ووسەرێكی دژە فـاشـیــزم و دژە ستــالینیــــزم

‘ ئیگنازیۆ سیلۆنە Ignazio Silone ‘ لە ساڵی ١٩٠٠زایینیدا لە ‘ پسینا ‘ی ئیتالیا لەدایكبووە و لە لاویدا بە بزووتنەوەی سۆسیالیستییەوە پەیوەستبووە، لەتەك بەدەسەڵاتگەیشتنی فاسیستەكانی ئیتالیا [مۆسۆلۆنی و تاقمەكەی] ناچار ھەڵھات و ساڵی ١٩٤٤دا دووبارە گەڕایەوە ئیتالیا و بوو بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ‘ بۆپێشەوە Avanti ‘ بەشی زۆری بەرھەمەكانی ئەو تایبەتن بە پێداگریی لە سوشیالیزم و ھێرشی لێبراوانە بۆ سەر فاشیزم. ‘ سیلۆنە ‘ یەكێكە لە پێكھێنەرانی پارتی كۆمۆنیستی ئیتالیا و یەكەمین ڕابەری كۆمۆنیستی بوو، كە لە دژایەتی بێچەندوچوونیدا لەتەك ستالینیزم، لە پارتی كۆمۆنیست كشایەوە و دووركەوتەوە. پاش جیابوونەوەی لە پارتی ناوبراو، بۆ وەستانەوە دژی كەسایەتی سەركوتكەرانەی سەردەمی خۆی، كە لەلایەن دەوڵەتی دەستی ڕاستی و پارتی كۆمۆنیستی ستالینیستەوە بەسەر ئیتالیادا سەپێنرابوو؛ لە چوارچێوەیەكی تازەتردا درێژەی بە نووسەریی خۆی دا. بەرھەمگەلی وەك: ‘ فۆنتامارا ‘ ١٩٣٣، ‘ نان و شەراب ‘ ١٩٣٤، ‘ دان لەژێر بەفردا ‘ ١٩٤٣، ئەویان بێجگە لە بەناوبانگی لە ئیتالیا و جیھاندا، گەیاندیانە پلەی ئەدیبیی ھەڵكەوتە و ئەفسانەی دەستپێڕانەگەیشتوو. دواجار، ‘ سیلۆنە ‘ ئەم نووسەرە خەباتگەر و ماندوونەناسە ــ كەسێك كە لە بەرامبەر ‘ فاشیزم ‘ و ‘ستالینیزم ‘دا سەری دانەنواند، لە ٢٢ی سیپتەمبەری ١٩٧٨دا لە نەخۆشخانەیەكی ‘ گێنەڤا ‘ی ئیتالیا مرد.

* لە پاشكۆی ژمارە ٦٠ی (نشریە كارگر سوسیالیست – ویژە نویسندگان و رۆشنفكران) وەرگیراوە : http://www.nashr.de/n/k_s/zks60.pdf