نازم حیكمەت باشتر بناسین
ڕەگی ھۆنراوەكانی من لە خاكی سەرزەمینمدایە
نازم حیكمەت
و. لە فارسییەوە : ھەژێن
بەشی حەوتەم
له ساڵی ١٩٥١دا لەتەك هاوه‌ڵێكی لاودا له ده‌ريادا به‌ره‌و مه‌رگ چووم
بيری لێكرده‌وه و ديتی كه ئەو چ بيه‌وێ و چ نه‌يه‌وێ، ڕۆژی دابڕان هاتۆته‌پێشه‌وه و ده‌بێت بڕوات … هه‌رچی زووتريش ده‌بێت بڕوات و نيشتمانەكه‌ی كه ئه‌وه‌نده‌ی خۆشده‌ويست و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه بە خاتری ئەوان ده‌ژيا و خۆشه‌ويستی ئەوان سه‌راپای داگرتبوو، به‌جێبهێڵێت. هاوسه‌ره‌كه‌ی، هاوسه‌ری خۆشه‌ويست و ميهره‌بانی، ماڵه گچكه‌كه‌ی كه تازه‌كی به داهاته كه‌مه‌كه‌ی كه‌ل وپه‌لی بۆ كڕيبوو و له گشتی زياتر، كوڕه‌كه‌ی ‘مه‌مه‌ت’ هيوای ژيانی به‌جێبهێڵێت …
له به‌ره‌به‌يانێكدا ماڵئاوايی له هاوسه‌ره‌كه‌ی ‘منه‌وه‌ر’ و كوڕه ساواكه‌ی ‘مه‌مه‌ت’ كرد و به‌ره‌وپيری سيازده ساڵ تاسه و دابڕان چوو، گوتبووی كه ده‌چێته ماڵی خوشكه‌كه‌ی له ئانكارا …
چه‌ند سا‌تێك دواتر كاربه‌ده‌ستێكی دەزگەی ئاسایيش ته‌له‌فۆنی بۆ خوشكه‌كه‌ی له ئانكارا كرد و پرسی كه ئايا براكه‌ی له‌وێيه؟ ‘ساميه’ی خوشكی په‌شۆكا و ترسا كه به‌ڵايه‌ك به‌سه‌ر براكه‌يدا هاتبێت، به‌ڵام كاربه‌ده‌سته‌كه پێیگوتبوو، كه نازم سه‌فه‌ری كردووه و گوتويه‌تی ده‌چێته ئانكارا و ئیدی وه‌ڵامی پرسياره‌كانی دیكەی ساميه‌ی نه‌داوه و گوشییه‌كه‌ی دانایەوه.
نازم سه‌فه‌رێكی مه‌ترسيداری بۆ خۆی ڕێكخستبوو، بڕياری دابوو له ڕۆژێكی تۆفانيدا كه كاربه‌ده‌ستانی زۆر له ده‌وری بوگاز (بسفر) نين، له ده‌ريا بدات.
نازم سه‌ره‌تا سواری كه‌شتییه‌كی كه‌ناری بوو و له يه‌كێ له له‌نگه‌رگه چۆڵه‌كاندا دابه‌زی، كه به‌پێی ڕێكه‌وتنی پێشتريان، هاوه‌ڵێكی لاو به به‌له‌مێكی موتورداری ماسيگرییه‌وه چاوه‌ڕێی بوو. چووه به‌له‌می هاوه‌ڵه‌كه‌يه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر ڕانه‌كێشن به‌ره‌و باشوور چوون و پاش ئه‌وه‌ی كه له كه‌نار دووركه‌وتنه‌وه، به‌له‌مه‌كه‌يان به‌ره‌و باكوور بادايه‌وه و به‌خێرايی له ده‌ريای ڕه‌شدا تێپەڕین. ئێواره بوو، تۆفان توندتر بوو و شه‌پۆلە گەورە و بەرزەكانی ده‌ريا، به‌له‌مه‌كه‌یان وه‌ك پووشێك دەهێنايه هه‌شه‌كۆ. له‌م كاته‌دا مۆتۆڕی به‌له‌مه‌كه‌ش له‌كاركه‌وت. له كاتێكدا كه ئیدی ته‌مابڕ بووبوون، كه‌شتییه‌ك كه له بوگاز(بسفر)ە‌وه ده‌هات، هاته ده‌ريای ڕه‌شه‌وه و كاتێك كه به ته‌نيشت به‌له‌مه‌كه‌ی ئه‌واندا تێده‌په‌ڕی، له‌ژێر دوا ڕۆشنايی خۆردا، نازم ديتی كه كه‌شتییه‌كه، كه‌شتی وڵاتی ‘ڕۆمانيا’يه. نازم ڕوو له چه‌ند ده‌رياوانێك كه له‌سه‌ر ته‌ختی كه‌شتییه‌كه وه‌ستابوون و به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌يری ئه‌م به‌له‌مه گچكه و له‌كاركه‌وتوه‌يان ده‌كرد، كه گيرۆده‌ی شه‌پۆڵه‌كانی ده‌ريابوو بوو، هاواریكرد “من نازم حيكمه‌ت، هۆنه‌ری توركم. هه‌واڵ بگه‌يێننه كاپيتان”. كه‌شتییه‌كه تێپه‌ڕی و پاش چه‌ند سا‌تێك، كه ئه‌وان له‌نێوان گومان و مه‌رگ و هيوای ژياندا ده‌ست و پێيان ڕاده‌وه‌شاند، كه‌شتییه‌كه وه‌ستا … چه‌ند سا‌تێك دواتر نازم و هاوه‌ڵه‌كه‌ی له كابينه‌ی كاپيتنی كه‌شتییه‌كه‌دا بوون و به‌ره‌و يه‌كێتی سۆڤيه‌ت ده‌ڕۆيشتن.
