نازم حیكمەت باشتر بناسین
ڕەگی ھۆنراوەكانی من لە خاكی سەرزەمینمدایە
نازم حیكمەت
و. لە فارسییەوە : ھەژێن
بەشی پێنجەم
ساڵ له دوای ساڵ تێده‌په‌ڕێ. كۆتايی به جەنگی جيهانی دووه‌م ھاتووە. دونيا خه‌ريكه هه‌ناسه‌يه‌كی به‌به‌ردادێته‌وه. فاشيزم له گشت لايه‌كه‌وه پاشه‌كشێی پێكراوه، ڕايش [دەوڵەتی نازیی ئا‌ڵمانیا] كه پاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌زار ساڵه‌يی ده‌كرد، له چه‌ند ساڵ زياتر خۆی ڕانه‌گرت. خه‌ڵكی وڵاتانی ژێرده‌سته يه‌ك له دوای يه‌ك بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆيی ده‌جه‌نگن … له ‘توركيه’ش پاش ساڵانێكی دورودرێژ سه‌ركوت و داپلۆساندن به‌ره به‌ره سروه‌ی ئازادی هه‌ڵده‌كا … له ته‌واوی ئه‌م ساڵانه‌دا ناوی نازم حيكمه‌ت له هيچ شوێنێك نه‌براوه و دوژمنانی ئەو ئاوا بيرده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و له‌بيركراوه و شورەكانی زيندانه‌كان بۆ هه‌ميشه ئه‌ويان له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دابڕيوه، به‌ڵام …
له كۆتايی ساڵی ١٩٤٩دا ‘موحه‌مه‌د عه‌لی سەبۆك’ پارێزه‌ر، يه‌كه‌مين گوتارێكی ته‌كانده‌ری له ڕۆژنامه‌ی نيشتماندا ده‌نووسێت و دادگه‌يیكردن و سزادانی نازم حيكمه‌ت له ڕوانگه‌ی ياسا باوه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌پرسێت ” له‌م دادگه‌يه‌دا به پشت به‌ستن به چ شتێك، به‌پێی كامه به‌ڵگه و بڕوانامه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای چ تاوانێك ئه‌ويان ٢٨ ساڵ زيندان سزاداوه ؟ …”
هه‌ر ئه‌م پارێزه‌ره له گوتارێكی دیكەدا به‌ناونيشانی ‘درێفوس Dreyfus _ نازم حيكمه‌ت ‘ ئه‌و دوو دادگه‌ییكردنه لەتەك يه‌ك به‌راوردده‌كات و به مه‌خابنێكی زۆره‌وه وه‌بيردێنێته‌وه، كه له ماوه‌ی چوار ساڵدا كه درێفوس ( ئه‌فسه‌ری فه‌ره‌نسی كه به تۆمه‌تی دژه‌خونیكردن له نيشتمان گيرابوو و به زيندانی هه‌تايی سزادرابوو) له زينداندا بوو، گشت ئازاديخوازان و دادپه‌وه‌ران و ڕۆشنبيران؛ به‌كورتی گشت مرۆڤه ئازاديخوازه‌كان دژی سته‌مێك، كه له‌و كرابوو، ده‌نگی ناڕه‌زايه‌تییان هه‌ڵبڕی و نووسه‌ری وه‌ك ‘ ئێميل زۆلا ‘ به‌هه‌موو توانا و وزه‌يه‌وه له‌م ڕێيه‌دا تێكۆشا.
