ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەریی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان یا مەزادخانە ؟

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەریی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان یا مەزادخانە ؟

دەمێکە پێشینان گوتوویانە ” قونی ڕەش و سپی لە بگاردا دەردەکەوێت ”

بەیانی تا ئێوارە ڕۆژنامەگەران و کاناڵەکانی میدیا، نووسەران و تاریکبیران، هەرچی کەموکورتی کولتووری هەیە دەیدەنە پاڵ خەڵکی لادێ و چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە و نەخوێندواران .

بەڵام دیمەنی مەزاتخانەکەی ڕۆژنامەگەران و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، نیشانیدا، هەرچەندە چین و توێژە باڵادەستەکان خۆیان بخەنە ژێر فشاری ساختەنوێنیی کولتووریی، بەڵام ئەو خۆکۆنترۆڵکردنە تا سەر ناتوانێت درێژە بکێشێت و بەدکولتووری و نزمکولتوورییان دەردەکەوێت. ڕاگەیاندنە ڕۆژنامەگەرییەکەی ئەم ئێوارەیەش، ئاستی کولتووریی ڕۆژنامەگەرانی نیشاندا، کە مەگەر مەزاتخانە ئاوا بە گارە گار بێت !