بەدبەختی ئێمەی دژە-سەروەری ئەوەیە، كە ڕەخنە لە ھاوڕێ كۆمونیستەكانمان دەگرین، بەوە تاوانبارمان دەكەن، كە سەر بە پارتە ناسیونالیستەكانین، كە ڕەخنە لە (ینك) دەگرین، بەوە تۆماتبارمان دەكەن، كە سەر بە (پدك)ین، كە ڕەخنە لە (پدك) دەگرین، بەوە تۆمەتبارماندەكەن كە سەر بە (نەوشیروانییەكان و ئیسكامییەكان)ین، كە ڕەخنە لە نەوشیرانییەكان و ئیسلامییەكان دەگرین، ئەوانیش بەوە تۆماتبارماندەكەن، كە سەر بە كۆمونیستەكانین!
بەو جۆرە ئەو مار و پەیژەیە بەردەوامدەبێت و پرسیارێك لەبەردەمماندا قوتدەكاتەوە؛
ئەو كەس و گروپانە دەیانەوێت ئێمە تووشی سەرگێژە بكەن یا بەخۆیان لەو گێژاوەدا گێژبوون و توانای تێگەییشتنی ھزری جیاواز و جیاكردنەوەی ئایدیۆلۆجیای دەسەلاتخواز و ھزری ‘دژە-دەسەڵات’یان نییە ؟ ؟ ؟ ؟ ؟