” به‌ڵام له ساڵی ١٩٣٨ به‌م لاوه، هۆنه‌رێكی ئازاديخوازی وه‌ك نازم حيكمه‌ت، كه به‌رهه‌مه‌كانی مايه‌ی شانازی ئه‌ده‌بياتی هاوچه‌رخی توركن، به ناڕه‌وا و به‌بێ بچووكترين تاوان به بيست و هه‌شت ساڵ زيندان لەتەك كاری سه‌خت سزادراوه، هيچ كه‌س بچووكترين هۆگریی لەمەڕ ڕۆشنبوونه‌وه‌ی ئه‌م پيلانه شومه دژی وه‌ها مرۆڤێك نيشاننه‌داوه. له كاتێكدا كه هه‌مووان ده‌زانن و ڕاپۆرته جۆراوجۆره پزيشكییه‌كان سه‌لماندوويانه، كه سییه‌كانی له بارێكی ناجۆردان و خودی ئه‌ويش زۆر لاواز و نه‌خۆشه و تووشی لاڕەشە سیاتالجی Sciatalgia بووه و به‌درێژای ئه‌م ساڵانه له زيندانی بورسه‌دا، نەخۆشییەكانی، نه‌خۆشی دڵيشیان بۆ زیادبووە … لەتەك گشت ئه‌مانه‌دا له ماوه‌ی ئه‌م دوازده ساڵه‌دا، هيچ يه‌ك له لێپرسراوان ده‌ستی يارمه‌تيان بۆ درێژنه‌كردووه. “
له‌لايه‌كی دیكەشه‌وه له ساڵی ١٩٤٦ به‌دواوه، هۆنراوه‌كانی نازم حيكمه‌ت به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر له زيندانی ‘بۆرسه’وه ده‌رده‌چوون و پاش وه‌رگێڕانیان، له چاپكراوه‌كانی فه‌ره‌نسه‌دا بڵاودەبوونەوە. له‌و كاته‌دا هێشتا هيچ يه‌ك له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی توركيه نه‌يانده‌وێرا ناوی ئەو به‌رن، چ بگاتە ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌كانی بۆ بڵاوبكه‌نه‌وه … هۆنراوه‌كانی ئەو له فه‌ره‌نسه وه‌رده‌گێڕدرانه زمانه‌كانی دیكە و له ئا‌مريكا و سۆڤيه‌ت و وڵاتانی ئامريكای لاتين چاپده‌كران. ته‌نيا يه‌ك دوو گۆڤار له توركيه تاك و ته‌را چه‌ند هۆنراوه‌ی كورتكراوه‌ی ئەویان به پارێز و به‌نازناوه‌وه چاپده‌كرد.
هۆنراوه‌كانی نازم، به‌ره به‌ره له دونيادا هه‌رايه‌كی زۆريان به‌رپاكرد و ئه‌وه‌ی كه وه‌ها هۆنه‌رێكی گه‌وره، ساڵەهايه له گۆشه‌ی زينداندا ماوه‌ته‌وه و به‌بێ بچووكترين تاوانێك سزای مه‌رگی شینەیی به‌سه‌ردابڕاوه، ئازاديخوازان و ڕۆشنبيرانی جيهان ده‌نگی ناڕه‌زايه‌تییان هه‌ڵبڕی … له پاريس ‘ كۆميته‌ی ڕزگاركردنی نازم حيكمه‌ت ‘ پێكهات. ئه‌م كۆميته‌يه له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه بۆ ئازادكردنی ‘ نازم حيكمه‌ت’ بڵاویكرده‌وه، گشت ئازاديخوازان و نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبيرانی بۆ پشتيوانی بانگه‌وازكرد.
شانبه‌شانی گه‌وره نووسەرانی وه‌ك پابلۆ نێرودا Pablo Neruda، ژان پول سارته‌ر Jean-Paul Sartre، پابلۆ پيكاسۆ Pablo Ruiz y Picasso، بيرتۆڵد برێشت Bertold Brecht، نووسه‌ران و نيگاركێشان و موزيكژەنان و زانيارانی به‌ناوبانگی دونيا ناڕه‌زايه‌تی توندی خۆيان به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركيه ده‌ربڕی و خوازياری ئازادبوونی نازم حيكمه‌ت بوون.
