ژیـــانـــنـــامـــه‌ی لاریسا ڕایسنه‌ر
و. لە فارسییەوە : هەژێن
لاریسا ڕایسنه‌ر (Larissa Reisner)، ژنێكی سه‌رنجڕاكیش و به‌رچاو بوو، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رنجڕاكێشتره‌ی كه ئه‌وی تێدا ده‌ژیا. ژنێكی كه‌موێنه كه گومناو مایه‌وه. كێسی پورته‌ر (Cathy purter) ناسینه‌ری لاریسا، نه‌ك ته‌نیا ئه‌ومان وه‌ك یه‌كێ له ڕوخساره ئه‌ده‌بییه زۆر دره‌وشاوه و به به‌هره‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر پێده‌ناسێنێت، به‌ڵكو لەتەك سۆوشیالیستێكی شۆڕشگێڕ و فه‌رمانده‌یه‌كی (نیزامی) لێھاتوو و به‌توانا و وره‌به‌رز له شه‌ڕی نێوخۆودا، ھەروەھا دواجار لەتەك كۆمۆنیستێكی ئینته‌رناسیونالیستدا ئاشنامانده‌كات.
هه‌ر سه‌رده‌مێك كه‌سایه‌تی و پاڵه‌وانانی خۆی ده‌په‌روه‌رێنێت، له‌وانه‌ش سه‌رده‌مه ڕه‌خساوه‌كانی مێژوو، به‌ڵام له سه‌رده‌مه ڕه‌خساوه‌كاندا ھەژماره‌ی كه‌سایه‌تییه هه‌ڵكه‌وتووه‌كان به‌جۆرێك نایابده‌بن، زۆربه‌ی ئه‌و ڕوخساره هه‌ڵكه‌وتووانه به‌هۆی هاوسه‌رده‌مبوونیان لەتەك ڕوخساری هه‌ڵكه‌وتووتر له چه‌وتی ڕووداوه‌كان و له كەتواره ئاوه‌ژووه‌كاندا، ناویان ونده‌بێت . ئاوازدانه‌رانی هاوچه‌رخی مۆزارت له‌و بابه‌ته زۆر ناسراوانه‌ن، كه له‌م سته‌مه‌ی مێژوو بێبه‌شنه‌بوون .
سه‌رده‌می شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ریش له‌و جۆره سه‌رده‌مانه بوو. به‌جه‌ساره‌ته‌وه ده‌توانرێت بوترێت له هه‌موو بواره‌كانی داهێناندا، هیچ كات مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندی و گه‌وره‌یی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی به‌خۆه‌نه‌دیوه. ڕوخساره‌كانی ناسراوەكانی وه‌ك ( ڕوزا لۆكسومبورگ، ئه‌لیكساندرا كۆلۆ‌نتای و كلارا زتكین)یش، لاریسا و كه‌سانی وه‌ك ئه‌ویان خسته ژێر درەوشاوەیی خۆیانه‌وه.
سه‌رده‌می مناڵی لاریسا هاوكاتی سه‌رده‌می كۆنه‌په‌رستی تزاری و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری سۆشیالیسته‌كان بوو. ئاواره‌یی و دوورخستنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له وڵاته‌كانی ئه‌وروپادا ئه‌ویان لەتەك كۆڕ و كۆمه‌ڵی ڕۆشنبیری ئه‌وروپایی، سۆشیالیزم و شۆڕش و ئینته‌رناسیونالیزم ئاشناكرد. ئه‌ویش وه‌ك گشت مناڵانێك كه له هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیی و خێزانی چوونیه‌كدا په‌روه‌رده‌ده‌كران، فێربوو كه سه‌ربه‌خۆبێت، ڕه‌خنه‌گرانه بیربكاته‌وه، جه‌ربه‌زه بێت و له سه‌ركۆنەكردن نه‌ترسێت، مێژوو، ڕامیاری، زانست، هوڵه‌كانی شانۆ و ئۆپێرا، سه‌رقاڵی سه‌ره‌كی سه‌رده‌می لاوێتی ئەو بوون. لەتەك ئه‌وه‌ی كه سروشتێكی جوانی هه‌بوو، به‌ڵام، سه‌ربه‌خۆ و له باوه‌ڕبه‌خۆبوونێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌هره‌مه‌ند بوو. زیره‌كی گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بوو. ئه‌و گشت تایبه‌تمه‌ندییەكی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆشنبیریی و ته‌نانه‌ت سۆشیالیستیی (پترسبورگ)ی پێش شۆڕشی تێدابوو.
