تا دەسەڵاتی سەرووخەڵكیی ھەبێت، تا سەروەر و ژێردست ھەبێت، تا دارا و نەدار ھەبێت، تا پێشڕەو پاشڕەو ھەبێت، تا فەرماندەر و فەرمانبەر ھەبێت، تا زیندان و پاسەوان و زیندانی ھەبێت، تا تێر و برسی ھەبێت، تا ڕابەر و ڕابەریكراو ھەبێت، تا سەركردایەتی و بنكردایەتی ھەبێت، تا پێناویك بۆ كوشتن ھەبێت، تا ھەلێك بۆ فریودان ھەبێت، تا زەمینەیەك بۆ مشەخۆریی ھەبێت، تا میدیای پارت و دەسەڵات و سەرۆك دەمراستی كۆمەڵگە بێت، ڕۆژنامەگەریی ئازاد سەركوتكراو دەبێ و كارخانەكانی قفڵسازی لە گەڕدا دەبن ! ! ! ! ! ! ! ! ! ! ! ! ! ! !
ئەوی خوازیاری شكاندنی قوفڵەكانە با ڕیزی پارتایەتی چۆڵبكات !
ئەوی خوازیاری كوتاییھاتنی تیرۆرە، با پشت سەری ڕامیاران چۆڵبكات !
ئەوی خوازیاری ئازادییە كەسیی و گشتییەكانە، با دژی دەسەڵات سەنگەربگرێت !
ئەوی ویژدانی زیندووە و بەكرێگیراوی كەس نییە، با لە بەرامبەر تیرۆری ئازادیخوازاندا دەنگھەڵبڕێت !