ره‌و مه‌یدانی نافوره‌كه‌ی قه‌ڵا تێپه‌ڕین. له‌ته‌ك هه‌ر هه‌نگاوێكدا به كۆمه‌ڵ خه‌ڵك دوایانده‌كه‌وت، ڕك و بێزاری خه‌ڵكی به‌راده‌یه‌ك بوو، كه ده‌تگوت هه‌موو كاتی كه‌وتنه‌ڕێی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یان ده‌زانی، تا گه‌یشتنه سێڕای نافوره‌كه، چه‌ند هه‌زار كه‌سێك كۆبوونه‌وه. حه‌شاماته‌كه له وه‌ستانیدا شه‌پۆلیده‌دا، دروشمی جۆراوجۆر ده‌نگه‌كان هێنده ناڕێكبوون، له چه‌ند مه‌ترێكیشه‌وه تێگه‌یشتن لێیان سه‌ختبوو. له ناوه‌ندی حه‌شاماته‌كه‌دا كه‌سێكیان به‌رزكرده‌وه و ده‌ستی به نیشانه‌ی داواكردن له خه‌ڵكه‌كه تا بێده‌نگبن، به‌رزكرده‌وه، چه‌ند جارێك كۆكی و بڵندگۆكه‌ی له ده‌می نزیك كرده‌وه ….
قسه‌گه‌ری یه‌كه‌م: جه‌ماوه‌ری به‌ڕێز، ئێمه دژی شه‌ڕین، با ئاشتی بگه‌ڕێته‌وه، با شه‌ڕ ڕاگرین، با پاره‌ی ته‌قه‌مه‌نی و خه‌رجی شه‌ڕ، بدرێت به داوده‌رمان بۆ مناڵان … هه‌ر ئێستا هه‌زاران منداڵ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان، كه‌چی سه‌دان هه‌زار دینار ده‌كرێنه خه‌رجی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قه‌د له خۆتان پرسیوه بۆچی؟ ده‌ی كه‌واته هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ با بڵێن، نا بۆ شه‌ڕ،به‌ڵێ بۆ ئاشتی! .. نا بۆ شه‌ڕ،به‌ڵێ بۆ ئاشتی! .. نا بۆ شه‌ڕ،به‌ڵێ بۆ ئاشتی!
قسه‌گه‌ری دووه‌م : ئازیزانم، خه‌ڵكانی دژی شه‌ڕ، بڕواننه ئه‌م باره كه پارته فه‌رمانڕه‌واكان دروستیانكردووه، بڕواننه باری ژیانتان، ئاواره‌كان .. خه‌ڵكی ئه‌م شاره، شه‌ڕ چ به‌دبه‌ختییه‌كی به‌سه‌ر-هێناوین، ئایا كه‌س له ئێوه خوازیاری ئه‌م شه‌ڕه‌یه؟ كێ ده‌نگی به‌م پارتانه داوه، تا هه‌ر كات ویستیان هانا بۆ شه‌ڕ به‌رن؟ كاتێك كه بۆ خه‌ڵكی داوای ئازووقه‌یان لێده‌كه‌ین، له وه‌ڵامدا پێمانده‌ڵێن “میریمان ساوایه و بودجه‌مان نییه! “، كاتێك كه بۆ ئاواره‌كانی كه‌ركوك داوای خانوویان لێده‌كه‌ین یا داوایان لێده‌كه‌ین كه له كه‌لاوه‌ی سه‌ربازگه‌كاندا ده‌ریاننه‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ده‌ست به پارانه‌وه و بیانوو هێنانه‌وه بۆ خۆدزینه‌وه ده‌كه‌ن و له كه‌لاوه‌كاندا ده‌ریانده‌كه‌ن و سه‌ربازگه و ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری بۆ گیانی خه‌ڵك ڕێكده‌خه‌نه‌وه و هه‌ر كاتێكیش ده‌نگۆی شه‌ڕبێت، فرمێسكی تیمساحی بۆ ئاواره‌كان ده‌ڕێژن. ئاواره‌كان، خه‌ڵكی به‌ڕێزی شار، ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌مووان به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێین نا بۆ شه‌ڕ، به‌ڵێ بۆ ئاشتی .. نا بۆ شه‌ڕ،به‌ڵێ بۆ ئاشتی!.. نا بۆ شه‌ڕ،به‌ڵێ بۆ ئاشتی! .. نا بۆ شه‌ڕ،به‌ڵێ بۆ ئاشتی! .. نا بۆ شه‌ڕ،به‌ڵێ بۆ ئاشتی!
