مرۆڤایەتی تەنیا ڕۆژی تڕۆھات [ئاڵا]ی كەمە !
مرۆڤ دەبەنگ دەبێت:
كاتێك كە لە سەرووی خۆیەوە لە بۆشایی ئاسمان لە دووی فریادڕەس دەگەرێت؛
كاتێك كە لە نێو مشەخۆراندا بۆ دادپەروەر و ڕزگاركەر دەگەرێت؛
كاتێك كە لە پارچە پەرۆیەك شانازی بۆ خۆی دروستدەكات و بەوە خۆی لە مرۆڤەكان و كۆمەڵگەكانی دیكە جیادەكاتەوە؛
كاتێك كە دەسكی ئەو پارچە پەڕۆیە وەك كوتەك دەداتە دەستی سەروەران بۆ ئەشكەنجەی خۆی؛
كاتێك ……. ؛
كاتێك ……؛
…………..
ھەر لە ژێر شانازی ئاڵادا بوو، كە عوسمانییەكان ئەرمەنییەكانیان بنەچەبڕكرد، ئەمەریكا ھێرۆشیمای قڕاند، نازییەكانی ئاڵمان قەرەچ و یەھودییەكانیان سوتاند، ڕوسیای بۆلشەۋیكی نەیارانی لە دادگەكانی مۆسكۆدا خنكاند، بەعس ئەنفال و كیمیابارانی ئافراند، بەرەی النصرە ژن و زارۆكی كوردیان سەربڕی، تا دەوڵەت و ئاڵا ھەبن، ئەم لیستە ھەر لە درێژبوونەوەدادەبێت …. .
دەوروبەری ساڵی ١٩٩٩ بوو لە ژووری “ئازادیخوازان” لە پاڵتۆك’دا گوتم ڕۆژێك دەبێت ئاڵای كوردستان وەك ئاڵای وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریكی بە باجی لەشفرۆشخانەكان دەشەكێتەوە.
ئەمە حەزی من نییە، ئەمە، بەڵكو ئەوە سروشتی گەشەی دەسەڵاتی بۆرجوازی نەتەوەییە، كە ھەموو شانازییەكانی خەڵك، ھەموو میژوو و مۆڕاڵ و ئەرێنییەكانی كولتوور لە پێناو پاراستنی سەروەرمانەوەی خۆی ھەڕاجدەكات !