ڕێكخراوی يونسكۆ، ئه‌نجومه‌نی مافناسانی ديموكراتی دونيا و گشت ئۆرگان و ڕێكخراوه جيهانییه‌كان به‌ياننامه‌يان بڵاوكرده‌وه و تيایاندا له دژی ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌يه‌ی، كه ده‌وڵه‌تی توركيه به‌م هۆنه‌ره ئازاديخوازه‌ی ڕه‌وابينيوه، ناڕه‌زايه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م ده‌نگهه‌ڵبرين و ناڕه‌زايه‌تییانه به‌ره به‌ره له توركيه‌ش په‌ره‌يانگرت و سه‌ره‌نجام زانستگه و كۆلێج و دواناوه‌ندیی شاره‌كان ده‌ستياندايه ناڕه‌زايه‌تی و كۆميته‌ی ڕزگاركردنی نازم حيكمه‌ت’يان پێكهێنا. پۆسته‌ر و پلاكارت چاپكران و به‌سه‌ر ديواری شاره‌كاندا به‌تايبه‌ت ئانكارا و ئێستانبول چه‌سپێندران. له گشت لايه‌كی جيهانه‌وه ئه‌م بانگه‌وازه ده‌چڕرا ” نازم حيكمه‌ت، ئازاد كه‌ن ! “
لێپرسراوانی توركيه له وه‌ڵام به ئه‌و گشته بانگه‌واز و ناڕه‌زايه‌تییانه، ئه‌مرۆ و به‌يانییانده‌كرد. ئه‌وان ته‌واوی هه‌ستيان لای هه‌ڵبژاردن بوو، بەڵام هاوار و ھەرای داخوازی ئازادكردنی نازم حيكمه‌ت، ته‌نانه‌ت گاڵه‌گاڵی هه‌ڵبژاردنيشی خستبووه كارايی خۆی.
له‌و دوازده ساڵه‌دا، كه نازم حيكمه‌ت له زينداندا بوو، ناوبەناو پاگه‌نده له‌باره‌ی لێبوردنی گشتییه‌وه ده‌كه‌وته به‌رگوێی زيندانيان، به‌ڵام هه‌ميشه پاش ماوه‌يه‌كی كورت خۆشخه‌ياڵیی ئه‌و مرۆڤه به‌ندكراوانه، به نائومێدی كۆتايیده‌هات.
تا ئه‌وه‌ی كه ساڵی ١٩٥٠ هاته‌پێشه‌وه. له‌م ساڵه‌دا خه‌ڵكی توركيه خۆی بۆ به‌شداريكردن له هه‌ڵبژاردنی پارلەمانیی ئاماده‌ده‌كرد. له ساڵانی پاش جەنگی جيهانی دووه‌مه‌وه، سيستمی تاكپارتیی له توركيه هه‌ڵوه‌شێنرايه‌وه و پارتێكی تازه به‌ناوی ‘پارتی ديموكرات’ هاته ئاراوه. دامه‌زراندنی پارتی ديموكرات، له سه‌ره‌تادا زۆرێك له ئازاديخوازان و ڕۆشنبيران و به‌شێوه‌يه‌كی گشتی كه‌سانێك، كه له سه‌ركوت و بيروكراتیی سه‌رده‌مدارانی پارتی كۆماری گه‌ل گه‌يشتبووه گيانيان، هيواداركرد و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لايه‌نگرانی ئه‌م پارته تازه‌يه، كه دامه‌زرێنه‌رانی به گه‌رموگوڕیی له باره‌ی ئازادییه كه‌سییه‌كانەوە به‌تايبه‌ت ” ئازادی نووسين” و ” ئازادی ڕاده‌ربڕين” ده‌دوان، ڕوو له زيادبوون بوو. به‌تايبه‌ت كه پارتی تازه، به‌ڵێنی “لێبوردنی گشتی” ڕاستەقینەی به جه‌ماوه‌ر ده‌دا و لەسەر ئەوە پێیداده‌گرت، كه ئه‌م لێبوردنه