بەداخەوە ھەرچەندە زۆرێك لە ھاوڕێیانی ڕەخنەگر لە نەوشیروانییەكان، دەستەواژەی “بزووتنەوەی گۆران” بۆ لیستی نەوشیروانییەكان [نیئۆجەلالییەكان] بەكاردەبەن. بە بۊچوونی من، بەكاربردنی ئەو دەستەواژەیە بۆ ئەو لیست و پارتە، خزمەتێكی گەورەی پێكردوون و خەڵكی بۆ خۆشباوەڕكردوون. زۆرێكمان دەزانین، لە كاتێكدا كە ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ لە كەلار و ھەڵەبجە و سۆران، خەڵكی خۆپیشاندانی دەكرد و داوای گۆرانی دەكرد، ئەوسا نەوشیروان لە دستی راستی تاڵەبانیەوە دادەنیشت و ھیچ گرفتێكی لەتەك بڕیار و سزای سێدارە، كە خەریك بوو بۆ لاوانی خۆپیشاندەری ھەڵەبجەی بببڕنەوە، نەبوو، بەڵام كاتێك كە زانییان بزووتنەوەیەكی جەماوەیی خەریكە لەدایكدەبێت، یەكسەر سیناریۆی جیابوونەوەی نەوشیروان و كۆمپانیای وشە و كۆمەڵێك شتی دیكە و لیستەكەی نێو پارتیش كە جەوھەر نامیق بووبووە قسەكەری، قوتكراوە …
لەبەرئەوە، ئەوی دڵی بۆ گۆرانكاریی و بزووتنەوەی گۆڕانخوازی كۆمەڵایەتی لێددەدات، پیویستە لە بەكاربردنی ئەو دەستەواژانەدا زۆر وریابێت و چیدیكە لوانی كەم ھوشیار بەو پارتە خۆشباوەڕ نەكەین و ئەو پارتە نەكەینە گۆرانخواز و نوێنەری بزووتنەوەی گۆران لە كوردستان.
لەوەش زیاتر ھەر ئێستا دەبینین، كە ئەو پارتەش، وەك ئەوانی دیكە خێلەكی، ئایینی، گەندەڵ و گرد و زەوی داگیركەرە و كۆمپانیای وشە، سەرمایە و بنمایەی لە ھەمان گەندەڵییەوە ھاتووە، كە كۆمپانیای نۆكان و كۆڕەك و ئەوانی دیكەی لێوەھاتوون !
گۆران و گۆرانخوازیی داخوازیی كۆمەڵایەتیین و تەنیا بزووتنەوەی كۆمەڵایەتی پەیامبەریانە، نەك پارت و لیستی ڕامیاریی دز و گەندەڵ و نوێنەری بازارە ئازادەكەی ئەمەریكا و دۆستی ئێران و توركیە !