٥ی نۆڤەمبه‌ری ١٨٩٨
ئانتوان پاڤلۆڤیچ هاوه‌ڵی خۆشه‌ویست،
زۆر سوپاس بۆ نامه‌که‌ت. كارهکهمان باشه، ڕاستیت ده‌وێت چاك به‌ڕێکه‌وتووه، ڕۆژنامه‌كان ههراوھوریایان به‌ڕێخستووه و هێرش ده‌که‌نه سه‌رمان. به‌ڵام ده‌توانی چی بکه‌یت… جار جار خەڵك زۆر له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بێشه‌رمییان دهخەنهڕٍوو … شانۆیی ‘ تزار فیئۆدۆر ‘ سه‌رکه‌وتنێكی سه‌رسووڕهێنه‌ری به‌ده‌ستهێناوه. هه‌مووان به نائارامییه‌وه چاوه‌ڕوانی ‘ چایكا ‘ ده‌که‌ن. ئه‌م پێشوازییه هه‌م دڵخۆشمدهكات و هه‌م ده‌مترسێنێت. به‌ڵام تا شانۆیییه‌که به‌بێ که‌موكوڕی ئاماده‌ی نواندن نه‌که‌ین، نایھێنینه سه‌رشانۆ. ڕۆلِی ‘ تری گورین ‘ ستانیسلاڤسكی ده‌یگێڕێت و ئه‌كته‌ری ڕۆڵی ‘ ماشا ‘م گۆڕی. هێشتاکه نازانم چ که‌سانێك ڕۆڵی ‘ دورن ‘ و ‘ سورین ‘ بگێڕن. له ڕۆژنامه‌دا خوێندمه‌وه، که نهخۆشکهوتوویت، زۆر ترسام، خۆشبه‌ختانه نامه‌ت هات. شانۆیی ‘ ئه‌نتی گن ‘ به‌زوویی بۆت ڕەوانهدهکهم. بەوردی بۆم بنووسه، که چی ده‌که‌یت و ئایا نیازت هه‌یه هه‌ر له ‘ كرێمه ‘ بمێنیته‌وه یان به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێیته‌وه ؟ هه‌موو ئه‌مانه‌م بۆ بنووسه.
نێمیروڤیچ دانچێنكۆ