زيندانيانی “ڕامیاریی”ش دەگرێته‌وه. هه‌ڵبژاردن نزيكبوو و ئه‌م پرسه بۆ هه‌ردوو پارت بابه‌تێكی چارەنووسساز ده‌ژمێردرا. چاپكراوه‌كان به به‌رده‌وامی له باره‌ی “لێبوردنی گشتی” و ئه‌وانه‌ی كه ده‌يانگرێته‌وه، زيادەيان پێوه‌ده‌نا. له‌م ماوه‌دا بڵاوبووه‌وه، كه پێشنياری لێبوردنی گشتی له ئه‌نجومه‌ندا، له هه‌ڵسه‌گاندندايه و شتێكی ئاوھا تا په‌سه‌ندكردنی نه‌ماوه. ئه‌م هه‌واڵه له ته‌واوی زيندانه‌كانی توركيه، له‌وانه‌ش زيندانی ‘بورسه’دا بڵاوبووه‌وه و زيندانيانی دڵخۆش و هيواداركرد. نازم حيكمه‌ت’يش ئه‌م هه‌واڵه‌ی بيست، به‌ڵام ئه‌ويش وه‌ك زيندانییه ڕامیاریه‌كانی دیكە له‌م قسانه بيزار بووبوو و له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌نده بۆی سه‌رجڕا‌كێشنەبوو. تا ئه‌وه‌ی كه ڕۆژێك ‘منه‌وه‌ر’ بۆ سەردانیكردنی هاته زيندان.
له‌م ڕۆژانه‌دا په‌يوه‌ندی نازم و هاوسه‌ره‌كه‌ی پيرايه ساردوسڕ بوو، كه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا له‌يه‌ك جيابوونه‌وه. به‌سه‌رهاتی ئه‌ڤينی ‘منه‌وه‌ر’ و نازم بۆ بيست ساڵ پێشتر ده‌گه‌ڕايه‌وه. ساڵی ١٩٣٠ منه‌وه‌ر خاڵۆزای [كچه‌خاڵی] نازم، كه دايكی خەڵكی فه‌ره‌نسە بوو، هه‌ڤده ساڵه بوو و تازه له فه‌ره‌نسه گه‌ڕابووه‌وه. په‌يوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان ئه‌و و ‘نازم ‘دا په‌يدابوو و منه‌وه‌ر ئاره‌زووی خۆی بۆ هاوسه‌ريكردن لەتەك نازم ده‌بڕی. نازم لە وەڵامدا پێيگوتبوو “تۆ هێشتاكه زۆر لاوی، ده‌بێت خێزان پێكه‌وه‌بنێی و ماڵ و ژيان و مناڵت هه‌بێت، من ناتوانم ئه‌م شتانه بۆ تۆ بھێنمه‌دی. من له داهاتوودا، چاودێرییكران و ڕاونان و زيندان و دوورخستنه‌وه‌م له‌پێشه. من بۆ ژيانی ئاسووده و خێزان دروستنه‌كراوم. ” له‌و شه‌وه هاوينه‌ی ١٩٣٠دا، له كاتێكدا كه پێشنياری كيژۆڵه‌يه‌كی هه‌ڤده ساڵه‌ی ڕه‌تده‌كرده‌وه، كێ ده‌يتوانی پێشبينی ئه‌وه بكات، كه بيست ساڵ دواتر، هه‌ر ئه‌و ژنه ده‌بێته دايكی تاقه كوڕه‌كه‌ی نازم حيكمه‌ت ؟
‘منه‌وه‌ر ئانداچ’ ساڵی ١٩٦٧ له دیمانەيه‌كدا لەتەك ‘رادی فيش’ نووسه‌ری ڕوس و هاوه‌ڵی نازم حيكمه‌ت، كه پاش مردنی نازم په‌رتووكێكی له‌باره‌يه‌وه نووسی، ئاوای گوت:
” له‌و كاته‌دا هه‌ستمده‌كرد، كه به توندی سووكايه‌تيم پێكراوه. چۆن ده‌بوو؟ چۆن ده‌لوا، كه ئه‌و ئه‌ڤينی من ڕه‌تبكاته‌وه ؟ بۆ ئه‌وه‌ی كه نازم له‌بيری خۆم ده‌رهاوێم، هه‌رچیم له‌ده‌ستهات، كردم. هاوسه‌ريیمكرد و بوومه خاوەنی كيژێك. به‌ڵام… “
