نازم حیكمەت باشتر بناسین
ڕەگی ھۆنراوەكانی من لە خاكی سەرزەمینمدایە
نازم حیكمەت
و. لە فارسییەوە : ھەژێن
بەشی ھەشتەم
هۆنراوه‌ی نازم حيكمه‌ت
‘ ئورهان كه‌مال ‘ نووسه‌ری به‌ناوبانگی تورك، كه ماوه‌ی سێ (٣) ساڵ له زيندانی ‘بورسه’دا لەتەك نازم حيكمه‌ت هاوزيندانی بووه و به‌سه‌رهاتی ئه‌م سێ (٣) ساڵه‌ی نووسيوەتەوە و بڵاویكردۆته‌وه و به شه‌يداییه‌وه له‌باره‌ی ‘نازم حيكمه‌ت’ە‌وه ده‌دوێت، له‌باره‌ی ئەوه‌وه گوته‌يه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌يه، كە ده‌ڵێت “نازم حيكمه‌ت ئامێری ھۆنراوە‌يه.” ، له‌وه‌ی كه هه‌ر به‌رخوردێكی تازە، هه‌ر بيرێكی تازە و هه‌ر وتارێكی تازە، ده‌ستبه‌جێ ده‌بووه مايه‌ی سروشی هۆنراوه‌يه‌كی تازه بۆ نازم و ده‌ستبه‌جێ ڕاكێشیدەكردە پای پیتچنە شه‌قوشڕه‌كه‌ی. بەو جۆرە ده‌توانرێت به‌م ئه‌نجامگیرییە بگه‌ی، كه گوته‌كه‌ی ئورهان كه‌مال ڕاسته، به‌ڵام گه‌وره‌يی ئه‌م ئامێره [نازم]، ته‌نيا له خێرايی و فراوانی به‌رهه‌ميدا نییه، به‌ڵكو گه‌وره‌ییه كەتوارییه‌كه‌ی له‌وه‌دايه، كه هه‌ريه‌ك له‌م هۆنراوانه له ئه‌ده‌بياتی توركیدا، به‌رهه‌مێكی هه‌ڵكه‌وته‌يه و ته‌نانه‌ت لاساییكردنه‌وه‌يان له توانای هيچ هۆنه‌رێكدا نییه.
ئه‌و خاڵه بنه‌ڕه‌تيانه‌ی كه له باره‌ی هۆنراوه‌ی نازم حيكمه‌ت’ە‌وه ده‌بێت له‌به‌رچاو بگيردرێن ئه‌مانه‌ن :
١. له‌نێو هۆنراوه‌ی كلاسيكی توركدا، كه هۆنراوه‌ی كێش و سه‌روادارە و له‌ژێر كارايی هۆنراوه‌ی فارسی و عه‌ره‌بيدا بووه، به‌تايبه‌ت ئەوەی كە هۆنراوه‌ی چينه خۆشگوزه‌رانه‌كان بووه و هۆنراوه‌ی ئه‌وڕۆی تورك، كه سه‌ره‌تا به ساتیرە هۆنراوه (شعر هجائی) ده‌ستیپێكردووه و له شێوه‌ی هۆنراوه‌ی ئازاد‌دا درێژەی پەیداكردووە، هۆنراوه‌ی نازم حيكمه‌ت به ته‌نيا قۆناخێكه، كە هيچ پێشينه‌ی نه‌بووه و پاشڕه‌وانيشی ته‌نانه‌ت نه‌يانتوانيوه لاسايیبكه‌نه‌وه.
٢. گرنگترين تايبه‌تمه‌ندی نازم حيكمه‌ت له‌وه‌دايه، كه هاوكاتی سوودوه‌رگرتن له خەرمانی واژە و موزيكی هۆنراوه‌ی كلاسيكی تورك، سوودوه‌رگرتنه له‌و تواناییانە، له كێشی ساتیر، كه كێشی هۆنراوه‌ی “گەلییانە”ی ئاناتۆڵی و هۆنراوه‌گه‌لی “دڵدارانه”ی توركيه‌يه و ده‌ربڕی هه‌ست و سۆزی چينه بێبه‌شه‌كان و گوندییه ژێرچه‌پۆكه‌كانه، نازم گشت ئه‌م جوانيانه‌ی له خزمه‌تی خه‌بات و ڕۆشنگه‌ری به‌كارهێناوه و هۆنراوه‌ی ئەو چه‌كوشێكه، كه هه‌رده‌م له ته‌پڵی سه‌ری زۆرداران و ئيمپرياليزمی جيهانی ده‌دا.
