شەو شاد ھاوڕێیان، بە ھیوای كۆمەلێك خەونی ڕەنگین و خوازراو …

ھیوادارم پۆستی كازیوەی بەیان، پەیامی شۆڕشێكی جیھانگربێت، شۆڕشێك كە نەك بەتەنیا تیرۆرستان، ڕسوابكات، بەڵكو ڕاماڵی گەشت جۆرەكانی سەروەریی بێت؛ سەروەریی دایك و باوك بەسەر منداڵدا، سەروەریی ژن و پیاو بەسەر یەكدیدا، سەروریی برا بەسەر خوشكدا، سەروەریی مامۆستا بەسەر خوێندكاردا، سەروەریی خاوەنكار بەسەر كرێكار و جوتیاردا، سەروەریی بەرێوەبەر بەسەر فەرمانبەردا، سەروەریی خاوەنخانوو بەسەر كرێچێدا، سەروەری مرۆڤ بەسەر ئاژەڵدا ، سەروەریی ڕامیاران و پارت و فەرمانداریی و دەوڵەت بەسەر كۆمەڵگەدا …تد