فێبریوه‌ری ١٩١٧ ‘ لاریسا ‘ له هه‌وه‌ڵین هۆگریی خۆی، واته ئه‌ده‌بیات و ھۆنەریی، دە‌ڕفێنێت و ده‌یداته پاڵ شۆڕش، ئۆكتۆبه‌ر بوو، كه هۆشی له‌به‌ربرد و بوو به دواین هۆگریی ئەو.
له بیست‌ودوو ساڵیدا له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا به بۆلشه‌ڤیكه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست بوو. له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوخۆدا چووه شه‌ڕی دژه-شۆڕشان و هه‌وه‌ڵین ژنێك بوو، كه گه‌یشته پله‌ی كۆمیساری سەربازیی. له‌كاتێكدا كه له‌سه‌ر ته‌ختی گه‌له‌كه‌شی له ده‌ریای خه‌زه‌ردا جلوبه‌رگی جه‌نگاوه‌ریی له‌به‌ردابوو، ئه‌ركی زۆر ترسناكی وه‌ك ده‌سنیشانكردنی دوژمنی له پله‌ی كۆمیساری هێزی ده‌ریاییدا به ئازایه‌تییه‌كی بێوێنه‌وه ئه‌نجامده‌دا و بۆ مه‌له‌وانان ئه‌ده‌بیات و هۆنراوه‌ی شۆڕشگێڕانەی ده‌گێڕایه‌وه. له هه‌وه‌ڵین كه‌سانێك بوو، كه پیرۆزی و شكست و كاره‌سات و وره و پاڵه‌وانییه‌كانی شه‌ڕی نێوخۆی تۆمارده‌كرد. ئه‌و ڕه‌سه‌نترین ڕووداونووسی شۆڕش بوو.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، لەتەك هاوسه‌ره‌كه‌ی كه [ له ئه‌فگانستان شالیاری ده‌وڵه‌تی سۆڤیەتەكان بوو، ساڵه‌كانی ٢١- ١٩٢٢ له كابول به‌سه‌ربرد. ئه‌و له‌وێ ڕاپۆرتی له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی ژنانی ئه‌فگانی، خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی هۆزه‌كانی ئه‌فگان و ھه‌لومه‌رجی كارگه‌ران له كارخانه‌كانی كابول بۆ بڵاوكراوه‌كانی ڕوسیه‌ی شۆڕشگێڕ، وتاری ده‌نارد. له ساڵی ١٩٢٣دا وه‌ك په‌یوه‌ندی نهێنی كۆمینتێرن نێردرایه ئا‌ڵمانیا، تاوه‌كو به به‌شداریكردنی له شۆڕشدا ڕاپۆرت بۆ نیونه‌ته‌وه‌یی كۆمۆنیست (كۆمینتێرن) ئاماده‌بكات. له دوا ساڵه‌كانی ژیانیدا وه‌ك هه‌واڵنێری تایبه‌تی ‘ ئیزڤیستیا ‘ بۆ گشت لایه‌كی ڕوسیه سه‌ردانیده‌كرد، تا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ژیانی كارگه‌ران له ناوچه پیشه‌سازییه‌كاندا ڕاپۆڕت ئاماده‌بكات .
لاریسا به‌ھۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی مه‌لاریا له جه‌نگی نێوخۆدا، له ده‌ست لاوازی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری جەستەی ئازاری ده‌كێشا. دواجار له فێبریوه‌ری ١٩٢٦دا له‌ژێر كارایی نه‌خۆشی (تیفوس)دا مالئاواییكرد. به مردنی ئه‌و شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێك له ژنه هه‌ڵكه‌وتوو و كه‌موێنه‌كانی له ته‌مه‌نی (٣٠) ساڵیدا له‌ده‌ستدا.
لەتەك ئه‌وه‌ی كه سی ساڵ زیاتر نه‌ژیا، به‌ڵام له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه له پاشماوه‌كانی پێنج په‌رتووك و ژماره‌یه‌كی زۆر وتار، كه به‌داخه‌وه زۆربه‌یان بۆ سه‌ر هیچ زمانێك وه‌رنه‌گێڕدراون، چاپكران. ته‌نیا دوو په‌رتووكی له ڕابووردا وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی كه زۆر نایابن. با ژیاننامه‌ی ئەو به‌پێنووسی ‘كێسسی پورته‌ر ‘ هه‌نگاوێك بێت له ناساندنی په‌رتووكی ئه‌م ژنه سۆشیالیسته، شۆڕشگێڕ و په‌نجه‌ڕه‌نگین و به‌هره جوانه‌ی، كه نه‌ك ته‌نیا ژیانی خۆی كرده پێناوی ئامانجی سۆشیالیزم و ژیانێكی شیاو بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌ڵكو به تۆماركردنی ڕووداوه‌كانی هه‌وه‌ڵین ساڵه‌كانی شۆڕش، گه‌نجینه‌یه‌كی زۆر به نرخی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه گرنگانه خستۆته به‌رده‌ستی ئێمه.