له‌م كاته‌دا له شه‌قامی باته‌وه به‌شی دووه‌می خۆپیشاندانه‌كه گه‌یشته به‌رۆ، كه له كۆمه‌ڵێك كۆمه‌ڵه و ڕێكخراو پێكهاتبوو، به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازییان لێكرا .. حه‌شاماته‌كه هێنده گه‌وره بووبوو، له‌لایه‌ن ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌وه كۆنترڵ نه‌ده‌كرا.. ئیدی دروشم و هاواری خه‌ڵك، دروشمه ئاماده‌كراوه‌كانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر نه‌بوون، به‌ڵكو قسه و ویستی ناخی خه‌ڵكه‌كه بوون و هه‌ر كه‌سه قسه‌ی دڵی خۆی ده‌چڕی …
قسه‌گه‌ری سێیه‌م : حزبی ئێمه، حزبی چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش، دژی شه‌ڕ تێده‌كۆشێت. ئێمه خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕین. ئێمه جه‌ماوه‌ر بۆ وه‌ستانه‌وه دژی شه‌ڕ و خۆڕێكخستن له شورای كارگه و گه‌ره‌كه‌كاندا، بانگه‌وازده‌كه‌ین. ده‌بێت هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان لەنێو شار بچنه ده‌رەوە. ئێمه خوازیاری پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتی شورایین، نا بۆ شه‌ڕ، به‌ڵێ بۆ ئاشتی.
پاش چه‌پڵه‌لێدان، نوێنه‌ری به‌شی دووه‌می خۆپیشاندانه‌كه، كه له بری چه‌ند ڕێكخراوێك قسه‌یكرد، به‌رزكرایه‌وه …
قسه‌كه‌ری چواره‌م: جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف، وا له‌م نێوه‌دا دوو پارتی برا شه‌ڕیانه و ته‌نیا ده‌ستكه‌وتی مێژوویی نه‌ته‌وه‌كه‌مان (پارله‌مانه – كۆرپه‌كه‌مان) له‌ده‌ستده‌چێت، كۆرپه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ییمان زینده‌به‌چاڵده‌كرێت. فریاكه‌ون با به هه‌موو لایه‌كمان ئه‌م شه‌ڕه ناڕه‌وایه، كه ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاگری خۆشده‌كه‌ن، ڕاگرین. دوو پارتی برا، به به‌شداری گشت دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م خاكه ئازاده بكه‌ین. ئێمه كۆمیته‌یه‌كمان پێكهێناوه و به‌ناوی “كۆمیته‌ی دژی شه‌ڕی براكوژی”، به‌یانی به‌ناوی ئێوه‌وه ده‌چینه بارگه كاك مه‌سعود و مام جه‌لال و داوای ڕاگرتنی شه‌ڕیان لێده‌كه‌ین …
ئه‌و ڕۆژانه هه‌ركه‌س چ به چاك و چ به خراپ بدوایه، هه‌ر چه‌پڵه‌ڕێزانبوو، چونكه خه‌ڵكی له سه‌رده‌می سه‌رۆكی سه‌رۆكانه‌وه تووشی ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه بووبوون. ده‌نگه ده‌نگی خه‌ڵكه‌كه، زه‌نگی ئه‌وه بوو، كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژ به شه‌ڕ له سه‌رووی ئاستی بیركردنه‌وه‌ی پارته‌كانه‌وه‌یه. هه‌ركه‌سه له شوێنی خۆیه‌وه ده‌نگی به‌رز ده‌كرده‌وه …
– ئێمه نه‌هاتووین تا بتاننێرینه خزمه‌ت جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی شه‌ڕ.
– ته‌نیا به لەنێوبردنیان وه‌ك (به‌عس) كۆتایی به شه‌ڕ دێت.
– ئیدی له‌مه زیاتر ناتوانین چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كانیان بین، مه‌رگ له چاوه‌ڕوانی مه‌رگه‌سات خۆشتره. نه ده‌توانین بێینه‌ده‌ر، نه ده‌توانین شه‌وان بێخه‌م له ماڵی خۆشمان‌دا سه‌رخه‌وێك بشكێنین، تاكه‌ی چاوه‌ڕوانی مه‌رگ، ئیدی به‌سه !
