“دونیایەكی سەیرە گوڵم” *
خوێندكارێك تەختەڕەشە و مێزی ژێر خۆی دەشكێنێت، بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، ڕۆژێ دواتر خۆی بێ مێز و تەختە ، لە كوێ دابنیشێت و لەسەر چی بنووسێت !
لاوێك .. گەورە ساڵێك كورسی كەنار ڕێگەكان دەشكێنێت، بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، ڕۆژێ دواتر خۆی و ھاوەڵە كچەكەی یا ھاوەڵە كوڕەكانی لە ھەمان شوێندا جێیەكیان بۆ دانیشتن و پشوودان نابێت !
مەینۆشیت .. منداڵێك بوتڵە شووشەكەی دەستی بە زەویدا دەدات و دەیشكێنێت، بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، ڕۆژێ دواتر، دایكی و باوكی یا خۆی و ھاوەڵەكانی بە پیادە و بە بایسكیل بە ھەمان ڕێدا تێدەپەڕنەوە !
ڕێبوارێك .. دانیشتوویەك بە ڕووی كرێكاران و ماموەستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوودا دەتەقێتەوە و سەركۆنەیاندەكات، بێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە، ڕۆژێ دواتر كە خۆی و ھاوكارەكانی مانیانگرت، پێویستیان بە ھاوپشتی كەسانی دیكە ھەیە !
* دەستەواژەیەكی ھۆنەراوەیی ‘ئەحمەدی شالو’یە