نازم حيكمه‌ت، هۆنه‌ری گه‌وره‌ی تورك، كه به سه‌راپای گيانییه‌وه نیشتمانەكه‌ی خۆی خۆشده‌ويست، سيازده ساڵی دوور له نيشتمانه‌كه‌ی برده‌سه‌ر. له‌م ماوه‌دا بۆ زۆر شوێن گەشتیكرد و له گشت شوێنێك لەتەك شه‌يدايی و وروژانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئازاديخوازانی جيهان ڕووبه‌ڕوو بوو. هۆنه‌ران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره، كه له دواساڵی زيندانبوونه‌كه‌يدا بۆ ئازادبوونی ئەو ده‌نگيان هه‌ڵبڕيبوو، هۆنراوه‌يان هۆنيبووه‌وه و به‌ياننامه‌يان ده‌ركردبوو، يه‌ك به يه‌ك سەردانی كردن. چه‌ند جار چووه پاريس. له ته‌نيشت ‘ئاراگۆن’ بۆ كارگه‌ران هۆنراوه‌ی خوێنده‌وه، لەتەك ‘سارته‌ر’ قسه‌وباسگه‌لێكی دورودرێژی كرد، دوابه‌رهه‌می پيكاسۆ’ی له شوێن كاره‌كه‌يدا ديت. ساڵی ١٩٥١ له ڤيستيڤالی لاوان له بيرلين لەتەك ‘پابلۆ نيرۆدا’ ئاشنا بوو و هۆنراوه‌كانی ئەوی له زمانی خۆيه‌وه بيستن. لەتەك ‘نيكلاس گيلين’ هۆنه‌ری كوبايی گەشتیكرد و لەتەك ئەودا له هۆتێله ئاسيايی و ئه‌وروپاییه‌كاندا خه‌وت. چووه كوبا و له شه‌قامه‌كانی هاڤانا’دا لەتەك لاوانی كوبايیدا له ڕێپێوانیكرد و سروودی گوت. به‌ڵام ئيدی هه‌رگيز نه‌يتوانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نيشتمانە خۆشه‌ويسته‌كه‌ی و به‌و ئاره‌زووه‌وه تلايه‌وه :
نيشتمانم، نيشتمانم، نيشتمانم
ئيدی نه كڵاوی چنراوی تۆم بۆ ماوه‌ته‌وه
نه كه‌وشێك كه ڕێگه‌كانی تۆی پێوابێ
دوا كراسيشم سه‌رده‌مانێكه له‌به‌رما دڕاوه
كە له كه‌تانی ناسك بوو
ئێستاكه تۆ ته‌نيا له سپێتی پرچما
له وه‌ستانی دڵما
له چرچ و لۆچی نێوچه‌وانمای
نيشتمانم
نيشتمانم
نيشتمانم
به‌رهه‌مه‌كانی ئەو له‌م ماوه‌دا بۆ زياتر له سی (٣٠) زمان وه‌رگێڕدران و چاپكران. به‌ڵام تا كاتێك كه زيندوو بوو، نه‌يانهێشت له نيشتمانی خۆیدا به زمانی خۆی بڵاوبكرێنه‌وه. ده (١٠) ساڵی ته‌واو لەتەك منه‌وه‌ر نامه‌ی گۆڕییه‌وه. ئه‌و نامانه‌ی كه به هۆنراوه بۆ منه‌وه‌ر’ی نووسيبوون، دواتر كرانه په‌رتووكێكی جيا.