ڕك و بێزاری خه‌ڵك له‌وه ده‌رچووبوو، كه بتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت. ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رستی خۆپیشاندانه‌كه ڕایانگه‌یاند ” ئه‌وڕۆ كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كه ده‌هێنین و سبه‌ینێ سات (٤)ی پاشنیوه‌ڕۆ له مه‌یدانی كۆتری ئاشتی كۆده‌بینه‌وه، ئێستا داواتان لێده‌كه‌ین، بڵاوه‌ی لێبكه‌ن ” ….
لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كان هه‌ر یه‌كه و جه‌ماوه‌ری لافیته‌به‌ده‌ست و خه‌ڵكانی خۆیان به‌ره‌و بنه‌ككانیان به‌رێكرده‌وه. ئه‌وه‌ی مایه‌وه، كه‌سانێك بوون، ئیدی چاوه‌ڕوانی و دانبه‌خۆداگرتن بۆیان واتای نه‌بوو، هاتبوون ئارامی بۆ شار بگێڕنه‌وه یان گیانی خۆیان بووبوو به‌بار به‌سه‌ریانه‌وه، لێی ڕزگارببن، هاتبوون له جامی پڕبووی ڕك و بێزارییان، لافاوی ڕاپه‌ڕین هه‌ستێنن و بارگه‌كانی شه‌ڕی كۆیله‌تی ڕابماڵن. لافاوی بێزاری به‌هه‌موو لادا شه‌پۆلی ده‌دا، خۆپیشانده‌ران یاخییانه به‌ره‌و به‌رده‌م بارگه‌ی پارێزگا ئاسایش ملیان ده‌نا. له‌وێش كۆمه‌ڵێك گوێیان بۆ نوێنه‌ری پارتی مافی چاره‌نووس، كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو ڕك و بێزاری جه‌ماوه‌ری به‌گیانهاتوو به‌لاڕێدا به‌رێ، تاكو له دژی پارته ڕه‌قیبه‌كه‌ی به‌كاریبه‌رێت.به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا خه‌ونی نێو كۆشكی سه‌روه‌ران بوو. حه‌شامات شه‌پۆلیده‌دا و خه‌ڵكه‌كه ده‌ستیكرده هه‌یا و هوو و فیكه‌لێدان. نوێنه‌ری سه‌وز ناچاربوو، واز له قسه‌كانی بهێنێت. هه‌راو و هاو هوی خه‌ڵكه‌كه ناچاریكرد، به‌ره‌و بارگه‌ی سه‌وزی بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌و جا ڕێپێوانگەڕان به‌ره‌و بارگه‌كانی پارتی دایك و ئۆتۆنۆمی به پێچه‌وانه‌وه ملیاننا و به “دروشمی خۆتان و شه‌ڕتان بۆ ده‌ره‌وه” به به‌رده‌م بارگه زه‌رده‌كه‌ی (شیراتۆن)دا، كه وه‌ك دومه‌ڵێك له‌نێوشاردا هه‌ڵتۆقیبوو، تێپه‌ڕین. پیاوانی سه‌رۆك وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌ییان ئاسمان و زه‌وییان له جه‌ماوه‌ری ناڕازی و دژه‌شه‌ڕ، كرده ئاگر و هه‌رچی به‌شه بودجه‌ی داوده‌رمان بوو، كردیانه ئاگر و ئاسن و به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا باراندیان … خۆپیشانده‌رانی بێچه‌ك و دژه‌شه‌ڕ ناچار له به‌رامبه‌ر ده‌سترێژی نه‌بڕاوه‌ی قاره‌مانانی شه‌ڕدا، به چه‌ند بریندارێكه‌وه ئه‌و ناوه‌یان چۆڵكرد. ئه‌و بریندارانه‌ی كه له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ی بارگه‌ی شه‌ڕكه‌راندا به‌جێمابوون، خزێندرانه ژێرزه‌مینه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان.
