سەرێك پڕ ئەندێشەی ئازادی بێت، ھەرگیز سەرابی ھەڵبژاردن نایبات… منیش ھەرگیز ھەڵبژاردنەكانی بەعس و ئۆروپا و ھەرێمی كوردستان، ختووكەیان نەداوم، ھەرچەندە بەدرێژایی تەمەن بەیانیان زوو لە خەوڕابووم، بەلام ڕۆژانی دەنگدان، زۆر حەزم لە خەوە و گشت دەرگەكان داخەم، نەكا ناوەختە میوانێ ئارامی گەڕانەوە بۆ نێو ناخی خۆمم لێتێكبدات …