به‌ڵام نازم له دوا ساڵه‌كانی ژيانيشيدا، بوو به دڵدار و لەتەك ‘ڤراتۆليا كوڤا’ كه زۆر له خۆی گه‌نجتر بوو، ساڵی ١٩٦١ هاوسه‌رییكرد.
دڵه‌ی نه‌خۆشه‌كەی نازم حيكمه‌ت، له به‌ره‌به‌يانی ڕۆژی ٣ی جولای ١٩٦٣دا له مۆسكۆ له‌لێدانكه‌وت. مردنی ئەو، خه‌ڵكی زۆربه‌ی وڵاتانی دونيای خه‌مباركرد. زۆرێك له هۆنه‌ران و نووسه‌ران له پرسه‌ی ئەودا به‌رهه‌می به‌رچاويان ئافه‌راند، به‌ڵام هيچكام ده‌ردناكتر له هۆنراوه‌ی هاوه‌ڵی پابلۆ نيرۆدا’ی هۆنه‌ری گه‌وره‌ی چيلی نییه :
نازم بۆچ مردی ؟
ئێستا، چ بكه‌م
به‌بێ ھۆنینە‌كانی تۆ
له كوێ چاوگێك په‌يداكه‌م كه تێيدا
هه‌مان خه‌نده هه‌بێ، كه له كاتی پێشوازی ئێمه‌دا له ڕوخساری تۆدا بوو
نيگايه‌ك وێنه‌ی نيگای تۆ
تێكه‌ڵەیە‌يێك له ئاو و ئاگر
پڕ له ئازار و شادی
نيگايه‌ك كه ئێمه‌ی بۆ ڕاستی ده‌چڕی، له كوێ په‌يداكه‌ين ؟
برای من
وه‌ها هه‌ستگەلی تازه و ئه‌ندێشانێكت له مندا ئافه‌راند،
كە ئەگەر بايه‌كی توند، كە له ده‌رياوه هه‌ڵده‌كا
بيانبا
هه‌ر وه‌ك هه‌ورێ، وه‌ك گه‌ڵايێ ده‌خليسكێن و
ده‌چنه شوێنێك و له‌سه‌ر زه‌مينێكی دوورده‌ست ده‌كه‌ونه‌خوارێ
كه تۆ له ژيانتدا هه‌ڵتبژاردبوو و
پاش مردنيش په‌ناگه‌ی تۆيه
ئه‌مه بۆ تۆ، چه‌پكه گوڵێكی داودیی چیلی
بۆ تۆ، ڕۆشنایی ساردی مانگ لەسەر دەریاكانی باشوور
بۆ تۆ، جه‌نگی گه‌لان و مشتومڕی من و
ده‌نگی كپكراوی ته‌پڵه خه‌مباره‌كانی سه‌رزه‌مينی من
برام، بێ تۆ له دونيادا، چه‌نده ته‌نيام.
له تاسه‌ی ڕوخساری تۆدا ماوم
كه وه‌ك دره‌ختی گوڵكردووی گێلاس، زێڕين بوو
له هاوه‌ڵیی تۆ كه بۆم نان بوو، كه بۆم شكانی تينوويه‌تی بوو و
وزه‌ی ده‌دايه خوێنم، بێبه‌شبووم
یەكەم جار كە تۆم دیت، كاتێ بوو كه له زيندان ده‌رچووبووی
له زيندانێكی نيوه تاريكدا، كه وه‌ك چاڵی سته‌م و ئازار بوو
نيشانه‌ی سته‌مم له ده‌سته‌كانی تۆيا ديت
له نيگای تۆدا له‌دوی تيری كينه گه‌ڕام
به‌ڵام دڵێكی پاكت هه‌بوو
دڵێ پڕ له زام و ڕۆشنايی
ئێستاكه من چ بكه‌م ؟
ئايا ده‌توانرێ دونيا به‌بێ ئه‌و گوڵانه وێنابكرێ
كه تۆ له گشت لايێ چاندبووتن ؟
چۆن ده‌توانم بژێم، بێ ئه‌وه‌ی تۆ ڕێنوێيگه‌ر بی ؟
بێ هه‌ستی سوارچاكانه‌ی گه‌لیی تۆ و توانای هۆنه‌ریی تۆ ؟
سوپاس بۆ تۆ كه وه‌ها بووی
سوپاس بۆ تۆ، بۆ ئه‌و ئاگره‌ی كه به سرووده‌كانت هه‌ڵتگيرساند …