خۆر وه‌ك خوازیارانی دڵشكاوی ئاشتی، به‌ره به‌ره ئاوابوو و شه‌وی شه‌ڕكه‌ران باڵی به‌سه‌ر شاردا كێشایه‌وه. له ترسا توند توند ده‌رگه‌كان داخران و كه‌س نه‌یده‌ویرا به ئارامی له ماڵی خۆیدا سه‌رخه‌وێ بشكێنیت. به‌شدارانی چاوه‌ڕێی خۆپیشاندانه‌كان، له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵكوتانی ده‌سته شه‌وكوته‌كاندا خه‌ویان لێزڕابوو. ده‌ركه‌وتنی خۆر له ده‌مكه‌لدا نیشانه‌ی زیندوومانه‌وه بوو، تیشكی خۆر له ته‌پوتۆز و دوكه‌ڵی شه‌ڕدا، كه‌م ڕه‌نگتر به‌رچاو ده‌كه‌وت، تیشكی ڕوناكی خۆر ترسی تارماییه بكوژه‌كانی له دڵی خه‌ڵكدا ده‌ڕه‌وانده‌وه. سیمای شار، دوودڵی پێوه دیاربوو. هه‌ركه‌سه و كاتێك كه به‌ره‌و شوێنی كار ده‌كه‌وته‌ڕێ، دڵی له مشتیدا بوو، نه‌وه‌ك به‌و به‌یانییه زووه، ده‌سته شاراوه‌كان بیڕفێنن. سات به سات خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانیدا بوو، تا بزانێت ئه‌و ئێواره‌یه چ ڕووده‌دات. سه‌رشه‌قام و كۆڵانه‌كان به یاساوڵ و هه‌واڵگره‌كانی زانیاری و پاراستن گیرابوون، تا له جموجووڵی خه‌ڵك ئاگاداربن و نه‌خشه و پیلانه‌كانیان بۆ سه‌ركوت باشتر دابڕێژن.
كاتی وه‌ڵاموه‌رگرتنه‌وه‌ی پرسیاره بێئه‌ژماره‌كانی خه‌ڵك نزیكبووبووه‌وه. ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ كاری ئاژاوه‌گێڕی به‌رن، مه‌به‌ست له ئاژاوه، خۆپیشاندانی دژی شه‌ڕ بوو.
خۆر گه‌رم گه‌رم داگه‌ڕابوو، ده‌توت نه‌فره‌ت له شه‌ڕ و ئاشتی ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژاران ده‌كات، گه‌رم داگه‌ڕابوو تا خوێن له موولوله‌كانی خه‌ڵكدا جۆشبدا و بۆ ڕاپه‌ڕینه‌وه هانیانبدات. خۆر گه‌یشتبووه لای چه‌پی كۆتره‌كه. هه‌ر ڕێبوارێك كه ده‌گه‌یشته لای، لێدانی دڵی خێراترده‌بوو. كۆترۆكه‌ی ئاشتی، داماو سه‌ری له‌نێو باڵه‌كانیدا حه‌شاردابوو… ترپه‌ی دڵی چه‌ند گه‌ڕه‌ك ئه‌وڵاتر ده‌بیسترا … هێز له باله‌كانیدا بڕابوو.. ئاوازی ئاشتی له قوڕگیدا خنكابوو و به‌ترسه‌وه چاوی بڕیبووه ئه‌و لوله‌چه‌كانه‌ی، كه له پشت كه‌لاوه‌كانی كۆڵانی تعجیل و عه‌ره‌بان و سه‌ر ته‌لاره سه‌وزه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بانكی هه‌رێم، دڵی خه‌ڵكیان نیشانه‌گرتبوو و له دوێنێ شه‌وه‌وه له‌سه‌ر سه‌نگه‌رگرتن و له خوێنگه‌وزانی جه‌ماوه‌ر، ڕاهێنرابوون.
