به‌ڕێز هاوڕێ ….
وێڕای ڕێز و سڵاو ،
زۆر سوپاس ، وه‌ڵامه‌که‌م پێگه‌یشت ، پێمخۆشبوو ڕۆشنایی بخه‌مه سه‌ر چه‌ند شت ، که له‌وانه‌یه ناڕۆشنی نامه‌که‌ی من بۆ تۆی دروستکردبن :
١. مه‌به‌ستی من له‌م کاره ڕزگارکردنی چه‌پ نییه له قه‌یران ، به‌ڵکو ڕزگارکردنی بزوتنه‌وه‌که‌یه له قه‌یرانه‌کانی چه‌پ . چونکه به بۆچوونی من چه‌پ کۆمونیست نییه ، به‌ڵکو دژی کۆمونیزمه ، گه‌ر کۆمونیزم سڕینه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤ به‌واتای نه‌هێشتنی سه‌روه‌ر و ژێروه‌ر بێت ، ئه‌وا چه‌پ هه‌رده‌م له هه‌وڵی به‌شداری یان به‌ده‌سهێنانی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی سه‌روه‌ریدا بووه ، گوتاره‌کانی چه‌پیش پڕن له خواستنی گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسا‌و و چی و چی .. هتد . بۆیه من پێموایه ده‌بێت به‌گشت توانایه‌کمانه‌وه دژایه‌تی چه‌پ بکه‌ین ، تا بزوتنه‌وه‌که جاریکی دیكە سه‌ربه‌خۆ به په‌یامه ئازادیخوازانه‌که‌یه‌وه بێته‌وه مه‌یدان و کۆمونیزم و خواستی هاوبه‌شی و ئازادیخوازی له چه‌پ و ده‌سه‌ڵاتخوازی لێک جیاکاته‌وه .
٢. به بۆچوونی من پێش قسه‌کردن له ستراتیژی شۆڕش ، پێویسته له خودی چه‌مکی شۆڕش و سه‌رده‌مێک که بڕیاره شۆڕشی تێدا سه‌رهه‌ڵبدا تێبگه‌ین ، ئه‌وسا ده‌توانین شێوازی شۆڕش و ستراتیژی شۆڕش پێشنیاربکه‌ین ، ئه‌مه‌ش پێویستی به تێگه‌یشتنه له مێژووی ململانێکه هه‌یه ، که له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌ستبه‌رداربوونه له هه‌ر تێڕوانینێکی ئایدیالانه بۆ خودی مێژوو و شۆڕشه‌کانی مێژوو.
٣. له‌باره‌ی چاپه‌مه‌نییه‌وه ، ئه‌وه توانا و بواری کارکردنی ئێمه‌یه له هه‌وڕۆکه‌دا گرنگی و که‌م و زۆری بایه‌خی ئه‌م جۆر یان ئه‌و جۆر له بڵاوکردنه‌وه دیاریده‌کات ، منیش هاوبۆچوونی تۆم، که بڵاوکراوه‌ی کاخه‌زی ڕۆڵی خۆی هه‌یه و بۆ کوردستان گرنگی زیاتری هه‌یه.
پرسیارێک که زۆر چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌که‌ی بووم ، ئایا که‌سانی دیكە هه‌ن، که ئاماده‌یی کارێکی وه‌هایان هه‌بێ یان هه‌ر خۆتی ؟
دوباره وێڕای ڕێز و سڵاوی بێپایان، هیوای تەندروستیت بۆ ده‌خوازم
هاوڕێت
ھەژێن
٢٧/ ٨/ ٢٠٠٤