خۆشەویستییەك كە ھێندێك لاوی ڕاستگۆ لەم سەردەمەدا خەونی پێوەدەبینن، لە ئەمڕۆدا نە سەردەگرێت و نە كەس پەیدادەبێت لێیتێبگات، چونكە خۆشەویستیش وەك ھەر كاڵایەكی بازاری و ھەر خواردنێكی لە قتونراو، كولتووری بەكاربەریی و چاولێگەریی كردوویەتی بە كەرەستەیەكی یەك جارەكیی و پاشەڕۆكەكەشی ئەو وێرانبوونە كۆمەڵایەتیی و كەسییەیە، كە ھەر ڕۆژە لەتەك مەرگ و خەمێكدا ڕووبەڕوومان دەكات.