شێوه‌ی وتار و به‌رهه‌مه‌كانی زۆر گه‌ش و ڕه‌نگینن، په‌خشانه‌كانی هه‌ندێك جار پڕن له سۆز و هه‌ستی ناسك، هه‌ندێك جاریش تیژ و پێوه‌ده‌رن، به‌ڵام هه‌رده‌م شادومانبوو‌ن و بۆنی شۆڕ‌شیان لێوه‌دێت.
به‌م شێوه‌یه، شێوازی ھۆنەرانه و جوانی، ته‌واوكه‌ری شیكردنه‌وه‌ی ڕامیارییانه‌ی وشك و نائه‌ده‌بییانه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی ده‌بێت. چ له سه‌رده‌می ژیانیدا و چ له ساڵانی پاش به‌رهه‌مه‌كانی له‌نێوان جه‌ماوه‌ردا زۆر دڵگیربوون و خوێنه‌ری زۆریان هه‌بوو. لەتەك ئه‌وه‌شدا، هاوڕێ پیاوه ڕامیاره‌كانی وه‌ها به‌رخوردێكیان نه‌بوو و هه‌ندێك جار به گومان و دوودڵییه‌وه ته‌نانه‌ت دوژمنانه ده‌یانڕوانییه به‌رهه‌مه‌كانی ئەو. له‌وانه‌یه له‌به‌ر پێشینه‌ی فه‌رهه‌نگی بۆرجوازییانه‌ی بێت! له‌وانه‌شه شێوه‌ی نووسینی [هۆنینه‌وه‌ی] زیاتر ھۆنەرانه بووبێت تا ئه‌وه‌ی كه توانیبێتی ماركسیستی بێت! به‌ڵام بۆ كه‌سانی دیكە، ئه‌و ” ژنه نووسه‌رێكی سۆڤیه‌تی”بوو، كه له‌ودا كەسایەتی ڕزگاربووی كۆته‌كانی خێزان و هاوسه‌ریان ده‌بینی. ئاوا دێته به‌رچاو، كه تێڕوانینه‌كانی بۆ پرسه ھەستەوەرییە‌كانی ژنان چ له كۆمه‌ڵگه‌ی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا و چ له‌نێو پارتی بۆ‌لشه‌ڤیكدا، به‌پێچه‌وانه‌ی (كۆلۆ‌نتای)، لەدووی ڕووداو و تاڕاده‌یه‌ك له كەتواری ئه‌و كات دوور بووبێت. هه‌لومه‌رجی خێزانیی و نشینگه‌یه‌ك كه تێیدا گه‌وره بووه، دیاره كه له‌م ڕووه‌وه بێكارایی نه‌بووه له‌سه‌ری .
ئه‌مڕۆ، لەتەك زیندووكردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری ئه‌م ڕوخساره به‌رجه‌سته‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و سۆشیالیزم، پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت له ئەودا و نووسینه‌وه‌ی ڕاستگۆیانه‌ی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ردا بگه‌ڕێین، شۆڕشێك كه ته‌واو‌ی داهێنان و ژیانی خۆی خستە پێناوی .
كێسی پورته‌ر پێش ئه‌م كاره، ژیاننامه‌ی (ئه‌لیكساندرا كۆلۆ‌نتا)شی نووسیوه، به‌ناساندنی ژنانی نه‌وه‌ی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر، نه‌ك ته‌نیا خزمه‌تێكی به‌رچاوی به بزووتنه‌وه‌ی ژنان و سۆشیالیزم ده‌كات، به‌ڵكو ڕوخساری كەتواریی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ریشمان پێده‌ناسێنێت.
نووسینی:Cathy Porter Larissa Reisner A.biograph Virago Pionees,1988
وه‌رگیراو له بڵاوكراوه‌ی (در دفاع از ماركسیزم )
* پێشتر لە ژمارە ٦ی گۆڤاری ھونەریی ‘ژیلەمۆ’ ساڵی دووەم، ساڵی ١٩٩٩دا بڵاوكراوەتەوە.