‘نه‌ديم گورسل’ هۆنه‌ر و ڕه‌خنه‌گری تورك له ساڵی ١٩٧٤دا له ژماره‌يه‌كی گۆڤاری ‘ئورۆپ’دا كه به بۆنه‌ی ده‌هه‌مين ساڵڕۆژی مردنی نازم حيكمه‌ت’ە‌وه بڵاوكرايه‌وه ئەو ئاوای نووسی :
” سه‌ره‌ڕای گشت فشاره‌كان، سه‌ره‌ڕای كينه‌ی دوژمنانی ئه‌ندێشه، كه ڕێگریی بوو له ميله‌تی تورك، ميله‌تی من، درێژه‌يان به ئه‌شكه‌نجه‌دانی لاوانی وڵاتی من ده‌دا، نازم ساتێك له ئاوازچڕين نه‌وه‌ستا، ئەو گۆرانی مرۆییانەی چڕی و گۆرانی هيوای خۆيبوونی به ڕۆژانی داهاتوو و باوه‌ڕی خۆی به شۆڕش به‌و جۆره، كه خۆی له ساڵی ١٩٤٩دا له زيندانی ‘بورسه’دا نووسی ” وه‌ك گوله‌يه‌ك له ماوه‌ی ده (١٠) ساڵ زينداندا تێپه‌ڕێ ” و گشت ئه‌و گه‌لانه‌ی كه له گۆشه و كه‌ناری دونيادا بۆ نان، بۆ ئازادی؛ بۆ سۆشياليزم ده‌جه‌نگان، ده‌نگی ئەویان له‌نێو ديواری زيندانه‌كانيان و له چۆڵه‌وانی دورخراوگه‌كانياندا بيست. كاتێكيش كه ديتيان له‌م ده‌رياچه گه‌وره‌يه‌ی ھاوخەباتییدا، كه لە هۆنراوه‌ی ‘نازم’دایه، باس له ئەوان كراوه، شادییه‌كی بێ‌سنوور و له‌ڕاده‌به‌ده‌ريان هه‌ستپێكرد …
” نابێت له‌بيربكرێت، كه ئه‌م ده‌رياچه گه‌وره‌يه سه‌رچاوه‌كه‌ی سه‌رزه‌مينی ‘ئاناتۆڵی’يه و پێش ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕێ و لەتەك ده‌رياچه‌كانی دیكەدا تێكه‌ڵببێت و برژێته ده‌ريالوشی فراوانی ‘واژە’وە، كه فه‌رهه‌نگی مرۆڤايه‌تی لێيه‌وه ڕه‌گی ده‌ركردووه، له ڕێسايه‌كی ميلیيه‌وه چه‌شه‌یكردووه.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری شۆڕشگێڕانه‌ی نازم لەتەك ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌دا زياتر ده‌ركبكه‌ين، باشتره كه ئەو له مه‌يدانی تايبه‌تی چالاكی خۆي‌دا، واته زمانێك كه دونيای پێنيگاركێشییده‌كرد، له‌به‌رچاوبگرين. ئه‌م زمانه له هه‌مان كاتدا هه‌م له‌ناوبردنه و هه‌م درێژه‌پێدان. له‌ناوبردنه به‌و ڕاده‌يه‌ی كه هۆنراوه‌ی نازم ڕابوردوو به‌و جۆره‌ی كه هه‌يه، ڕه‌تده‌كاته‌وه. به‌ڵام به ته‌ختكردن و خستنەسەری شتی تازه به‌شێوه‌يه‌كی نوێ ده‌ريدەھێنێت. درێژه‌دانه له‌و ڕووه‌وه‌ی كه هۆنراوه‌ی نازم شتێكی نائاسايی نییه، به‌ڵكو پێكهاته‌يه‌كی هه‌نووكه‌ییه له ڕێسايه‌كی كۆنی هۆنه‌رانه به له‌به‌رچاوگرتنی ژيانی گه‌لی تورك، به‌درێژايی مێژوو.
