خێزان وەك یەكە و ئامرازی سەركوتگەرانەی سیستەمی چینایەتی !

خێزان وەك یەكە و ئامرازی سەركوتگەرانەی سیستەمی چینایەتی !

ئەو ژنانەی كە پاكێتی مرۆڤایەتی خۆیان پاراستووە، ڕۆژانە دەسەڵاتی كولتوور و خێڵ و بنەماڵە و دەسەڵاتی ڕامیاریی لە ڕێگەی پیاوە ھاوسەرەكانیانەوە وردوخاشیاندەكات. ئەو پیاوانەش كە پاكێتی مرۆڤایەتیی خۆیان پاراستووە، ڕۆژانە دەسەڵاتی كولتوور و خێڵ و بنەماڵە و دەسەڵاتی ڕامیاریی لە ڕێگەی ژنە ھاوسەرەكانیانەوە، وردوخاشیاندەكات.

بەم دەستپێكەوە دەمەوێت بڵێم، خێزان بۆگەندترین و سەركوتگەرتین یەكەی پێكھاتەی سیستەمی چینایەتی و ڕاگری ڕیزبەندی قووچكەیی كۆمەڵایەتییەكان و ئامرازی شكانەوە [ڕەنگپێدانەوە]ی توندوتیژی و سەركوتگەرییە ڕێكخراو و دەزگەییەكانی سیستەمی ڕامیاریی و تێڕوانینی ڕامیاران لە ژیانی ڕۆژانەی كۆمەڵگە و پێكھاتەكانیدا.

خێزان بە ڕادەیەك دژی ئازادی و وێرانگەری سەربەخۆیی تاكە، كە ھەموومان تێیدا سەركوتگەر و ھاوكات ھەمووشمان قوربانی و گیرۆدەین.