له گشت لاوه خه‌ڵك به‌ره‌و چواڕیانی مه‌یدانی كۆتره‌كه خڕده‌بوونه‌وه، كه‌سانێكی زۆر له‌تاو گه‌رمی خۆره‌تاو، خۆیان هاویشتبووه سێبه‌ری دوكانه‌كان … نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌كان، ده‌نگی هه‌ڵبڕی. كۆترۆكانی ئاشتی، كه بینیان په‌نجه‌ی مه‌رگهێنه‌ر، په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كان فشارده‌دات، دڵه‌خورپه‌یان تاویسه‌ند، باڵشكاو فریانه‌كه‌وتن له‌به‌رده‌م ڕێژه‌نه‌ی مه‌رگدا هه‌ڵفڕن. له گشت لایه‌كه‌وه، ڕه‌هێڵه‌ی گوله‌ی پاگه‌نده‌كه‌رانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، دایكرد. ده‌وروبه‌ری مه‌یدانی كۆتری ئاشتی له‌بری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕژێم، درایه به‌ر ئاگری چه‌كی قاره‌مانانی شه‌ڕ. جه‌ماوه‌ری مۆڵخواردوو، شله‌ژا و هه‌ڵه‌داوان ته‌نیا ڕاسته شه‌قامی بازاری سیروان و باته ده‌ره‌تانێك بوون بۆ ده‌ربازبوون. له چاوتروكانێكدا جه‌سته‌ی له خوێنگه‌وزاوی چه‌ند بریندار و كوژراوێك بوونه تابلۆی ئاشتی له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كان. له ماوه‌ی نێوان ده‌ستڕێژه‌كاندا، هه‌ر چۆن بوو به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌كه توانیان برینداره‌كان ڕزگاربكه‌ن و به تاكسی به‌ره‌و فریاگوزاری بیانگوێزنه‌وه. هه‌رچه‌نده هه‌ڵسوڕاوانی یه‌كێتی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كان به‌و كاره هه‌ستان، به‌ڵام فریا نه‌ده‌كه‌وتن و جه‌سته‌ی له خوێنگه‌وزاوی چه‌ند كه‌سێك له‌و ناوه كه‌وتبوو ڕزگار بكه‌ن. به‌رامبه‌ر كۆتری ئاشتی، جه‌سته‌ی بێ‌گیانی لاوێكی عه‌ره‌بزمان، كه هێشتا تابۆكه‌ی ده‌ستی كه له‌سه‌ری نووسرابوو “لا للحرب، نعم للسلام، یعیش مام جلال و كاكه مسعود…” به‌رنه‌دابوو، خوێنی گه‌شی ته‌خته سپییه‌كه‌ی، كه نیشانه‌ی ئاشتیخوازی بوو، سوور سوور نه‌خشاندبوو، خوێنی ورده‌ورده نووسینه‌كه‌ی داده‌پۆشی، ده‌توت توند گرتوویه‌تی تاكو ناسیونالیسته‌كان به تابووری پێنجه‌م تاوانبارینه‌كه‌ن و بیسه‌لمێنێت، كه دژی (به‌عس)ە و دۆستی خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌و نه‌یتوانی له‌و خه‌ونه‌ی ئاشتیپه‌روه‌ری دا‌چڵه‌كێ و تابلۆكه‌ی به نێوچه‌وانی ئه‌وانه‌دا بچه‌قێنێت، كه ئاشتیخوازییان له‌ته‌ك سه‌روه‌ران فێركردبوو.
ئه‌م دیمه‌نه بووبووه تان و پۆی سرودی خرۆشانی جه‌ماوه‌ر و چڕنوكگیركردنی ئازاره‌كانیان به‌ده‌م گیانه‌ڵاوه له شۆسته‌كان و به خوێنی گه‌وزاویان ئه‌م پرسیارانه‌ی له مێژوودا نووسییه‌وه “ئا ئه‌مه بوو ڕزگاری نیشتمان، كه ساڵانێك مژده‌یمان پێده‌درا؟ ئا ئه‌مه بوو به‌رهه‌می گیانبه‌خشینی هه‌زاران و ده‌نگدانی ملیۆنیمان؟ ئا ئه‌مه بوو ده‌ستكه‌وتی ڕاپەڕینه‌كانی ئازار و ئەیلوولی ١٩٩١؟
دوكان و بازار، گشتی داخرابوون، هه‌ر ده‌تگوت ڕۆژانی پاش ڕاپه‌ڕینه كاتێك كه له‌شكری (به‌عس) گه‌ڕایه‌وه. ڕێبواران به خێرایی تێده‌په‌ڕین، وه‌ك بڵێی سێبه‌ریان بووه‌ته مه‌رگ و ڕاویانده‌نێت. له ته‌نیشت پرده‌كه‌ی ته‌عجیل، چه‌ند كه‌س له سه‌رپه‌رشتیگەڕانی خۆپیشاندانه‌كه یه‌كیان گرتبووه‌وه تا بیرێك له داهاتووی خۆیان بكه‌نه‌وه، نه‌كا سبه‌ی شتێك ڕووبدات. سه‌روكه‌له‌ی عه‌لۆ، كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی نه‌كردبوو، په‌یدابوو و به توانجه‌وه ڕوو لە (عەبۆ) پرسی ..
