باری دەروونی ئەندامانی پارت، پاش فاوڵی سەرۆكەكانیان
ھەموو جارێك كە رامیاران و سەرۆكی پارتەكان فاوڵیان لێدەگیردرێت، ئەندام و لایەنگرانیان وەك كابرای گووكەری سەرەڕێگەیان لێدێت، ناچار چیلكەیەك بەدەستەوە دەگرن و خۆیان خەریكدەكەن، وادەزانن ڕێبوارانی فەیسبووكئاوا نایانبینن !
بەراستی كۆیلانی ڕامیاری و پارتایەتی شایانی بەزەیینپێداھاتنەوەن، نە خۆیان دەركی كۆیلەتییان دەكەن و نە ئێمەش دەتوانین ڕزگاریانبكەین، تەنیا ھیوایەك كە دەمێنتەوە، شەقی ڕۆژگارە !