لە ھەندێك زماندا گرفتی نەبوونی واژەی تایبەت بۆ ھەر یەك لە ‘ئازادی’ ، ‘ڕزگاری’ و ‘سەربەخۆیی’ ھەیە.

لە زمانی كوردیدا ھەر یەك لەوانە واژەی تایبەتییان ھەیە، كەچی نووسەران لە بری ‘ ڕزگاری ‘ ھەر ‘ ئازادی بەكاردەبەنەوە و سەروەران كە سەركوتگەری ‘ئازادی’ن، لە سەركوتكراوان زیاتر واژەی ئازادی بەكاردەبەن !

لێرەدا پرسیارێك یەخەماندەگرێت ؛ گرفت لە نەبوونی شارەزایی زمانەوانییە یا ئەتكردنی زمانە لەلایەن سەروەران و نووسەرانی دەرباریانەوە ؟