له هۆنراوه‌دا ده‌توانرێت ئه‌م ڕێسايه له دوو ڕه‌وتدا بخرێته‌ڕوو، كه هه‌ردووكيان له پێكهاتێكی كۆمه‌ڵايه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن. به‌ڵام ده‌ربڕی دوو لێكدانه‌وه‌ی جياوازن. ئه‌م دوو ڕه‌وته بريتين له ‘هۆنراوه‌ی گه‌لی’ و ‘ هۆنراوه‌ی ديوانی’، يه‌كه‌ميان ده‌ماوده‌مییه، كه پارێزه‌ران و درێژه‌پێده‌رانی ‘دڵداران’ن و ده‌ربڕی بارودۆخی ژيانی گوندییان و له هه‌مان كاتیش‌دا جيهانبينی ئه‌وانه له چوارچێوه‌ی زمانێكی ساده و گه‌لییدا، ھەروەھا ئه‌وه‌ی كه ‘هۆنراوه‌ی ديوانی’ توخمی زۆری له هۆنراوه‌ی فارسی و عه‌ره‌بی له‌خۆگرتووه، خۆی به ‘ئه‌ده‌بياتی په‌سه‌ندكراوان’ داده‌نێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئايديۆلۆجی چينی سه‌روه‌ره …
به‌پێچه‌وانه‌وه، هۆنراوه‌ی گه‌لیی، چونكه له‌باره‌ی ژيانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی ئاساییه‌وه بووه و هه‌رده‌م په‌يوه‌ندی كەتواربينانه‌ی لەتەك دونيا و خه‌ڵكيدا په‌ره‌پێداوه. شتێكی سروشتییه، كه هۆنه‌ری گه‌لی (ئەویندار) نه‌يده‌توانی تێڕوانينێكی مێژوويی، كە له سنووری هوشياری ئه‌و تێپه‌رده‌كات، بهێنێته نێو هۆنراوه‌كه‌ی. لەتەك ئه‌وه‌شدا، ھێشتاكە ئه‌م هۆنراوه ده‌ماوده‌مییه، كەتوارگەرايی ساده و ساكاری تێداده‌بينين، كه په‌يوه‌ندی گوندییه‌كانی تورك لەتەك سروشت و كاردا ده‌ستنيشانده‌كات.
نازم به‌سوودوه‌رگرتن له چوارچێوه‌ی هۆنراوه‌ی ديوانی [به‌تايبه‌ت له هۆنراوه سه‌ره‌تاییه‌كانيدا] و توخمی شۆڕشگێڕانه‌ی هۆنراوه‌ی گه‌لی، گونجاندنێكی تازه‌ی هێناوه‌ته‌ئاراوه.
نازم به‌خۆی ده‌يگوت، كاتێك كه هۆنراوه دەھۆنێتەوە، بير له ئۆركێسترايه‌كی گه‌وره ده‌كاته‌وه. ژماره‌يه‌ك له هۆنراوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئەو له‌وانه (داربی ديوانه) و (ده‌ريای خه‌زه‌ر)، كێش و ئاوازێكی وه‌هايان هه‌يه، كه ده‌ڵێی بۆ ئۆركێسترای فيلھارمۆنيك (Philharmonic Orchestra) نووسراون.
له‌باره‌ی ئه‌م هۆنراوانه‌وه نازم خۆی ئاوا ده‌ڵێت :
” بۆ پياده‌كردنی نەزمی كێشی هۆنراوه‌ی خۆم، هيچ گرفتێكم نه‌بوو، چونكه ‘هۆنراوه‌ی ديوانی’ ته‌واوترين نموونه‌ی ڕۆڵی كێش، كه ده‌يتوانی بیبێ، خستبوويه به‌رده‌ستی من. له‌و سه‌رده‌مه‌دا من هۆنراوه‌م بۆ ئه‌وه ده‌گوت، كه بتوانم له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێكی فراواندا بيخوێنمه‌وه.”
به‌ڵام ئەو ته‌نيا له چوارچێوه‌ی هۆنراوه‌ی ديوانی سوودوه‌رده‌گرێت و بۆ ئامانجێكی تايبه‌ت، چونكه پاش ماوه‌يه‌ك له وه‌ڵام به پرسيارێك، كه له‌باره‌ی ساده‌يی هۆنراوه‌يه‌وه ئاراسته‌یده‌كه‌ن، ئاوا وه‌ڵامده‌داته‌وه “…، … له‌وانه‌يه ئه‌مه كاردانه‌وه‌يه‌ك بێت له به‌رامبه‌ر هۆنراوه‌ی سونه‌تی ‘ديوانی’، له به‌رامبه‌ر ئه‌زموون و ئارايشه ھۆشییه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان”. نازم ئه‌م شه‌يداییه‌ی بۆ ساكاری له گه‌لی توركه‌وه به لەبۆماوە وه‌رگرتووه، كه بۆ خۆی هۆنراوه‌ی ڕه‌سه‌نی به زمانی ڕۆژانه داهێناوه.
