گوندی و فێرگە و دەزگەی ئاڵمانی و ئیتالی و ئەمەریكی و تڕۆھاتەكانی دیكە، سەرەتای قوڵبوونەوەی نامۆبوونێكین، كە سەدەی رابوردوو ھەرێمی كوردستان لە سەرەتاكەیدا بوو، نامۆبوونێك كە ڕەشەبای نیئۆلیبرالیزم بە تەتەری پارتەكان و تاكە ناھوشیار و خۆشباوەڕە پڕۆ ئەوروپییەكان، تۆوەكەیان لەم ناوە پەخشكردووە.
نامۆبوونێك، كە چەند سەدەیە ئەوروپای قوتداوە و ساڵانێكی زۆریشە دەستی ناوەتە بینەقاقای كۆمەڵگەكانی ئەمەریكای لاتین و ئەفەریكا و ئەوروپای خۆرھەڵاتی و ھەنووكەش لە خۆرھەڵاتی ناوین و ئاسیا بازاری گەرمە.
ئەمە یەكێكە لە نەخۆشییە ھاوچەرخەكان؛ ڕواڵەتییبوون، كولتووری بەكاربەریی، ڕیكلامكردن بۆ كۆمپانییەكان بەسەر تی-شێرت و چاكەتەكانمانەوە، ڕیكلامكردن بە كیسەی شمەككڕینی دەستمانەوە؛ بە واتایەكی دیكە خزمەتكردن و كرێگرتەیی “في سبیل اللە” بۆ سەرمایەداران ھەروەك خۆبەكوشتندان و دەنگدان بۆ سەروەربوونی ڕامیاران، چەرخی ناخپووچی مرۆڤ، چەرخی نامۆبوون لەخۆ و كرێگرتەیی بۆ سەروەریی ئەوانی دیكە!