ڕەدووی فیلۆسۆفی دەسەڵات

سەرەتای ھەموو شتێك سەربەخۆبیركردنەوەیە، بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا كایەی فیلۆسۆفیش، ھەمان كایەی ئایدیۆلۆجی وازیدەكات، ھەروەك ئەندامانی پارتەكان، زۆرێك لە خەریكانی فیلۆسۆفی ناوەندێكی باڵاتر، ڕاگەیاندنی زاڵ ڕەوتی ھزراندن و پرسیارەكانیان دیاریدەكات، ھەروەك بڤەیەك، ھەرگیز خۆیان لەو پرسیارانە نادەن، كە ڕۆشنایی دەخەنە سەر ژێرزەمینەكانی كۆیلەتی.

لە ھەرێمی كوردستاندا لە دوا دەھەی سەدەی ڕابوردوو و سەرەتای ھەزارەی سێیەمدا، كایەی فیلۆسۆفی فرەتر ڕەدووكەوتنی ھەژموونی نیئۆلیبرالیزم بوو و ھۆگریی بۆ فیلۆسۆفیش، زیاتر پەیداكردنی پەنا و پاسار بوو بۆ بەدەستھێنانی ئاسوودەیی لە پاڵ قەرەباڵخی ڕەدووكەوتووان و ئافەرینی میدیادا.