ھاوڕێیانی ئازادیخواز

وێڕای ئەو ھەوڵانەی كە تا ئێستا بۆ ڕسواكردنی – تیرۆركردن و لەسێدارەدان و زیندانیكردن – دراون، زۆر پێویستە كە بە ھەموو لایەكمانەوە ھەر كەسە و لە لای خۆیەوە بە ھەر زمانێك كە دەیزانێت، ھەوڵبدەین دەنگی ناڕەزایەتی و ھەواڵەكان بگەیێنە نێو “میدیای سەربەخۆ – independent media”، كە لە سەرتاسەری جیھاندا بە زۆربەی زمانەكان و لە زۆربەی وڵاتانەوە ھاریكارییدەكرێت و ھەواڵی بۆ دەنێردرێت و دەخوێندرێتەوە.

بەداخەوە، ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی حكومەرتی ھەرێم و دەوڵەتەكانی ناوچەكە [ عیراق و ئێران و توركیە و سوریە و سعودیە و كوێت و ئوردن و ئەفگانستان و ..تد] ڕوودەدات، ڕای گشتی ئەوروپا و ئەمەریكا و ئوسترالیا و كەنەدا و ئازادیخوازانی جیھان لێی ئاگادارنییە و ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی كە بزووتنەوە ناڕازییەكانی خۆرھەڵاتی ناوین كەمترین پشتیوانی ئازادیخوازانی ناوچەكانی دیكەی جیھان بەدەستبھێنن و كەمترین كارایی لەسەر رای گشتی دەرەوەی سنوورە جوگرافییەكانی خۆیان دابنێن.

بۆ ئەو مەبەستە بە ھۆی ئەم بەستەرەی خوارەوە، دەتوانن ھەم ئاگاداری ھەواڵی ناوچەكانی دیكەی جیھان بین و ھەم ھەواڵ و نامەكانمان بە جیھان بگەیێنین …

میدیای سەربەخۆ – independent media
http://www.indymedia.org/or/index.shtml