– كوا نیشانه سپییه‌كه‌ی قۆڵتان، خۆ ئێوه ئاشتیخوازبوون، بۆچ له‌لایه‌ن برا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانتانه‌وه خه‌ڵتانی خوێنكران؟
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سیان گوێیان له پرسیاره‌كه‌ی نه‌بووبێت، كه‌سیان وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه …
عه‌بۆ: ده‌بێت بیرێك له باری خۆمان بكه‌ینه‌وه. بوارێك بۆ چالاكی نه‌ماوه‌ته‌وه، بەبۆچوونی من ده‌بێت ئه‌وشه‌و كه‌سمان له ماڵی خۆماندا نه‌خه‌وین، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌سته چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌ڵسوراوان ده‌رده‌چن.
دلۆ: ئێمه تاوه‌كو سه‌رووی خۆمان بڕیارنه‌دات، ناتوانین ده‌رچین. ده‌توانن لەتەك ئێمه‌دا بێن بۆ بنكه و تا مه‌رگ پارێزگاری له خۆمان ده‌كه‌ین. هه‌ر كه زۆریش ناچاربووین، ده‌چینه شارێكی دیكە و درێژه به‌كاری خۆمان ده‌ده‌ین.
نوێنه‌ری ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان (ن. ڕ. ك): نا كاكه گیان، ده‌بێت ئێمه وه‌ك لێژنه‌یه‌ك بچینه لای سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو لای شه‌ڕه‌كه و پێیانبڵێین، كه ئێمه لایه‌نگری ئاشتین.
دلۆ: ئێمه ئاماده‌نین، كاری ئاوا بكه‌ین، چونكه ده‌زانین تاوانبار كێیه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ته‌لاره سه‌وزه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بانكی هه‌رێم ته‌قه‌مان لێنه‌كرا؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر خۆتان ناڵێن، چه‌كداره‌كانی ئاسایشتان بینیوون، كه چونه‌ته كه‌لاوه‌كانی گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل و دامه‌زراون. مه‌گه‌ر چه‌ند چه‌كدارێكی خۆتان كه پارێزگاری خۆپیشاندانه‌كه بوون، به‌ده‌ستی ئه‌وانه نه‌كوژران، هێشتاكه ئێوه ده‌چن و داوای به‌زه‌ییان لێده‌كه‌ن؟
(ن. ڕ. ك.) : تكاتان لێده‌كه‌ین، باسی ئه‌وه نه‌كه‌ن، كه چه‌كداری ئێمه به‌شداربوون و كوژراون، تاوه‌كو ئێمه به‌وه تاوانبارنه‌كه‌ن، كه ته‌قه‌مان له چه‌كداره‌كانی ئاسایش كردبێت!
عه‌لۆ: به بۆچوونی من نه بواری كاركردن و هه‌ڵسوران بووه‌ته كونه‌مشك، تاوه‌كو به‌ره‌و هه‌نده‌ران په‌نابه‌رین، نه پێویست به كڕنووشبردن له به‌رده‌م سه‌روه‌ران ده‌كات، نه پێویست به بارگه-گواستنه‌وه بۆ شاری دیكە ده‌كات ! ئه‌وه‌ی بڕیاری دابێت، دژی به‌ره‌ی دژه‌شۆڕش خه‌باتبكات، ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزێكی جه‌ماوه‌ریش ده‌بێت، كه ببێته پاڵپشتی، ئه‌وه‌ش كه له توانایدا نییه با بڕوات پاكانه بۆ قه‌سابانی سه‌ركوته خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌وڕۆ بكات. باشه ئه‌وا ئێوه ده‌رچوون، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه و پاگه‌نده‌یان بۆ خه‌ڵك-هه‌ڵخڕان كردووه و لافیته‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه و دروشمیانداوه، چیبكه‌ن و بۆ كوێ بچن؟ نه‌خێر ته‌نیا ڕێگه‌چاره، به‌رده‌وامیدانه به ڕاگه‌یاندن و ڕێكخستن و ده‌ستبردن بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌ڕه‌ك و ناوه‌نده‌كانی كار و فڕیدانی لافیته و دروشمه سازشكارییه‌كان، به‌ڵێ ته‌نیا به بزووتنه‌وه‌ی ئاوا ده‌كرێت به‌ر به‌شه‌ڕ و هێڕشی سه‌روه‌ران بگیرێت، كه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییانه‌ی كه جه‌ماوه‌ر له ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عسدا به‌ده‌ستیانهێناون، به‌ڕێیان خستووه !
