چالاكان و داكۆكیكارانی ئازادی و مافی تاك و كۆمەڵ، ڕۆژنامەنووسان و نووسەران، ئەوانەی كە لە سەنگەری خەباتی ڕەوای جەماوەرەوە ڕۆژانە یەخەی دەسەڵاتداران دەگرن و ڕووبەڕووی مەرگدەبنەوە، ئاگاداربن !!!!!!

ئەگەر كورتە پەیامی تەلەفۆنی، پەیامی ئیمەیل و كوتە كاخەزی ھەڕەشەتان بۆ ھات و فڕێدرا، دەستبەجێ بە سوودوەرگرتن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بیخەرە بەرچاوی كۆمەڵگە !

ئەگەر شەوان زەنگی دەرگەتان لێدرا، دەستبەجێ تەلەفۆن بۆ پاسەوانەكانی دەسەڵاتداری شار، ئاساییش و ھێزی دژە-تیرۆر بكەن و گوێرادێرن، بزانن لەبەردەم دەرگەكەتان زەنگی تەلەفۆنی ئەوانە لێدەدا، كە بۆ تیرۆركردن ھاتوون ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

تكایە ھیچ پەیام و ھەڕەشەیەك بە كەم وەرمەگرە و كۆمەڵگەی لێ بەئاگابھێنە !

بەداخەوە، لە ھەرێمی كوردستاندا ئازادیخوازان و ناڕازییان تەنیا لەتەك نادەربەستی كۆمەڵگە ڕووبەڕوونین، بەڵكو نەبوونی ھونەر و تاكتیكی خۆپارێزیی، كە ھەموو شێوەیەك لە خەبات بەپێی پێویست و ناچاریی، خۆبەخۆ بەرھەمیدەھێنیت، بێبەشن