لە پێشرەویی كرێكارانەوە بۆ پارتی پرسەگێڕان
لە ڕابەریی ژنانەوە بۆ وێنەگرتنی سەرقەبران
ھیچ سەیر نییە، پێچەوانەكەشی ھەر دروستە
جاران مەرقەدەكان و خانەقاكان جێگەی پارانەوە و ترس بوون
ھەنووكە جێگەی بەیەكگەییشتنی برسیانی سێكس
ئەمە سەرەنجامی ھەموو دەستپێكێكە و كۆتاییەكەی دەبێتە ڕەتكەرەوەی خۆی، ئەمە یاسای گۆرانە و ھیچ پێكھاتەیەكی ئایدۆلۆجی چ سێكیولار و چ ئایینی، لەبەردمیدا خۆڕاناگرن، ھەروەك كێو لەبەردەم باراندا وردە وردە سەرەنجام دەبێتە دەشت ….
“حاكم كامەران” تۆفیقی ڕەعنا دەیگێڕایەوە “كاتی دەستە سەرەتاییەكانی بزاڤی نوێی چەكداری، رۆژێكیان تەنیا نان و پیازمان ھەبوو، ھەمووان بەشی خۆیان خوارد، بەڵام شەھید عەلە شیعە، گوتی من برسیم نییە و دواتر پیازەكەی خۆم دەخۆم …. بەڵام دواتر كە ویستی بە تەنیا بیخوات، ھەموومان وتمان ئەمە سۆشیالیستانە نییە و دەبێت دابەشی بكەیت ….”
ئێستا ھاوڕێ زیندووەكانی گیانبەختكردوو “عەلە شیعە” نەك ھەر ئامادەنین پیازەكانیان بەشبكەن، بەڵكو گرد و شاخ و باخ و دەشتەكانیش داگیردەكەن !
ئەحمەدی شامو گوتەنی ” دونیایەكی سەیرە گوڵم ” !