هه‌رچه‌نده قسه‌كانی عه‌لۆ، سه‌رودڵی ده‌گرتن و دژیبوون، بەڵام كورتهێنانی مه‌زه‌نده‌كه‌یان بۆ شه‌ڕڕاگرتن، زمانی كولكردبوون و هیچ وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه … پاش بێنه‌وبه‌رده‌ی قسه‌وباسه‌كان، دواجار بڕیاردرا ڕاگه‌یاندنێك بڵاوبكریته‌وه، كه تێیدا تاوانبارانی ئه‌م هێرشه بخرێنه ڕوو و هه‌روه‌ها سه‌ردانی ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان بكرێ، تاوه‌كو داوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یان لێبكرێت.
ئێستا ئیدی نائومیدی باڵی به‌سه‌ر شاردا كێشابوو، ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌كان تووند گیرابوون. كه‌سانێكی زۆر له ماڵی خۆیاندا نه‌ده‌مانه‌وه و ڕوویان له دۆست و ناسیاوانیان نابوو. زه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركوت و ڕفاندنی ناڕازییان له نیوه‌ی شه‌ودا له گوێی خه‌ڵكیدا ده‌زرینگایه‌وه. له‌تاو دڵه‌خورپه و شێواوی هۆش و بیر، خه‌ڵكی خه‌وی لێزڕابوو. ئه‌و شه‌وه زۆر كه‌س له چاوه‌ڕوانیدا بوون، تا بزانن هه‌ڵوێست و بۆچوونی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه چی ده‌بێت…
ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ڕووزه‌ردی پارته پاشڕه‌وه‌كان ڕایگه‌یاند، كه ئه‌و خۆپیشاندانه لادانه له یاسا و چه‌پڕه‌وی مناڵانه‌یه و نابێت خه‌ڵك چیدی به‌شداری تێدابكه‌ن. ڕاگه‌یاندنی پارته فه‌رمانڕه‌وا شه‌ڕكه‌ره‌كان، بانگه‌وازیان بۆ خه‌ڵك بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ر كه‌سێك به‌شداری له‌و كارانه‌دا بكات و هه‌وڵی وه‌ها كارێك بدات، ئه‌وا سزای یاسایی ده‌درێت و ڕێگه به ئاژاوه‌گێڕی نادرێت، ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك ئاژاوه‌چین و دژی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه و نیشتمان خه‌ڵك فریوده‌ده‌ن …
زۆر لایه‌نی دیكە بێده‌نگ مانه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌م شاره‌دا هیچ ڕووینه‌دابێت. به‌و شێوه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌بوو بكرایه، نه‌كرا و ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه په‌رده‌پۆشكرا. چونكه خۆپیشاندانی دژی شه‌ڕ، ناوه‌ڕۆكی پوچی نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌چییه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌رده‌خست. ئه‌و پرسیارانه بێوه‌ڵام مانه‌وه: مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانیان كرد، كورد نه‌بوون؟ مه‌گه‌ر خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ نه‌بوون، تا ڕێگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس خۆشنه‌بێت و جارێكی دیكە ماڵیان وێراننه‌بێت و ڕۆڵه‌كانیان نه‌بنه سووته‌مه‌نی شه‌ڕی ناڕه‌وای ده‌سه‌ڵاتخوازان؟ مه‌گه‌ر خۆپیشاندان بۆ دژایه‌تی شه‌ڕ و گێرانه‌وه‌ی ته‌بایی نه‌بوو، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپیشاندانه‌كه كرد، دژی ئاشتی نه‌بوون، ئیدی بۆ بێده‌نگه‌ی لێكرا و په‌رده‌پۆشكرا؟