شەقێ لە تۆپی زەمانە ھەڵدە و وەك سۆفییەك لە ئامێزی سروشتدا خەریكی ھزراندن بە، لە دەرەوەی ئەو بازنەوە تەماشای بەدبەختیی تاكی كۆمەڵگەكەمان بكە، كە زۆرینە لەنێویدا گیژبوون، تاوێك بە خوڕ بگری با توڕەیی تاوتنەدات. شەقێك لە پۆستەكان و پۆلیسەكانی ناخت ھەڵدە، لەتەك ھاوكارەكانتدا ئەم كۆتایی ھەفتەیە پێكێك ھەڵدە، با مەستانی دەسەڵات و مشەخۆریش لە پشووەكانیاندا ھەر خەریكی ژماردنی سەفتە دۆلارەكان بن …