ھێشتاكە منه‌وه‌ر، كه هاوسه‌ری يه‌كه‌می زۆری نه‌خاياندبوو و به جيابوونه‌وه كۆتايیهاتبوو، هاته ديده‌نی نازم. پێی‌گوت كه بڕياری خۆی داوه و ئيدی هه‌رگيز له ئەو دانابڕێ و ئه‌م بڕياره له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ست و سۆز نییه، به‌ڵكو له ڕووی ژيریی و هۆش و لۆجيكه‌وه دراوه. ھەروەھا گوتی ده‌زانێت كه ناهێڵن ژيانێكی ئاسايی و ئاسووده‌ی هه‌بێت و دەشزانێت كه ئەو چ دژواریی و گيروگرفتێكی له‌پێشه، به‌ڵام به‌و گشته دژواریيانه ڕازییه و به‌گيانی ده‌يانسێنێت …. نازم و منه‌وه‌ر هاوسه‌ريانكرد. ئه‌مه چواره‌مين هاوسه‌ری نازم حيكمه‌ت بوو. نازم هه‌روا له زيندانی بورسه‌دا بوو و منه‌وه‌ريش له‌و شاره‌دا نيشته‌جێ بوو و چاو‌ڕێی ئازادبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی بوو…
ئه‌و ڕۆژه منه‌وه‌ر هاته زيندان. بڕێكی زۆر ڕۆژنامه و گۆڤار و هه‌واڵی هيوابه‌خشی لەتەك خۆی هێنابوو. باوه‌ڕی به نازم هێنا، كه خه‌ريكه خه‌ونی لێبوردنی گشتی ده‌بێته ڕاستی. ئەو گۆڤارێكيشی به‌ناوی ‘نازم حيكمه‌ت’ بۆ هێنابوو. ئه‌م گۆڤاره لاوانی ئێستانبول بڵاويانده‌كرده‌وه و ڕوو له ئەو [نازم] نووسيبوويان :
” تۆ فێرتكردين، كه چۆن مرۆڤه‌كانمان خۆشبوێن، ئێمه‌ش ئێستاكه بۆ ئازادبوونی تۆ خەریكن ده‌جه‌نگين … ” بە خوێندنەوەی ئەم پەیامە، ئەشك زایە چاوه‌كانی نازم …
‘نازم حيكمه‌ت’يش وه‌ك گشت زيندانییه ڕامیاریه‌كانی دیكە دڵبه‌ندی ئه‌م هيوايه بوو، كه به‌زوويی ياسای لێبوردنی گشتی له ئه‌نجومه‌ندا په‌سه‌ندده‌كرێت، له نامه‌كانی خۆي‌دا مژده‌ی به دايك و هاوه‌ڵانی ده‌دا، كه ئيدی سه‌رده‌می لێكدابڕان و ئازار كۆتايیدێت و ڕۆژی ئازادبوون زۆر دوور نییه. به‌ڵام له‌م ڕۆژانه‌دا، له ناكاو هه‌واڵێكی نائومێدگه‌ر له زيندانه‌كانی وڵات‌دا بڵاوبووه‌وه ” ئه‌نجومه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ياسای لێبوردنی گشتی په‌سه‌ندبكات، بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن، ده‌ستی به پشووی خۆی كردووه ! “
ئه‌م لێدانه، لێدانێكی كوشنده‌بوو … له گشت زيندانه‌كاندا باری ياخيبوون و هه‌ڵچوون سه‌ریهه‌ڵدا، گشت هيواكان بێسەره‌نجام بوون، ئه‌م جار ديواره‌كانی زيندان ته‌نگتر و هه‌وای خنكێنتر و كاته‌كانی بێبڕانه‌وه‌تر ده‌هاتنه پێشچاو …