خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوننه‌وه، به‌رهه‌می ئه‌زموونگه‌ری که‌سیی خۆمه (مه‌به‌ست له شیوازی وشکردنه‌وه‌یه)، ئه‌وه‌ش بۆ ساڵانی سه‌رده‌می مناڵێم ده‌گه‌رێته‌وه، که زۆر شه‌یدای شاخ و ده‌شت و باخ بووم. ئه‌م شه‌یداییه‌م له تافی لاویمدا گه‌یشته دێوانه‌یی و به‌دوادا گه‌ڕان و تاقیکردنه‌وه‌ی زۆرێك له گیا و گوڵی شاخه‌کانی کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی که تیایاندا نیشته‌جێ بووم یا گه‌شتوگوزار و پێشمه‌رگایه‌تیم تێدا کردوون.
گیا و گوڵ وه‌ك داووده‌رمان، پێشینه‌ی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه و ناوچه‌کانی کوردستانیش یه‌کێکن له‌و ناوجانه‌ی که هه‌م زۆر له‌و گیا و گوڵانه‌ی تێدا ده‌ڕوێن و هه‌م وه‌ك داوده‌رمان به‌کاربراون. وه‌ك ده‌رکه‌وتووه داوده‌رمانی سروشتی زیانکارایی یا کارکردی خراپی بۆ سه‌ر جه‌سته‌مان نییه و به‌پێچوانه‌شه‌وه داوده‌رمانی پیشه‌سازیی هه‌م زیانکارایی هه‌یه و هه‌م هۆگر به‌خۆیمان ده‌کات یا زیان له ئه‌ندامه‌کانی تری وه‌ك کۆئه‌ندامی هه‌رس و کۆئه‌ندامی سوڕی خوێن و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ده‌زگه‌ی هۆش و بیرکردنه‌وه واته مێشك و هۆرمۆنڕژێنه‌کان ده‌گه‌یێنێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه بازرگانییبوونی داوده‌رمانی پیشه‌سازیی، ئامانج و ئاراسته‌ی داروگه‌ریی گۆڕیوه و داروسازیی و پزیشك و داروخانه‌کانی کردووه به به‌شێك له سیسته‌می کڕین و فرۆشتن و سوودپه‌رستی که‌مایه‌تییه‌ك و زۆرینه‌ش کراونه‌ته مشکی تاقیگه‌کان و گیرمانی نه‌خۆشانی پێ خاڵی‌تر ده‌کرێت.
بۆیه گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر داروگه‌ریی سروشتی و به‌کاربردنی گیا و گوڵ له‌بری داروی کیمیایی و ئاڵووێری زانیارییه‌کانمان ده‌توانیت ده‌ستکۆتاگه‌ر و ئه‌ڵته‌رناتیڤ بێت بۆ سیسته‌می چاره‌سه‌ری هه‌نوووکه‌یی که فره‌تر بازرگانییه له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی نه‌خۆشان و بوارێکه بۆ که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه له گیرفانی که‌مایه‌تییه‌کی چاوچنۆکدا. ئه‌وه‌ی له وێبلاگه‌دا وه‌ك زانیاریی بلاو ده‌بێته‌وه، که‌س مافی بازرگانیپێوه‌کردنی پێوه نییه و هیوادارم خوێنه‌ران له‌م راستایه‌دا کۆمه‌كگه‌ر بن.
وشکردنه‌وه‌ی گیا و گوڵ پێشینه‌یه‌کی زۆر کۆنی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و شونانه‌ی که زۆرتر بۆ داوده‌رمان به‌کاریان هێناوه. به‌ڵام وشکردنه‌وه له‌به‌رده‌م خۆره‌تاو ڕه‌نگی گیا یا گوڵه‌که ده‌گۆڕێت یا زۆرجار خراپبوون ڕووده‌دات. بۆ ئه‌وه‌ی که گیا یا گوڵه‌که ڕه‌نگ و تام‌و بۆی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌وا باشتره پاش پاکژکردن و لێککردنه‌وه‌ی گه‌ڵا یا گوڵه، له‌ناو سوزگێچێکی (سوزگی) به‌ر بلاوبدا گیا یا گوڵه‌کان بلاوبکه‌ینه‌وه و له‌ناو یه‌خچاڵ (سه‌لاجه) خانه‌ی ئاسایی نه‌ك خانه‌ی به‌ستن، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك دایبنێن. پاش ئه‌و ماوه ده‌بینین گیا یا گوڵه‌که زۆر به جوانی و به‌ڕه‌نگ و بۆنی خۆیه‌وه وشکبووه‌ته‌وه و ده‌توانین له‌ناو توره‌که‌ی خام یا قوتوی پلاستیکی سه‌ربه‌ستراودا هه‌ڵیگرین
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌ك له گیا و گوڵ:
گه‌زه‌نه:
ئه‌م گیایه بۆ فڕیدانی به‌ردی گورچیله، هه‌روه‌ها بۆ باداری و پاکژکردنه‌وه‌ی خوێن له چركی نه‌خۆشی زۆر به‌سووده. ده‌توانین به ته‌رێ و تازه‌یی هه‌م له شیوه‌ی ده‌مکراوی چایی یا له شێوه‌ی شۆربا یا پێشاندن بیخۆین و بیخۆینه‌وه، هه‌روه‌ها به وشکراویش بۆ ده‌مکراوی چایی و هه‌م بۆ تێکه‌ڵی ساڵات ده‌توانین به‌کاری بهێنین.
خونه‌رانی هێژا له‌مه‌و لا هه‌وڵده‌ده‌م به‌پێی کات و بۆلوان، له‌م بواره‌دا گیا و گوڵی به‌سوود له‌بری داوده‌رمانی پیشه‌سازییتان پێ‌بناسێنم و شێوه‌ی به‌کاربردنیشی ڕوون بکه‌مه‌وه.