ڕاستترە و باشتره بڵێين، زيندان تاقيگه‌يه‌كی گه‌وره بوو بۆ هۆنه‌ر، له‌وێنده‌رێ بوو، كه نازم حيكمه‌ت په‌يوه‌ندی ڕاستەقینەی لەتەك زمانی گه‌ليانه‌ی خه‌ڵك په‌يداكرد و توانی بيهێنێته هۆنراوه‌ی خۆيه‌وه. ‘ئيبراهيم عه‌لی’ گوندییه‌كی لاو، كه نازم له زينداندا نيگاركێشیی فێرده‌كرد و پاش ده‌رچوون له زيندان، بوو به نيگاركێشێكی به‌ناوبانگ و ناوی ‘باڵابان’ی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد، له بيره‌وه‌رییه‌كانی خۆي‌دا ده‌گێڕێته‌وه، كه هۆنه‌ر كه‌ره‌سته‌ی پێويست بۆ هۆنراوه‌ی [ديمه‌نی مرۆيی] خۆی كۆده‌كاته‌وه :
“نازم ده‌چووه گشت ژووره‌كانی زيندانه‌وه، گوێی له قسه‌ی هه‌ر زيندانییه‌ك ڕاده‌گرت، كه شتێكی تازه و جياوازی باسكردايه. له زيندانییه‌كه‌ی ده‌خواست، كه خێراتر قسان بكا و داوای كاخه‌زی دەكرد تا بينووسێته‌وه و به په‌له ده‌ينووسی. له ساتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا هه‌ڵده‌ستايه‌وه و ده‌چووه‌وه ژووره‌كه‌ی خۆی. پاشان له پشت پیتچنەكە‌ی داده‌نيشت و چه‌ند ساتێك هۆنراوه‌ی ده‌هۆنییه‌وه و چاپیده‌كرد.”
ئه‌م قۆناخه له هۆنراوه‌ی نازم حيكمه‌ت’دا بەڕاستی قۆناخێكی تازه‌بوو، قۆناخێك كه ئيدی چوارچێوه‌ی هۆنراوه‌ی ديوانی’ی لەتەك ياريكردن به فۆرم، نه‌يده‌توانی ڕێگربێت له ته‌قينه‌وه و هه‌ڵچوونی بوركانئاسای هۆنراوه‌ی ئەو “ديمه‌نی مرۆيی وڵاتی من”، له ڕاستيدا هه‌ڵچوونی هۆنراوه بوو، سه‌دان لاپه‌ڕه هۆنراوه، كه له ڕاستيدا هه‌م هۆنراوه بوو، هه‌م ڕۆمان، هه‌م شانۆيی ! نازم حيكمه‌ت به‌م جۆره هۆنراوه، ژيان و خه‌ڵكی ده‌هۆنییه‌وه، ئيدی نه له چوارچێوه‌ی هۆنراوه‌يه‌كی تايبه‌تدا ده‌مايه‌وه و نه له چوارچێوه‌ی هه‌ست وسۆزی ژيانی خۆییيوون. جيهانیبوونی هۆنه‌ر ده‌ستیپێكردبوو، هۆنراوه‌ی ئەو له‌وه به‌دواوه، هۆنراوه‌يه‌ك بوو، كه په‌يوه‌ندی نێوان تاكه‌كه‌س و خه‌ڵك و خه‌ڵكی وڵاتانی دیكە و سه‌رزه‌مينه دوورده‌سته‌كانيشی دروستده‌كرد. ئەو هۆنراوه‌ی مرۆڤی ئه‌فريكايی و كوبايی و عه‌ره‌ب و يابانی ده‌گوت.
به‌م جۆره ده‌نگهه‌ڵبڕينی گشت سته‌مديتوانی جيهان بوو، كه له زمانی نازم حيكمه‌ت ‘ە‌وه ده‌هاته‌ده‌رێ، ئەو به‌ڕاده‌يه‌ك قسه‌ی بۆ كردن هه‌بوو، كه پێويستیده‌كرد به ڕه‌وانی و فراوانی په‌خشان بنووسێت و هۆنراوه بهۆنێته‌وه. به‌ڵام له درێژترين و په‌خشانیترين هۆنراوه‌كانيشيدا، به‌رده‌وامی ئه‌و ئاوازە لێده‌ره‌ی، كه تايبه‌تمەندی هۆنراوه‌ی نازم حيكمه‌ت ‘ە، ده‌توانرێت بەدیبكرێت.
لێره‌دا دوان له‌سه‌ر هۆنراوه‌ی نازم حيكمه‌ت له توانادا نییه، به‌تايبه‌ت كه باسی ژيانی پڕ به‌رهه‌می ئەو، لەتەك ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تادا بڕياروابوو، له چوارده لاپه‌ڕه زياترنه‌بێت، وه‌ك ده‌بينن نزيكه‌ی چل په‌ڕه‌ی داگرتووه و هێشتاش زۆر خاڵی سه‌رنجڕاكێشی باسنه‌كراو ماونەته‌وه. له‌م ڕووه‌وه ناچارين باسی تيروته‌سه‌ل له‌باره‌ی هۆنراوه‌ی نازم و به‌رهه‌مه‌كانی دیكەی ئەو، بۆ بوارێكی دیكە ھەڵگرین و لێره‌دا ته‌نيا فه‌هرێستێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئەو ده‌خه‌ينه‌ڕوو.